دوو قەترە لە ئۆقیانوسی چیرۆکی شەهیدەکان.
Saturday, 30/06/2018, 9:31
پێشکەش بە هاورێیان شەهید دڵشاد مه‌ریوانی و ئه‌کره‌می حهپسە
--------------------------------
له به‌تاوین، له دوای ساڵی ١٩٧٢وه، لهکۆڵانێکی نزیک مه‌یدانی " باب شه‌رجی"، ژورێکم له‌ماڵه کریستانیهکدا به‌کرێ گرتبوو ، له نهۆمی دووهه‌م بوو، ماڵکه دوونهۆم فرەتر نەبوو. لەو ماڵەدا تاقە شانسمان، لەگەرمای شەوانی هاوینی به‌غدا دا، ره‌به‌نه‌کان شه‌وی نوستنیان لە سه‌ربان رێگە پێدراو بوو.
ئه‌وده‌مه کۆمه‌ڵێ براده‌ری لێك نزیک وهاوبیر بووین، ویهکدیمان فرە خۆشده‌ویست. له‌و هاورێیانه، "یادی زیندۆکانیان وشههیدەکانییان به‌خێر بێن" ئه‌کره‌می حه‌پسه، سه‌عدون و خالید ناوێک و زۆریتر، که له‌م ساته‌دا ناوه‌کانیانم نایه‌ته‌وه یاد، خالید کانێسکانی بوو، له‌ساڵه‌کانی نه‌وه‌تی سه‌ده‌ی پێشوودا له پاریس له‌برس و سه‌رمادا رهقبۆوه. سه‌عدوون که تا ئێستا ناوی باوکیم نه‌زانیوه، ماڵیان له‌به‌غدا بوو، تالهسێداره نه‌درابوو، خوشکی یادی به‌خێڕ بێت، زوو زوو دۆڵمه و کفته‌ی گه‌رمی سابونکەرانی خۆشی بۆ سازئەکردین.
تا بۆ دواهه‌مین جار چاوم پێی بکه‌وێت، چووم بۆ به‌ندیخانه‌ی" ئه‌بوو غرێب "، سەد حه‌یف ناسنامه‌که‌م ئه‌و به‌یانییه له ژوره‌که‌م بیر چوو بوو، حه‌ره‌سه‌کانی بەشی لەسێدارەدان نه‌یان هێشت بیبینم، تا ئێستا ئه‌و داخه‌م بیر ناچێته‌وه. بەداخەوە هه‌ر چ ییەکی شەهید سەعدون بەمیرات بۆی بەجێهێشتووم، زەردەخەنە وپێکهنینهکهیەتی.
ئه‌کره‌م له سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی حه‌فتادا له به‌غدا له"حی ئه‌لسه‌لام ناسیم، کاتێک من ئاسنگه‌ر بووم، ئەو له‌هه‌مان شۆێندا دارتاش بوو، دواجار هات بوو به ئاسنگه‌ر
وتی:
- خۆشناو ده‌بم بهئاسنگهر، به‌یه‌که‌وه کارکه‌ین باشتره، وهستاکهت به‌ته‌نیا زۆر هیلاک ده‌کات.
دوای ئه‌وه له به‌شی زۆری ناوچه‌کانی به‌غدا کارمان کرد، له کازمیه، سه‌وڕه، شوعله، شه‌قامی عومه‌ر و هه‌تا بۆ ئاسنگه‌ری بۆ موسه‌یه‌ب، هندییه، کوت، کەربەلا ونەجەف چووین. ئه‌کره‌م بێجێگابوو، ئهوشۆێنانهی لێی ده‌مایه‌وه ئه‌مین نه‌بوون، دواکات کردم به هاوبه‌شی ژوره‌که‌م.
گه‌ره‌کی کرستیان و ئاشوریان ئه‌وده‌مه له به‌غدا سه‌لامه‌تر بوو، تێیاندا ئاشووبه که‌متر بوو.
چه‌پره‌و بووین، دژی هه‌موو پارته سیاسێکانی ئه‌وسه‌رده‌مه بووین، زۆربه‌ی کتێبی زانیاری شۆرشگێری به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌و ده‌مدا ده‌ست ده‌که‌وت، ده‌مان خوێنده‌وه. ئه‌کره‌م زۆرجدی بوو، کاتێک کتێبێکی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت، تا ته‌واوی نه‌کردایه، سه‌ری له‌سه‌ری هه‌ڵ نهئهبری. بیرم دێ به ئهرنستیی پاژنه ئاسنینه‌که‌ی "جاک له‌نده‌ن" موعجیب بوو، سێ تا چوار جاری خوێنده‌وه.
حه‌زمان ده‌کرد بنووسین، به‌تایبه‌تی ئه‌کره‌م. خاوەنی دەریایەک لە تەجروبەی شۆرشگێری بوو. زۆر بەپەرۆشەوە بوو خەبات وتێکۆشانی ئەوسەردەمە شیبکاتەوە وتۆماری بکات. بهزهنی ئهوسهردهمەی تێیدا ده‌ژیان. دژی پارتە سیاسێکانی مووالی بەدەوڵەت و مووالی پارتی بوون.
هه‌روه‌ها ( یانزه‌ی ئازار ) کاری خۆی به‌جێهانی بوو، ئاشبه‌تاڵی به میلله‌ت و قهلفری به‌سه‌رکرده‌کانی کردبوو.
ناکۆکی ناو چه‌په‌کان لەو ساڵانەدا لەزۆربەی وڵاتانی دنیای وەک لای خۆمان، له‌سه‌ر خه‌باتی جه‌ماوه‌ری کرێکارانه یان خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی شاخ بوو. چەپرەی خەبات لە جیهاندا دەیویست لە ژێر رکێفی روسیا بێنە دەرێ.
وه‌ک بیرم مابێت، زۆر بابەتی نوسینمان هەبوو، وەلێ ده‌ستی نووسینمان فرە کەم بوو، خاوەنی تاقیکردنەوەی نوسین نەبووین. ١٤٠٠ ساڵ داگیرکەران دەرفەتی نوسینی کوردیان نەدابوو.
ئه‌کره‌م رۆژێک داوای لێکردم، به دڵشاد مه‌ریوانی برامی بناسێنم، تا میتۆدێکی بۆ فێربوونی نووسین نیشان بدات.
زۆری نه‌برد، پاش چه‌ند رۆژێک، پێشنیازهکهیم به دڵشادی برام گووت، زۆری پێ‌خۆش‌بوو، بۆکۆرێکی هۆنراوه‌یی ده‌واتی کردین. کۆرەکە له‌کۆلێژی وێژه‌ی به‌شی زمانی کوردی لەبهغدا ده‌گێڕا.
پێی‌ووتم، باشترین هه‌له له‌وێ ئه‌کره‌م ده‌ناسم.
ئه‌گه‌ر بیره‌وه‌رێکانم دەرفەتم بدەن، کۆره‌که پێش ناوه‌راستی ساڵی1977گیڕا، دونیا شلۆقابوو، سه‌ره‌تای گه‌ردنی نه‌ونه‌مامه گووڵ گرتووه‌کان ده‌بڕایه‌وه، راوی لاوه چه‌پره‌وه نوێکان بوو.
ئەوکاتانە له‌خۆمان ده‌ترساین، له خشه‌ی مار و مێرو سڵمان ده‌کرده‌وه.
سه‌رتان نه‌ێشێنم، چوین بۆ کۆر و کۆر گیرا، دڵشاد به‌قاتێکی کاڵ ره‌نگه‌وه، ده‌ستی کرد به خۆێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌که‌ی:
ببن به‌تیشک
له‌م دیو دیواری مه‌رگه‌وه
رۆله
تۆنهمامێکی گوڵدهگری
ئاگاداربه
نه‌مام هه‌یه نووکی نێزه‌ی لێ ده‌به‌سترێ
به‌ڵام نه‌که‌ی لێی بترسی
رۆڵه، چاوه‌کانم دهرددههێنن
گوێزان ده‌خه‌نه ناوگهرووم
مه‌ترسه تیشیک نافهوتێ
ده‌نگ ناخنکێ، ئه‌وه تا من، بێ ده‌نگ نه‌بووم
زۆر ترسام، له دڵه‌وه ئه‌مووت؛ وه‌ک به‌خۆی ره‌حم ناکات، به‌ئێمه گچکە ره‌حم بکات. کەش وهەوایەکی لەهۆڵەکەدا دروست کردبوو، بێته‌قه بۆنی باروتی لێ ئه‌هات. به‌هیما ویستم تێی گهێنم، که .من ئه‌ترسم، به‌ڵکه هۆنراوه‌یه کی تربخوێنێتهوه. ئه‌وه‌نده‌ی تر حه‌ماس گرتی، هاواری ئه‌کرد گوێزان ده‌خه‌نه ناوگهروم، به‌دوای یه‌کدا دووسێجار گوێزان دهخهنهناوگهرومی ده‌ووته‌وه، له‌مێشک و گوێم‌دا "گوێزان، نێزه، ناخنکێ و بێده‌نگ نه‌بووم" ده‌زرنگایه‌وه.
دڵشاد دیاربوو هیماکهمی به پێچه‌وانه‌وه تێگه‌یشتبوو، به‌لای چاو سه‌یرێکی ئه‌کره‌مم کرد، دیتم به هۆنراوه‌که که‌یفی دێت، ئه‌ویش سه‌یرێکی کردم به چرپه وتی؛ رەنگە مه‌خسه‌دی شەهید کردنی شەهاب وهاورێیانی بێت.
که‌مێک ئاسوده بوومه‌وه، ورده ورده که‌وتمه هه‌وای خۆم، ئیتر که‌مه که‌مه ترسم رهوێووه، هه‌رگیز نهم ده‌زانی شاعرێک، له‌بار ودۆزهغێکی ئه‌و ده‌مه‌ی به‌غدا دا، بتوانێت هۆڵێکی وا گه‌وره، بکاته ئاگری سوری خه‌بات
ئه‌مجا به گوێی حه‌ماسه‌وه گوێم ده‌گرت، دڵشاد ئه‌ی وت؛
بۆ ووڵاتی خه‌نه‌به‌ندان
ئێستا لێره دڵارهکان
بوون به‌تیشک تانهفهوتێن
ته‌نیا به چاو سروود ده‌ڵێن
. ئه‌کره‌م تاهێزی بوو چهپڵهي لێدا ، من وهه‌ندێ هاورێ که به‌خۆشی ئێمه‌وه هاتبوون و ئه‌وجا خه‌ڵکه‌که چه‌پڵه‌مان لێدا، ئیتر دڵشاد هه‌ر دوو دێری ئه‌خوێنده‌وه، ئه بوو به چه‌پڵه‌رێزان،
کاتێک دڵشاد وتی؛
هێشتا شه‌وه‌و گوێزان تیایدا باڵ ده‌گرێ و
گه‌ردنی نه‌ونه‌مامه گووڵ گرتووه‌کان ده‌برێته‌وه...
ئه‌فه‌ندییه‌ک به‌په‌له هات، هه‌ندێ وتوو وێژی کرد، چۆن هات ئاوا به‌په‌له گه‌راوه، هه‌ناسه‌یه‌کی نه‌برد کاره‌بای میکرۆفۆنهکانیان لێی کوژانده‌وه، ئه‌فه‌ندییه‌کی تر هات، گوێم لێ‌بوو به‌تووره‌یه‌وه وتی؛ پێمان نه‌وتی ئاگات له‌خۆت بێت. کۆره‌که‌یان کۆتای پێهانی، هۆڵه‌که له چاو تروکانێکدا چۆڵ بوو. له هاتنه ده‌ره‌وه‌ماندا دڵشاد مان به‌چاو دی، چه‌ند هه‌نگاوێک لێمانه‌وه دوور بوو ووتی؛
هۆنراوه‌که‌م ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو ته‌واو بێت، یه‌کتر ده‌بینینه‌وه، دوای ئه‌وه بهئهکرهم گووتم؛
باشتره برۆین.
له‌و رۆژه‌وه که‌یفم فره‌تر به‌هۆنراوه دێت، تا ئه‌مرۆ یادگارییه‌کی به‌جۆشی له‌مێشکما به‌جێ هێشتوه. بۆته که‌زی خه‌جێ له‌سه‌ر چیای سیپانی خۆشه‌ویستی، که‌پێکه‌وه بهقووڵتر له‌سه‌ر هه‌مان ره‌نجی خه‌بات بهژییانهوه، بههاورێیانهوه، هه‌رسێکمانی گرێداوه.
ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌ورۆژگاره بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی بۆ ئه‌کره‌م و هاورێکانی خوێنده‌وه، هه‌رکه‌زانی ده‌چینه کۆرهکهیی، هۆنراوه‌یه‌کی بۆخوێنده‌وه، ژیانی تێکۆشانی ئه‌و کاتانەی کردبوینه هونه‌ر، که ئه‌وه‌نده‌ی تر حه‌ماسی داینێ، باش تێگه‌یشتبوو، خه‌بات له‌و ده‌مه‌دا به‌چاو و به‌دڵ نه‌بووایه، سته‌م بوو.
پاش دوو ساڵ، دوو سێ مانگ دوای روخانی شای ئێران، ناوه‌راستی 1979 هاتمه‌ده‌رێ، له پاریس ئۆقره‌م گرت، پاش یه‌ک دووساڵ بیستم، ئه‌کره‌م گیرا.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساله‌کانی هه‌شتاوه، له(مۆنت لاجولی) شارێکی پیشه‌سازی نزیکی پاریسه، کارم ده‌کرد، به به‌ڕق ئاسنم چه‌سپ ده‌کرد، جار جار بهدم گڕی چهسپهوه، خه‌یاڵ دیبردم بۆ لای ئه‌کرم، ئه‌کره‌م له‌ژێڕ ته‌عزیبدا بوو، سته‌م بوو ئاگرو چه‌سپ و ئه‌کره‌م به‌م رۆژگاره، دور له‌یاران تاوتوێکهی.
تا رۆژێکی شێفهکهم هاواری لێ کردم، که له‌سه‌ر ته‌له فۆن داوام ده‌که‌ن، وه‌ک دڵم خه‌به‌ری دابێت، بهپهلهچوومه بیرۆکه‌ی و ته‌له‌فۆنه‌که‌م هه‌ڵگرت، هاورێیک بوو، ووتی خۆشناو، ئەکرەم دوێشه‌و لهموسیل شه‌هیدیان کرد.
چاوانم پربوون له فرمێسکی گه‌رم، تاگهرامهوه سه‌ر چه‌سپ کردنه‌که‌م نهم هێشت شیفهکهم فرمێسکی ههڵنهوهریوم ببینێت، تا ئێستا ئه‌و فرمێسکانه به گه‌رمی لهچآوانمدا قه‌تیسماون.
بیستم، دڵشادی برام رۆژی شه‌وی پێش شه‌هیدکردنه‌که‌ی، لە بەندیخانەی قەسابخانەی موسڵ، چۆته دواهەمین دیدار.
ئەکرەم له ژوری شه‌هیدکردنیدا، گۆرانی ووتوه.
دڵشاد هۆنراوه‌یه‌کی بۆ ووتوه، به ناوی( ئهرنستی کورد، بۆ شه‌هید، ئه‌کره‌می حه‌پسه ). که له دیوانه‌که‌ی چاپ 1999 دایه.
گیانه ئه‌کره‌م
تۆلهکارگهی شۆرشان دا
کرێکارێکی جه‌سور بوی
له‌ناو کۆمه‌ڵی ئینسان دا
باوه‌رێکی پر له نوور بوی
له‌ملانێی دوژمنان‌دا، توانایه‌کی بێ‌سنور بوی
له‌دیوانی کۆڵنه‌داندا، لاپه‌ره‌یه‌ک شیعری سور بوی
*
له ئه‌ڵقه‌ی په‌تی موسله‌وه
شۆڕ بوویته‌وه
هه‌تا باڵات گه‌یشته فاو
هه‌تا گیانت چووه کۆڕی شه‌هیدانی هاوڕێ مان و
بوونه هه‌تاو
ئه‌ی هه‌تاوه پیرۆزه‌که
خه‌مت نه‌بێ ئه‌م کاروانه
ڕاناگیرێ به گێله پیاو
هه‌رده‌م ده‌ژی
هه‌رده‌م ده‌ژی
هه‌رده‌م ده‌ژی و به‌رده‌وامه
دڵشاد مه‌ریوانی، هه‌ستی کردبوو، ئه‌نفال و ژەهر کوژی ئاماده ده‌کرێت، ته‌نیا قوربانێکانی به‌رگری له ئه‌نفال و رەشەکوژی ژهر رشن مابوونه‌وه،
بۆ چه‌رخ دانه‌وه‌ی هه‌ستی شۆرشگێری، جۆشی رۆحی به‌رگری لهئهنفالکردن، له‌هۆنراوه‌یه‌کدا له‌سه‌ره‌تای ئه‌نفالدا له 26/04/1988 دا ده‌ڵێت؛
نرخی من نرخی میلله‌ته
نرخی خاک و نه‌ته‌وه‌یه
نرخی ئه‌م گه‌له چه‌وساوه کڵۆڵهیه
من ئه‌م خاکه جێ ناهێڵم
وه‌ک تیا ژیام
وه‌هاش سه‌ربه‌رز تیایدا ده‌مرم
تیایدا سه‌ربه‌رز، له 16/03/1989دا، وه‌ک ده‌ڵێن له ئه‌منه سوورهکهیی سڵێمانی شه‌هیدکرا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست