پاساوی فەلسەفی بۆ دەوڵەتێکی شۆڤێنی حیزبی (بەشی سێیەم)
Saturday, 23/09/2023, 21:45
حیزب ئاینی نوێ، یان شەریعەتی نەگۆری دەوڵەتی.
فەلسەفە وئاین، یان فەلسە وبیری سیاسی نوێی حیزبی مارکسی لینینی!!
نوسراوەکەم گرینگی زۆر پێمداوە. لە سەدەی نۆزدەهەمدا لەگەڵ ئەوەی شۆرشی زانیاری هاتەکایەوە. هەر لەساڵەکانی
1870 بەدواوە، تیشکی ئیکس ودواترناوکی ئەتۆم و فیزیای کوانتەم دەستی پێ‌کرد. فەلسەفە چونکە لە مولتەقای زانست وتەئەمل وبیری
مێژوی گەشەدەکات، فەلسەفە لەساڵەکانی1900 بەدوادا چوە پلەیەکی بەرزترەوە، لە هەمان کاتدا نەیارەکانی بیری فەلسەفی فەلسەفەیەکیان هاوردە کایەوە هاوکات بە فەلسەفەی مادی ناوزەندیان کرد. وە هەر فەلسەفەیەکی پێش خۆیان بە فەلسەفەی ئایدیالیستی ناوزەندیان کرد. گوایە ئەوانەی مادە، یان سروشت پێش بیر دەخەن، پێیان دەگوترێ مادی. ئەوانەی بیرکردنەوە پێش مادە دەخەن پێیان دەگوترێ میسالی، یان ئایدیالیستی.
فەلسەفەی مادی یان میسالی، ئەم باسانە فریان بەسەر فەلسەفەوە نییە، بگرە لەناو باسی قەدی فەلسەفەدا، بەرچاومان دەکەون، بەڵام کۆی بیری فەلسەفە دروست ناکەن.
ئەم بیرۆکانە بووە هۆی دەستی حیزب وپارتەلۆکە لە نێو دەوڵەتدا، بەشێوەیەکی فەرمی پەرە بسێنێ، لە بەر ئەوەی حیزبەکان بە
ئایدۆلۆجی وچارەسەر وبیرکردنەوەی کاتی یان پێیە وبۆقازانج ومەرامی تایبەتی هەندێ کەس وسەرکردە هاتوون.
ئایدۆلۆجیای حیزبی، بیری فەلسەفی ، بیری گۆرانی بنەرەتی وبیری شۆرشگێری ناخولقێنن، بگرە هەموو دیاردەکان چەقڵی حیزب و سوپایی تۆقێنەر لە خۆدەگرێ، دواکات سەرچاوەی گەندەڵی وروتانەوەی خەڵکی ئامانج دەبێت.
دەوڵەتی روسیای یەکێ بوو لەو دەڵەتە حیزبیانەی بەناوەرۆک سەرمایەداری دیکتاتۆری تاک حیزبی وبەرووکەش دەوڵەتی نوێی
سۆسیالیستی رووسی بوو. پەیرەوی بیردۆکەیەکیان دەکرد(جیاکردنەوەی بیر ومادە، یان بیر وواقیع) لەیەکتری کردن بوو، هاوکات
گەورەترین بازرگانی چەکی جیهانی وروتانەوەی وڵاتان بەناوی پرۆلیتاریەوە هاتە کایەوە.
نەتەوەکانیتری رووسیا بەناوی مافی چارەنوسەوە بۆماوەی سێ چارەکە سەدە رووتاندەوە. مامەلەی فاشی دەرحەق دەکردن.
به‌ناوی شۆرشی سۆسیالیستییەوە وخەباتی چینایەتییەوە، بەم جۆرە ئیمپراتۆریه‌تی روسیایان دامه‌زراند. میتۆدی فه‌لسه‌فی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ناونرا
(ماتریالیزی دیالیکتیکی).
مه‌نهه‌جی فه‌لسه‌فی ناوەرۆکەکەی جیاکردنه‌وه‌ی (بیر و واقیع) بوو، واقیع قه‌راری فکر ئه‌دات. به‌گوێره‌ی ئاره‌زووی به‌رژه‌وه‌ندییان،
ئه‌م تێورهیان به‌سه‌ر چ روواڵه‌تێکی کۆمه‌ڵایاتی وسیاسیدا هه‌بوو دەچەسپاند، قه‌رار به‌ده‌ست واقیع بوو. واقیع بەمەرجێ هەر خودی
خۆیانوبیری خۆیان بوو.
واقیع بیری خۆیان وقازانج ومەرامی خۆیان بوو. قازانج ودەسکەوتیان ناونرابوو واقیع، داگیرکردنی وڵاتان وچەوساندنەوەیان ناو
نرابوو مافی چارە نوسی گەلان ونەتەوەکانی بن دەست وواقیع بوو. بەگوێرەی فەلسەفەی ماتریالیزمی دیالیکتیکی(وەک شەریعەتیەکی
ئیلاهی) دەچەوسێنرانەوە.
بەگوێرەی فەلسەفەکەیان کەی بیانویستایە دەبوو بەواقیع، یان دە بوو بە بیر یان ئایدیا ناوزەند دەکرا ودەکرد.
پارتە شوعیەکان(ناڵێم: کۆمۆنیست، چونکە وشەی شوعی پڕ بەپێستیانە. وشەیەکی نەتەوەچێتی عەرەبییە) کۆمۆنیستی وشەیەکی
شاخەکانی زاگرۆس وهیند ئەوروپاییە وپاشان بوو بەوشەیەکی لاتینی. وشەی کۆمۆنیست، وشەیەکی "مەزنە! لە کۆمەڵ وکۆمونەوە
هاتووە وئەسڵی ژیانی مرۆڤ دیاری دەکات، ناتوانرێ وەری گێری بۆ سەرزمانێکیتر.
کاری پارتە شوعێکانی وڵاتانی جیهان لە خزمەتی دەوڵەتی روسیادا بوون، پارتی "شوعیەکانی" وڵاتانی جیهان دەڵاڵی بۆ فرۆشتنی
چەکی روسی بوو. حیزبەکەیان لەوڵاتە دکتاتۆرە فاشیەکاندا، زۆر لێدەکردن بچنە بەرەوە وبە وەزیر وموچەی چاک پاداشکرێن خۆیان
ومنداڵیان لە روسیا خوێندن تەواوکەن.
کور وکچەکانیان وئەندامانیان بە گەندەڵی دەچوونە روسیا تا وەلایان بۆ دەوڵەتی روسیا فرەتر کەن و لەوڵاتەکانیاندا ببنە دەڵاڵ فرۆشی
داهاتوو بۆ بازاری چەک وکاڵای روسی گەرمکردن.
به کورتی و کرمانجی، فەلسەفەی دەوڵەتی دیکتاتۆری سۆسیالیستی: بیر وواقیع لە یەکدی جودا بکرێنەوە بەپێچەوانەی فەلسەفەی
میتا –فیزیک هەموو دیاردەیەک لە سروشت وسۆسیالدا لەسیستەمێکی مەحکەمدا دەبینی، چ دیاردەیەک بەتەنیا یان بە دابرینی
لەگەڵ دیاردەکانیتردا نابینێ. هە موو جیهان لەسیستەمێکی گلۆبالی یەکپارچەی کامیلدا دەبینێ. لە جیهانی فەلسەفەدا، کە بابەتی سۆسیال
وسروشتە هەر دووکیان لە سیستەمێکی ژیان ومردنی کامیلدا دەبینێ. بیر وسروشت، یان بیر ومادە، وەک سیستەمێکی یەگرتووی
سەرانسەری مێژووی سەیردەکات. مادە، یان سرووشت هەر ئەقڵ وبیرە، بیر یان ئەقڵ هەر مادەیە، یان هەر سورشتە.
مۆخ مادەیە ولەهەمان کاتدا بیرە، دوو دیاردەی جیاوازنین، یەکێکیان ئەوی تریانی درووست کردبێ، وەک هەندێک لە سۆسیالیستەکان
چەختی لەسەر ئەکەنەوە گوایە مادە بیری دروست کردووە، چونکە مادە یەکەم کەرەت هاتۆتە سەر گۆرەپانی ژیانەوە. ئەوە رەچاو ناکەن
هێگڵ له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا ده‌ڵێت؛ فه‌لسه‌فه میتۆدێکه که هه‌موو یاساکانی سرووشت، و دیارده‌کانی ژیان و هوشیاری، هیچ نیین جگه
له ره‌نگ دانه‌وه‌ی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌دا نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی مێژووی زانستی (بیر و ماده) = (فەلسەفە)ی هه‌ر سه‌رده‌مه، ئاوێته‌ی ئهوسهردهمهبووه، که له‌سیله‌ی ره‌حمیدا، فه‌لسه‌فه‌ی
پێشوو، هه‌روه‌ها قاتیلی فه‌لسه‌فه‌که‌ی خۆیی هه‌ڵگرتووه، واته سێ گییانه، ئیتر ئه‌گه‌ر نیاز خراپ نیین، ئه‌م ههڵگێرانهوهو پاڵه‌وان
بازییه‌ی بۆ چییه، ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت بڵێن بیر له‌پێشه‌وه‌بێت، واته لنگه‌و قووچه وئەوان خستویانەتە سەر لنگ.
ئه‌م راستییه زیاتر له زانستی سروشتی دا ده‌رئه‌که‌وێت، هه‌رچه‌نده زانستی سروشتی ئامانجی به‌رهه‌م هێنانه وسهمبۆلهکانی ئهپستراکتن
و زمانی ماشێنی به‌رهه‌م هێنانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، مه‌جبوورم که مێژووی ماتماتیک بکه‌مه شایه‌د. هاتنه کایه‌یی ژماره،
ئهدیسیێون، ( موڵتی – پلیکاسیوێن )، ئه‌لجه‌بر، تاکوو ده‌گاته ئاوێته‌ی کۆمپلێکس و مه‌تریس، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا
ماتماتیکی بول به‌دوایدا ماتماتیکی نۆێ و لۆجیک به‌جۆره‌کانیه‌وه، هاتوونه‌ته کایه‌وه، هه‌ر قۆناغه و زانیاری خۆی هه‌بووه، ئه‌مه
به‌شێکه له مێژووی هۆش – ماده، که له ئاوێنه‌ی مێژوودا و له‌زه‌مه‌نی خۆیاندا ده‌رئه‌که‌ون، مێژوو بریتییه له گزافی بیر – ماده،
قۆناغێکی بیری نوێ ئه‌سله‌ن به‌بێ قۆناغی پێشوتر و دواتری وجودی نابێت. ئه‌وه‌تا هێگل هه‌ر له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوودا ده‌ڵێت؛
ئامانجی فه‌لسه‌فه ده‌بێت مه‌عریفه بێت، به‌و چۆنییهتییهی که فه‌لسه‌فه، زنجیره‌یه‌کی رۆشن بیری یه‌ک له‌دوای یه‌ک، له ناو زه‌مه‌ندا، پێی ده‌رکه‌وتوون.
INTRODUCTION GENERALE A LA CRITIQUE DE L'ECONOMIE POLITIQUE (1857), MARX I P2 .
LE MOUVEMENT DE LA PENSEE N'EST QUE LA REFLEXION DU MOUVEMENT REEL, TRANSPORTE ET TRANSPOSE DANS LE CERVEAU DE L'HOMME. MARX I, 558
له‌پێشه‌کی گشتی ره‌خنه‌ی ئابوری سیاسی‌دا مارکس ده‌ڵێت ؛
بزوتنه‌وه‌ی هۆش، هیچ نییه عه‌کس دانه‌وه‌ی، جوڵه‌ی واقع نه‌بێت، که ترانسپۆرتی ته‌کوینی ، له ده‌ماغی مرۆڤدا کردووه.
L'IDEE N'EST LE VRAI QUE PAR LA MEDIATION DE L'ETRE, ET INVERSEMENT, L'ETRE NE L'EST QUE PAR CELLE DE L'IDEE. ENC. 133
له سه‌ر هه‌مان مه‌نزور هێگڵ لهئهنسکلۆبیدیای عه‌قڵدا ده‌ڵێت؛ بیر هیچ نابێت، له‌پارانه‌وه بۆ بوون یان(واقیع) نه‌بێت، وه به‌پێچه‌وانه‌وه، واقیع نابێت که به‌هۆی بیر یان(فکر) وه نه‌بێت.
ئه‌م چه‌ند ووشه به‌هێزه‌ی مارکس و هێگل، ئه‌وه ناگه‌ێنێت، که ماده و هۆش پێش و پاش که‌وتوون، به‌ڵکو مۆغ، ماده‌یه‌که که‌ده‌توانێ، شكڵی واقیع ههزمکات و هه‌ردوو پێکه‌وه، داهێنه‌ری مێژوو و بزوتنه‌وه‌ن، که له‌گه‌ڵ رابردوو و‌ئێستا و داهاتوودا له پرۆسیسی دیالیکتیکیدان واته(بیر و واقیع) یه‌کن و ره‌هان، ناکۆکن و یه‌کگرتووی کاملن.
ئه‌ی له دیالیکتیکدا بۆ وه‌زنی تێگه‌یشتن، ناڵێین هۆی بوون( وجود ) دوو پۆلی دژواره، هیچ پۆڵێکییان پێش ئه‌وه‌که‌ی تریان نییه
ههرئانێک له‌و(بوون)هدا، سیمهتریکن(SYMETRIQUE)، بوونه‌که‌ش نامێنێت، یان به‌هه‌ردووکیان ده‌بنه( بوون )ێکیتر، که جووڵه‌ی
مێژوو دروستده‌کات.
فەلسەفە وئاین!!، یان فەلسەفە وئاینی نوێی مارکسی لینینی
مارکسی لینینی وەک ئاینێکی ئاسمانی نوێ .
حیزب وەک شێخایەتی دەوێشی وزکرکردن وشەریعەتی نەگۆری ئاسمانی.
فەلسەفە!! چ کەس نەشێخ نەدەروێش خاوەنی نییە، بگرە هەموو مرۆڤایەتی خاوەنێتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست