کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتی (الفاتحە!)

Thursday, 19/02/2009, 12:00


ئەوەی ئەم ناونیشانە بخوێنێتەوە هزری بەولایەدا دەڕوا كە مەرگ و پەلەقاژەو نەمانی یەكێتی نەبێ چیتیری لێ ناخوێندرێتەوە چونكە وا باوە لەناو میللەتی ئێمە، فاتیحا بۆ كۆست و بەڵاو ناخۆشی كەسێك دەخوێنرێ كە ئەمری خوای كردبێ، ئیتر فاتیحایەكی بۆ پێدا دەدەن؟؟ بەڵام وشەی فاتیحا بەو مانایە نیە (كۆتایی و كۆست) كە میللەتەكەمان لێ ی تێگەییوە تا بۆ دڵنەوایی كەس و كاری مردو بخوێندرێ بەڵكو ئەوە خوایە لێ ی خۆش ببێت. بەڵكو بەو مانایەی كەمن لێ ی تێگەیشتووم موفاتەحە و سەرەتایەكی نوێ، دەستپێك و نوێ بوونەوە و هاتنە مەیدان بە ووزەو گوڕو تینێكی بەهێزتر لەوەی پێش! ئەها سەیری كتێبی پیرۆز بكەن یەكەم سورەتی ناو ناوە (الفاتحە) ئەوە مانای چی دەگەیەنێ؟؟
كەواتە یەكێتی ئەمجارەیان ووردبینانە و دووربینانەتر لە بنەماڵەی بارزان چەقۆی بیریان وەشاندووە! ڕەنگە یەكێتی اتفاقێكی نهێنی ژێر بەژێری ستراتیجی پتەویان لەگەل حكومەتی عێراقدا هەبێ بۆ كۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی دیپۆتیزمی بنەماڵەی بارزان كە لەوەتەی هەبووینە فرچكیان بە لە باربردنی دۆزی كورد گرتووە. فەرموون سەرنجی ئەم تەسریحەی بەم دوواییەی سەرۆكی نەخوێندەوارمان كاك نێچیروان بدەن بزانن چی گوتووە بە مانای كەلامی: گەر ئەمریكا لەشكری لە عێراق بكشێنێتەوە، شەڕی كورد و عەرەب بەرپا دەبێت! مانای چی؟ مانای ئەوەیە ئەمانە فرچكیان گرتووە بەلەبار بردنی قەزیەی كوردی بەتایبەت لەو ساتانەی كەهەستیان بە پیلان كردبێ لەسەر سەركردایەتیەكەیان. ئەگینا بۆ بەم شێوە بۆمان دێتە گفتوگۆ! یانی چی شەڕی كورد و عارەب دەست پێدەكاتەوە؟؟ ماڵی حاجی مەحمود عوسمان ئاوابێ كە یەكەم جارە وا بەڕاشكاوانە وەڵامی كاك نێچیری بداتەوە و بڵێ: ئەم تەسریحاتانە تەمسیلی كورد ناكەن و بەنوێنەرایەتی كوردەوە نەگوتراوە! بەڵام جورئەتەكەی حاجی مەحمود دووای پاساو هێنانەوە هات بۆ قسەكەی نێچیروان بارزانی كە وڵات پشێوی تێ دەكەوێ لەهەر حاڵەتێكی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا! گوایە كاك نێچیروان ئەمەی مەبەست بووە. شەڕی كورد و عارەب دەست پێدەكاتەوە یانی تێكدانی ڕەوشەكە بەیەك جاری چونكو ئەوان (بنەماڵی بارزان) هەر كاتێك هەستیان بە ختوورەت كردبێ لەسەرەخۆیان وەك تاریخ شاهێدە ئەو وەزعەی كە لەئارادبووە یەكسەر لە باریان بردووەو كۆتاییان بە هەموو شتێك هێناوە هەر بۆیەش تەسریحی ئاوا دەدەن تا دوژمنایەتی كوردو عەرەب گوایە تۆختر بكەنەوە!! لێروكانەدا یەكێتی بە بڕوای من گۆلێكی تاریخی و ئەبەدی لە بنەماڵەی بارزان دەكا كە بەحەیاتیان گۆلی وایان نەدیوە! چونكە لەوكاتەی ئەمانە هەنە هەر بینیومانە پارتی گۆلی لە یەكێتی كردووەو یەكێتیش هەر لەمەوقیفی دیفاع بووە. بەڵام ئەمجارە عێراق و بەغدا لە پشتەو، سەرۆك كۆماریش مام جەلالە. وەفیق سامەڕایی تەسریحێكی سەیری دەركرد لەم یەك دوو ڕۆژە وەك بەر پەرچدانەوی قسەكەی نێچیر، كە قەت شەڕی كورد و عارەب نەبووە بەڵكو ئەوە كەسانێك بووینە لەپێش نۆهەدەكانیش لە شاخ شەڕیان بە حكومەتەكانی عێراق فرۆشتووە و زەڕبەیان لە مەساڵیحی هەردوولا داوە، هەم كورد هەم عەرەب. دیارە مەبەستی لە بنەماڵەی بارزانە! سامەڕایی تەسریحێكی وای هەیە كەدەبێ ئەمجارە كورد و عەرەب بەیەكەوە كۆتایی بەو ئاژاوەگێڕو بەكرێگیراوانە بهێنن!! ڕەنگە مەبەستی لەو اتفاقیە ستراتیجیەی نێوان یەكێتی و حكومەتی عێراق بێ بۆ كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزان! لەو ڕوانگەیەوە یەكێتی دەبێ سیناریۆو مەسرەحیەی وا پێشكێش بكات نەك كڵاو هەر بنێتە سەری گشت لایەكمان بە بنەماڵەی بارزانیشەوە بەڵكو كڵاو بخاتە بان سەری یەكە یەكەی ئەندامانی یەكێتی بە ئەندامانی مەكتەب سیاسی و مناڵە ئەوروپیەكانی مامەشەوە! بەڵكو گشت لایەكمان باوەڕ بەوە دەهێنین كە بەڵێ یەكیەتی لە پەلەقاژەی مەرگدایە!! من تەواو بە پێچەوانەوە باوەڕێكی پتەوم بە نەزەریەی موئامەرە هەیە تا سەر ئێسقان بەتایبەت لە كوردستان و عێراق! چونكە فیلم و درامای وامان بۆ لێدراوەو بینیومانە وامان لێ هاتووە شەك لە سێبەری خۆشمان پەیدا بكەین! كە ئەمە تارماییە چیە بە دووای زاتەوە! گومانم نیە یەكیەتی دوو زەڕبەی قازی و بە تینی بەركەوت: یەكەمیان ئەو نیعمەتە نەگبەتیەی گومرگی برایم خەلیل كە لەدەستی بنەماڵەی بارزان خۆی مەڵاسداو بووە هۆی قەپاندنەوەی یەكێتی. دووەمیان: زەڕبەی بەعسی نۆهەتو شەش بوو كە یەكێتی لەو ڕۆژەوە بوو بە پەند! بەڵام پاشان باش بۆیان بوو بە دەرس و عیبرەت كە لەمەودوا چۆن چۆنی گەمەی سیاسی لەگەڵ بنەماڵەدا بكەن! ئیستا مام جەلال لە هەمووكاتێك زیاتر كار بەم نەزەرەیە نازیە دەكا: درۆ بكەن درۆ بكەن تا تەواوی گروهو توێژەكان باوەڕتان پێ دەكەن. بەڵی زۆر كلاسیكانەو بە نەفەسێكی درێژەوە كاری بۆ ئەمە كردو هەمێستاش. بۆیە گۆڕانكاریەكان ئەمجارەیان بە پێچەوانەی زۆربەی هەرە زۆری چاودێرە سیاسیەكانە. ریاحی تەغییر لەبەر ژەوەندی یەكێتی نیشتمانیە برادەران. ڕاستە ئەوان عروبە دەكەن بۆ بەغدا، بەڵام لەمەدا تەكتیك و دووربینیەك ئارمانجە! داهاتوو پەردە لەسەر تەواوی شتە نهێنی و شاراوەكان لا دەدا. ئەوكات فێری ئەوە دەبین كە لەهەموو كاتێك زیاتر پێویستیمان بەوە هەیە دەستگربین بە نەزەریەی موئامەڕە ئەگینا هەموومان دۆڕاوین و دەدۆڕێین لە ڕۆژگارێكی وەك ئەمڕۆ! چونكە هەموو ئیحتیمالاتێك واریدە لە دونیای سیاسەت دا. كەواتە نەزەریەی موئامەڕە پێویستیەكی هەنووكەیی و لەكار نەكەوتووە. دڵنیام یەكێتی بەتین و تەوژمێكی ترەوە بەڕێوەیە. داهاتووش بۆمانی دەسەلمێنێ كە تاڵەبانی و نۆشێروان چ تەكتیك و هونەرێكی ناوازەیان لە دونیای سیاسەت پێشكەشی بینەران و گوێگرانی تێكڕای كورد كرد. تاڵەبانی ئەهریمەنی كوردە بۆ گەمە گوماناویەكانی دونیای سیاسەت. گەر تەمەن بواری بدا شاكارە شەكر باراناویەكەیمان نیشان دەدات بە خۆی نۆشێروان. ئەو نەوشێروانەی كە لە بیرەوەریەكانیدا وەك پێغەمبەرێك سەیری جەلال تاڵەبانی دەكات ئەوەندە بە شان و باڵیدا هەڵدەدات. بۆیە لەكاركردن و جموجۆڵی سیاسیدا جیاوازی دروست دەبێ بەڵام وەك هێلێكی ستراتیجی لە ئەجێندای نۆشێروان دانیە پاشگەزبوونەوە لە مەدحی پێغەمبەرەكەی!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە