شه‌وێکی سپی و رۆژێکی رەش
Saturday, 30/11/2019, 23:49
له‌پاریس شه‌وانه که هێشتا مۆته‌که‌ی خه‌و ئێخه‌ی نه‌گرتووم، وه‌ک هه‌میشه‌یی به پێكێکی ووشه‌ی کوردی لهدیوانهکانی شاعیرە کوردەکان یادێک دەکەمەوە. یادێکی مامۆستا هه‌ردی ئەم شەو ده‌که‌مه‌وه. یادێکیی سه‌رده‌مێک، خۆپیشاندانێک، ست فاتمهیهکیی یان شۆرشێک. هه‌موو شه‌وانێک کۆرێکی هونه‌ری وزمانی کوردی له‌گه‌ل مامۆستای خۆشه‌ویستم هه‌ردی ئه‌گرم. فاتمه، دووچاوی مه‌ستت، پڕتهلیسمی جوانییه پڕ شه‌رابی خۆشه‌ویستی و عاره‌قی یه‌زدانییه. به‌م ته‌مه‌نه‌مه‌وه هه‌ر که ده‌گه‌مه سه‌ر پۆکلهی هه‌ر به‌ته‌نیا خۆشه‌ویستی شک ئه‌به‌م، ست فاتمه سه‌روه‌تم ناوێ، بزه‌ی تۆ ئه‌وپه‌ری ئاواتمه بست بست باڵادهکهم.
له‌کاتی ئڵۆزی وهێمنی راده‌ی دڵم په‌نا ده‌به‌مه به‌ر هێمنی دڵی هه‌ردی. له‌راستیدا خۆشه‌یستم بۆ هه‌ردی، خۆشه‌ویستی وا که‌نامه‌ی خوایه بۆپێغهمبهران، به‌رزو ناسک، وه‌ک هه‌ناسه‌ی پڕگوڵاوی دولبه‌ران. خه‌ڵکی ترپارهپهرستیی، بابکهن، مامۆستا هه‌ردی، من گوێ گرتن له هۆنراوهکانتان، ئه‌وپه‌ری ئاواتمه. ئه‌م شه‌و خه‌و ناچێته چاوم. من لهکۆمپیوتهرهکهمدا هۆنراوه‌کانی مامۆستا هه‌ردیم کۆپی کردوون، که‌ی ویویستم چاوێکی دڵیان لێدەکهم. مانگه شه‌وێکی گەش بوو لەپەنجەری ژورەکەمەوە هەستم بەتریفەی دەکرد، خه‌وم زرابوو، ست فاتیمه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌وی زڕاندبووم.
چووم سه‌ردانی سایته کوردێکان بکه‌م. خوێندمه‌وه هۆنراوه‌یه‌کی مامۆستا هه‌ردی به‌ده‌ست کۆمه‌ڵێ نه‌زانی بیرسهوادوه براوه بۆجێگایه‌کی نادیاری، ئه‌و کۆمه‌ڵه بیرسهواده، لهوکۆمهڵانهن که بهڵێستنهوهی زه‌رفی دۆلاری به‌تاڵ گۆشکراون، ئه‌وکه‌سانه‌ن که‌خۆیان وخانه‌واده‌کانیان له‌دێرزه‌مانه‌وه مه‌سینه‌هه‌ڵگری ئاغا بیرتهسکێکن. به لیستنهوهی سوکان وکوشنی مۆنیکا چاو رێژراون، بیرکردنه‌وه‌ی ئاقڵانهییان چۆکدایانه بۆ هه‌ر ئاغایه‌ک عانه‌ی بۆسەرف کەن. به‌پێچه‌وانه‌ی مرۆڤەوە! دهماخییان له گه‌ده‌یاندایه.
خۆم بۆنه‌گیرا، گریام فرمێسک به‌چاوانما، وه‌ک بارانی به‌هار به‌لێزمه ده‌بارین. ئه‌وا ئێستا له‌گه‌ڵ زامی ده‌رونی پڕ لهناکامیی ئه‌پێوم چۆڵی سه‌رسامی، نییه ههردهنگێ هیچ ناێ، له‌هیچ شوێنێ له هیچ لایێ، شه‌قه‌ی باڵێ شنه‌ی بایێ. به‌گریانه‌وه گه‌رامه‌وه بۆلای مامۆستا به‌په‌له چه‌ند دێرێکم به‌چاوی پڕفرمێسکه‌وه خوێنده‌وه، تابێمهوه سه‌رخۆم.
که‌ی رابوردی به‌ئه‌سپایی، له‌سه‌ر ئه‌م گۆره پێ دانێ، که مههتابێکی تێدایه، مه‌گه‌ر ئه‌و خوایه بیزانێ. له‌باخی خۆشه‌ویستیدا، گوڵاڵه‌ی نهوجوانیی بوو، که‌چی کاتی گه‌ڵارێزانی ئه‌و، هێشتا به‌یانی بوو.
ورێنه‌م له تاوا ده‌کرد، کات فڕی شه‌و دره‌نگ بوو، که‌چی هێشتا چاره‌م بۆ ئه‌و پارچه جه‌رگه‌ی هه‌ردیم نه دۆزیبۆوه. هێشتا پاریس له شیرین خه‌ودابوون، چوومه سه‌ر شەقامەکان، وه‌ک شێت به‌ره‌و گه‌ره‌کی لاتینی شۆرشگێره‌کان، سۆربۆن و پایته‌ختی شۆرشی 1968 پاریس، بولڤاری سامی شێل رام ئەکرد. وه‌ک شێتم لێهاتبوو، به‌هه‌موو لایه‌کدا رام ده‌کرد، تاگه‌یشتمه بولڤاری سان جه‌رمان، تابه‌ر پێیی په‌یکه‌ره‌که‌ی داڵتۆن. له‌به‌ر ده‌م په‌یکه‌ره‌که‌یدا، سڵاوێکی گه‌رمی پڕ خۆشەویستیم کرد. دامهنیم به هه‌ردوو ده‌ست گرت، هاوارم کرد؛ ده‌ستم دامانت فریامکه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وتم فریام که‌وه، ده‌ستێک له غه‌یبه‌وه هات به‌رزی کردمه‌وه تا ئاستی چاوه‌کانم به‌رامبه‌ر چاوه شینه‌کانی داڵتۆن بوون.
هاواری ڵیکردم چیت ڵێ قه‌وماوه؟.
بۆم گێرایه‌وه، به‌هێمنی وه‌ڵامی دامه‌وه:
من وه‌کوو گوڵی باغچه‌ی هاورێکهمانم چ به‌ده‌ستم نییه، زۆر سوپاسی هه‌ستت ده‌که‌م ورێزدار وخۆشه‌ویستی، به‌ڵام چاره‌ی تۆ لای (مۆنتیسکۆ) ییه. خاوه‌نی رۆحی یاساکانه، ئێستا پێی ده‌ڵێم رێگات بۆ رۆشن کاته‌وه.
ویستم به چهنابیان بڵێم: (مۆنتیسکۆ) له‌پاریس ناژی، خه‌ڵکی شاری بۆردۆییه.
له ئاسمانه‌وه ده‌نگێکی گه‌وره هات، لە بەر چاوم ئاسمان ده‌خولایه‌وه، هه‌مووجیهان ئه‌هاتن وئهچوون. له سوچێکی گێژاوی خه‌یاڵه‌کانمدا وام ده‌زانی شێت بووم. به‌خۆمم ئه‌ووت، نه‌که‌ی وره به‌رده‌ی ، رێگای خەبات دووروو درێژە وخەباتی بەجەرگ ورۆژانی زۆرت لەبەردەمە، هه‌میشه وره‌ت به‌رزبێت.
له‌م ورێنانهدا بووم، که‌وتمه ناو گه‌رده‌لولێکی نههاتێووه، به‌هێز بردمیی به‌ئاسماندا، بردمییە شوێنێک تروسکاییه‌ک له ناو ته‌موومژێکی خه‌ستدا دیاربوو. به‌رچاویی خۆم بە باشی نه ئه‌دی، لێی نزیک بوومه‌وه. لهترووسکایهکهدا که‌سێکی پرشنگدار دییار بوو. واهه‌ستم کرد ئه‌م که‌سه لهژییانیدا ته‌نها به‌ووشه ژیاوه.
پاش سڵاو ووتم:
من فڵانکهسم لای داڵتۆنهوه هاتووم. نه‌ی هێشت ووشه‌کانم ته‌واوکه‌م. یه‌که‌م ووشه‌یی، سووپاسی کردم. ویستم بڵێم، به‌م شه‌وه دره‌نگه داوای لێبردن ده‌که‌م. ئه‌مجاره هەروەها ووته‌کانی پێبڕیم. فه‌رمووی لای ئێمه کات شوێن وجوگرافیا ئه‌و حیسابه‌ی ئێووه‌ی بۆناکه‌ین. زانیم مۆنتیسکۆ خۆیه‌تی، پێی ووتم: چاره‌ی تۆها له‌لای رۆحه‌کانی یاسا، ( له‌ناو رۆحه‌کانی یاسادا تێده‌گه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌بێت زۆر به هێز له‌یه‌ک جووداببنهووه. ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان و ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزیی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری) ئه‌مانه‌ن رۆحی تیوێرێکانی کۆمه‌ڵگای مۆدرن، به 31 موجه‌له‌د 263 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له جونێف چاپم کردوون، هەروەها وتی:
له‌بیرتان نه‌چێت جێاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان به هێزی گه‌ل ته‌وازن ده‌کرێن. پێویستە بە وڵاتهکت بفه‌رمووی که ئتر کۆتای به‌و نا ئاقڵییه بهێنن، که داوای چاکسازیی له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاته‌که‌تان بکه‌ن؛ بۆگهنجهکانتان ترادیجییایهکی گه‌وره گهڵاڵهدهکهن. ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی ئێووه له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ماریائهنتهوانێت ولویسی 16 بێ دهسهڵاتڕن، نه‌توانای راده‌ی تێگه‌یشتنی چاک سازییان هه‌ییه، نه ئه‌زانن چاکسازی چییه، سێ ده‌سه‌ڵاته‌که تێکه‌ڵاوبوون، سنووری نێوانیان نییه، بوون به‌یه‌ک ده‌سه‌ڵات، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی دز وخۆپەرستانن. له‌کاتی ئرم رۆدا ته‌نیا رووخاندن چاره‌سه‌ره. برۆن تێکۆشن هێمنانه وله‌سه‌رخۆ. ئاماده‌بن بۆرۆژی پێویست، به‌ستراون به‌شاره گه‌وره کانی دراوسێکانتانهوه، له‌کۆتایدا بیستوومه ده‌تانه‌وێت ڤۆلته‌ر وجانجاکرۆسۆ ببینن، پێویست ناکا، خۆم پێش جه‌نابتان زیاره‌تم کردوون وتووێژم له‌گه‌ڵ کردوون.
برۆ سه‌رکه‌وتووبن. ئه‌مه‌ی وتوو، که‌وتمه‌وه بن پای په‌یکه‌ره‌که‌ی داڵتۆن.
من گووتم
( نووری عومری سه‌ر ئه‌کات بۆکهشفی تاریکی له خه‌ڵق، وه‌ک چرای هه‌رکه‌س به‌شۆخی مه‌جلیس ئارای ده‌کا).
دنیا هێشتا تارێک بوو، پاریسێکان نهکهوتبونهووه جمووجۆڵ. به‌ر پێی په‌یکه‌ره‌که‌م ماچ کردوو، به‌خه‌فه‌ت وتورهێوه بۆماڵه‌وه گه‌رامه‌وه. به‌ده‌م رۆشتنه‌وه بیرم لێکرده‌وه که هۆنراوه‌کانی مامۆستا هه‌ردی هێز نییه بتوانێت بیان ژاکێنێت، پێویسته بچمه‌وه بۆماڵه‌وه، تۆزێ بنووم ودواجار بۆ کاربچم.
ئێواره درنگانێک لهکارگهرامهوه، به‌په‌له چوومه سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌م، دڵم زۆر خۆش‌بوو، چاوم بە ئەم دێرە هۆنراوەیەکەوت:
هه‌تا حه‌ق ناصره، هه‌ر حه‌قمه مهنظور، وه‌کو مه‌نصور، ئه‌گه‌ر بمکه‌ن به‌دارا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست