کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپەرین هەمیشە بەردەوامە!

Monday, 02/12/2019, 20:07


لە راپەریندا کاتێک شکستیەکانی دەیبینن چ نین، تەنیا بەهێزیتر وشێوەی نوێ تر، خۆ ئامادەکردنە بۆ بە ئامانج گەیشتنی بەرزتر.
پێشەکیەکی کورت:
دەوڵەتی عێراق وئاین.
دەولەتی عێراقی هەنووکەی، لەسەر کەلاکی دەولەتە بەعسییەکەی سەدامەکان بە فروفێڵی ئەمەریکا وپەنجەی شایەتمانی ئیسلامییەکان مەڕە خەس بووە. دەوڵەتێکە ١٤ سەدەیە بەگەندەڵی وبنەماڵەی دەوڵەتەکانی ئیسلامی بەرێوەچووە، کۆتایان دەوڵەتی عوسمانیەکان بوون، گەندەڵترین، فاشیترین ودزوجەردەترین دەوڵەت لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا بوون.
گەمژەکانی دەسەڵاتی ئاینی بە هەموو مەزهەبوو قوتابخانە ئیسلامیەکانەوە، لەوە نەگەیشتوون ئەمرۆ لاوانی سەرانسەری دنیا بە هەناسە وهۆش بە ئەلکترۆنیک بەیەکەوە بەستراون. بە یەک هۆش وبەیەک ئەقڵ دنیای راپەرینیان پێک هێناوە.
کۆمەڵێ نەفامی دز وجەردە حوکم ئەکەن وبەراست وچەپدا دزی ئەکەن، هەروەها وەک گای جوت، زەوی عێراق بە کوردستان وباشوروە بۆ ئایە توڵاکانی ئێران و دەسەلاتە فاشیەکەی تورکیا دەکێڵن.
کۆمەڵێ پارت گەلی ئاینی ومافیای هەریەکەیان سوپایەکی تایبەتی بۆ پارتەکەی هەیە بۆ بەرگری نەک لە وڵات بگرە بۆ بەرگری لە یەک دوو فشە سەرکردەی بەدەستی دەسەڵاتە فاشێکانی ناوچەکە وئەمەریکای دوژمنی نەتەوەی کورد دانراون.
عێراق لەماوەی 16 ساڵی حوکمی مەزهەبی وئسلامیدا، ساڵانە پتر لە 200 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە، لەم پارەیە یەک قرۆشی بۆ وەبەرهێنان یان بۆ خزمەتی وڵات خەرج نەکراوە. هەموو پارەی عێراق بۆ کۆمەڵێ پارتی ئاینی مافیای بە کرێگراوەکانی ئایتوڵاکانی ئێران وتوران خەرج دەکرێ.
لاوانی سەرجەم ناوچەکە بە کیژان وکورانەوە، لەفروفێڵی ئیسلامی ومافیا گەری تێگەیشتن، بۆیە لەهەموو سوچێکی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا لاوان راپەریوون.
لاوان ئەمرۆ لە درۆی شیعە وسنی تێگەیشتوون، تەروشکیان ئەسوتێنن. حوکمی سیحر وجادۆکەی (شیعە وسونەکەی)ئەمەریکا 2003 دا دەوڵەتی سەفەوی بەدیاری بۆ هاوردینەوە. لاوەکانی سەرانسەری دنیا بەتاڵیان کردنەوە، هەروەها کام مەشایخیان پیرۆزە ئەیسوتێنن.
کیژان وکورانی لاو بۆ یەکەم کەرەت تەوقی شەریعەتی ئیسلامیان شکاند، دەست لەناودەست پێکەوە خەبات ئەکەن، دژی فاشی دەسەڵاتی ئیسلامی رادەپەرن.
دەسەڵاتی ئیسلامی بە دوو مانگی راپەرین، تەواو شپرزە بوون، جێ پێیان لەقبووە وە جارێکیتر نایەنەوە تایم وحیساب.
کوردی تەماشاکەر ئەمرۆ باشترین هەلە!! روخانی قەڵای سونە وشیعەی ئیسلامی دنیایەکی نوێ ودەرفەتێکی خاس بۆگەلی کورد دەرەخسێنێ، هاوکات لەو رێگایەوە کورد دەتوانێت وڵات ونەتەوەکەی مەحکەمتر بکات وقەڵای بنەماڵە فەنا بکات.
تێبینی.
خوێنەری بەرێز: تکایە مە نووسن شێعە یان سونی، چونکە بەرای زانست هەردوکیان دوو دیوی یەک دراون.
تکایە هەست مەکەن راپەرین هەمیشە بەردەوام نییە. راپەرین بە چاوی عەقڵ لە کاتی خامۆشیدا دەبینرێ.
پاریس 01/12/2019

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە