کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرگورشتەی بوراقBouraq Mythologie   وئوم هانی.Um Hany  

Monday, 31/07/2023, 21:50


شیکردنەوەی وشەی بوراق Étymologie Bouraq  

لە وشەی (بەرق)ی (عەرەبی) وە هاتووە. وشەکە بەکوردی بروسکەیە، لە ناو خەڵکی موسڵماندا  وشەکە زۆر بەناو بانگە ودەنگی داوەتەوە، تا سنورێک هەندێ کۆمپانی فرۆکەوانی بە ناوی بوراقەوە ناو نراون. تورکەکان فڕە کەیفییان بە ناوی بوراق بۆکورەکانیان دێت، کورەکانیان بوراق ناودەنێن.
لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا باپیرانمان، دۆڵابێکی سێ دەرگای رازێنراوە بە تابلۆی بوراق، لە کاتی هاوسەرگیری و گۆبەندا، بەجیازی لە گەڵ بووکدا، بۆماڵی تازەی بوک و زاوا سازدەکرا، جل و بەرگی بووکێی تێدا دائەنراو و پاشان لەسەری نوێنی خەفتنیان هەڵدەچنی. 
بوراق ئەو ئاژەڵە باڵدارە رەنگ سپییەیە لە بەهەشت ئەژی، هەندێ کەس باس لەوە دەکەن هاجەری دۆستی ئیبراهیم وئیسماعیلی کوری لە فەلەستینەوە بۆ شاری مەکەی بردوون.
************************

سەرگورشتەی بوراق

سەرگورشتەیەکی تابڵێیت دڵگیر و دڵفرێنە.
لە بووخاری سەحیح دا دەربارەی بوراق دەڵێت:
بوخاری باسێکی فراوان و قوڵی لە موعجیزەی بوراقی لە "ألئیسرا و ألمیعراج دا کردووە وشیکردۆتەوە.عەرەبەکان شانازی بە داستانی بوراقەوە دەکەن، بەڵام لەئەسڵدا داستانەکە لەهەموو شارستانە دیرینەکاندا هەیە. لای زەردەشت، هندیەکان، هەروەها شارستانی ئیمپراتۆری رۆم دا هەیە.
بوراق ئاژەڵێکی سپی بووە، لە کەرێک گەورەتر و لە هێسترێک بچووکتر بووە، چوار لاقی درێژ بووە. سەری خاتونێکی زۆر جوان بووە، لە سەری ئوم هانی چووە، لە زۆر جێگادا باسکراوە بوراق لاقەکانی دواوەی باڵدار بووە، یان هەر خۆی ئاأەڵێکی باڵدار بووە، تا تیژتر تێپەرێت، ئەتوانین بێژین؛ دوو باڵی سەر لاقەکانی دواوەی " تربۆ"ی سەر دەمی خۆی بووە 
ئوم هانی Um hani
خوشکی "ئیمامی عەلی یە، خاتونێکی تابڵێت جوان دوولبەر بووە، بەکفر نەبێت، برای خۆی حەیرانی بووە. هاوسەر گیری کردووە وشەش کوری زۆر هار وکچێکی جوانی هە بووە. لە گەڵ پێغەمەردا دڵار و دولبەر بوون، هەرچەندە دڵارێکەیان شاراوە بووە. پێغەمبەر وەکوو هەموو خاتوونی ئەو دەمە گەرەکی بووە هاوسەر گیری لە گەڵ بکات. خاتوو دایکی هانی گەرەکی نە بووە.
بە پێغەمبەری گووتوە:
کاتێک کافر بووم، من بێ بەرێزتان نە ئەژیام، پاش ئەوەی لەسەردەستا موسڵمان بووم، سەدبارە لەدەورت ئەگەرێم، بەڵام لە بەر خۆشەویستم بۆتان، نامەوێت ببمە هاوسەرت، کورەکانم بزانن گەر بۆ بەرێزتان وازلم لە باوکییان هێناوە، دەتکووژن و پارچە پارچەت دەکەن، هەروەها نامەوێت تەنگەشەت بۆ برەخسێنم. وەک باسی دەکەن، زۆر شەو ئوم هانی لەگەڵ پێغەمبەر رۆژیان کردۆتەوە.
فاختة ی کچی ئەبی طالب(ئوم هانی) بە دڵێکی پرخەم وچاوانی پر فرمێشک بە پێغەمبەری قوورەیش گووت:
بەڵام لە بەر ئەوخۆشەویستییە هاوسەر گیریتان لە گەڵ ناکەم. هاوسەرەکەم و کورەکانم ئەبنە دوژمنت و ئازارد ئەن.
ئوم هانی (دایکی هانی ) کچی ئەبی طاڵب بووە.
ناوی خۆی لە ئەساسدا، فاختەی ئەبی طاڵب، کچی مامی پێغمەر بووە. لە بوخاری سەحیحدا کورتە چیرۆکی زۆری لەگەڵ پێغەمبەردا دەگێرێتەوە.
ئوم هانی رۆژی داگیر کردنی "مەکە" دەبێتە موسلمان. بەڵام هاوسەرەکەی لەگەل مناڵەکانیدا مەکە بەجێدەهێڵن. کجی مامی پێغەمبەر لە مەکە دا دەمێنێتەوە، هەر ئەورۆژە موسڵمان دەبێت. بۆ ئاینی ئیسلام واز لە مێرد و مناڵەکانی دەهێنێ. 
پێغەمبەری کوری مامی زۆری خۆشویستووە.
محەمەد ئەو کاتەی ئوم هانی دە ساڵ بوو، محمەد بە پێغەمبەر ببوو، لە دەهەمین ساڵی پێغەمبەرایەتیدا خەجیجەی هاوسەری وەفات دەکات هەمان ساڵ مامی ئەبی طاڵب باوکی (ئوم هانی) هەروەها وەفات دەکات. پێغەمبەر لەو ساڵەدا زۆر خەفەت باربووە، ئەو ساڵە لە ئسلامدا ناو دەنێن ساڵی خەفەت. 
لە بوخاری سەحیحدا دەیگێرێتەوە؛
رۆژێکی دەمەو ئێوارێ، پێغەمبەر دەچێتە کن تیرەی " ثوقیف" یان "طائف"، داوایان لێدەکات، ببنە موسڵمان تیرەکە رەتیدەکەنەوە هێژن:
نامانەوێ ببینە موسڵمان، تۆ نە خوێندەواری وبێ موعجیزەی، چ کەسێک لە هۆزی ئێمە نییە باووەرت پێبکات، تۆ چۆن ئەتوانی پێغەمبەری خودابیت، لە گەڵ پیرێژنێکی دەوڵەمەند، لە بەر سەروەتەکەی هاوسەرگیریت لەگەڵدا کردووە.تۆ خەجیجە نەبوایە لە برسا ئەمردی، برۆ خۆت بەخێوبکە واز بێنە لە کلاوت ودەست برینی ئەو خەڵکە هەژارە.
زۆر گێچەڵی پێدەکەن و پێی رادەبوێرن.
پێغەمبەر زۆر خەفەت بار دەبێت، لە ناخەوە خۆی دەخواتەوە، لەدڵی خۆیدا هێژێ:
باشترین کاتە بچمە کن ئوم هانی، هەر کچی مامەکەم دەرمانی دڵی شکاومی پێیە( پێمەکەنن لە بوخاری سەحیحدا نووسراوە). هەندێ دیاری هاکەزای دەکرێت وبەرەو ماڵی کچی مامی (ئوم هانی) ملل دەنێ. کاتێک دەگاتە ماڵیان، ئوم هانی دەرگای لێدەکاتەوە، دەیبینێ واقی لە شێوەی پێغەمبەر ورئەمێنێ.
ئوم هانی بە تاسەوە و حەسرەتەوە دەلێت:
خوا نەخواستە کارەساتێکی خراپ رووی نەدابێت، ئەوە رەنگتان بۆ واتێک چووە و شپرزە دیارن، خۆ لە بەر باوکم و خەجیجەی هاوسەرتان نیە، وا شێوە تازیە بار دیارن؟
پێغەمبەر وەڵام ناداتەوە، یەکسەرملل ئەنێ بۆ ژوورەوە، هێژێ:
بە چاوی ئوم هانی وکچی مام، لەبەر وان نییە، بەڵام حەوسەڵەی هەموو چ شتێکم هەیە، وازی ئاخافتن و باسکردنی ئەوەی ئەمرۆ لێی روداوم نیمە.
ئوم هانی بێدەنگ دەبێت، دیارێکانی لەدەست پێغەمبەر وەرگرت و پێشوازیەکی گەرمی لێدەکات.
پێغەمبەر زۆر بێ ئارەزو بوو، هەستی دەکرد، لەلای خودا هێندەی پێغەمبەرانی موسا و عیسا خۆشەویست نییە. عیسا موعجیزەی نەخۆش چاکردنەوەی هە بووە و موسا ئاوی نیلی بە گۆچانەکەی بۆ سوپای جولەکەکان شەقدەکات، تا سوپاکەی دەپەرێتەوە و کاتێ سوپای فیرعەون ئەیانەوێت بپەرێنەوە، رێگایان ئەدات تا ئەگەنە ناوەراسی رووبارەکە، بەگۆچانەکەی بۆ رووبارەکە ئیشارەت دەکات ئەیان کات بە ژێر ئاوی رووبارەکەوە، ئەیان خنکێنی وتاقی سوپای دوژمن دەرناچێ، هەموویان دەخنکێنێ. یان مووسا لە سینا خۆا خۆی بۆ تەجەلا دەکات.
دوعا دەکات ئەی من بۆ هیچ موعجیزەیەکم نییە. خودای گەورە لە خەیبەوە پێدەڵێت:
بەغیل مەبە و ئارام بە و دان بەخۆتا بگرە، بەمزوانە (کل الشیئی علێ مایرام).
پاش نوێژی ئێوارەیان، شیوی ئێوارەیان دەخۆن. ئوم هانی دەیگێرێتەوە:
پێغەمبەر ئەو ئێوارەیە زۆر بێتاقەت بوو، نوێژی خەوتنان فریا نەکەوت بیکات خەوی لێ کەوت.
لە ناو نوێنەکەیدا هەر تەپاو تلی بوو، هەروەها من پاش کەمێک کات نوێژی خەوتنان کردم و نوستم.
شەو خەبەرم بۆیەوە، سەیری محمەد کردم، لە نێو جێگاکەیدا نەمابوو. زۆر ترسام، سەیری هەمووماڵەکەم کرد، لە ناو ماڵدا نەمابوو سەیرێکی بەرقاپی کردم دیار نەبوو. ترسام بەراستی هەرگیز ئەوەندە نەترسابووم، ئەو شەوە رەنگە سەد کەرەت چووبوومە بەر قاپی بۆ سوراخی. تابەیانی دوعای خێر بۆم کرد هیچی لێ نە هاتبێ.
ئەو شەوە بۆ دوعای خێر بۆ محەمد چومەسەر بەرماڵ. لە بەر بەیاندا پێغەمبەر گەرایەوە.
دڵخۆش وبەزەوق بوو، گووتی: 
دوێ شەو پاش کەمێک، هەر کە خەوم لێکەوت، جوبرەئیل هاتە سەرم و خەبەری کردمەوە، دەستی گرتم و بردمیە دەرەوە. لە بەر قاپی ئاژەڵێکی گەورەی لێ بوو، رەنگ سپی بوو، لە کەرێک گەورەتر و لە هێسترێک بچوکتر بوو، چوار لاقی درێژ و پای پان و پۆر بوو، دوو باڵی گەورەی هەبوون. جوبرەئیل گووتی:
فەرمون سواربن، مەترسن.
پێمگووت ناوێرم ئەترسم، برۆ بە خودا بڵێ من کاری پێغەمبەرایەتیم پێناکرێ. 
وەڵامی دامەوە:
مەترسە بەناوی خوداوە سواربە، خودا منی بۆلاتان ناردووە، تا گەشتێکی ئاسمانی بکەن و خەفەتی ساڵی پڕ خەفەتی رابردوو لە بیرکەن.
سواری بوراق بووم، جوبرەئیل لە خەیبەوە لەگڵمدا بوو.
بە دووقۆڵی نوێژی خەوتنانمان لە مەکە لە مزگەوتی مەکە کرد. سواری (بوراق) بوومەوە، بەرو ئاسمان کشام، بەسەر دەشت و دۆڵی مەملەکەتی قورەیشدا کشام، خێڵەکانی دوورگەی عەرەبی بینیمن. و بەرەو مزگەوتی ئەقسا لە قودس تێم تەقاند، لە هەمان کاتدا تا حەوتەبەقی ئاسمان بوراق بەرزی کردمەوە.
ماکەرەکە لە بەر دەم مزگەوتی ئەقسا لەجێگایەکی چەپەردا لەترسی نێرەکەر شاردمانەوە وباش بەستمانەوە.
نوێژی بەیانی لە گەڵ جوبرەئیل لە مزگەوتی ئەقسا لە قودس کردمان، کەمێ بەرچایمان خوارد ونانەوردە بە براق دامان، بە حەوت تەبەقەی ئاسماندا گەراینەوە. 
ئوم هانی ئەبڵەق ببوو، نەیەزانی چ بڵێ پەنجەکانی دەستی ئەتەقاند، لێوی دەکرۆشت و چاوی ئەبڵەق ببوو.
دایکی هانی بە پەلە بە پێغەمبەری گووت:
بۆ خاتری خودا، ئەم بەسەرهاتەی بەسەرتان هاتووە، بۆ چ کەس نەگێریتەوە، چ کەس باوەرتان پێناکات، مناڵی قورەیشمان بە چەپڵەلێدان دوائەکەون، بە شێت دادەنێن و هەروەها حەیاو ناموسی ئێمە دەچێت.  
پێغەمبەر بە یەقینەوە وەڵامی دایەوە، ئەڵێت:
نەخێر هەر ئێستا دەچمە کن خەڵکی شار و هەموویان بۆ دەگێرمەوە.
بە پەلە دەچێتە دەرێ و بەرەو گۆرەپانی شار دەروات.
ئوم هانی زۆر ئەترسێ کەنیزەکێکی لەدوا دەنێرێ دوراودور دوای دەکەوێت وچاودێری بکات، نەکا خوانە خواستە کارەساتێکی نەخوازراوی بۆ بخولقێت.
پێغەمبەر لە ناوەراستی شار کۆمەڵێ عەرەبی قورەیشی دەبینێ یەکسەر بەرەو رویان دەروات، چیرۆکی بوراقی دوێ شەو بۆ خەڵکەکە دەگێرێتەوە.
خڵکەکە پێکلەنینیان بە قسەکانی پێغەمبەر دێت. دەڵێن ماڵ کاول چ بڵگەیەکت نییە و ئەو درۆ زلانە ئاوەهاوا بە بەلاش دەکەیت.
کەنیزکی ئوم هانی هاتبووە پێشەوە گوێی گرتبوو.
دوێنێ کاتێک لەگەڵ جوبرەئیل بە ئاسماندا دەفراین
پێغەمبەر بە خەڵکەکەی گووت: 
بچن بەخێڵی " فڵان" بڵێن حوشترەکەی دوێنێ دیار نەمابوو ئەوەتا لە دۆڵی " فڵان "ە، هەروەها دەمی گورگەکانی ئەو دەڤەرەی بەستوومە، تا حوشترەکە دەدۆزنەوە. 
کاتێک بەسەر ناوچەی (رەجنان) نزیکی مەکە ئەفرین، توینیمان بوو، بوراق نیشتەوە لە (رەجنان) دەفەرێک ئاوی ساردیان دانا بوو خواردمانەوە. دەفەرەکەمان بە تاڵ کردەوە. 
بچن بزانن گفتەکانم راستن یان درۆن.
خەڵکەکە سەریان سورما، خەڵکەکە هاواریانکرد:
لائیلاهە ئیڵەڵا موحەمەد رەسوڵ ئەللە.
*******************************
- هەر چەندە ئوم هانی هاوسەرگیری لە گەڵ پێغەمبەر نەکرد، بەڵام شەرەفێکی مەزنی بۆ خۆی و ئیسلام بە جێ‌ێشت، جێگای دایکی ئیماندارانی بەدەست هێنا، چونکە بۆ پاراستنی گیانی پێغەمبەر تا مردن بە بێوە ژنی مایەوە.
سندوقی بوراق: 
- تابلۆی سەر سندوقی ژێر نوێن(سەرین و دۆشەک و لێفە)جاران هەر خانمێک مێردی بکردایە
ئەگەر مێردەکەی پارەدار بوو سندوقی بوراقی بەدیاری بۆ دەکرد، دو یان سێ دەرگای هەبو کەیەکەم جار جل و بەرگی بۆکێنیان تێدەخست.
- سەرچاوەکانی نوسراوەکەم زۆرن.
- نوسراو لە سەر هاوسەرەکانی پێغەمبەر 
5, 58, 227Sahih al bukhar-i
- قوورعان،
لە قوورعاندا باسی بوراق ناکات بەڵام باسی ئیسرا و میعراج دەکات. 

تێبینی:

لە سەرگروشتەی بوراق دا، دەبینین ئاینی ئیسلام نەک تەنیا خورافیاتە، بگرە بەو خورافیاتە گەرەکیانە و گەرەکیان بووە کڵاو لەسەر میللەتان بنێن. بەرێگایەکی درۆزنی و فێڵ بازی و نازانستی، بۆ سرینەوەی مۆخی لاوانی وڵاتانی تر بەکاری دێنن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە