مافی میلله‌تان له‌دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیاندا
Thursday, 15/06/2023, 9:38
ئەم نوسراوەی خوارەوە بەشێکە لە نامێلکەیەک. کاتی خۆی ساڵەكانی دوای ١٩٧٥ دژی کردن بە پێغەمبەر، خەلیفە و کاریزما کەسانی وەک ؛
- مارکس، لینین ودەروێشەکانی حیزبە لینین ییەکان، ستالین ییەکان
- هەر پارتێکی سیاسیترکاریان کاریزما، سەرکردە داتاشین بوون.
بنەمای نوسینەکەم لە ساڵەکانی دوای ٢٠٠٠وە نوسینەکەم بەگوێرەی زانیاری سەردەم رێکخستنەوە و مۆدێرنیزم کردەووە.
کۆمۆنیستی ونیشتمان پەروەری؛ ییرتان نەچێت موڵکی نە مارکسە نە لینینە، نە چ کەسێکە، بگرە بەشێک لە خەباتی بیردۆزی وخەباتی ئازادی خوازی هەموو مێژوو، هەروەها هەموو جیهانە.
ئیسلامە موحەمەد ئەل موستەفا بەحەق پێشرەوێتی.
=============================.
له‌کۆتای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می ساڵی 1896 بوو، که له‌کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی سۆسیالستیدا، بریاری مافی میلله‌تان له‌دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیاندا په‌سه‌ندکرا.
له‌راستیدا ئه‌م په‌سه‌ندکردنه، خاڵێکی ره‌ش له‌مێژووی بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێری کرێکاراندا بوو، سه‌ره‌تای دورکه‌وتنه له‌زۆر زانبازی چینایه‌تی، وکڕمۆڵکردنی بیری شۆرشگێری وخلیسکاندن به‌ره‌و شه‌ری بلۆکایهتی بوو.
بنه‌ره‌تی بیری جه‌نگی (بلۆکی شه‌رکه‌ر) و (بلۆکی ئاشتیخواز) یان(هاوپه‌یمانان-فاشییان) بوو. له‌م رۆژه‌وه بیری ئاده‌م و حەوای چینی کرێکاران ورزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ی، له‌به‌هه‌شتی عه‌قڵی فه‌لسه‌فی شۆرشگیری دورخرانه‌وه. چه‌کی بیرکاری زۆرانبازی شۆرشگێری چینایه‌تی لێ سه‌ندرایه‌وه. ئامانجه‌که‌ی بووه یەکێ لە هۆسەرەکییەکانی جه‌نگی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانی، هاوکات زیاد له‌چل ملێون کرێکاری تێداشههیدکران.
تا شه‌مه‌نده‌فه‌ری زانییاری شۆرش هاته‌وه سه‌ر هێڵی خۆی ماوه‌یه‌کی زۆری برد.
ئەتوانم بڵێم:
تا روخانی یەکێتی سۆڤییەتی روسی، یان دروستربنکەی بنەرەتی سەرمایەداری دەوڵەتی حیزبی روخا. کرێکاران بەدەوڵەتێکی فاشی دیکتاتۆری روسی هەڵخەڵەتێنرا بوون، قەل فریان پێکردن.
تیۆری:
مافی میلله‌تان له دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیان لەکۆنگرهی سۆسیالیستی‌دا بریاری له‌سه‌ر درا وپه‌سه‌ند کرا، دوو به‌شه.
به‌شێکی ئاشکرایه که مافی میلله‌تانه له‌دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیاندا،
به‌شێکی تری نهێنییه وشاراوه‌یه،
شاردنه‌وه‌ی به‌شی دووهه‌می بریاره‌که، نیوه رسته‌ی دووهەمە، خۆی له کهلهبهڕی مۆخی زۆردارێکی نوێ‌دا(لینین و ستالین) حه‌شارداوه. ئه‌م به‌شه لینین توانی، به‌خۆ تورهکردن، لهکاوتسکی وئهنتهرناسیۆنالیزمی یه‌که‌م وسۆسیال دیموکراتێکان بهێنێتە دی.
دووهەم، ماوه‌ی بیست ساڵ بیشارێته‌وه. تا تاقە پارتی سیاسی (سەرمایەداری دەوڵەتی وفارمان بەری دەوڵەتی گەندەڵی- روس-)هاتنه سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵات. ئه‌وکاته به(مال ئهلعهمهل=که‌مایه‌تی، زۆرایه‌تی وناوهندێتی دیموکراسی)ئاشکرابوون. ئه‌و نیوه دێره:
ده‌وڵه‌تی تاکه‌حیزبی و سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بوو.
ئه‌وه‌تا لینین بۆخۆی ئاوه‌ها ده‌ڵێت؛ ( حیزبه‌که‌مان.....له‌ساڵی 1913 دا، بریارێکی ده‌رکرد، تێیدا چه‌خت له‌سه‌ر مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی بکات، و به‌شێوه‌یه‌کی کۆنکرێت و رۆشن ). من ئه‌م رسته‌یه واز لێدێنم بۆ خوێنه‌ران بۆخۆیان تا بریار بدەن، هاوکات چ واتایه‌کی سیاسی و ئابوری نابه‌خشێت جگه‌له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ( حیزبه‌که‌مان ).
دەسەڵاتی پارتی تاقنەی دەوڵەتی. ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌که‌یان بشارێتەوە، هاوکات وشه‌ی حیزبی له‌سه‌ره‌تای رسته‌که‌دا به‌کار هێناراوه، وباقی له‌مانا به‌تاڵه. ئه‌وه‌نه‌بێت پێمان ده‌ڵێت وریابن ده‌وڵه‌ت قه‌راری یه‌که‌م وکۆتای پێیه (حیزبه‌که‌مان)، بۆ سه‌لماندنی راستی وه‌ڵامه‌که‌م له هه‌مان سه‌رچاوه‌دا ده‌ڵێت؛ (به‌وپێیه‌ی له روسیادا، که به‌لای که‌مه‌وه له سه‌دا 57% ی دانیشتوانی....نه‌ته‌وه چه‌وساوه وسته‌م لێکراوهکانن .....وه‌به‌و گوێره‌یه‌ی پاشماوه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌راستن، وهه‌روه‌ها لهروسیایهکی به‌م شێوه‌یه، شۆرشی بۆرجوازی دیموکراتی به‌ئه‌نجامه‌که‌ی نه‌گه‌یشتووه).
که‌واته ئاوێتهکهمان وای لێهات، نه‌ته‌وه‌کانی روسیا که تزار ئهیچهوساندنهوه، ده‌بێت روسیای بۆلشفیک مافی رزگاریان بداتێ، تامافی چاره‌نوسیان به‌ده‌ستی خۆیان بێت. به‌ڵام رسته شارهوهکه ئه‌مه‌بوو، که لینین په‌لیان ده‌گرێت بۆ دیموکراسی ئەیان بات، ودوا جار بۆ شۆرشی سۆسیالیستێکهی لینین، که حه‌تمی شۆرشی سۆسیالیستی، نا‌توانیت جگه له دیکتاتۆری سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی تاکه حیزبی تاکە سەرۆک شتێکی‌تر بێت.
لینین لە پێغەمبەری ئیسلام پاشقولێکی زیرهکانهتری گرتووه، له‌جێی "سه‌رمایه‌داری" "بۆرجوازی" به‌کار هێناوه، له‌جێی "سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی" زۆر فێڵبازانه وشه‌ی "ئیمپریالی" داناوه، له‌جێی کۆمونەی کرێکاران به‌شه‌رمه‌وه ده‌ڵێت شۆرشی سۆسیالیستی،واتە دیکتاتۆری شۆشیالستی داناوە، (دیکتاتۆری حیزبی تاقانەی قائید) هه‌ندێ جاری بۆ وه‌زنی سه‌ری دێرو په‌ره‌گراف، ده‌نوسێت:
(بێگوومان دیموکراسی شێوه‌یه‌که له‌شێوه‌کانی ده‌وڵه‌ت که به‌ره‌ونه‌مان ده‌روات، حه‌تمی نه‌مانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته، به گواستنه‌وه‌ی چه‌سپاندنی سۆسیالیستییه‌وه، بۆ کۆمۆنیزمێکی ته‌واوی کامل). به‌ڵێنتان ئه‌ده‌مێ که ئه‌سته‌مه لە کیتابەکەی لینین هاوکات باس لهمهفهومی نامێلکهی شۆرشی سۆسیالیستی مافی میلله‌تان له دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیاندا بتوانین تێبگه‌ین. جگه له کۆمه‌ڵێ ووشه‌ی ریزکراوی وکەمێک بریقەدار، چ تێبگەین، وەناوەرۆکی نوسینەکەی حیزبی قائیدی دیکتاتۆری سەرمایەداری حیزبییە. چەوساندنەوەی گەلان بەناوی کرێکارانەوە، هەروەک ئەوەی ئیسلام بە ناوی خەلیفە وئەڵاوە.
میللەتی کورد گەورەترین پاشقوولی مێژووی بە تیۆری مارکسی لینینی کرداری لێگیراوە:
مافی میلله‌تان له دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیاندا، لەسەر بنەمای سۆسیالیستی دیکتاتۆری تاقە پارتی و تاقە پێغەمبەری و تاقە کاریزمای فشە ئەو پاشقوولەی لێگیراوە، ئەوەکەی ئیسلام بوو، تەنیا ناوەکەی گۆرا بوو.
قازی نەمری هاوکات بەدرۆی مافی چارەنوس لە گۆرەپانی چوارچرا کرا بەپەتی مافی چارە نوسدا وتێدا شەهیدکرا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست