شێخ مارف بەرزنجی
Friday, 22/06/2018, 21:27
قەڵەمێك، کۆمۆنیستێک، خەباتگێرێک، رۆشن بیرێک، کوردپەروەرێکی شەهید، لە رۆژی ٢٣/حوزەیرانی/١٩٦٣ دا.
ماڵ وێرانی نەتەوەی کورد و شەهیدکردنی روناکبیران و ئەهلی قەڵەم تەنیا بە دەسیسەی دەوڵەتان و دوژمنانی کوردی دەرەکی نە بووە، جەوهەر و ماتۆری دەسیسەکان لەکوێ لەنگەریان گرتوون؟:
پێش دەست نیشانی برین و کێشە ئاگراوێکان بکەین، با بزانین، قەتل و کۆمەڵ کوژییەکانی نەتەوەی کورد لە چ واقیعێک و بەدەسیسەی چ قەومێکی نەفام و جاهیل ئەنجام دراوە.
من هەر وەک ئێوەی بەرێز، تورک، ئنگلیز، روسیا، عەرەبی نەوت وتارانی سێدارە تاوان باریان دەکەم، بەڵام پارەی نەوت وگاز هەر هەمووی نە چۆتە گیرفانی دوژمنانی دەرەکێوە. دوژمنانی دەرەکی هەمیشە پێویستیان بە دەسەڵاتی سیاسی، ئیکۆنۆمی و سۆسیالی بن دیواری خۆمالی بووە و ئەبن.
لە دنیای سەرمایەداری و دنیای ئەمرۆدا، دەسەڵاتی جیهانی پێویستی بە دەسەڵاتی بن دیوار و خەڵکی بن دیواری تەمەڵ و تەوەزل هەیە. دیکتاتۆرەکانی دەسەڵاتە بن دیوارەکان لەو خەڵکانەی تەمەڵن هەڵدەبژێرن. دکتاتۆرەکان قەتل و ئەل عامی خەڵکی، تەنیا بە بریاری خۆیان ناکەن، بگرە بەئەمری ئاغا-دەرەکێکانیانە، هەروەها جێبەجێکردنی کوشتار وهەژارکردنی خەڵکی بەهەمەئاهەنگی دەسەڵاتی دەرەکی و خۆماڵی ئەنجام ئەدرێن.
من وای بەباش ئەزانم لەنگەری شیکردنەوەمان، لەم روانگەیەوە ئۆقرەبگرێ نەک کۆمەڵ کوژێکان بکەینە ملل وڵاتان و کەسانی دەرەکییەوە. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە شێکردنەوەی هەڵوێستی پارتە سیاسییەکانی و دەسەڵاتی سیاسی ئەو سەردەمانە بکەین، تا تێبگەین سەرچاوەی کۆمەڵ کوژیەکانی کورد چۆن ئامادەکراوە و زەمینەی چۆن بۆ خۆشکراون.
- پارتە سیاسییەکانی ئەو سەردەمە
°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°
١- پارتی کۆمۆنیستی عێراقی.
٢- پارتی دیموکراتی کوردستانی.
٣- پارتی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی فاشی.
ئەو سێ پارتە سەرەکییە بوو، لە عێراقدا، بە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ، دەوری سەرەکیان لە ئامادەکردنی کودەتای ١٩٦٣ ی خوێناوی فاشیدا بینیووە. دەسکەوت و قازانجی وڵاتانی سەرمایەداری لە گەڵ قازانج و دەستکەوتی نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی گەلانی عێراقدا تێکەڵ بووە. نوێنەرەکانی پارتە سیاسییەکانن تا هە نووکە لەدەست کەوت و قازانجی بەر هەمی گەلانی عێراق دەخۆن و مێشکی حەماس و راپەرین بۆش دەکەن.
هاوکات بریتی بوون لە:
پارتی کۆمۆنیستی عێراقی لەو سەردەمەدا، دەتوانم بێژم تا ئەمرۆ دەوری ئەسپی تەروادەی بینیوە. رێخۆشکەر بووە بۆ خەساندنی ئەقڵ و بیری شۆرشگێری خەڵکی، تا بۆ توجارەتی روسی و مافیای دەسەڵاتی سیاسی یەک لەدوای یەکی عێراقی بەقووربانی بکات.
خەڵکی بە کەمێک داخوازی لاوەکی حوکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقی قەومی عەرەبی فاشی ئیسلامی ناچار دەکەن، هەروەها بەجەبهەی درۆی ناوەرۆک توجارەت رووسی رازی دەکەن.
بەئاشکرا و نائاشکرا، بۆ پتەوکردنی توجارەتی چەک و تەقەمەنی روسی خەڵکانی شۆرشگێر و خەباتگێر رادەستی بە پارتی بەعسی عەرەبی فاشی کردیان، هەروەها رادەستکردنی سەروەت و سامانی گەلانی عێراق بە دەسەڵاتی روسی دیکتاتۆری دوژمنی گەلان کردیان. بۆ دەسکەوتی هەندێ لە خەڵکانی هەل پەرستی تەمەڵی بندیواری نێو پارتی کۆمۆنیستی ئەو دەمە و ئەمرۆ بکەن.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەموو باڵ و قاچەکانیەوە، هەمان دەوری پارتی کۆمۆنیستی بینیوە، بەڵام لەژێر ناوی کوردایەتی وکوردستانیدا. بە هەمان شێوە هەستی نەتەوایەتی و خەباتی گەلی کوردی بۆ بە هێزکردنی دوژمنانی کورد بەکار بهێنێ. حماس و تێگەیشتنی گەلی کورد لە کۆتایدا بۆ بەهێزکردنی دوژمنانی کورد و بۆ کودەتای بەعسی فاشی رەخساند.
پارتی دیموکراتی کوردستان، بە هەموو شێوەیەک، ئەهلی قەڵەم و کاسانی شۆرشگێری خاوەن قەڵەمی دژایەتی کردن و کوشتنی، چەندەها گروپی مافیای دروست کرد بۆ لەناو بردن و کوشتنی ئەهلی قەڵەم.
لە کۆتایدا!
پارتی بەعسی عەرەبی فاشی لەم نێوانەدا بووە براوەی یەکەم، هێلکەکەی جەوهەری لەناوبردنی حەماس و عەقڵی شۆرشگێری میللی ئەوان پاکییان کرد، دایەنە دەست بەعسێکان و گەندەڵەکانی نێو پارتەکانی خۆیان. تا ئەمرۆ ئاکامی رەفتارەکەیان قەتل و عامی میللەتە.
با ئیتر دووژمنەکانی ناوەکی لە میللەت دوور نەخەینەوە، سنورداشتیان نەکەین. لە نێوخۆماندا دژایەتی کەناڵەکانی بەیەک بەستنەوەی دژمنی ناوە و دەرەکی دەست نیشان بکەین.
بیرمان نەچێ لە پێش هەمووانەوە:
جەهالەت !!،
گەورەترین دوژمنی گەلە، هاوکات ئاین و نا رۆشن بیری کاتێک رابەری خەڵکیبن، ئەهلی قەڵەم و کیتاب لە چ کۆمەڵێکی ئەواهادا جێگایان نابنەوە . وەک زۆربەی قارەمانە میللیەکانی گەلانی عێراق، بە ئاشکرا و نائاشکرا کرانە قوربانی تاقمە سەرکردەکانی پارتە سیاسێکانی ئەو سەردەمە و ئەم سەردەمە.
شێخ مارفەکان و قارەمانەکانی ئەوسەردەمە جوانترین و ئاشکراترین نمونەی ئەم قوربانیانەن.
شێخ مارف بەرزنجی لەدوای شۆڕشی ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ دا، چونکە تێکۆشەرێکی پێشکەتوخوازی میللی مێژووی بوو.
بووە سکرتێری ئاشتیخوازانی پارێزگای کەرکووک و هەروەها بە ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئاشتخوازانی ئێراق ھەڵبژێردرا. لەسەر داخوازیی جەماوەری کەرکووک بە سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە دێڕینەی کوردستان هەڵبژێدراوە و دامەزراوە. دوای چەند مانگێک لەسەر بابەتێکی دروستکراوی شاری کەرکوک لە نێوان کورد و تورکمانی کەرکوکدا، لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی تەموزی ١٩٥٩ بووە هۆی شێخ مارف لەگەڵ دەستەیەک(٢٨ تێکۆشەر) نیشتمانپەروەرانی پێشکەوتوخوازی کورد دەسگیرکرێن.
پاشان دەدرێن بە دادگای سەربازی، فەرمانی لە سێدارەیان بۆ دەردەکرێن، بەڵام تا ڕۆژی ٢٣/ حوزەیران/١٩٦٣ فەرمانەکانیان جێبەجێ ناکرێ.
شێخ مارف و ٢٨هاورێی تێکۆشەری، لە بەندیخانەدا دەمێنەوە تا کودەتاکەی بەعسیەکان لە ٢٣ی حوزەیراندا ئەنجامدرا، بەعسیە فاشیەکان لە بەندیخانەدا دەریان دەهێنن و بە شێوەیەکی درندانە. لە بەرەبەیانی ئەو ڕۆژە شوومە، لەسەر پردی خاسە بە بەر چاوی هەموو مرۆڤێکی مرۆڤ دۆست دەیان کەن بە عەموودەکانی سەر پردەکەدا، گیانی پاکیان، لەگەڵ شەهیدانی خەبات گێر و مرۆڤ پەروەردا دەچنە کاروانی شەهیدانەوە.
لێرەدا با کەمێک بوەستین، بیرکەینەوە و بپرسین.
ئایا بۆ پارتی کۆمۆنیستی عێراقی لە ماوەی ٤ ساڵی رەبەقدا، هێشتی هاورێکانی لە بەندیخانەدا بمێنەوە؟
بۆ پارتی کۆمۆنیست رابەری جەماوەری کەرکوکی نەکرد، تا ئەو هاورێ دڵسۆزانەیان لە بەندیخانەدا ماوەی چوار ساڵ نە مێنەوە. بە جەماوەری کەرکوک بە تۆپزی بەندیخانەکانیان نەشکاندن؟.
بۆ پارتی کۆمۆنیستی عێراقی هەر لە یەکەم رۆژی شۆرشی چواردەی تەموزدا، ئاڵای کوردستانێکی سەربە خۆی هەڵ نەکرد؟ تا دوژمنانی نەتەوەی کورد بەرابەرایەتی ئاغا و دەربەگەکان، لاف و گەزافی کوردایەتی لێ نەدەن؟.
هەڵوێستی پارتە سیاسییەکانی ئەوسەردەمە، کودەتای ١٩٦٣ ی بە ئامانج گەیاند، وەلە پێش هەمویانەوە کلکایەتی پارتی کۆمۆنیستی عێراقی بۆ سیاسەتی توجارەتی چەک و نەوتی روسەکان بوو.
تەماعی کەپیتالیستی جیهانی و حوکومەتە فاشێکانی بەرووسەکانەوە بۆ کەرکوک و بۆ نەوتی کەرکوک.
خەزنی ژێر ئەردی نەوتی کەرکوک سەدقات و دوسەدقاتی زۆربەی شوێنەکانی کوردستانی باشور و عێراقە فرەترە.
تەماعی مافیاکانی عێراق و سەرمایەداری جیهانی، هۆکاری سەرەکییە دەست بەرداری کەرکوک نابن ئەمەیە.
سەیرێکی ئەو ئامارەی خوارەوە بکەن دەبین گرنگی نەوتی کەر کوک.
شوێنی دۆزینەوەی - ساڵی دۆزینەوەی---خەزنی نەوتی بە ملیار بەرمیل
°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°
1923 Naft Khaneh 0.3
22.4 1927 Kirkouk
1.0 1928 Qaiyarah
0.15 1928 Khashm-al-Ahmar
لە کۆتایدا!
صالح مەهدی عەماشیش بەرێوەبەری كودەتاچییەكان بووە، وتوویەتی لە ماوەی یەك دوومانگی دەستپێكردنی كودەتاكەوە چوا ر هەزار کۆمۆنیست و كەسانی دیموكراتیخواز كوشتوومانن. هەروەها كودەتاچییەكان بەیاننامەیەكی نەگریسیان دەركرد، لیوا زەعیم سدیق و تەها شەكرچی و بەرپرسی دیكەی سەربازی. بۆ کوشتن و برینی شۆرشگێرانی کورد، كوردستانیان بە ناوچەی جەنگ دانا بەفەرمانی
چەندین پیاوی ناودارو كەسانی دیموكراتیخواز و کۆمۆنیست لە سنوری كۆیەو سلێمانی و كەركوك و هەولێر گیران و شەهید كران .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست