ته‌پڵه ئه‌فریکاییه‌که، جه‌ندرمه‌ییه‌کی تورک ئه‌نفالی کرد
Monday, 20/01/2014, 12:00
ساڵی 2007 بوو، که دوو هۆی کتووپر به سودفه به‌یه‌که‌وه ته‌وقیت کراو هاتنه پێشێ:
یه‌که‌م بیره‌وه‌ریی ساڵانه‌ی مه‌رگی کووره‌که‌م، که‌له گه‌شتێکی شاخه‌کانی که‌شمیردا، له قه‌زایه‌کی نادیاریدا ئه‌مری خوای به‌جێهێناو، بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌جێی هێشتین. دووهه‌م تووره‌بوونم له ووته‌یه‌کی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق، که‌له له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی فیگارۆی فه‌ره‌نسیدا رایگه‌یاندبوو، که گووایه: ''جیهان گۆڕاوه و سه‌رده‌می گیڤارا كۆتایی هاتووه بۆیه به چه‌كدارنی په‌كه‌كه ده‌ڵێم؛ بڕۆن له په‌رله‌مانی توركیادا وتوێژی دیموكراتی بكه‌ن.
ئه‌م دووهۆیه، بوونه هۆی هووروژاندنی رووداوێکی راستیی که‌له‌کوردستانی باکووردا، به‌سه‌ر خۆم ودوومناڵه‌کمدا هاتبوو، هه‌وڵبده‌م وه‌ک خۆی، به‌بێ ده‌سکاری به‌کامێرای بیره‌وه‌ری بۆ خوێنه‌ری به‌رێزی بکه‌مه ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستان. ئه‌وه‌تان بیر دەخەمەوە، تووره بوونه‌که‌م له تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه بوو: هه‌ستی گیرفانی توورکه‌کان ئاسووده‌کات، هه‌روه‌ها رێزی شەهیدان وئەنفال کردن وخوێن رشتنی به‌ناحه‌قی ئه‌رمه‌نێکان وکوردەکان، به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورک، له هه‌موو سوچێکی فه‌ره‌نسادا، ووه‌ک گووڵه نێرگس بۆنی دێت.
منێش له لایه‌ک فرمێسک و له‌لایه‌ک تووره‌ی بفه‌رموون:
ته‌پڵه ئه‌فریکاییه‌که، جه‌ندرمه‌ییه‌کی تورک ئه‌نفالی کرد
-------------------------------------------------------------------
سه‌رتان نه‌ئێشێنم، له‌گه‌ڵ کچ وکوره‌که‌مدا، جارێکی له‌پشووی به‌هاری قوتابخاندا، بۆ کوردستان گه‌راینه‌وه. مناڵه‌کانم ئه‌وکاته گچکه بوون، گه‌وره‌که‌یان یادی به‌خێر بێت، ره‌هێڵ، ته‌مه‌نی هه‌ر دوازده ساڵان وکچه‌که‌شم، له‌یلا حه‌وت ساڵان بوون. به‌یانییه‌کی کۆتای مانگی مارس بوو، که فرۆکه‌که‌ی له ئه‌سته‌مبوڵه‌وه پێی فریبووین له‌دیاربکر نیشته‌وه. ده‌مووده‌ست ماشێنێکی خه‌تمان تا زاخۆ به‌کرێ گڕد، وبه‌رێکه‌وتین. شۆفێره‌که گرمه‌ی له‌ماشێنه‌که هه‌ڵساند وتێمان ته‌قاند. رێگای دوورودرێژ و پێچاوپێچ وشۆفێری به‌په‌له به‌هیلاکی بردین. لێخورینی ماشێنی خێرا، مه‌ودای نه‌ده‌داین که‌م نوستنی دوێشه‌وی فرۆکه‌خانه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ، به‌دهم وه‌نه‌وسدانه‌وه، خه‌رقی جوانی ده‌شتووده‌ری سور و سه‌وز و زه‌ردی به‌هاری کوردستانی بکه‌یین، که به‌له‌نجه‌ی پرمۆزیکا، به‌خێرای ماشێنه‌که به‌ره‌و پیرمانه‌وه ئه‌ههاتن.
کوره‌که‌م له‌شۆفێره‌که به‌په‌له‌تر بوو، ساته ناساتێک به‌پرسیاری دوباره، گۆمی بێده‌نگیمانی ده‌شڵه‌قاند. باوه زۆرمان ماوه بگه‌ین؟ کورم چه‌ند کات ژمێرێکیتر ده‌گه‌ینه زاخۆ. له دوێنێوه مامتان له‌سه‌ر سنوور ماته‌ڵمانه. جار جاره ئه‌ونده بێده‌نگ ده‌بوین، ئه‌گه‌ر گوێمان به‌ڤڕه‌ڤڕی ماشێنه‌که رابهاتبایه، گوێمان له‌فرینی مێشی ناو ماشێنه‌که ده‌بوو. کچه‌که‌م له په‌نجه‌ره‌یی ماشێنه‌که‌وه بێده‌نگ به چاوه گه‌شه‌کانی راوی گه‌شت وگووزاره‌کانی خاکی کوردستانی ئه‌کرد، که زۆر به‌خواروی ناوه‌راستی فه‌رنسا ده‌چن. هێمنی و بێده‌نگێکه‌ی، به‌وه ده‌چوو په‌له‌یبێت له‌گه‌ڵ پورزا و ئامۆزاکانی وه‌ک هه‌موو جارێک له‌سولێمانی له‌ماڵی باپیری په‌تپه‌تێن و دیلمۆودیلانێبکات. لێم پرسین ئه‌وه بۆ وا ک‌ش وماتن؟ که کچه‌م سه‌رێکی بادا، وه‌ک بڵێت کشومات نیم. کوره‌که‌شم ووتی؛ باوه ئاره‌زوو ده‌که‌م زووبگه‌ین تا به‌بابه حاجی نیشانده‌م، له‌پاره‌وه چه‌ند فره‌تر فێری ته‌پڵ لێدان بووم. ئه‌زانی ره‌هێل دایه‌گه‌وره‌تان وباپیرتان زۆر دڵیان پێتان ده‌کرێته‌وه. ئێستا گۆبه‌ندی ئاوازی ته‌پڵیان بۆ سازکه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی تر له‌گه‌ڵتاندا گه‌نج ده‌بنه‌وه. من بزانم ئه‌م ساڵ، له‌سلێمانی خۆشگووزه‌ران ده‌که‌ین. رێمان بریوو له مه‌ردینه‌وه بۆ ته‌ڵه‌ی رێستڕانی گیرفان بڕینی موسافیران شۆربوینه‌وه. له‌به‌ر چڵێسیمان به‌گوێزانی کوللی فاکتوری مێزه‌که‌مان که‌مێکی باخه‌ڵیان بڕین. له‌دوو ریانه‌که‌ی مه‌ردینه‌وه تا مه‌رزه‌که‌ی سلۆپی له‌به‌ر کۆنترۆلی جه‌ندرمه‌ی تورکی ماوه‌مان نه‌بوو په‌ساپۆرته‌کانمان له‌باخه‌ڵمان هاوینه‌وه. ئێمه له‌سه‌فه‌ری ساڵانی پێشووترماندا له‌به‌زمی به‌هانه وئیهانه‌ی وماته‌ڵکردن وپێشێلکردنی هه‌ستی مۆراڵ زۆرمان دیبوو، لامان ئاسایی ببوو. له‌ئه‌وروپاش ئه‌وه‌نده‌مان تیاتر وفلیم له‌سه‌ر ره‌فتاری فاشییه ئه‌وروپاییه‌کانی جه‌نگی جیهانی دووهه‌م دیبوو راهاتبووین.
ئه‌وه‌ی به‌راستی جێگای ترس بوو، جه‌ندرمه‌کانی سه‌رئاوی خاپوور بوو، که‌سنوری دارێژراوی جیاکردنه‌وه‌ی گه‌لێکه بۆ دوو. " کوردی باشور و کوردی باکور " بوو. مناڵه‌کانم وه‌ک زۆربه‌ی مناڵانی ئەوروپا حه‌زیان به‌یه‌ک گرتن وئاشتی وخۆشه‌ویستی نێووڵاتانه. به‌ڵام هه‌میشه له‌و مه‌رزه ده‌ترسان ده‌یان گووت؛ بابه کوردستان زۆرخۆشه له‌ماڵی بابه حاجی هه‌رگیز تاقه‌تمان ناچیت. به‌ڵام کاتێک ده‌گه‌ینه ئه‌و سنوره، بیری پاریس ده‌که‌ین. له‌دڵی خۆمدا ده‌مگووت؛ ناحه‌قتان ناگرم له‌و کاته هه‌ره‌ناخۆشه‌دا، که‌مرۆڤ هه‌ست وشعووری له‌مردن نزیک ده‌بێته‌وه، بیری پاریسی نازدارتان ده‌که‌وێته‌وه. به‌ڵام باوکه حه‌سره‌ت دیده‌که‌تان کاتێک ئه‌م مه‌رزه ده‌بینێت بیری چاڵی جه‌رگی پیرێژن و ژنه گه‌رمیانێکه‌ی ده‌که‌وێته‌وه، که له‌دامێنی نووگره سه‌لماندا فرێدرابوو، به‌زه‌بری ره‌شه‌بای بیابان به‌لم داپۆشرابوو. له‌و بیابانی کاکی به‌کاکییه‌ی خوواروی رۆژه‌هڵاتی ئێراکدا، به شێله‌ی خوێنه‌که‌ی له‌تۆویی گوڵی ناو فه‌قیانه‌که‌ی، گوڵێکی سور هێزی ئه‌و لمه وشک وگه‌رمه‌ی بڕیبوو، به‌سروشتی رووابوو.
شۆفێره‌که پێش ئه‌وی بگه‌ینه مه‌رزه‌که وه‌ک هه‌میشه‌ی قه‌وانی نه‌ڵێن کوردین و بۆ کردستان ئه‌گه‌رێنه‌وه‌ی پێشکه‌ش کردینه‌وه. ووتیشی به‌مناڵه‌کانت بڵێ، که‌قه‌وم فه‌ره‌نسین، وتۆش ئێراکی، ئه‌دی نایه‌ڵن بچنه ئه‌ودیووه، وده‌تان گه‌رێنه‌وه. گه‌یشتینه مه‌رزو ئیهانه وپێشێل کردنی کرامه‌ت کراین. پاش چه‌ندژه‌م پشکنین، داگرتن و بارکردنه‌وه‌ی جانتای سه‌فه‌ر وکه‌لوپه‌ل. جه‌ندرمه‌ییه‌کی ئێسک ئه‌ستوری ره‌زاگرانی ناشرین به‌ره‌و ئێمه هه‌نگاویده‌نا، به‌ئیشاره و ره‌مز ووتی؛ ئه‌و جانتایه بکه‌نه‌وه. به‌په‌له جانتامان کرده‌وه. که‌مێک له‌ناو جانتا راما ئه‌وجا ره‌نگێکی هانی وبرد، قیڕانی وله‌گه‌ڵ ره‌مزی ده‌ست راوه‌شادندا؛ ئه‌وه چییه؟ من و کوره‌که‌م به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه ووتمان؛ مسیۆ ئه‌وه ته‌پڵه. جارێکی تر قیرانی ئه‌وه چییه؟ ته‌پڵه. لێمان نزیکبۆیه‌وه وبه‌هێزتر ئه‌ی قیران. ئێمه‌ش وه‌ک قومبه‌له‌مان بۆ بژمێرێ هێچ حاڵی نه‌بووین. ئه‌مان گووت ته‌پڵه. شۆفێره‌که‌مان به‌په‌له لێمان نزیک بۆوه و به‌داماوی وکزییه‌وه ووتی ئه‌و په‌رۆ زه‌ردو وسووره وسه‌وزه ده‌ڵێت، که‌پێسته‌که‌یی له داری ته‌پڵه‌که‌ی شه‌ته‌ک داوه. یه‌کسه‌ر تێگه‌یشتم مه‌به‌ستی ئاڵای کوردستانه. له‌حه‌سره‌تا ووته‌م به‌فه‌ره‌نسی بۆهات؛ ئه‌و ته‌پڵه ئه‌فریکاییه وله ئه‌فریکا له کامروون کریوومانه له‌هه‌ندێ ناوچه‌یی ئه‌فریکا ته‌پڵ به‌په‌رۆی ره‌نگاو ره‌نگ ده‌رازێنینه‌وه. هه‌ڵی کوتایه سه‌ر ته‌پله‌که وه‌ک له‌جه‌نگی به‌در وحونین دابێت، په‌لاماری رابیعه‌ی عه‌ده‌وی بدات، هه‌ڵی گرتوو رۆیشت. کوره‌که‌م به‌داماوییه‌وه لێی پرسێم؛ باوه بۆ ته‌پڵ یاساخه؟ ناکورم ته‌پڵ یاساخ نییه، په‌رۆی زه‌رد وسور وسه‌وز یاساخه. ئه‌و په‌رۆیه‌ی پێستی ئاسکه‌که‌ی له داری ته‌پڵه‌که قایم کردوه، نه‌ده‌بوو زه‌رد وسور وسه‌وز بووایه.
کور وکچه‌که‌م له‌و به‌هاری سه‌وز پۆشه‌ی کوردستاندا، له‌ترسا ده‌له‌ڕزان. به‌وه رازیبووم ته‌پڵه‌که حیجز که‌ن و نه‌مانده‌نه‌وه. به کوره‌که‌م ووت؛ گوێمه‌ده‌رێ له‌سلێمانی دانه‌یه‌کی ترت بۆ ده‌کرم. کوره‌که‌م وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه، چاوی بریبووه ئه‌و ژووره‌ی جه‌ندرمه‌که به‌ته‌پڵه‌که‌وه خۆی تێخزاندبوو. پاش یه‌ک دوو هه‌ناسه ، جه‌ندرمه‌که ته‌پڵه‌که به‌ده‌ستێکییه‌وه و به‌ده‌سته‌که‌ی ترییه‌وه چه‌کوشێکی گه‌وره‌ی پێ‌بوو. وه‌ک بایه‌قووش، هاواری له شۆفێره‌که‌مان کرد و ته‌پڵه‌که‌ی به‌هه‌موو هێزی دا به‌زه‌ویدا، گرمه‌یه‌کی جه‌نگ ده‌ست پێکردنی لێهه‌ستا و نه‌شکا. به‌سه‌ر شۆفێره‌که‌ماندا قیرانی، چه‌کوشه‌که‌ی دایه ده‌ستی، و به‌تورکی چه‌ند ووشه‌یه‌کی پێووت. ئه‌ویش به‌ربووه کوتانی سه‌روگوێلاکی ته‌پڵه‌که، تا له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کرد، مۆسیقای ئازادیم گوێ لێ بوو. سه‌یری مناڵه‌کانم کرد چاویان به‌هه‌ردوو له‌پی ده‌ستییان گرتبوو.
---------------------------------------------------------------------------------
(1) ئه‌وکاته هێشتا فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی دوروست نه‌کرابوون، سه‌فه‌رمان له ئه‌وروپاوه تا کوردستانی باشوور،ده‌بوو بچووینایه‌ته دیاربه‌کر وله‌وێشه‌وه بهاتینایه‌ته زاخۆ و دوای به‌ته‌کسی بهتینایه‌ته ئه‌وشاره‌ی ده‌مان ویست. به‌ڵام برواناکه‌م گۆرانکاری له تورکیادا ببێته هۆی که ناوه‌رۆکی نووسراوه‌که‌می به‌سه‌رده‌میانه نه‌هێشتبێ تەوە.
2007 paris
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست