کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من مولحیدم.

Tuesday, 25/07/2023, 20:54


زانای یۆنانی Epicurus  لە (341-270 ) دا، یەکەم مولحید بوو

نەتەوەی کورد تا مولحید نەبێ، ئەقڵی دروستکردنی کیانی دەوڵەتی ئازادی نابێ.
مەلایەک تا لە کوردستاندا بمێنێ کوردستان رزگاری نابێ.
ئاینی ئیسلام ، بە بیری هەموو زاناکانی جیهان، بەعەقڵی ئێستایەوە، ناتوانێ بەردەوام بێ، چونکە جیهانی ئیسلامی تەنیا مەلای گەمژە ودز دەیبات بەرێوە. رۆژانە خەڵکی بەلێشاو لە ئیسلام دێنەدەرێ. دیاردەیەکە پێویستی بە خۆ ئامادەکردن ئێمەی مرۆڤدۆست هەیە.

بابزانین کێ مولحیدە؟

لە کوردەواری کن خۆماندا، وشەیەکی ناشرین وجوێندانە بەکەسانێک لەگەڵ ئاینی ئیسلامدا، هەمە ئاهەنگ نەبن، کەسانێکی ئاوها بە مولحید ناوزەند دەکرێن. بەیاسا تاوان بارن، رەنگە تا سنوری لەسێدارەدان ببنەوە، چونکە لەناو وشەی ئیلحادا، وشەی حەدی تێدایە، بەمانای دادگای کوشتن. زۆربەی کەسانی مولحید بە بێ رەوشت ونا مرۆڤ سەیردەکرێن، تا سنورێک تاوان بار دەکرێن بە جوت جێی لەگەڵ خوشک ودایکی خۆیاندا دەکەن.
مەلاو واعیزەکان لە ناشارەزای ومەرامی دەسکەوتی ودەسەڵاتی دنیادا، فتوای بێفەری ودرۆزنی بەگوێچکەی گەمژەکاندا ئەدەن. دژی زانست، تیژیان دەکەنەوە بۆ مەرامی مانەوەی، پێگە ودەسەڵاتیان، هەروەها مانەوەیان لە ژیانی موفتی بێ خۆهیلاک کردندا، گفتی نابەجێ ونازانستی دەکەن، هەروەها دەسەڵات یارمەتیان ئەدەن، چونکە ئاین بیر وقەوارەی بنەماڵە دەپارێزێ.
وشەی " ئیلحاد" هەرچەندە زۆر بەمان ماناکەی کەم یان زۆردەزانین، بەڵام بۆ یەقین بزانن وشەکە لەکوێوە سەر چاوەی گرتووە.
عەرەب وکوردە موسلمانە نەشارەزای ئاین وباوەری ئیسلام، بە شانازییەوە، وشەی مولحید بەکار دەهێنن، بەمەرجێ نەمانا مێژوویەکەی، نەمانا عەرەبییەکەی دەزانن. 
دەسەڵاتە عەرەبە ئیسلامیەکان، لە هەموو مێژوودا، ،چ کەس وەک دەوڵەتەکەیان بیری نەکردبێتەوە، بە مولحید ناوزەندیان کردووە. تاوانی ئیلحادی بەسەردا سەپێنراوە و سەری پەرێنراوە.
فەلسەفە وهەموو فەیلەسوفەکان، بەوپێیەی چەخت لەسەر رێگای لەگومانەوە بۆ بیرکردنەوە بچین. فەیلەسوفەکان لایان ئاساییە هەمووکەس بیر لە بوون وهەموودیاردەیەکی گەردون بکەنەوە وبەدواچونی بۆبکەن، بۆچوون ورای خۆیان ئازادانە دەربرن. مرۆڤ پێویستە ئازاد بێت لەبیرکردنەوەدا، هەروەها پێویستە مرۆڤ لە گومان وبیر کردنەوەدا ازاد بێت. 
عەقڵی دروست بە گوێرەی بۆچوونی "دیکارت" ی فەیلەسوفی فەرەنسی سەدەی حەڤدەهەم، لە گوومانەوە دەست پێدەکات، لەسەر هەمان رێگە کانط فەیلەسوفی ئەڵمانی لە عەقڵی دروستدا، هێژێ:
بەدواچوون بۆ گوومانەکان دەکەین، پێشووتر فەیلەسوفە یۆنانیەکان دەستوری گەران بەدوای مێژووی بابەتەکان وپەیوەندیەکانیان چێ دەکەین.
مەلا و خوێنەوارە ئاینیەکانی کورد، بەداخەوە بیرکردنەوەی دروست وزانستیانە وکەسانی بیرمەند وزاناکان بە وشەی "ئیلحاد"، ناوزەندیان دەکەن. وشەیەکی تریان بۆ وان پێنییە، جگە لە کۆمەڵێ گفتی نادروست وناشرین بە کەسەکانی باوەریان بەشێوە بیرکردنەوەی وان نەبێ. 
ملاکان بوختانیان بۆ دەکەن جوێنی زۆر ناشرینیان پێدەدەن، هاوکات ناویان بە مولحید دەنێن، هەروەها وشەی ئیلحاد بە جۆرێک لای خەڵکی نەشارەزا ناشرینیان کردووە، ئەسڵەن وەک جوێنێکی زۆر پیسی لێ هاتووە. وشەی ئیلحاد بەمەرجێک لە ناوەرۆکدا، بە کەسانێک دەگووترێ بە ئازادانە بیر دەکەنەوە، هەروەها بەدوای راستییەکان وراستیە شاراوەکاندا دەگەرێن.
زاناکان گەرگومانیان لە بیر وزانیاری پێش خۆیان نەبوایە، خەڵکی ئەمرۆ بەحوشتر سەفەری مەکە، مەدینە، ئەستەموڵ وتاران ئەیان کرد. وشەی ئیلحاد، ئەدی چ مانایەکی نییە، جگە لە ناوەنۆتۆری وجوێن بەخاوەن بیر وزانا ئازادەکان نەبێت ئەدەن.
دیکارتی فەیلەسوفی فەرەنسی هێژێ:
من گومان لە گومانەکانی خۆم دەکەم، مرۆڤ بەبێ گومان، ناتوانێ بیربکاتەوە، بۆیە دیکارت هێژێ: بوونم هەیە، چونکە بیر دەکەمەوە.
مرۆڤ گەر گوومانی نەبێ دەبێتە مەری ناو رانەمەر ومەلاکان لە پێشەوە لەوەرگەی عەقڵی خۆیان نیشانیان ئەدەن.
بزوتنەوەی ئیلحاد بۆ یەکەم کەرەت نزیکەی بە هەزار ساڵ پێش زاین، لەهندستان رویدا(یەکەم گومان لەدەقی نوسراوی) "Rig-Veda "، یەکێکە لە دەقە پیرۆزەکانی ئاینەکانی هیندییەکان. گومانیان کرد: 
لە نوسراوە پیرۆزەکان کێ دەتوانێ بە یەقینی بزانێ!! کەی گەردون دروست بووە وکەی بوونی هەبووە؟ یەزدان چۆن رۆژانە پشکنین بۆ گەردوون وئیدارەی خەڵکی دەکات؟
بەسەدان پرسیار لە لای هندێکان درووست ببوو. بەدوای ناکۆکی دەرونی وبیردۆزییەوە، ماوەی 500 ساڵی خایاند، تا دیاردەی بوذەی دەرکەوت. بوذییەکان سەرچاوەی فەلسەفەکەیان لە ئاینی "Rig-Veda " وەرگرتبوو. سەرچاوەی ئاینی بوذە ئەوە بوو لە بری گرنگی دان بە کام خودای ئاینەکان راستن. بوذە گووتی: خواداکان، پێویستە گرنگی بە ئازارەکانی خەڵکی وچۆنییەتی ژیانیان بدەین، لە بری کام خودا گەردونی دروست کردووە، کام خوداوەند ئیدارەی دەکات.
بیری مادی وشیکردنەوەی گەردوون بینین لە هەمان کاتدا لە هە موو ئەوروپادا، بەتایبەتی لە یۆنان 400 ساڵ پێش زاین هاتەکایەوە.
فەیلەسوفی گەورەی یۆنانی ديموکريتس"Democritus"مەبدەئی ئەتۆم کە عونسری یەکەمە وئەساسیە لە دروست بوونی گەردوندا، بەمە وجودی خاڵق وخودای بۆش کردەوە، بەدوای دیموکریت، فەیلەسوفی گەورەی یۆنانی لە(341-270 )، پێش زاین "Epicurus" ئەبیکور هاتە مەیدانی بیر و فەلسەفەوە، کە دادەنرێ بەیەکەم مولحیدی. پرسیاری گەورەی بەناوبانگەکەی هێژێ: ئایا خواکەتان دەتوانێ جەنگ وماڵوێرانی لە خەڵک دوربخاتەوە؟
هەروەها فەیلەسوفەکان داهێنەری زانستی ماتماتیک، فیزیا وفەلەک بوون. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە