کێوی عەرەفات؛
Saturday, 22/07/2023, 22:26
کێوی ئورفەی شاری ئورفەی باکوری کوردستان،
پاڵی پێوەنام بەدواچون لە کێوی ئورفە بۆ حەجی موسڵمانەکان بکەم، هەروەها نوسراوەکەم لەسەر ئیبراهیم بنوسم؛
ئیبراهیم لە سەردەمی پاشا نەمرودی کوری نوحدا لە ئورفە ژیاوە. چیرۆکی براهیم وئییساق(ئیزرائیل) یان(ئیسماعیل)ی کوری لە لایەن جولەکەکانەوە نوسراوە.عەباسیەکان دواکات لە دەوروو بەری سەدەی 8ی کۆچیدا وەریانگێراوە بۆ عەرەبی خستیانەتە قورعانەوە.چیرۆکەکە ئەدی بەرەچەڵەک لە شاری ئورفەی باکوری کوردستان لە كیوی عورفە هەڵبەستراوە.
-------------------------------------------------------------
کێوی عەرەفات!!.
موسڵمانەکان ئەمرۆ دەچن بۆمەکە لە عەرەبی سعودی شەیتان لە کێوی عارەفە رەجم دەکەن؟
لەلای ئیسلامی عەرەبی بەقەولی خودای ئیسلام قورعانی بۆ "خەیری" باشترین گەل ناردووە.
لە لای خودا !! خەیری ئوومە، عەرەبن، هەر بۆیە قورعان عەرەبییە، هەروەها محەمەد حەبیبی خودایە.
یەزدان لەوی باشتر وخوێنەوارتری نەدیوەتەوە، بۆمان بنێرێ.
ئیبراهیم ئەو رۆژەی خەوی دیبوو ئیسماعیل ی کوری بۆ خودا بکاتە قوربانی. براهیم بەیانییەکەی بە گوریسێکی ئەستور، ئیسماعیلی لەسەر بەردێک لەکێوی ئورەفە بەستییەوە. چەقۆیەکی تیژکراوەی وەکی گۆێزانی بەدەستەوەگرت. ئامادەی سەربرینی ئیسماعیلی کوری بوو.
شەیتان یان باشترە بێژین:
ئیبلیس، چونکە شەیتان ناوە ئەسڵێکەی ئیبلیسە، یان دیابل(بەمانای خستنەوەی دوو بەرەکی)، یان سیتان(بەمانای شەیتان) دێت.
ئبلیس هاتە پەناگوێی ئیبراهیمەوە.
بە براهیمی گووت:
نەکەی ئیسماعیلی کورت بۆ خودا سەر ببری بۆی بکەیتە قوربانی.
ئیبلیس بەردەوام بە گوێی براهیمدا ئەچرپان:
نەکەی کورت بۆ خودا سەر بری وبیکەیتە قوربانی.
براهیمی ئەخستە دوو دڵییەوە.
براهیم هاوکات زۆر تورە بوو، چ بەردی ئەو کێوی عارەفاتە هەیە کۆی کردەوە و لە ئبلیسی گرت.
ئیبراهیم هاواری ئەکرد،
" لەبەیکە ئەللە لا شەریکە لەک" و بەردی ئەگرتە شەیتان،
هاواری ئەکرد: ئەللە " لەبەیکە لا شەریکە لەک". ئیبراهیم لە دڵی خۆیدا ئەیگووت: ئەترسم ئەم ئیبلیسە بێ چاو رووە خۆی بکاتەوە بە شەریکی خودای مەزن. چونکە پێشووتر شەیتان و رەحمان پێکەوە حوکمی زیندومردویان دەکرد.
چونکە بە درۆی جولەکەکان، براهیم یەکەم پێغەمبەری مۆنۆتێیزم (خوای تاقانە)بووە.
براهیم لەکۆتایدا ئیبلیسی بە خرە بەرد لە وکێوی عەرەفە راونا.
خودا کاتێک بەرگری و خۆشەویستی براهیمی بۆ خودی خۆی بینی، ئەوە بوو نەیهێشت ئەو داماوەی کوری لە خۆرا سەر برێ. خودا بە گابرەئیل بەردەستیدا(خزمەت کاری هەمیشەیدا)، خەروفێکی(بەرخێکی) قەڵەوی گێژی بۆ بلە نارد. کورد هێژێ:
گۆشتی مەری گێژ درەوی سەرەو لێژ.
لە چ کاتێکەوە جەژنی جولەکە، مەسیحی و ئیسلامەکان بووە، ئەم روداوە، چونکە لەقورعاندا زەمەن وکاتی تێدانیە، بەڵام هەر هەمویان چیرۆکەکەیان لە (کوردی ئەنفال کراو)، کۆپی تێکست کردووە. بە کورتیەکەی کێوی عورفە لە کوردستانی باکورە، لە شاری عورفە بووە. ئەوسەردەمە مۆنۆتێزمی (خوای تاقانە)زۆر دەمێک بووە لەکوردستان هاتۆتە ئاراوە، خودا وشەیتان رەنگە هاورێ نە ببون، بەڵام دوژمنی یەک نە بوون. لەسەر گورشتەی عەرفاتەوە(واتە رەجمی شەیتانەوە) لەیەک دوور کەوتونەتەوە. ئەدی شەیتان لە مێژوودا یەکێ بووە لە خواکان. یارمەتی حوکمرانیان وەک خواکان بۆ پاشاکان کردووە.
لە چیرۆکی گەلگامێشدا بەروونی لەکن گەلگامێش وهاوەڵەکەی ئەنکیدۆ، هاورێیەتی شەیتان وخودا هەستی پێدەکەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست