دڵشاد مەریوانی! و دەروێشێک لە ئەمنە سورەکەی شاری سڵێمانی.
Thursday, 27/07/2023, 20:40
کاک جەمال نووری لە بەندینخانەی ئەمنە سورەکە چەند یادەوەریەکی دڵشاد مەریوانی دەگێرێتەوە.
کاک جەمال نوری سوپاسێکی زۆری ئەکەم، بۆ دیارییە ئازار شکێنەکەی.
----------------------------------------------------------------------
لەلایەن ئەمنی سلێمانیەوە، پێش نیوەڕۆیەکی مانگی سێی ساڵی ١٩٨٩ ، بەهۆی ئیخباری کردنەوە دەستگیر کرام. لە ئەمنە سورەکە لەزیندانی تاکەکەسی سێ شەو و سێ رۆژ لێدان و ئەشکەنجە و هەڵواسین دینیم، دواکات لەزیدانی تاکە کەسییەوە بۆ زیندانی بەکۆمەڵ گوێزامیانەوە.
لەیەکێک لەژوورەکانی زیندانی بەکۆمەڵ، کاتێک چوومه ژوورەوە لەوێ دڵشاد مەریوانی بینیم.
ئەم پیاوە کێوێک بوو لەوڕە وخۆڕاگری، لە شەهامەت و نەبەزین، مەریوانی بێباک بوو لەگیانی خۆی لەسەر زیندانیەکی تری ژوورەکەی تەنانەت گەر ببرایەوە بۆ ئەشکەنجە، لێدان و هەڵواسین باکی نەبوو،
مەریوانی لەژووری زیندان، سەرگەورە وڕێکخەری تەواوی زیندانییەکانی ناو ژوورەکە بوو.
زیندانییەکان بە شەوانە دادەنیشتن و لەدەوری کۆدەبوینەوە هەرشەوەی بەسەرهات، سەرگوزشتە و باسێکی بۆمان دەگێڕایەوە.
بەپێی ئەو خشتەیەی دروستیکردبوو تەواوی ڕۆژو مانگ و ساڵی تێدابوو، واتە رۆژمێرێک بوو لەسەر مقەبایەک دروستی کردبوو. بۆ وێنە دەستنیشانی ئەو ڕۆژانەی دەکرد کەتێیاندا کورد دەستی بەڕاپەرین و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی کردن کردۆتەوە. دڵشاد مەریوانی بەوردی و بەشێوەی چیرۆک وباسەکانی دەگێڕایەوە تا ئێمەی گوێگر تەواو ماندوو دەبووین. بەیانیانیش هەمووانی لەخەو هەڵدەستان و پێی دەووتین هەستن خواردنەکەتان بخۆن. ئەو هەرگیز نەیدەهێشت زیندانیەکان، خاڵی لاوازی بەدەست جەلادە بەعسیەکانەوە بەدەن، زندانیەکان سوکایەتیان تا پێ نەکرێن.
شەوێک لەکاتژمێری دوانزەی شەو، چەند ئەفسەرێکی ئەمن لەناکاوێک خۆیان کرد بەژووری بەندیخسانەکەی ئێمەدا، پارچە پەڕۆیەکی سەوزیان ئاڵاندبوو لە کتێبێکەوە.
پێیان گووتیان؛
- یەک بەیەکتان دەبێ بەم قورئانە سوێند بخۆن، کە ئەو مێرد مناڵەی هەفتەیەکە هێناومانەتە ئەم ژوورەوە، ئایا قسە ئەکات یان نا..؟
دڵشاد مەریوانی بێ سێ و دوو کردن، بەرەو روویان چوو، یەکەم کەس دەستی بەو پەرۆ سەوەزەی لەکتێبێکەوە ئاڵاندبویان.
دڵشاد مەریوانی گووتی؛
بەم قورئانە قسە ناکات و ناتوانێ قسە بکات..
هەموو ئیتر یەکە یەکە دەستمان نا بەقورئانەکەدا.
گووتمان بەم قورئانە مێرد مناڵە، قسەی بۆناکرێ و ناتوانێ قسە بکات،
مێرد مناڵەکە لەراستیدا خۆی وەها نەبوو قسەی دەکرد. لەو رۆژەی هێنا بوویانە ژوورەکەی ئێمەوە، زۆر بەی کاتەکان لەگەڵ کۆمەڵێ برادەری سەر هەمان سفرە کۆدەبووەوە قسەیان پێکەوە دەکرد .
بەقورئانەکە دوایین کەسێک لەژووری زیندانەکە دەبوو سوێند بخواردایە، مێرد مناڵە گووایە قسە دەکات یان ناکات.
دەروێشێک بوو.
دەروێش لەجێی خۆیەوە، حاڵی لەخۆی هێنا بوو؛
ئەللە ومحەمەدو هەر بەسەر بادائەوە، هە ر رەسوللەی بوو،
دەروێش گووتی؛
ئەی ئەو قورئانە ڕووی هەمووتان ڕەش بکات، وەڵاهی ئەم مێرد مناڵە تابەیانی حەپەی دێ..؟
ئیدی جەماعەتی ئەفسەرانی ئەمن ڕۆیشتن. دڵشاد مەریوانی مێرد مناڵەکەی بانگ کردو.
پێی گووت؛
هیچ مەترسە.
تۆ لەسەر چی گیراوی؟
مێرد مناڵەکە گووتی؛
من لەسەر شەستیەکە گیرام؛ شوان بووم، مەڕم پێ بوو. شوانی دەمکرد
ئەمنەکان پێیان گووتم؛
تۆ لەئەرزی محەرەمەدای بوویت، بۆیە گرتومانیت.
دڵشاد پێی گووت؛
بەیانی بانگت دەکەنەوە هیچ نە ترس،
گەر وتیان؛
لەگەڵمان بۆ درۆت کردوە.
پێ یان بڵێ؛
من درۆم نەکردوە ودرۆزن نیم. منتان کاتێک دەستگیرکرد، زمانم ڕانەوەستابوو، کە منتان هێنایە ئێرە و ئەشەنجەتان دام، لەترسانا زمانم وەستاو توشی سەدەمە هاتم و قسەم بۆ نەدەکرا،
منتان پاشان هێنایە ئەم ژوورە کە هەمووی کوردن وبەزمانی کوردی قسەدەکەن، وردە وردە زمانم کرایەوەو ترسەکەم هێد هێدی ڕەویەوە،
بەڵێ؛
رۆژی سبەی مێرد مناڵەکە بانگ دەکەن و لێ دەپرسن بۆ وا لەگەڵماندا درۆت کردوە ، ئەویش بەو شێێوەی دلشاد مەریوانی تێی گەیاندبوون، هەروەها وەڵامی دابوونەوە،
مێرد مناڵەکە، بۆیە دوای هەفتەیەک، بەپێی ڕاپۆرتی پزیشک و وەڵام دانەوەکەی، ئازادیان کرد.
دڵشاد مەریوانی ئەوکات بۆ ئینفرادی بردبوویان، لەژوورەکەی ئێمە نەمابوو . دڵشاد پێش ئەوەی بۆ ژووری ئینفرادی بەرن، کارێکی وەهای بەو دەرویشە کرد، سوک و ڕیسوای کرد، کە چۆن بۆتە چاوساغ و سیخوڕی ڕژێمی بەعس ودەیەوێ ژیانی مێرد مناڵێک ڕووبەڕووی مەرگ بکاتەوە. دەروێش لە ئەمنەکان داوای کرد ژورەکەی بۆ بگۆرن، هەرئەوەش وایکرد لەو ژورە دووری بخەنەوە، بەڵام دڵشادیان دوورخستەوە بۆ ژووری تاکە کەسی ئەو ڕۆژەی دڵشاد مەریوانیان برد، نەورۆزی ساڵی ١٩٨٩ نەهاتبوو، لەبەیانیەوە خواردنیان دابەش نەکرد بۆ درەنگانێ کاتێک خواردنیان هێنا ئەوەی خواردنەکەی دەگێڕا ئەویش زیندانی بوو. گووتی؛
ئەمڕۆ کاک دڵشاد مەریوانیان لەژوورە تاکەکەسیەکەی دەرهێنراوە و بۆشوێنێک نادیار بردویانە.
ئیدی شێوەو سیماو ڕووخساری ئەم کەڵە پێاوەو قەڵەمە بەژن زرافەی نەتەوەکەم نەم بینیەوە.
ئێمە هەروەها نەمان بینییەوە.
سوپاسی کاک جمال دەکەین، بۆدیارییە جوانەکەی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست