کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درۆی پارتە سیاسییەکانی هەرێم

Monday, 13/10/2014, 12:00


لە یەکەم وانە و پەروەردەی تێکۆشاندا، یەک ریزیی تەنیا لە خەبات وبەرخورداندا دێتە کایەوە. هەرگیز بەکردارتۆ ئاغا و من ئاغا یەک-ریزیی نەبووە . بۆیە من دەبێژم درۆ دەکەن. درۆی شاخدار.
دەبێژن جوگرافیای ناوچەکە و سیاسەتی تورکیا رێگەمان نادەن هاوکاری و یارمەتی بەرخوردانی کوردانی رۆژهەڵات و کۆبانی بکەین. درۆدەکەن وەلێ درۆی باڵدار.
بۆ ئەوەی هاوکاری خەباتی کوردی کۆبانی بکەین، لەئێستا زووتر نییە، داعش لە شەنگال و تەلەعفەر وەدەرنێن و ئەو حەشیمە فرەیە بگەرێنینەوە زێدی خۆیان. بەم کارە بە تیرێک لە دوو نیشان ئەدەین.
یەک: چاوترسێنی داعش لە شەنگال و کۆبانی دەکەین.
دوو : تەعزیزات وئیمدادی کەس وتەقەمەنی وچەکی داعش لە موسڵەوە بۆ کۆبانی بەر بەست دەکەین. هەروەها موسڵ لە رووی جوگرافیاوە گەمارۆ دەدرێ. بروانە شەنگال و تەلعفەر وموسڵ.
بەم دووخاڵە ورەی هەمووکوردستان بەرزدەکەنەوە. باری سیاسی ولۆجیستیکی داعەش شلۆق دەکەن. هەر ئەم هۆیە بوو داعش چووە موسڵ ودواجار شەنگال، بۆدابڕانی کوردانی باشور ورۆژهەڵات لە کوردانی رۆژئاو بوو.
پێویستە بارزانی و پارتەکەی وازلە درۆ بهێنن، ئەدی لەوزەی خەڵکی کوردستاندا نەماوە، لەوە فرەتر کورد داماو و هەژار بکرێن. تا زووە و درەنگی نەکردووە ، کەمێک درۆ کەم بکەنەووە. ئەگەر کۆبانی ٢٠٠ کیلۆمەتر لێیانەوە دوورە، خۆ شەنگال و تەلعەفەر وموسڵ لە عەنقەرە وئەستەنبوڵ نین، ها لە بن دەستی خۆتاندا.
ئەگەر درۆ ناکەن ئەوە عەرز وئەوە گەز. بۆ بیرخستنەوە چەک و تەقەمەنی نوێی قورستان لۆ هاتیە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە