بنه‌ماڵه، حیزب و ئاسمان
Thursday, 06/03/2014, 12:00
یه‌کێ له ریفۆرمه‌کانی معاوییه‌ی کوری سوفیان پێشنوێژی زیادکرد، واته مه‌لای له خه‌ڵک جیاکرده‌وه و شوێنێکی تایبه‌تی بۆخوتبه وپێش نوێژیی پێ به‌خشین، ده‌رئه‌نجام تۆوی ئاینی له ده‌وڵه‌تدا به‌م کاره‌ی باشتر ئاودا، ئاگری ده‌وڵه‌ت بازیی به‌سه‌ر ئاییندا کوژانده‌وه. زاناکان وتویانه ئایدیا نییه له‌کۆی ئه‌نجامیدا نیازی به‌ده‌وڵه‌ت بونی نه‌بێت. واته هه‌مو بیرۆکه‌یه‌ک له‌شیکردنه‌وه‌ی کۆتایدا له ده‌سه‌ڵاتدا خامۆشدهبن. ئه‌توانین بڵێین، له‌زۆر دێرینه‌وه، له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ بیری له ده‌سه‌ڵات کردۆته‌وه، یان راستر پێویستی به‌ده‌سه‌ڵات بووه، له‌کۆی کۆتای هه‌وڵدانی له‌م باره‌یه‌وه، ململانێ له‌نێوان جۆروشێوه‌ی حوکمڕانیدا هه‌بووه. که به‌درێژای مێژوی ژیانی مرۆڤ کۆی فۆرمه‌کانی حوکمڕانی له‌ژێر تێکۆشانیی میللی‌دا، گۆڕانکاری گه‌وره‌ی به‌خۆوه دیوه. وه‌ک وتمان هه‌مو بیرۆکه‌یه‌ک ئامانجی ده‌سه‌ڵاته، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بیری مه‌سیح وه‌ک ئازادکه‌ری کویله و کۆمه‌ڵ هاته ئاراوه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گرته‌ده‌ست تا شۆڕشی فه‌ره‌نسی له ساڵی 1789 که‌بوه رێخۆشکه‌رێک بۆ هه‌مو جیهان، تا ئاین له ده‌وڵه‌ت لەیەک جودابکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها بروانه پارته ناسیۆنالیسته‌کانی سه‌ران سه‌ری دونییا، به‌ناوی نیشتمانپهروهریوه، ده‌سه‌ڵاتییان قۆرغ کرد. دواکات ره‌شبگیری و کۆمه‌ڵکوژی نه‌یاره‌کانیان کرد. پاشان قۆرغکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حیزب وبنهماڵهوه قۆرغ کرا. سه‌دام، ئه‌سه‌د، عه‌لی ساڵح وبن عه‌لی ئه‌وانی ترمان بینی. ئه‌م یاسایه ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندی پارتی ناسوێنالیستی نییه، بروانه ئهنتهرناسێونالی دو و سێی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و بیستهه‌م، وه‌ک ئایدیایه‌کی شۆڕشگێری ئهنتهرناشۆنالی بانگه‌وازیدا، که‌چی له‌کۆتایدا بوه دکتاتۆری سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی، ده‌وڵه‌تی روسییای زلهێزی لێ به‌رهه‌مهات.
پارتەکان بەگشتی وتایبەتی وێسگه‌ی کۆتای‌یان ههوڵدانییانە بۆده‌سه‌ڵاتێکی ئاسنین، دەسەڵات بەتاکحیزبی بگرنە دەست. بەئارەزوی مرام وزەوقییان حوکمڕانی وڵات بکه‌ن. هه‌مو ده‌ماره‌کان و خانه‌کانی کۆمه‌ڵ بهئامرازی پارتایه‌تی قۆرغ ده‌که‌ن. به‌بێ ده‌ستور وبهحکمی قه‌ره‌قۆشی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان گۆشده‌که‌ن. هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌که، ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی، ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان وده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، ده‌بێته یه‌ک ده‌سه‌ڵات " ده‌سه‌ڵاتی تاکە حیزبی "، مەزاری کۆتای بنه‌ماڵه!!یە. ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته توانای میلله‌ت چ له‌روی که‌لتوری چ له‌روی داراێوە هه‌ژار ده‌کات. خاسییەتی یەکەم وکۆتای، خەڵکی گەمژە کردنە. که‌س نابێت ره‌خنه‌یان لێبگرێت ئه‌دی بزمار رێژیدهکهن، ئه‌وجا ئاگربارانی ده‌که‌ن ولەباوشی دایکیدا خەڵتان خوێنی دەکەن. ناوه‌ڕۆکی ئه‌م توندوتیژییه له‌یه‌که‌م خانه‌ی پرۆگرامی پارتهکانییاندا داڕێژراوه، دۆست، ئه‌ندام، به‌رپرس، سه‌رکرده و سه‌رۆک. سه‌رۆک ده‌بێته سه‌مبۆڵ، سه‌رۆکی حیزب هه‌زاره‌ها ئه‌فسانه‌ی ئازایه‌تی وزیره‌کی بۆدروست ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بیرۆکه‌یه، جۆرێکیتره له رۆح و گیان جیاکردنه‌وه‌ی، ئه‌م پرۆسیسه بهدارێژراوی له‌لایه‌ن که‌سیکه‌وه نه‌هاتوه، به‌ڵکو راده‌ی بیروشێوهی به‌رهه‌مهێنان و راده‌ی که‌لتوری کۆمه‌ڵگای جیهانی له‌م راده‌یه‌دا بوه. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌لجه‌بری سه‌یری مێژوبکهین، ده‌بینین که مرۆڤ له‌و رۆژه‌ی هاتۆته سه‌ر زه‌وی، رۆح وگیانی لهجهستهیهکدا بون. به واتایهکیتر پێویستی بهوهنهبوه رۆح و واقیعه‌که‌ی له‌یه‌ک جودابکاته‌وه، چونکه مرۆڤ ئەو سەردەمانە، پێویستی به‌ده‌سه‌ڵات نه‌بوو. هه‌روه‌ها بژێوییان له‌سه‌ر ئاو وهه‌وا و زه‌ویی و ئاگر بوون. مرۆڤی ئه‌وسه‌رده‌مه، به‌بێ ده‌سه‌ڵات ژیانی به‌رێوه‌ده‌چوو، رۆح و گیان یه‌ک جهستهبون. له‌گه‌ڵ ماڵ و موڵکدا بەتەریبی هێز وده‌سه‌ڵات هاتنهکایەوە. رۆح وجه‌سته له‌یه‌ک جودابونه‌وه، یه‌کێکییان چووه ئاسمان ئه‌وه‌که‌ی تریان هاته سه‌رزه‌وی. نامه‌وێت له ئامانجی نوسینه‌که‌م زۆر لابده‌م، به‌ڵام بنه‌ڕه‌تی بیرۆکه‌ی حیزبایه‌تی له‌ئاین ودەسەڵاتەوە له‌نگه‌ری گرتوه. وه‌کو له‌سه‌ره‌وه نوسیم، حیزبایه‌تی به‌مانای جییاکردنهوهی رۆح و گیان دێت، له کۆمڵگای باوکایه‌تی و خێڵه‌کیدا، رۆح پێویست بوو بچێته ئاسمان تا یاسای حوکمڕانی ببێته یاسایه‌کی رۆحی و ئاسمانی. خه‌ڵکی گوناح باردهبن ئه‌گه‌ر ملکه‌چی یاساکانی ئاسمان نه‌بن. جیا بونه‌وه‌ی رۆح وگیان به‌رۆژ ودوو رۆژ وبه‌ئاسانی نه‌بوون. ته‌نیا لەو کاتەی ئاده‌م سێوه‌که‌ی له به‌هه‌شت خوارد نه‌بوو، به‌ڵکو له‌و رۆژه‌وه که مرۆڤ پێویستی به ده‌سه‌ڵات بوو. له‌گه‌ڵ فراوان کردنی ماڵ ومڵکدا، به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتا وجونە پێشەوەی رۆژگاردا جیابونه‌وه‌ی رۆح و گیان په‌ره‌یی ده‌سه‌ند و قوڵتر ده‌بۆوه. تا ده‌سه‌ڵات توندوتیژ بوو، رۆح و گیان زیاترله یه‌ک جودا ده‌بونه‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رپابونی شۆڕشی پیشه‌سازی وشۆڕشی فه‌ره‌نسی، بانگه‌وازی یه‌کسانی و برایه‌تی درا. به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می ئاغایه‌تی و باوکایهتیهوه، ئاین وده‌وڵه‌ت له‌ئاسمانه‌وه هاوردرایهوه سه‌رزه‌وی. ئه‌وکات بیرورۆح پێویستی به‌وه نه‌ما لهئاسمانبن. بۆیه له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی بۆرجوازیدا بۆ شاردنه‌وه وبهیاساکردنی تندوتیژی و داگیرکردنی ماڵی خه‌ڵکی و(به‌یت وألعام)، به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می ئاغایه‌تی و باوکایهتیهوه، کە بریارەکان برابوونە ئاسمان. رۆح داگیرا ومرۆڤ لە جێگای ئاسمان بووە بریاردەر ویاسا دەرکەر.
ئه‌م جێگاگۆرکێیه له‌ڕاستیدا له‌ڕوی پرۆسسیی به‌ڕێوه‌چونی سیسته‌می کۆمه‌ڵگادا، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نەیتوانی جەوهەری چەوساندنەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە بگۆرێت. ته‌نیا رێی خۆشکرد، به لیبریالی وسه‌ربه‌ستی له حوکمرانی وههمو چمکه‌کانی ژیان بتوانین هەڵوێست وەرگرین وبیربکهینهوه. یاساکانی ده‌وڵه‌ت له ئاسمانه‌وه هاتنه‌وه سه‌ر زه‌وی. مرۆڤ به کۆمه‌ڵ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، به‌ده‌ستورێکی ههمیشەی له گۆڕاندا حوکمڕانی گرته‌ده‌ست. مرۆڤ به‌سروشتی مێژوی خودی خۆیی ولهکۆششی به‌رهه‌م هاوردیدا هه‌وڵی گه‌رانه‌وه‌ی هەمیشە واقعی داوە له ئاسمانه‌وه بیهێنێته‌وه سه‌رزه‌مین.
وەلێ شۆرش بەبێ کۆسپ وتەگەرە هەنگاو نانێت، ئەوەی پێیدەووترێ دژەشۆرش هەمیشە لەسەنگەردایە بۆ ئاڵۆزکردنی هەنگاوەکانی نوێخوازی. بۆیە ووتویانە شۆرش دەبێت هەمیشە بێ‌وچان بەردەوام بێت. چۆن دژە شۆرش شەو دەنێنە سەر رۆژ بۆ گەرانەوەی ماڵ وموڵکی لەدەستچووییان. هەمیش لە هەوڵی گەرانەوەی، دەسەڵاتی لەدەست چویان بوون. بۆیە لەهەر دەرفەتێکدا بووە، حوکمی باوکایه‌تییان گەراندۆتەوە. هەروەها هاتنه‌کایه‌ی پارتی سیاسی، هەمیشە هەوڵدانێک بووە بۆ بردنەوەی واقیع بۆئاسمان. حیزب جێگای ئاینی گرتەووە، بەناوی حیزبەوە جارێکی‌تر واقیعییان بردەوە ئاسمان و له‌ئاسماندا بووه بنه‌ماڵە. بنەماڵەی موقەدەس کراو، ئەفسانەی سەیرو سەمەرەی بۆ رازێنرایەوە. قودرەتی بوو بە هێزێکی ئاسمانی وئەزەلی. وته‌ی خوارو خێچ بوترێ به‌حیزب وسه‌رکرده‌کانی ئه‌مجاره چاوی بەقودرەتی قادرکوێرنابێت له غه‌یبه‌وه، به‌ڵکو به‌راستی بۆ شۆرشگێران ونارازیانی ده‌رده‌هێنن. هه‌مو پرۆسسێکی به‌حیزبیکردنی خه‌ڵکی و ده‌سه‌ڵات جۆرێکی‌تر له حوکمڕانی کۆیلایه‌تی وحوکمی بنه‌ماڵه بهرجهستهکردنە. ئێمه بۆئه‌وه‌ی بۆ جاری ده‌هه‌مین هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێین، ده‌بێت پێوه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌ممان هه‌بێت، کهمسۆگهری پرۆسیسهکانمان بۆ بپێوێت. که‌هه‌مو ئان وساتێک بزانین، شۆرش و ده‌وڵه‌ت له‌چ په‌یوه‌ندییه‌کان، ئەوە بە میللەتێکی چاوکراوەی خاوەن زانیاری پرئەزمون دێتە کایەوە.
له‌ڕاستیدا ده‌گه‌ینه ئه‌و بیره‌ی که ده‌بێت رۆح و جه‌سته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ یه‌کتری، له یه‌کگرتنێکی پڕخۆشهویستیدا، ئه‌وە ده‌سه‌ڵاتی (یاسادانان، ته‌نفیزی وده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری)یە، کە هه‌میشه له‌ژێر چاودێری میلله‌تدا بێت وههموکهس حه‌سه‌ب کار و زانیاری، کاری وموچەی بدرێتێ.
له سه‌ره‌ک کۆماره‌وه تا بچوکترین کارمه‌ندی ئه‌وده‌سه‌ڵاته به‌کاره‌کانی هه‌ڵنه‌ستا یه‌کسه‌ر بگۆڕێن. به‌تێکۆشانی میللی ئه‌زمون له ئاسمانه‌وه، له بنه‌ماڵه وحیزبی تەپی وبۆگەن بسه‌نین وبیان هاوردنه‌وه سه‌ر زه‌وی، رۆح و گیان له‌جه‌سته‌یه‌کی پڕ خۆشه‌ویستیدا، یه‌ک بگرنه‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شۆڕشی مرۆڤایه‌تی له هه‌مو بابه‌ته‌کانی ژیاندا و له‌دایک بونی بیرۆکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتی (حوکمی خه‌ڵکی)، رۆژ له دوای رۆژ رۆح و گییان له‌یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه، وه‌زیره‌کان و مه‌سئول و کادره‌کان ده‌بنه موچەخۆر وه‌ک هه‌مو که‌سێکیتر، ئیتر ئاسمان نابێته جێگای مه‌سئول وبنه‌ماڵه‌کان. ئه‌و کات هه‌مومان له‌سه‌ر به‌رهه‌می کار وعارهقی ناوچه‌وان وهێزی بیرکردنه‌وه‌ی مێشکی خۆمان ده‌ژین.
تەموزی 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست