فاکته‌ره‌کانی دروست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی
Monday, 26/07/2010, 12:00
ئه‌و فاکته‌رانه‌ی تا ئه‌م ساته‌ی وه‌ك هۆکارێکی چه‌سپاو (مپبت) و هه‌ندێکیش له‌و فاکته‌رانه‌ی که فاکته‌ری گۆڕاون
به‌ڵام تاڕاده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر دروست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی ناسێۆنالی (نه‌ته‌وه‌یی) کوردی یان
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی له مێژوویه‌کی دووره‌وه تا سه‌ره‌تای چه‌رخی بیست ویه‌ك .
وه‌ك بنه‌ما له‌م خاڵانه‌دا دیاری ده‌که‌ین و ده‌شێ هه‌ر هۆکارێك و خاڵێکیش هه‌ڵگری ده‌یان لێکۆڵینه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌و
ڕاڤه‌کردن بێت له دیدی ئایدۆلۆژیکی (فکری)و دیدی سیاسی و مێژووی جێۆپۆلۆتیکی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و هتد..
له‌دوای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی گرنگ وگه‌وره‌و فراوانی میدیاکانه‌وه (650پ،ز)(550پ،ز) ستراکچه‌ری که‌لتوری و فه‌رهه‌نگی
ئاینی و مه‌زهه‌بی و جوگرافی و ئابوری و سایکۆلۆژی سیاسی و هتدی تاکی کوردی و کۆمه‌ڵایه‌تی (ێجتیماعی) کوردی
شێواوه و پێویستی به‌ده‌یان بانکی زانیاری لێکۆڵینه‌وه‌و بنه‌مای تیرۆزهکردنی ئه‌کادیمی و ناوه‌ندی زانستی و کوردستانی
هه‌یه بکرێته‌وه بۆ دراسه‌کردن له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی نوێ و ڕاڤه‌کردنی نوێ و پڕۆژه‌ی نوێ بۆ ستراتیژی بزوتنه‌وه‌ی
ڕزگاری خوازی کوردستان (حرکه ێلتحرریه ێلکردستانیه) بۆ خوێندنه‌وه‌ی لایه‌نی خود(ژاتی) کوردستانی و خوێندنه‌وه‌و
کارکردن له سیستمی نێوده‌وڵه‌تی و سیستمی نوێ ی جیهانگیری بۆیه به‌م چه‌ند خاڵه به‌کورتی هۆکاره‌کان ده‌خه‌ینه ڕوو .
هۆکاره‌کانی ڕوخاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان :-
ێ-) دابه‌ش کردن و داگیر کردنی کوردستان له ڕووی مێژوویی و وه به‌به‌رده‌وامی تا ئێستا چ له نێوان شیعه‌و سونه
(سه‌فه‌وی فارس شیعی و عوسمانی سونی تورکی له مێژووی تازه‌دا (1514ز) دواتر په‌یمان نامه‌ی لۆزانی سه‌ره‌تای چه‌رخی
بیست وه دابه‌شکردنی کوردستانی عوسمانلی به‌سه‌ر سێ ووڵاتی وه‌ك(تورکیا - سوریا - عێراق) دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م
وه پشتگیری کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و ده‌م وه به یاسایی کردنی له‌لایه‌ن(نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان)ی ئه‌وکاته‌وه واته
له‌ت کردنی خاکه‌که‌یی و دابه‌ش کردنی نه‌ته‌وه‌که‌و لکاندنیان به ووڵاتی دروست کراوه‌وه .
1- پێگه‌ی(موقع) گرنگی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین که داگیرکه‌رانی کوردستان ڕاسته‌و خۆ‌و ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیی یه
گه‌وره‌کانیش ناڕاسته‌وخۆ سودی لێ وه‌رده‌گرن له ڕووی(سامانی سروشتی وه‌ك نه‌وت و کانزای تر‌و گۆگرد،گازی سروشتی،
هتد ......)
2- پله‌ی ئه‌وپه‌ڕی ئاست نزمی و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانی (کوردستانی) تاکی کوردی بۆ کێشه پیرۆزه‌که‌ی ئه‌مه‌ش خۆی
له نه‌به‌ستنه‌وه‌ی پیرۆزی خاك و پیرۆزی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی کلتوری نه‌ته‌وه‌یی دا ده‌بینێته‌وه واته له ڕابوردوودا
پڕۆژه‌ی زمانی تێۆری ده‌سه‌ڵاتی کلاسیکی (کاریزمی) به‌شێوه‌ی ڕزگارکه‌ر(منقژ) نه‌بووه خاك یا زه‌وی کوردستانیش وه‌ك
زه‌مینی مقدس و پیرۆزکراو سه‌یری نه‌کراوه له ده‌قێکی پیرۆزکراوی بان ئاسمانی و زه‌مینی ده‌سه‌ڵاته بچوك و نه‌گه‌یشتوو
پڤ دراوه‌کانی کوردستان له مێژووی میرنیشینه‌کان و ئێستادا له مێژوو دا ئاین و مه‌زهه‌ب چانسی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
گرته ئه‌ستۆی خۆی وه‌ك له‌مپه‌رێك جگه له ناوچه‌یی بوون سیسته‌می فیدڕاڵیستی له مێژووی زۆر نوێشدا ئایدیای شێواو و
چه‌واشه کراو نه‌بوونی کاریزمانی فیعلی زاڵبوونی خێڵ و خێڵ گه‌رایی ناوچه گه‌رێتی به‌سه‌ر گوتاری سیاسی کوردی دا عه‌قڵی
خێڵ و ناوچه گه‌رێتی ، گه‌لان و نه‌ته‌وه وه‌سه‌ر ده‌سته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان به‌خۆیان و که‌لتوری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و
مه‌زهه‌بی شۆڤێنێتی یان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌ته عه‌سکه‌ر تاریهتهکانیان که سیستمی(استبدادی اسگانی)
ڕۆژهه‌ڵاتی کۆڵۆنیالستی کلاسیکی به‌سه‌ر کوردستانی کۆڵۆنی کراو(مستعمره) به‌ستراوه‌ی کوردستان له ڕووی زه‌مینی و
ئابوری و فه‌رهه‌نگی و ئاینی به‌وانه‌وه وه‌ك پرۆسه‌یه‌کی سیاسی و یاسایی چه‌سپاو هه‌میشه‌یی .
3 - نه‌بوونی سیستمی ڕونی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێ ی کوردی که زۆرینه‌ی که‌لتوری ڕه‌وه‌ند و خێڵ و ده‌ره‌به‌گ و
ئاغا پیاوی ئاینی و شێخی ته‌ریقه‌ته جیاوازه‌کان بوون ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌ش دڵسۆز‌و به‌هێز بووبێ به‌ڵام پێکهاته‌ی ناوه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمۆڵگه هۆرمۆنیهتی تهفاعول کردنی تیا نه‌بووه به‌وه‌ش په‌یوه‌ندیه خێڵه‌کی ڕه‌وه‌ندی ناوچه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌کان
نه‌ته‌وه‌ی دابه‌ش کردووه‌بۆ کۆمه‌ڵێ هێزی بچوك وجیاوازو دژ به‌یه‌ك .
4 - ستراتیژی چه‌ك کردنی ڕۆح و کۆمه‌ڵگه‌و تاك و ئاینی و مه‌زهه‌ب و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی له‌لایه‌ن، داگیرکه‌رانی تورك وفارس و
عه‌ره‌ب هه‌روه‌ها ستراتیژی(ترحیل) کۆچ پێکردنی زۆره ملێ ی کورد له شوێنگه‌ی خۆیان له شوێنیان نیشته‌جێ کردنی
(عه‌رب ، تورك ،فارس)و سیاسه‌تی (تهجیر)ی کورد بۆ شوێنه دووره ده‌سته‌کانی ناوچه‌کانی تورك و عه‌ره‌ب و فارس به‌کارهێنانی
ئه‌و زه‌وی یه له لایه‌ن داگیرکه‌ره‌وه چۆك پێدادانی ئه‌و توێژه یا خێڵه‌ی کورد که هیجره‌تی پێکراوه‌و ده‌سته‌مۆ کردنی یا توانه‌وه‌یان و
ڕازی کردنیان ئه‌مه‌ش فاکته‌ری په‌رته‌وازه کردنی کورد‌و پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تی ونهتهوهیهکهی تێکشکاندووه .
5 - نه‌بوونی پڕۆژه‌ی ستراتیژی چه‌سپیوی ڕزگاری خوازی بزوتنه‌وه‌و سه‌رکرده‌کانی جوڵانه‌وه‌ی کوردی که نه‌بوونی پارتی سیاسی
بووه له مێژوودا یان سه‌رکرده‌ی بێ پارت و ناوچهگهرو خێڵ گه‌ر بووه وه نه‌خوێندنه‌وه‌ی هێزو توانای خود‌و دوژمن و نه‌ناسین و
تینه‌گه‌یشتن له جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ په‌یوه‌ندی و توانا فیزێکی لۆجستی و سیاسی هتده‌کانی ئه‌مه‌ش خۆی له خۆی دا به‌هۆی
ئاین یا مه‌زهه‌ب کهمینهتهوهو گوێ نه‌دان به‌و که‌مینانه‌ی کوردستان بووه بۆ به‌شداری نه‌کردنی کارای له بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی
کوردستان بووه بۆ به‌شداری نه‌کردنی کارای له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کوردستان دا .
ب) هۆکاری جیۆپۆلۆتیك :-
کوردستان که‌وتۆته به‌شی ڕۆژئاوای کیشوه‌ری ئاسیا هه‌موو پارچه‌کانی یه‌ك ووڵاته‌و یه‌ك خاکه وه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له نه‌ته‌وه‌ی
کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی تری وه‌ك (تورك ، فارس ، عه‌ره‌ب ، ئه‌رمه‌ن ، ئاسوری ، کلدانی....) تێ دا ده‌ژی وه هیچ له‌مپه‌رێك وه به‌ربه‌ستێکی
سروشتی نی یه ته‌نانه‌ت له ڕووی نه‌ته‌وه‌و مرۆڤ و ئاو‌و هه‌واو شتی تره‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و دابه‌ش کردن و له‌ت له‌ت کردنیشی نه‌توانراوه
له ته‌لبه‌ندێك زیاتر یان پردێك یان چه‌ند بازگه‌و قوله‌یه‌کی سوپای زیاتر هیچ ئامڕازێکی جیا کردنه‌وه‌ی له یه‌کتر له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه
بۆ نهکراوهله هه‌موو دابهشکردنهکانیدا به تایبه‌تی له دابه‌ش کردنی (1514 ز) چاڵدێرانی عوسمانی و سه‌فه‌وی و هه‌ردوو په‌یمان نامه‌ی
(1639 ز)ئه‌رز ڕۆم و زه‌هاو و په‌یمان نامه‌ی لۆزانی (1923 ز) تا ئێستا په‌یوه‌ندی خوێنی نه‌ته‌وه‌یی و عه‌شایه‌ری له‌نێوان هه‌موو
کورده‌کانی سنوری هه‌ر چوار پارچه‌که‌دا هه‌یه‌و به‌رده‌وام ده‌شێ سنوری هه‌ر چوار پارچه‌که له ناوه‌وه سه‌نته‌ری نه‌ته‌وایه‌تی پێکهاته‌ی
نه‌ته‌وه‌ی کوردبن .
کوردستان جێگه‌یه‌کی ستراتیژی و نزیکی له که‌نداوی(فارس - عه‌ره‌ب)و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست داگیرکردووه وه به‌رینی زه‌وی ووڵاته‌که‌و
درێژ بوونه‌وه‌ی ڕووبه‌ره‌که‌ی ئاو‌و هه‌واکه‌شی هه‌مه چه‌شنه‌یه بۆته هۆی به‌رهه‌م هێنانی کوشتوکاڵی جۆراو جۆر‌و سامانی ده‌غڵ و دان و
دارستان و میوه‌و لهوهڕگایهو به هۆی بوونی کانزای ژێرزه‌وی وه‌ك نه‌وت و گۆگرد گازی سروشتی سه‌رچاوه‌ی ئاو‌و به هۆی ئه‌وه‌ی له
کۆن دا ڕوویه‌کی ترانزێتی هه‌بووه له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین دا بۆته ووڵاتێکی خنکێنراو به‌تایبه‌ت دوای دابه‌ش کردنی لۆزان بۆ نه‌ته‌وه‌و
گه‌لانی ناوی دۆخێکی وا خراپی بۆ دروست بووه که هه‌میشه دوژمنانی کۆڵنیالی ده‌وروپشتی بتوانن به ئاسانی کۆنترۆڵی بکه‌ن به‌ڵام
بۆ خودی جوڵاندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد‌و خه‌ڵکی کوردستان مۆته‌که‌یه‌کی قورسه بۆیه تا ئێستا جوڵاندنه‌وه‌ی نیشتیمانی کوردستان نه‌یتوانیوه
له ڕوی تێۆری و پراکتیکه‌وه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دروست بکات و بپارێزێت فاکته‌ری جیۆسیاسی ده‌ورێکی چاره‌نوس ساز‌و کاریگه‌رو
یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بینێ له چاره‌نوسی گه‌لان دا به پێ ی تیۆره جیۆپۆلۆتیکه‌کان کوردستان ووڵاتێکی داخراوه بێ دهربازگهیه و له هه‌ر چوار
لاوه به دوژمن ده‌وره دراوه وه‌ك بازنه‌یه‌ك داخراوه و زه‌ویه‌کی بێ ده‌روازه‌یه .
1 - له دوای لۆزانه‌وه سیاسه‌تی تتریك و تعریب و تنفیس و تهجیر و ترحیل گه‌لێ ناوچه‌ی یاشاری ستراتیژی کوردی له ڕوی دیمۆگرافیه‌وه
گۆڕیوه که ئه‌مه‌ش کارێکی قورس و گرنگه له ئه‌ستۆی شۆڕشی کوردستان که هاوکێشه‌ی هاوسه‌نگی هێزی شۆڕشی کورد‌و ده‌وڵه‌تی
داگیرکه‌ری گۆڕیوه نه‌بونی پاڵپشتێکی ده‌ریایی له هیچ لایه‌کی کوردستانه‌وه نیشتیمان و گه‌له‌که‌ی خنکاندووه دابه‌ش کردنی کوردستان و لکاندنی
هه‌ر پارچه‌یه‌ك به نه‌ته‌وه‌کانی ناویه‌وه بهکردنه به‌شی به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی ده‌ست کرداو له‌هه‌ر یه‌ك له‌و ووڵاتانه‌دا نیشتیمانی کورد بچوکتر‌و
نه‌ته‌وه‌که‌شی له‌چاو نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته که‌مینه به‌ئه‌مه‌ش فاکته‌ری بێ هێزی شۆڕشی چونکه بزافی ڕزگاری خوازی کوردهێزی فیزیکی
کوردستان بووه بۆ سه‌رکه‌وتن نه‌ته‌وه‌ی کوردی لێ که‌م بووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها پاڵپشتی لۆجستیکی بیانی و ناوخۆی لێ که‌م بووه‌ته‌وه و ئه‌مه
بۆته هۆی دابه‌ش بوونی ستراتیژی بزافی ڕزگاری خوازی کورد‌و پێنه‌گه‌یشتنی شۆڕشی ڕزگاری نیشتیمانی کوردستان به‌ئامانجی یه‌كگرتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیش دا تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ی بزاڤی کوردی به‌کارت به‌کار هاتووه هه‌میشه پوکاوه‌ته‌وه چونکه
دابه‌ش بوونی نیشتیمانه‌که که‌لتورو فه‌رهه‌نگ و زمانی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش و ڕۆشنبیری هاوبه‌ش دابه‌ش بوه وه داگیرکه‌رانیش زیاد
له ووڵات و نه‌ته‌وه و حکومه‌تێ بووه هه‌میشه هه‌ماهه‌نگی دوژمنان به‌هێزتر بووه له هه‌ماهه‌نگی شۆڕشی ڕزگاری خوازی کوردستان به
شێوه‌ی گشتی و به‌شێوه‌ی شۆڕشی پارچه‌ی هه‌رێمی .
ج) هۆکاری ئابوری : -
بواری ئابوری یان داهاتی نه‌ته‌وه به‌شێکی گرنگه بۆ پێکهاته‌ی ژیانی کۆمه‌ڵگه له ڕووی سه‌رخانی و ژێر خانی ئابوری یه‌وه که گرنگ ترین
هۆکاره له دیاری کردنی چۆنێتی پێك هاتنی کۆمه‌ڵ و سیستم پڕۆسه‌ی گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتن کوردستان ئابوری یه‌کی سروشتی کانزایی و
دارستانی و ئاویه هه‌روه‌ها ناوچه شاخاوێکانی زیاتر له نیوه‌ی تۆپۆگرافیای کوردستان پێك دێنێ واته دوای نه‌وت و کشتوکاڵ گه‌وره‌ترین
که‌رتی ئابوری پێك دێنێ به‌ڵام به شێوه‌ی به‌رهه‌م هینان له کوردستان شێوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی دواکه‌وتوتر له شێوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئاسایی
له‌به‌ر نه‌بوونی سیسته‌می ئابوری جێگیر بۆیه ئابوریه‌که‌ی سیفه‌تێکی ئه‌وتۆ وه‌رده‌گرێ وه‌ك یه‌ك به‌ڕێوه ناچێت چونکی کوردستان له هه‌موو
پارچه‌کانی دا به سیاسه‌تێکی پیلان بۆ داڕێژراو به شێوه‌یه‌کی پاسێفستی به‌ڕێوه ده‌چێت ئابوریه‌که‌ی زیاتر له‌سه‌ر کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵ داری وورده
بازرگانی یه هه‌رچی ناوچه‌ی نه‌وت و کارگه‌ی پیشه‌سازی یه ده‌که‌ونه ژێر ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانه‌وه بۆیه چینی پیشه‌یی و توێژی تایبه‌تی پیشه‌سازی
کۆمه‌ڵایه‌تی به‌سروشتی پێك نایه ت و هۆشیاری له هه‌ناوی به‌رهه‌می خۆماڵی دا له دایك نه‌بێت ئه‌مه‌ش ناسروشتی پێک هاته‌ی چینایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
کوردی پێك دێنی که کارده‌کاته سه‌ر ڕه‌وشه سیاسیه‌که‌ی .
د) هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی :
ئه‌م هۆکاره هێنده کاریگه‌رانه سایکۆلۆژیاو باری وویژدانی ئه‌خلاقیه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی داگیر کردووه به‌جۆرێك ئاڕاسته‌ش ئه‌کرێ به پیلانی
داگیرکه‌ران هه‌میشه
1 - ده‌سه‌ڵاتی هۆزو خێڵ
2 - ده‌سه‌ڵاتی میرنشینه بچوکه‌کان(ێمراو)
3 -ده‌سه‌ڵاتی شێخه‌کان ،شێخی ته‌ریقه‌ته‌کان (قادری،سادات،نه‌قشی،بگداشی) سه‌رۆك خێڵه‌کان که بزافی ڕۆشنبیری و ڕۆشنگه‌ری و سیاسی و
ناسێۆنالستی کوردی بێ گیان و جه‌سته کردووه .
مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه کۆن و به‌سه‌ر چووه‌کان و شێوه‌ی به‌رهه‌م هێنانه دواکه‌وتوه‌کان وه ده‌مار گیری هۆزه‌کان و ناوچه‌یی و په‌رستنی تاکه که‌سی
بوده‌ڵه‌و باوه‌ڕ کردنی زیاد له ڕاده‌به‌ده‌ر به تاکه که‌س و بوونی چه‌ندین ئاین و مه‌زهه‌بی جیا جیای ناو کۆمه‌ڵگه وه‌ك ئاینی(به‌هائی و کاکه‌یی و
ئێزدی) . وه بوونی مه‌زهه‌به‌کانی شیعه و سونه له کوردستانداو بوونی هه‌ندێ که‌مینه نه‌ته‌وه‌ی تری کوردستان و ئاینی جیاوازی وه‌ك
(دیان ، جوله‌که ... هتد) بوونی ناکۆکی نێوانیان و جیاوازی خستنه نێوانیانه‌وه به فیتی دوژمنان بۆ جیاوازی هاوبه‌ش نه‌کردنی خێڵ و هێزو
ئاین و مه‌زهه‌ب که‌مینه نه‌ته‌وه‌کان له گوتاری سیاسی ڕزگاری نیشتیمانی کوردستان بۆ هاوکاری نه‌کردنی یه‌کڕیزی بۆ ئه‌وه‌ی هاوکێشه‌ی
یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان دروست نه‌بێت .
هـ) هۆکاری سه‌رکردایه‌تی : -
زۆرینه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد له مێژووی بزاڤی ڕزگاری خوازی کوردی‌دا سه‌رکرده‌کانیان یان سه‌رۆك هۆز ،یان شێخ ، یان مه‌لا یان پیاوی
ئاینی بوون زۆربه‌ی یاخی بونه‌کان هه‌ل و مه‌رجی مه‌وزوعی دروستی نه‌کردبوون پڕۆژه‌ی عه‌قڵی سیاسی سه‌رکردایه‌تی پڕۆژه‌یه‌کی لۆجیکی
دانه‌ڕێژراو له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵات و ستراتیژی ڕوون و تاکتیکی جۆراو جۆر په‌یوه‌ندی نێوان تاکی کورد‌و سه‌رکرده
په‌یوه‌ندیه‌کی ڕۆحانی نه‌بووه له‌لایه‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندی یه ڕۆحانی یه به میتۆدێکی پیرۆز گرێ به‌ست و وابه‌سته‌ی ستراتیژی پڕۆژه‌ی ڕزگاری
نه‌ته‌وه‌ی نه‌بووه هه‌میشه تاك و سه‌رکرده په‌یوه‌ندیان پیرۆز تر‌و به‌تین تربووه له په‌یوه‌ندی تاك و ئامانج و ستراتیژی ڕزگاری کێشه‌که
په‌یوه‌ندی پیرۆزی خێڵه‌کی وئاینی و کلاسیکی بۆ سه‌رکرده‌و سه‌رکرده‌ش بۆ بنه‌ماڵه و هۆزو خێزانه‌که‌ی زیاتر له کێشه‌که به‌تێك شکانی
سه‌رکرده‌و جوڵانه‌وه‌که‌ی باوه‌ڕ بهجوڵانهوهکه نامێنێ چونکه سه‌رکرده جێگه‌ی کێشه‌که‌ش ده‌گرێته‌وه له‌م خاڵه‌دا سیستمی شوان و مێگه‌ل
دێته ئاراوه مێژووی بزاڤی کوردایه‌تی شایه‌تی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه .
و) ئایدۆلۆژیا‌و دبلۆماسی : -
زۆرجار مێژووی کورد‌و جوڵانه‌وه‌که‌ی بێ ئایبۆلۆژیاو پرانسیپی سیاسی و هتد.. بووه چونکه په‌یوه‌ندی یه خێڵه‌کی و دبلۆماسی و ئاینی
ته‌ریقه‌ته‌که سه‌روتر بووه له ئایدۆلۆژیا و هتد. سه‌رکرده‌و ئایدۆلۆژیا ئاوێته نه‌بوون و زۆرجاران سه‌رکرده له‌سه‌رو ئایدۆلۆژیاوه بووه
ئایدۆلۆژیاش له‌لایه‌ن بیریاری کوردی یان کوردستانی له ڕووی هزری یه‌وه وه‌به‌ر نه‌هێنراوه به‌ڵکو (استعاره)کراوه خوستراوه چونکه
کوردایه‌تی کوردستانی بوونی شۆڕش وه‌ك پڕۆژه‌یه‌کی ده‌ستوری ئاینی و هزری که‌لتوری و ڕۆشنبیری له زێدگهی خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه
به‌ڵکو کاریگه‌ری ده‌ره‌کی و هزری ئایدۆلۆژیای گه‌لانی تر وه‌ك ئه‌زموون چوارچێوه‌ی کوردایه‌تی کوردستانی بۆ هێناوینه‌ته به‌رهه‌م هه‌رگیز
سه‌رکرده‌ی ئێمه خوڵقێنه‌ری ئایدۆلۆژیا نه‌بووه نه‌یتوانیوه ڕێبازه‌که‌ی ببێته ئایدیایه‌کی نه‌ته‌وه‌ی پیرۆز که راو که زه‌هن و که‌لتوری سیاسی و
ئه‌خڵاقی سیاسی کوردی بچه‌سپێ و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا له په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی دا شکست خوارد‌و بووه چونکه دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و
لۆجستی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی و جیهانی به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته‌کانی که به هه‌ر هۆیه‌ك بێت یارمه‌تی لۆجستی دابێت ئه‌و په‌یوه‌ندی یه نه‌چۆته
چوارچێوه‌ی کاری دیبلۆماتیکی یه‌وه به‌ڵکه په‌یوه‌ندیه‌که له‌لای کورد خۆیه‌وه بریتی بووه له به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌ی یان نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندی
ئۆرگانی و ستراتیژی له‌گه‌ڵ ووڵاتان و گه‌لانێ دا دابمه‌زرێنێ که وه‌ك هیزو بزاڤێکی نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕوی لایه‌نه‌که‌ی تره‌وه سه‌یر بکرێ زۆربه‌ی زۆری
کاتی په‌یوه‌ندی یه دیبلۆماسی یه‌کان په‌یوه‌ندی ئاغا‌و نۆکه‌ر بووه هه‌ر بۆیه ئایدۆلۆژیا له ڕووی هزری و مامه‌ڵه پێکردنه‌وه نه‌بۆته هۆی گۆڕینی
شێوه‌کاری دیبلۆماسی یان په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی جوڵانه‌وه‌که نه‌بۆته هۆی گۆڕینی له ڕه‌گ و ڕیشه‌ی بزوتنه‌وه‌که به ئاقارێکی پۆزه‌تیڤ دا به‌ڵام
به‌دیوه‌که‌ی که‌شدا که نه‌گه‌تیڤه شکاوه‌ته‌وه .
ز) هۆکاره‌کانی ناوخۆ :-
بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی نیشتیمانی کوردستان که خۆی له ئازادی (خاك - تاکی کورد - نه‌ته‌وه) سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ئابوری هتد ده‌نوێنێ
نه‌ی توانیوه له کایه کلاسیکیه کاریزمیه سهرنهکهوتوهکان تێ په‌ڕێنێت به‌جۆرێك پانتایی و فه‌زای جوڵانه‌وه زۆر به‌رته‌سك بووه له ڕووی دیموکراتی و
سلوکی دیموکراسی و سیاسه‌تی پلورالیزمی ئایدیا جیاوازه‌کان و نه‌بوونی هزرو تێزی نوێ ی کوردایه‌تی که گوتاری سیاسی کوردی هه‌میشه
پێویستی پێ یه‌تی بۆ نوێ بوونه‌وه‌ی خۆی وه ئۆرگانی و سروشتی نه‌بوونی تێزی به‌ره‌ی شۆڕش که وجودی سه‌ربه‌خۆی هه‌موو ئایدیا‌و پارت و
ڕێخراوه‌یی سیاسی و مه‌ده‌نی دروست بکات به‌ڵکو ته‌واوی ئه‌و پارت و ڕێخراوه مه‌ده‌نی و چین و توێژه جیاوازانه هه‌میشه له فه‌رهه‌نگی
دواکه‌وتویی وا به‌سته‌ی دا بوون و قبوڵ نه‌کردنی ڕه‌خنه بۆ نوێ بوونه‌وه‌ی شۆڕش و هتد هه‌روه‌ها کاریگه‌ری تا ئێستاش ماوی فیکره‌ی پارتی
سه‌رکرده‌و تێزی به کرده‌وه‌ی ستالینی له کلتوری حیزبی سیاسی کوردیداو کاریگه‌ری پلانی سیاسه‌تی په‌رت کردنی دوژمنان و به هه‌میشه جه‌نگی
ناوخۆ به ئامڕازه جیاوازه‌کان له ناو جه‌سته‌و ڕۆحی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و حیزب و شۆڕش خۆیداو هه‌میشه ده‌شتی پڕ له ئاگری جه‌نگی ناوخۆیی کورد
ئاماده‌یه بۆ شه‌ڕی ناوخۆ لاوازی بارودۆخی زاتی دیوی ناوه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورد بووه‌و که هه‌میشه شۆڕش به گیانی شه‌که‌ت و
بێ هێزی و ناسروشتی یه‌وه هه‌نگاوه‌ی ناوه‌و ئه‌مه‌ش دیوی نێگه‌تیڤی ستراتیژی جوڵانه‌وه‌که‌ی دیاری کردووه که‌لتوری ئاین و ئایدیای جیاواز و
یه‌ك نهگرتوش به‌شێکن له توخمی هۆکاره ناوه‌کی یه‌کان .
ح) هۆکاره‌کانی ده‌ره‌وه :-
کوردستان وه‌ك ووڵات و گه‌لانی کوردستان وه‌ك نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌ب هه‌میشه وای کردووه که داگیر که‌رانی ڕاسته‌وخۆی کورد وه‌ك درزی
هاتنه ناو کوردستانه‌وه به‌کاری بهێنن و وه ڕوانگه‌ی دوژمنانی کورد وای کردووه که به‌هێزتر له جوڵاندنه‌وه‌ی کوردی ترسناکی سه‌رکه‌وتنی
شۆڕشی کوردی پیشانی دنیا‌و گه‌لانی خۆیان بده‌ن هه‌میشه کلتوری نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کان به حکومه‌ته‌کانیانه‌وه پڕن له‌م مه‌سه‌لانه وه سیاسه‌تی
نێوده‌وڵه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی یه گه‌وره‌و باڵاکان هی ده‌وڵه‌ته‌کانی گه‌وره‌و زل هێزو ووڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان زۆربه‌ی کات یه‌کیان گرتووه‌ته‌وه‌و
جوڵانه‌وه‌ی کوردی نه‌یتوانیوه ئه‌و ته‌وقه بشکێنێ به سه‌لماندنی که‌لتوری کوردی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه گه‌وره‌کان و له‌ده‌ست نه‌دانی
هه‌ل و مه‌رجه سیاسیه‌کان که وه‌ك دیارده‌یه‌ك هه‌میشه له جیهانی نزیك به‌کوردا دێته گۆڕان تا ئێستاش توانا‌و هێزی مادی و ئابوری سه‌ربازی و
فیزیکی و ته‌کنیکی هتدی دوژمنان کاریگهرانهترو باشتر له‌وانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌کار هێنراوه‌و به‌مه‌ش سیمای جوڵانه‌وه‌ی کوردی بێ
ڕۆح کراوه‌و هێزی مه‌عنه‌وی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هێشتا خۆی پێ ڕێك نه‌خراوه به‌ڕێژه‌یه‌کی ڕه‌ها بۆیه نه‌یتوانیوه هۆکاره ده‌ره‌کیه‌کان له‌گه‌ڵ
جۆر‌و کات و چۆنیه‌تی شۆڕشه‌که به‌شێوازێك به‌کار بهێنێ که‌هه‌موو خاڵه‌کانی تر وه‌ك دیبلۆماسی ئایدیالۆژی هتد هۆکاره‌کانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی
هتد ببنه فاکته‌ری ئاڵوگۆڕی سیاسی .
گ) هۆکاره‌کانی سه‌ربازی و ته‌کنۆلۆژی :-
هه‌رگیز هێزی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ڕووی فیزیکی و مرۆیی یه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی سوپای ڕوبه‌ڕوی هێزی داگیرکه‌ران نه‌بۆته‌وه
له‌هه‌مان کاتدا نه‌بوونی ته‌کنیك و هونه‌ری زانستیانه‌ی جه‌نگ به‌هۆی ته‌کنه‌لۆژیای ئامێری جه‌نگی یه‌وه زۆربه‌ی که‌ره‌سته‌ی جه‌نگی له‌سه‌رده‌ست
که‌وته‌کان بووه له‌گه‌ڵ سوپای داگیرکه‌ران دا له‌جه‌نگ وه‌یان که‌مێ یارمه‌تی سیلاحی بچوکن ته‌قلیدی و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ش دا دوژمنان جگه له
ئیداره‌و سوپای ته‌کنه‌لۆژیای ئامێر‌و که‌ره‌سته جه‌نگیه‌کانی سه‌رده‌م هێزی سوپای پیاده‌و تانك و زرێپۆش وهێزه تایبه‌تیه‌کان و هێزی سه‌ربازی و
ئاسمانی و فڕۆکه‌و کۆپته‌رو چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژو ڕۆڵێکی سه‌رکه‌وتنی بووه وه کوردیش ئه‌توانێت به‌هۆی دروست کردنی چه‌کی مۆدێرن و نا ته‌قلیدی و
ڕۆکێتی بالیستی که له‌ڕووی ته‌کنیکی یه‌وه پێش بخرێت هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی جه‌نگینی سوپا‌و گه‌لانی سه‌رده‌ستی پێ بترسێنێ که هیچ نه‌بێ جه‌نگی
شۆڕشی خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ن ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و جه‌نگه بکه‌ن دیاره جگه له ده‌سه‌ڵات نه‌ته‌وه‌و که‌لتوره‌که‌یان داخواز‌و خوازیاری ئه‌و جه‌نگه‌یه‌و
وه‌ك چۆن داگیرکه‌ران گوێ به‌هیچ سیستم و یاسایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و جه‌نگ ناده‌ن ده‌بێت کورد جگه له ڕاکێشان و سه‌رنجی ڕای گشتی و جیهانی و
گه‌لانی ناوچه‌که به‌ڵام ئامێر‌و که‌ره‌سته سه‌ربازیه‌کان ئامێر‌و ته‌کنه‌لۆژیه سه‌ربازیه مۆدێرنه‌کان به‌هه‌ر نرخێ بێ ده‌ست بخه‌ن و مامه‌ڵه‌ی هه‌مان
شێوه له‌گه‌ڵ سوپای کۆڵۆنیالی داگیرکه‌ردا بکه‌ن که ئه‌مه‌ش به‌شێکه له ستراتیژی نوێ ی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی نیشتیمانی خه‌ڵکی کوردستان
ئه‌زمونی سه‌ربازی نوێ بخوڵقێنێ که‌فشاری ده‌رونی بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و خێزان وشه‌قامی گه‌لانی داگیرکه‌ر ئه‌گه‌ر سۆز‌و هاریکاری جوڵانه‌وه‌ی
کورد نه‌که‌ن لایه‌نی که‌م له دوژمنایه‌تی کردنی بترسن جه‌نگ له کوردستان بخرێته ناو جه‌رگه‌ی دوژمن به کرده‌وه به‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك بڵانسی هێز
ته‌ریب ده‌بێت بۆ ئیراده‌ی ڕزگاری و سه‌رکه‌وتن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست