کورد وئاینی ئیسلام
Thursday, 28/06/2018, 0:32
برۆ ژێر ئەو درەختەی
گوڵی نوێ و تەری پێوە بێت.
رۆمی (ئەی دڵ)،
--------------------------
نوسراو زۆرن لە سەر ئاین و ئاینی ئیسلام، بەڵام نوسراوەکانی سەرهەڵدانی ئاینی ئیسلام لە کوردستاندا، بە پێچەوانەوە زۆر کەمن، هۆکارەکانی دەگەرێنەوە:
لە ساڵی ٦٤٧ی زاینیەوە نە بونی دەربرینی دیموکراتیانە.
دەسەڵاتی ئاینی و نا رۆشنبیرکردنی خەڵکی کوردستان.
نە هێشتنی قوتابخانە و نوسینی کوردی، لە بری دامەزراندنی حوجرەی عەرەبی ئیسلامی لە چێگای قوتابخانەی کوردی و ئاینی کوردی.
نە بوونی دەسەڵاتی کوردی سەربەخۆ و ئازاد.
لەگەڵ ئەم هۆکارانە و زۆر هۆکاریتردا، تا هەنوکە ئەهلی قەڵەمی کورد، قەلاچۆکردنیان حەڵاڵە.
مێژووی کورد، هەروەها بەناوی ئاین و یەزدانەوە، لە لایەن داگیر کەرانی نەتەوەی کوردەوە شوێنراوە .
گەلی کورد بەتایبەتی پێویستە ئاینی ئیسلام و هەموو ئاینەکان لە روانگەی دەستور وشەریعەتی دەوڵەتییەوە سەیر و شیبکەنەوە.
ئاین دەستوری دوڵەتییە
لەو رۆژەی مرۆڤ ئاینی بۆ دەستوری نێوان مرۆڤەکان و مرۆڤ وسروشت، لەگەڵ پێشکەوتنی ژیانیدا هاوردە کایەوە، ئاین دەستوری حوکمرانی و دەسەڵات بووە.
ئاینی ئیسلام، دەستور و شەریعەی خەلیفەکان، جیهاد و داگیرکردنی وڵاتان بووە. ئاینی ئیسلام کاتێک گەیشتە وڵاتی کوردستان وەک دیاردەیەکی فریاد رەس نەهات، بگرە وەک دەسەڵاتێکی داگیرکەری دواکەوتو گەیشتە کوردستانەکەی ئێمە. تەخت و تاج و ژیانی کوردەواریان ئەنفال کرد، وەک ئاینێکی فاشی، راسیستی دواکەوتوو رەفتاری کرد وەک هەموو داگیرکەرێکی دزی عەقڵ و ماڵی خەڵکی تاهەنوکە رەفتار ئەکەن.
بەم دەلیلانەی خوارەوە.
١- ئاینی ئیسلام لە دەورووبەری ٦٣٧ ی زاینیدا، لە شەری یرموکدا، بەسەر کریستیانیەکانی شاری نەزارێتدا بەیارمەتی جووکان سەرکەوتن و توانییان تا تورکیای رۆژئاوا، کرستیانیەکانیان راونێن.
ئیسلامەکان بە بردنەوەی شەری یەرموک، فوویان تێکرا، حەمللەی داگیرکردنی کوردستانیان دەست پێکرد.
شارستانی کوردستانیان بە دە ساڵ(تا ساڵی ٦٤٧ ی زاینی) ژێر بەژێرکرد.
مێژووی دێرینی کوردستانیان سرێوە وشارستانیەکەیانی لە ئەرز و دڵدا نەهێشت.
٢- قورعان و شەریعەتی ئیسلام.
قۆناغێکی دوکەوتووتڕ بوو، بە بەراورد بە ئاینەکانیتری لە کوردستاندا هەبوون.
ئاینی ئیسلام شەریعەتێکە خانمان وەک پەیمانی یەکەمی جولەکە ومەسیح بەشەیتان وپیس و خائینکار نمایش دەکرێن، دوو دانە خانم لە میرات، لەدادگادا بە دانە پێاوێک مامەلەیان لەتەکدا دەکرێن. بیرۆکەی قورعان هاوکات دەگەراێتەوە بۆ ١٥ سەدە پێشوتر لەوەی موحەمەدی ئیسلام بانگەوازی بۆکردبوو، واتە ٣٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن ئیبراهیمی(ناوبانگ بە حەزرەتی ئیبراهیم)ی شاری نەزارێتی فەلەستینەوە نوسرابوو، یان وترا بوو(تەورات یان پەیمانی یەکەم، لەسەر قوری ئاجیلی لوولەی ٥ سانتیمەتری نوسراونەتەوە- لەم چەند دەساڵەی پێشودا، بەتەواوەتی لە فەلەستین دۆزراونەتەوە).
قورعان کۆپی پەیمانی یەکەم بوو
پەیمانی نوێی کریستانییەکان، لەژێر هۆکاری فەلسەفەی مۆراڵی یۆنان و چین دا هاتنە کایەوە. پەیمانی یەکەم یان پەیمانی کۆن ٩٠٠ ساڵ پێش هاتنی کریست بوونی هەبووە. پاش نۆسەد ساڵ پەیمانی نوێ لەدایک بوو، بە چاکسازی لە (پەیمانی یەکەم)دا، لەژێر هۆکاری هاتنی فەلسەفەی یۆنان و وڵاتی چیندا (پەیمانی نوێ) لەدایک بوو.
هاتنی پەیمانی نوێ، یان ئنجیلی نوێ. چوار کیتابن:
ئنجیلی جان، ئنجیلی ماتیۆ، ئنجیلی مارک و ئنجلی لوک
لە قورعاندا مەحاڵە نوێکردنەوە و چاکسازی، بە حوکمی دەسەڵات دراوەتە دەست خەلیفە و بنەماڵەی تاک رەوی.(صەدری، قادری، بەصری) دوای عەلی حەسەنی کوری و حەسەن حسێن ی برای و دوای حسێن فڵانی کوری، هەروەها کچی وهەروەها حووکمی بنەماڵە، رێگا ناهێڵێتەوە بۆ چاکسازی(کلامی ئەللە ئاسمانییە وناگۆرێ) تەنیا سێبەرەکانی خودا دەتوانن حوکمی خەڵکی بکەن.
٣- زەردەشتیزم ئاینێک بووە زیاتر لە سێ هەزار ساڵ پێش ئیسلام بوونی هەبووە. دەستوری کار و کارکردن بووە لە ژێر فەرمانی خۆشەویستیدا رەفتاری نواندوە. من زەردەشتی و ئاینی نیم بەلام ئەگەر بروانینە قۆناغە مێژووییەکانی میژووی کۆمەڵایەتی بۆمان دەردەخات، ئاینی زەردەشتی لە هەموو روویەکەوە لە ئاینی ئیسلام وپەیمانی یەکەم(تەورات، بەقەولی جولەکە) پێشکەوتووتر بووە. بیرمان نەچێ ئاینی زەردەشتی لەو ناوچانەدا بووە، هاوکات دەوڵەتی دامەزراوە و خاوەن مێژوو بوون و پەلی بۆ وڵاتی چین و هوندستان کێشاوە، بە بەراوردی ئاینی ئیسلام پێش هاتنی بۆکوردستان ئاینێک بووە جگە لە شەرکردن بۆ جولەکەکان چ خێروو بێرێکیان نە بووە.
ئاینی زەردەشتی بیرمان نەچێ باپیرەی هەموو ئاینە خوای تاقانەیەکان بووە.
٤- شەیتان و رەحمان لە سروشتی ژیانی ئەوسای میللەتاندا رەنگی داوەتەوە. خوا بە بێ شەیتان بوونی نە بووە. لە ئاینی ئسلامدا شەیتان شوێن و جێگای وەک یەزدان دیاری نەکراوە، لە خەڵکییان شاردۆتەوە و ناردویانە بۆ کێوی عەرەفات، تا خەڵکی داخی دڵی بەدیاردەیەک برێژێ لە کێوی عەرەفات بێت، خەو بەحەج کردنەوە ببینێ تا شەیتانی تێدا رەجم بکات و خراپە لەخۆی دوورخاتەوە.
لە شارستانی سۆمەردا (ئەنکیدۆ) و (گەلگامێش). بەگوێرەی سەرگورشتەی گەلگامێش، رەحمان "ئەنکیدۆ" شەیتان گەلگامێش بووە. لەشەرێکی حەوت رۆژیدا، شەیتان (گەلگامێش) و رەحمان( ئەنکیدۆ) لەئاکامی کەسیان ئەویتریان نا بەزێنن دەبنە هاوەڵ و خۆشەویستی یەکدی و حاکمی شار.
لە شارستانی پێش خوای تاقانە و سەرەتای ئاینی خوای تاقانەدا، یەزدان وشەیتان (خوای خێر وشەر) بەیەکەوە حوکم دەکەن و بەیەکەوە دەستوری وڵات دەردەکەن.
لە ئاینی ئیسلامدا دەسەڵات هاوکات رۆڵی شەیتان بەراستی دەبینێ، بەڵام لە خەڵکی دەشارنەوە. شەیتانی راستە قینە نەبینن، تاخەڵکی گێل و کەر و کوێری کەن.. شەیتانێکی خەیاڵی لەو دەشتەدا بە بەرد بۆ دامرکاندنەوەی قینیان رەجم و نەحلەتی بکەن. شەیتانە ئۆریجیناڵەکان هاوکات بەکەیفی قازانجی خۆیان لەو را حوکم دەکەن، یان پیاوی ئاغان، دزی دەکەن و خەڵکی دەروتێنەوە.
٥- ئاین بە هەموو جۆرەکانییەوە، واتە دەستوری دەسەڵات و دەستوری دەسەڵات بەرێوەبردنە. ئاینی ئیسلام ئاینێکە یان دەستورێکە ئیلاهیە، وەک پەیمانی کۆن، ناگۆرێت، لەسەر قین، حەقکردنەوە، داگیرکردنی وڵاتان، خانمان رسواکردن، رق لە نەتەوەکانیتر دەژین. بەناوی غەیرە دینەوە، هەروەها قەلاچۆی خەڵکی و میللەتان دەکەن.
بیرکردنەوە لە سەر بوون و گۆران و کاری گەردونی قەدەغەدەکەن. ئەوەی ئیبراهیم سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر گوتیۆتی (کلامی أللە) یە ناگۆرێ و بەودەستوورە حوکم دەکەن.
دەوڵەتی زۆرداری شەیتانی بەگوێچکەیاندا بانگی داوە، خودا حەقی چ کەس بەسەر کەسەوە ناهێڵێ. دەستور و دادگا بەم شێوەیە پشت گوێ خراوە.
یەزدان حەقی خۆی بەسەر کەسەوە ناهێڵێ، حەقیان درەنگ و زوو، هەر لێ یان دەکاتەوە.
خەڵکینە چاوەروانی تۆڵەی خودابن. تۆڵەی خودای بەزەبرە، بەڵام بەهێزە. لە ئاین بەگشتی و بەتایبەتی لەئاینی ئیسلامدا مرۆڤ چەکی عەقڵی لێدەسێنرێتەوە.
کولتورێکە هەروەها لەگەڵ هەموو قۆناغە مێژوویەکانی شارستانیدا ناگونجاوە.
بەکورتی و کوردی دەستوری قورعان حوکمی قەرە قۆزی عەرەبیە و فاشیترین دەستورە لەسەر روی زەمیندا.
تا میللەتی کورد بەتەمای ئیسلام و پێغەمبەری عەرەبی بێت، ئۆردوغانەکان شانسییان فرەتر دەبێ.
برۆ ژێر ئەو درەختەی
گوڵی نوێ و تەری پێوە بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست