لەئێستادا سەرۆك حكومەت بم ئینتحار ئەكەم
Friday, 08/01/2010, 12:00
شكور بۆ خوا رۆژنامەنوسێكى بوێرو چاونەترس بووم ، نەوەك سەرۆك حكومەتێكى تەمەل دەست و پێ سپى و بێ بەرنامە ، ئەگەر سەرۆك حكومەتێكى وەكو سەرۆك حكومەتى ئێستاى كابینەى شەشەم بوومایە ئەبوایە ئینتحارم بكردایە ، رێگام نەدایە ببومایەتە مایەى گالتە پێكردنى رۆژنامەنووس و پیاوە سیاسیەكانى وڵاتەكەم ، بیان وتبایە سەرۆك حكومەتێكى فاشیلە فەرهاد.
نا، نا بەخوا رێك ئینتحارم دەكرد خۆ كەس قەسەى نەكردایە هەندێ لە رۆژنامەنووسەكان ئەیانووت سەرۆكى حكومەت لەبەر زۆرى گەندەلى و سەر نەكوتنى لە سەرۆك حكومەتى ئینتحارى كرد.
ئەیان نووسى دەستت خۆش فەرهاد كەركوكی سەرۆكى حكومەت تۆ دلسۆزیت بۆیە ئینتحارت كرد رەبى بە شەهید مەحسوب بكریێت سەرۆكى حكومەت فەرهاد كەركوكی یادت بەخیر.
بەلام سەیرە لە وڵاتى ئیمەدا تاوەكو ئیستا هیچ بەرپرسێك لە فەشەلیدا ئینتحارى نەكردووە بیستومە رایكردوە یان محاوەلەى راكردنى كردووە بەس گوێبیستی ئینتحار نەبوومە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە بەرپرسەكانمان هێندەى خۆیانیان خۆش دەوێت وڵاتەكەیان خۆش ناوێت ئینتمایان زور كاڵە بۆ وولات .
كابینەى شەشەمى حكومەتى هەرێم لە ئێستادا حكومەتێكى ئازای هەیە ، بەڵام سەرۆك حكومەتێكى تەمەلى گرتۆتە خۆى ، ئەوە بۆ زیاتر لە 100رۆژ بەسەر حكومەتەكەى دكتۆر بەرهەم سالح تێپەرى ، كەچى سەرۆكى حكومەت هیچ بەرهەمێكى بەپێزى پێشكەش بە كابینەى شەشەمى حكومەتى هەرێم نەكردووە ، ئیدى 100رۆژى یەكەم بۆ هەموو كابینەیەكى حكومەت و سەرۆك حكومەتێ وەك تەرازو سەنگى مەحەكى كاركردنە ، لەوەیەوە حكومەت دەناسرێت ئەوەش وادەكاتلە100رۆژى سەرەتا ئەو حكومەتە خۆى ئەناسێنێ بەخەلكى وە خەلكى بەو 100رۆژەى كاركردنەى حكومەت بۆماوە دیارى كراوى كاركردنى هەلبەسەنگێنێ ، ، بەلام زیاتر لە 100رۆژە كابینەى شەشەم دەست بەكاربووە دریژە پێدەرى پێنچ كابینەى پیش خۆیەتى ، كەوا ئەكرا لە هەموو كابینەكانى دیكەى حكومەت كاراترو بە كارتربوایە ، بەلام بە پێچەوانەى هەموو بۆچوونەكان دەرچو لەماوەى ئەوەندە رۆژەى تەمەنیدا لە هەموو كابینەكانى دیكەى حكومەتى هەریم كابینەى شەشەم لە هەمویان لاوازترو تەمەل ترو بێ بەرنامەتر بووە ، هەر بۆیەش من سەرۆكی حكومەت بومایە ئینتحارم دەكرد .
ئەمەش چەندیین خەێندنەوە لە خۆى دەگرێت : بەبۆچوونى ئێمەى رۆژنامەنوس و نوسەر و چاودێرى سیاسى بەسەر حكومەت و كابینەى شەشەمەوە ئەوەیە كەوا دانانى كەسى نەشیاو بۆ شوێنى شیاو ئیدى ئەمەش واى كردوە كارەكانى كابینەى شەشەم كابینەیەكى ئیفلیج و پەككەوتووبێت لە كابینەى شەشەمدا نەتوانرێت بە ئاسانى هەموو كاریك راپەرێندرێت .
لەئێستاى كوردستاندا چونكە كورد لەم قوناغە پێویستى بە سەرۆك حكومەتێكى پراكتیكە جا ئەو سەرۆك حكومەتە بیچووە ئیسلامییە یان پیاوەكى نەناسە گرنك سەرۆك حكومەتیكى پراكتیكى بیت پر جولە بێت تاوەكو لەم قوناغە بتوانێت ئیمەى میللەت بگوازێتەوە بۆ قوناغى باشترو پاریزگارى لە دەستكەوتەكانى كابینەكانى پێش خۆى بكات، بەلام لەكاتیكدا دكتۆر بەرهەم پیاویكە لەدەروەى وولات ژیاوە ئەكرا سەرۆك حكومەتێكى زور سەركەوتو بوایە نەوەكو وەك ئیستا لەبەر خاترى مام جلال ماوەتەوە تاوەكو ئیستا 10جار ویستوویەتى ئیستقالە بكات، من خۆیندنەوەم بۆ سەرۆكى حكومەتى ئێستا ئەزانى ئەو جۆرە پیاوانە بى ئیرادەن لەو جۆرە ژنانە دەچن كەوا پەنا دەبەنە بەر خۆسووتان ، بۆیە تكایە ئاگادارى بن شتێك لەخۆى نەكا لە داخى سەرنەكەوتنى لە حكومەتەكەى ، دكتۆر بەرهەم نەوەكو دكتوریك توانى نەخۆشیە كوشندەكانى گەندەڵى نێو حكومەتەكەى بنبربكات وە چارەسەرى بكات ، نە لەماوەى دەست بەكاربوونى لە زیاتر لە100رۆژدا حكومەتكەى بەرهەمى هەبووە بۆ ئێمەى كورد ، وە نە توانى كارێك بكات لە نێوحكومەتەكەى خۆیدا لە سالیحى ئیمەى میللەت دابێت، كەواتە دكتۆر بەرهەم سالح نە دكتۆرە نە بەرهەمدارە بۆ حكومەت و نەسالحێكى هەیە بۆ میللەتەكەى .
لە كاتى هەڵمەتى هەلبژاردندا ئەوەى ئەیووت و ئەوەى ئەیكرد ئێستا مەگەر بەس خۆى بزانێ چى وتووە چونكە دڵنیام هیچێكى لەوانە جێ بەجێ نەكردووە و نایكات ، سەرەراى هەموو ئەمانە كابینەكەى بەرهەم سالح نەیتوانى متمانەمان بداتێ كەوا تیرۆر بنبر كراوە كەچى لەسەرەتاى دەستبەكاربوونى پێمانى راگەیاند كەوا تیرۆر رەگ و ریشەى هەرماوە ئەوەتا مانگى یەكەمى دەست بەكاربوونى كابینەى شەشەم نەقیبێكى ئاسایش تیرۆر كرا ئەوەتا لە رانیە رۆژنامەنوسێك رفێنرا لە پیرەمەگنون پۆلیس هەرەشە لە خەلك دەكات سلێمانیش بۆتە تكساس ، ئاخر جەنابى سەرۆكى حكومەت من دڵنیات دەكەمەوە تۆ وەكو سەرۆك حكومەت هێندەى لە هەولێر گیانت پاریزراوە باوەر ناكەم لە هیچ جێگایەك ژیانت پارێزراو بێت ئیدى بۆ نایەى تۆ ببیت بە سەرۆك حكومەتى هەولێر ، چونكە بەرێزتان هەموو كوردستانتان پێ كۆنترۆل ناكرێت رەنگە سەركەوتووبیت لە بەرێوە بردنى شارێكى وەكو هەولێر بەتەنها، ئومید دەكەم دەست هەڵگریت لە كارەكەت دڵنیاشت دەكەمەوە موچەكەت نابردرێت ئەگەر لەبەر موچەكەت ئیستقالە ناكەیت چونكە جارێ وەزیر هەیە لە كابینەى یەكەم وەزیر بووە تاوەكو ئێستا مووچەى هەیە ئیدى چۆن چۆنى دمو دەست موچەى بەرێزتان دەبردریت.
لەكوتایدا بە راشكاوانە پێت دەڵێم عەزیزەم جەنابى دكتور بەرهەم بۆ ئەوەى ناوت برواتە میژوو ببیتە جێگاى فەخرو ئیعتبارى ئێمەى كورد یان ئیستقالە بكە لە سەرۆك حكومەتى یانیش ئینتحار، رەنگە ئینتحاركردنەكە هەندێ قورس بێت مرۆڤ نەتوانێت بیكات بەلام بروابكە ئیستقالە كردنكەت لە سەرۆك حكومەتى میژووێكى جوان بۆخوت تۆماردەكەیت و ناوت دەچیتە میژوو تاوەكو ئەبەد ئەبیتە جیگاى فەخرو شانازى ئەلێن جەنابى دكتۆر بەرهەم بە هۆى سەرنەكەوتنى لە بەرێوەبردنى كارى سەرۆك حكومەتى ئیستقالەى كرد نەیویست بەكاڵو كرچى كاربكات .
ئەلمانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست