ڕۆشنبیریی خیانه‌ت کارانه‌ی کورد یان خیانه‌تی ئینتڵێجنسیا له ڕۆشنبیریی کوردی دا (به‌شی دوهه‌م و کۆتایی)
Thursday, 28/10/2010, 12:00
دیاره له شۆڕشه نزیکه‌کانی وه‌کو(شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ مه‌حمود و سمکۆخانی شکاك و دواتریش قازی محمد و مه‌لا مسته‌فا...هتدا) ئه‌مانه چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی به‌ده‌سه‌ڵاتیش بوون به‌ڵام چ پڕۆژه‌یه‌کی نوسراوی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتیان بۆ کورد پێشکه‌ش نه‌کردووه ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕسته‌ی کوردیان وه‌ك فیکری کوردی نیه‌و نه‌بووه چ جای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی قوتابخانه‌بن ئه‌گه‌ر بیروبۆچونی بۆ ده‌سه‌ڵات یا سیاسیشیان ههبوبێ وه‌ك ده‌ستورو یاسا عهشایریهکانی کورد نه‌نوسراوه بوون و له هه‌ست و نه‌ستی که‌سێتی خۆیان دا هه‌ڵیان گرتووه دواترینیان که مه‌لا مسته‌فایه ، به‌هه‌موویانه‌وه نه‌توانیویانه فیکره‌و پڕۆژه‌و فیکره‌ی ناسیۆنالی کوردی وه‌ك ڕێبازێکی سیاسی دابمه‌زرێنن جگه له‌سه‌روه‌ری و میراتی سه‌روه‌ری بۆ نه‌وه‌و خێڵ و نهوهزادهکانیان شتێکی تر نه‌بووه چونکه ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بوایه بۆیه هه‌رگیز هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی کورد دروست ناکات جگه له نه‌وه‌کانی خۆیان چ جا بیروڕای جیاوازی ئازادی که‌چی هاوکاری یا هاوته‌مه‌نی ئه‌وان (هیتله‌ر) خاوه‌نی کتێبی (کفاحی)یه‌و له زینداندا نوسیویه‌تی ، غاندی (تیۆری شۆڕشی سپی) و قه‌زافی خاوه‌نی کتێبی (سه‌وز) ماوتسی تۆنگ خاوه‌نی ڕێبازێکی تیۆری وسیاسی ماویزمه ... هتد ئه‌مانه‌ی کورد که نمونه‌ی لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات و توانا و عه‌قڵ بوون ناوی خۆیان نه‌بێ شتێکی تریان بۆ به‌جێ نه‌هێشتووین له ئێستا‌و ئاینده‌دا جگه له ئه‌فسانه و سۆز که ده‌شێ هه‌ڵه‌ش بۆ ئاینده دروست بکات مانایه‌کی که‌لتوریان نابێ که‌چی سه‌یره ڕۆشنبیریی کورد وه‌ك کوردێکی ساده‌و پاك و دڵسۆز‌و موریدیان حاشیه له ڕێز‌و خۆشه‌ویست زیاتر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌یی زاتی و فیکری سایکۆلۆژی له‌سه‌ر نه‌کردوون که ئه‌مه ئه‌رکی دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی زانستی ڕۆشنبیره‌که‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئیجابیه‌تی کرده‌وه چاکه‌کانیان و هه‌ڵه‌و که‌م و کوڕیی و سلبیاتهکانیان بۆ هه‌موو تاکێکی نه‌ته‌وه ده‌رکه‌وێ و به‌مه‌ش چاوی نه‌وه‌ی ئاینده بکاته‌وه دیاره ئه‌مه له سه‌نگه‌ری ڕۆشنبیریی و ڕه‌خنه‌یی یه‌وه نه‌ك سه‌نگه‌ری دوژمنایه‌تی که‌چی له باتی زه‌هری به مودمن بوونی کاریزمی ئه‌وان له ده‌ماغی مرۆڤی ساده‌ی کورد ده‌ربێنن له میتۆلۆژیای خه‌ڵك بۆ خودی ڕۆشنبیران خۆشیان له‌نێو ئهوبازنه بۆشه‌دا ده‌خولێنه‌وه ئیتر کامه ڕۆشنبیریی کورده‌و کامه ڕۆشنبیر ؟
له‌سه‌رده‌مه تاریکه‌کانی مێژووی ئیسلامدا ڕۆشنبیریی ئه‌وکاته قابیلی ئه‌وه بووه به‌سه‌ر خه‌لیفه‌و سه‌رکرده‌کاندا هه‌ڵ بدات تا چه‌رخی نۆردهههمیش ئه‌م کاره درێژه‌ی کێشا له میر نشینه‌کانی کوردیش‌دا به‌ڵام دوای جه‌نگی جیهانی و دوای هێتله‌رو ستالین ئیتر ئه‌ده‌ب به‌ته‌واوی ده‌ستی له‌کاری حاشیهتی ده‌سه‌ڵات داران هه‌ڵگرت و ئه‌گه‌ر نه‌بوبێته سه‌نگه‌ری به‌رگری و دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات لایه‌نی که‌م که‌متر چۆته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵات مه‌گه‌ر بۆ پیاوێکی دیکتاتۆری وه‌ك ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌بێ ، ئه‌گینا لانکی به‌رگری شۆڕش و ناڕازی بوون بووه خۆ کاری خیانه‌ت کردن له ڕۆشنبیریش ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌ده‌ب و ئه‌دیبانی کوردیش دا له ئه‌ده‌بی کوردی کراوه وه‌کو هاوبه‌شی له کاره ئه‌ده‌بیاته‌کانی ئه‌دیبی کورد بۆ (عروبه‌و قادسیه‌ی سه‌دام حسێن)ته‌نانه‌ت خیانه‌تیش له ئه‌ده‌ب و مێژوو ...هتد
پێناسه‌ی ڕۆشنبیر لای کورد پیناسه‌یه‌کی سه‌یرو کلاسیکی و ناته‌واوه ته‌نانه‌ت نه‌ك خه‌ڵکی ئاسایی به‌ڵکو ڕۆشنبیران و ئه‌دیبان تا ڕاده‌یه‌کیش سیاسیه‌کان وا ده‌ڕوانن که یه‌کێ شاعیر یا چیرۆك نوس یا هونه‌رمه‌ند بوو یا کۆلکه سیاسی بوو یا نوسه‌ر بوو یا ڕۆژنامه نوس بوو ئیتر ئه‌وه ڕۆشنبیره ئه‌وه تێڕوانینێکی سه‌یره حسابی ئه‌وه ناکه‌ن ڕۆشنبیر له‌م چه‌رخ و سه‌رده‌مه‌دا لای ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌بێ لایه‌نی که‌م جگه له تایبه‌ت مه‌ندی و پسپۆڕی له کاره‌که‌ی خۆی دا ده‌بێ شاره‌زایی و ئاگاداری مێژوو که‌لتوری گه‌لانی دوور‌و نزیك و که‌لتورو زانستهکانی چه‌رخ بێ لایه‌نی که‌م به‌خۆ ماندو کردن ئه‌و شاره‌زایی و ئاگاداری و ووریاییهی ده‌ست که‌وتبێ و له هه‌مان کاتیش‌دا ئیراده‌و توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ و ڕه‌خنه‌و تێ بینی یه‌کانی خۆی نه‌ك هه‌ر ئاشکراکا به‌ڵکو له‌کاتی پێویسدا بیانڵێ و به‌کاریان بهێنێ و جگه له‌وه‌ی ده‌توانێ ئه‌و ڕۆشنبیره خاوه‌ن پڕۆژه‌و ڕه‌خنه‌ی نوێ بێ ئه‌گه‌ر داهێنه‌ر نه‌بێ دیاره ئه‌ده‌ب و ئه‌دیبانی کورد به‌شێکن له ڕۆشنبیری کوردی له‌کات و ساتی خۆی دا وه‌ك پێشتر گوتمان ئه‌دیبانی کورد خیانه‌تیان له ئه‌ده‌ب و مێژووی ئه‌ده‌ب کردووه . سروشت و سایکۆلۆژیای شکاندن و شه‌ڕه جوێن و قسه‌ی نائه‌ده‌بی به ته‌ئسیری کێشه‌ی سیاسی و تایبه‌تی و ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی له به‌ناو لێکۆڵینه‌وه‌کانیان دا بۆ سه‌ر یه‌کتری ، شێواندنی ڕاستی هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکۆڵینه‌وه‌و ڕه‌خنه‌و سوك کردنی داهێنه‌ر ئه‌گه‌ر کوردبێ و هه‌بێ به جنێودان و شتی نا ئه‌ده‌بی وه‌ك له کاره بهشیرستی یه‌کانیان دا کراوه .
سه‌باره‌ت به‌کاری ڕه‌خنه‌گری جگه لهباکار هێنانی ڕه‌خنه‌ی ئایدۆلۆژی و ئسلوبی ئایدۆلۆژی مارکسی به‌تایبه‌تی ڕه‌خنه‌ی تر به‌رجه‌سته نه‌کراوه‌و ئعتیباری بۆ دانه‌نراوه ، خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕووکه‌ش زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی شارنشینه به‌ڵام بهجهههر و له په‌یوه‌ندی یه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا پێوه‌ره‌کانیان پێوه‌رێکی سیسته‌مێکی خێڵگه‌ری و خێڵگه‌ری سیاسی و تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه پیرۆز کردنه ئه‌مه وه‌ك تراسیدیایهکی هه‌میشه‌یی له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕۆشنبیری دا ده‌رده‌که‌وێ . ڕۆشنبیرانی کورد نه‌یان توانیوه‌و تا ئێستاش ناتوانن لوپێکی به‌هێزو فشاربن به‌نفوز لایه‌نگریه‌ی گۆشیاری دواکهوتهکانین له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورد بۆ دیاری کردنی ستراتیژ‌و یه‌کیه‌تی ئامانجی حیزب وگروپه سیاسیه‌کانیان ڕۆشنبیران جوڵانهوهکهو سه‌رکرده‌کانیان به‌باڵای ڕۆشنبیریهتیهکهی خۆیان نه‌گرتووه تا له‌و ڕوانگه‌وه ڕه‌خنه بگرن و لانی که‌م پڕۆژه‌ی ئه‌نته‌رناتیڤی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن به‌ڵکو زۆربه‌ی کات به هامیشی له دوای ڕووداوه ناوخۆیهکانیشهوه مانه‌ته‌وه له چاویان دا حه‌زو زه‌وقه غهریزاوهکانیان ئایدۆلۆژیا‌و مه‌بده‌ئیان هه‌ڵگرتووه . به‌داخه‌وه مێژوو نوسه‌کانیش له‌دوای شۆڕشی شێخ مه‌حمود و قازی محه‌مه‌ده‌وه ناتوانن و نا‌وێرن مێژووی جوڵانه‌وه‌ی کورد بنوسنه‌وه چونکه نه‌وه‌ی ئه‌و سهرکردانهماون ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌وه‌ی به‌دڵی ئه‌وان نه‌بێ وه‌ك (پیاوی ده‌ربار) مێژوو نه‌نوسێ ئه‌وا له‌سه‌ری ده‌درێ. ئه‌گه‌ر هه‌رچۆنێ بووه ده‌بێ یا به‌دزیه‌وه یا به‌ناوی خواستراو له هه‌نده‌ران و یاخود ده‌بێ جارێ هه‌ر ده‌ست نوسبن تا ئه‌و ناوانه ده‌مرن یا بێ ده‌سه‌ڵاتانه ده‌بێ به نهێنی بنوسرێ .
ڕۆشنبیرێکی کورد به دۆکۆمێنت و فیکری نوێگه‌ری بهتهکنیك و ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌م ساته وه‌خته عه‌قڵ و لۆژیکی خۆی نه‌گۆڕێ و نوێ نه‌کاته‌وه ئاخۆ که‌ی ده‌توانێ پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی پێشکه‌ش بکات ، ته‌نها لێ بوونه‌وه‌و وازهێنان به‌ڕووکه‌شی له حیزب به‌سنین بۆ خۆپاکردنه‌وه سه‌ربه‌خۆی تاکێتی ڕۆشنبیرێ ڕه‌خنه جزف کات و پڕۆژه‌ی نه‌بێ ده‌بێ کێ و چی و چۆن بێ ئه‌و میلله‌ته‌ی چاوه‌ڕێشی ده‌کات به‌ره‌و چ چارهنوسێ بچێ ده‌بێ ڕۆشنبیر مل بنێ بۆ پڕۆژه‌ی دۆزینه‌وه‌و ڕێگه‌ی فۆڕمه‌ڵه بوونی گوتاری ڕۆشنبیری کوردی و ده‌سه‌ڵاتی ڕۆشنبیریی و ستراتیژی هۆشیاری کوردی تا پڕۆژه‌ی گوتاری ده‌سه‌ڵات و ستراتیژی کوردی دروست ده‌بێ ڕۆشنبیر پنت و کۆڵهکهیهك بێ بۆ ئه‌و بنیادنانه .
ڕۆشنبیری کوردی نه‌یتوانیوه به‌کاریگه‌ری پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیری جیهانی و هاوچه‌رخ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیری کوردی موتوربه بکات و سهوابتێ بۆ ئه‌و دابنێ که‌ده‌بێ ئه‌م دیالۆگی ڕۆشنبیری کوردی یه له‌گه‌ڵ خۆی و ده‌وروبه‌ری جیهان دا گرێ دا ئێمه ده‌زانین زۆربه‌ی به‌م جۆره پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیری خۆیان بنیادناوه له‌به‌ر ئه‌وه ڕۆشنبیر کێ یه واته ڕۆشنبیری کورد کێ یه‌و ده‌بێ له‌گه‌ڵ گێل و عه‌وام و دواکوتوو خائین جیا بکرێته‌وه له‌ڕووی سفهی توانای فیکریه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌نگێ یه‌ك ووشه ڕسته‌یه‌ك له کۆمارێکی وه‌ك ئه‌فلاتوون بخاته سه‌ر جه‌سته‌ی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی کورد لای من ڕۆشنبیره هه‌مووش ده‌زانین ساده‌ترین مرۆڤی کورد له شوانه‌و تا گه‌وره‌ترین که‌سی لوتکه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵات و زانا‌و دانایانی کورد یه‌کێك له ڕاستی یه ساده‌و بێ پاساوه‌کانی ئه‌وه‌یه کورد بۆیه نه‌بۆته هیچ چونکه خائینه ده‌با هه‌وڵ بده‌ین پڕۆژه‌یه‌ك بۆ له‌ناو بردنی خیانه‌ت له‌ناو کورددا دابنێین هه‌موو جه‌مسه‌ره‌کانی (ئایینی - ئایدۆلۆژی - ئه‌ده‌بی - سیاسی و ئه‌خلاقی و سایکۆلۆژی و هۆشیاری) بکه‌ینه یه‌ك بڵندگۆو هه‌ر جۆره چه‌شنه خیانه‌تێکی کوردی که‌م و زۆر پێ بنبڕ بکه‌ین ئه‌مه ئه‌رکێکه پێش هه‌موو که‌س و ده‌سته‌و توێژ‌و چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌رکی ڕۆشنبیره ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیر خائین بوو ؟!
له‌کاتێکدا بیه‌وێ له نوسینه‌کانی دا وه‌ك کازانتزاکی و مارکیزو سارته‌رو ڕایش و چیخۆف ...هتد پاڵه‌وان بۆ کورد بخوڵقێنێ که‌چی چاو له‌و هه‌موو کاره‌سات و دۆکۆمێنت و ئازار‌و نه‌هامه‌تیه‌ی کورد بنوقێنێ وه‌سفی کۆڕه‌وێکی کورد له‌ترسی سوپای داگیرکه‌ران و ئامانجی خائینان ئاوا بکات (ئه‌مه کارێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌رزه‌و به‌درێژایی مێژوو هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی کورد بۆ کورد له خزمه‌تی کوردا کاری وای نه‌کردووه) ئه‌مه ده‌قی نوسراوێکی به ئیعتیبار ڕۆشنبیری کورده .
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان کۆمهڵگهیهكه جه‌وهه‌ری په‌یوه‌ندێکانی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کی سیسته‌می خێڵگه‌ری و پاش ماوه ده‌ره‌به‌گی یه خێڵایه‌تی و ناوچه گه‌ری و له‌وه‌شه‌وه حیزب گه‌ری و ده‌سته گه‌ری و براده‌ری له زه‌ینی نه‌ك هه‌ر دواکه‌وتوه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه هه‌یه به‌ڵکو ته سه‌ر ئێسقانیش له هه‌ست و نه‌ستی زۆربه‌ی به‌ناو ڕۆشنبیره‌کانی کوردا ماوه‌ته‌وه بۆیه هه‌رگیز نه‌ك هه‌ر یه‌کیه‌تیه‌کی ئۆرگانی و فیکری و ڕێخراوه‌ی ڕۆحی له‌ناو توێژی ڕۆشنبیرانی کوردا دروست نه‌بووه‌و نابێ زۆربه‌یان نه‌یارو یه‌کتر به دوژمن زان و یه‌کتر شکێنن بۆ یه‌ك تا له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌که په‌یوه‌ندیه‌کی به‌رهه‌م هێنه‌رو لێکۆڵه‌رو یا ئه‌دیب و ڕه‌خنه‌گر ...هتد بن زیاده‌تر زۆربه‌یان یه‌کتری تاوان بار ده‌که‌ن به حاشیه‌ی ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب له‌ڕاستیشدا زۆریان وان چونکه ئه‌وان ڕۆشنبیری حیزبن به‌ڵام ده‌یانه‌وێ وه‌ك ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یه‌ك بنوێنن له باتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی ووشه‌و پڕۆژه‌ی خۆشه‌ویستی و حساب بۆکردن له‌نێوان ڕۆشنبیرێکی لایه‌نگرو حیزبێکدا هه‌بێ په‌یوه‌ندی ڕۆشنبیر به حیزبه‌وه نه‌ك هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کی ئۆرگانی یه به‌ڵکو وه‌ك سه‌ربازێکی مه‌شق پێکراوی سیاسی و تاکتیکی و تا ئه‌ندازه‌یه‌کیش هێندێکیان جاسوسی شۆڕبۆته‌وه .
ده‌توانی له ساڵانی چل و په‌نجاکانه‌وه تا ئه‌مڕۆ نمونه‌ی زۆر ووردو گه‌وره و خراپ بێنمه‌وه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌نده‌ش نه‌که‌وێته بهرشهپۆل و شاڵاوی سوك کردن به‌ده‌ستی هه‌ندێ له‌وانه ناو ناهێنم . به‌بڕوای من کایه‌ی ڕۆشنبیری کوردی ئیتر له‌وکاته‌وه‌ی په‌یامی ڕۆشنبیری له مزگه‌وته‌کانه‌وه و خوێنه‌وارانی مزگه‌وته‌وه که‌وته ده‌ست ئه‌فه‌ندی و پانتۆڵ له‌پێ له کوردستانا ڕاسته‌وخۆ و یه‌کسه‌ر حیزب بووه دینهمۆو ڕابه‌ری ڕۆشنبیریی کورد ئیتر ئه‌و حیزبه کوردی یا غه‌یره کوردی جاسوس یا شۆڕشگێڕ بوبێ ڕۆشنبیری بۆ خۆی داناوه چونکه خه‌ڵکی کوردستان هه‌رگیز ده‌سه‌ڵات و قه‌واره‌و که‌ینونه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌بووه بۆیه حیزب خۆی به (یاسا - ئه‌ده‌ب - سیاسه‌ت -سیسته‌م و ڕۆشنبیری -مێژوو که‌لتور) زانیوه ئه‌م عهقڵهشیان له نه‌ستی که‌سێتی کوردا بنیدناوه تا ئێستاش به‌رده‌وامه .
به‌نمونه به‌جیا له حیزب ڕۆشنبیرێکی کورد به‌رنامه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ر باس نه‌کردووه ته‌نانه‌ت ڕۆشنبیریی نێو نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه پلان و ستراتیژی ڕۆشنبیرانه‌ی هه‌بێ خاڵی دابڕان و جیاکردنه‌وه‌ی بێ له حیزب و حیزبایه‌تی ڕۆشنبیری .
له ڕاستی دا ئایدۆلۆژیاکان به‌جۆری مه‌زهه‌ب و سیسته‌می دیلی دا ڕۆشتوون بۆیه وا پیرۆز ده‌کرێن له ناو جوڵانه‌وه‌ی کوردی دا ته‌نانه‌ت ئایدۆلۆژیای پیرو په‌ککه‌وته‌و خۆ تازه نه‌که‌ره‌وه و تێك شکاوی وامان هه‌یه کهنفوز داره‌و ئیعتیباری هه‌یه ئه‌گه‌ر له نه‌ته‌وه‌کانی تردا مابایهوهو ده‌خرایه ناو مۆزه‌خانه‌و شتی وا که‌چی کاکی ڕۆشنبیری کورد ته‌وه‌همی دواڕۆژی خۆی و نه‌ته‌وه‌ی کوردیشی یا چینێکی دیاری کراویش به‌وه‌وه به‌ستۆته‌وه نازانم ئه‌مه ڕۆشنبیره یا خائین یا گێل یا ڕۆشنبیری زه‌رع کراوه بۆ به مودمن کردنی تاکی کوردی بۆ گێلێتی و خیانه‌ت کردن له‌نه‌ته‌وه ، تێ ناگه‌م به‌ڵام ده‌زانم ڕۆشنبیری پێشکه‌وتوخوازی وامان هه‌یه باسی سه‌روه‌ری (50 - 60) ی سه‌رکرده‌یه‌کی یا حیزبێکی تا ڕاده‌یه‌ك مردو ئه‌کاو به‌رگری له په‌نجا ساڵ له‌مه‌و پێش ده‌کا به حسابی پێشکه‌وتو خوازی و بڕواشی به گۆڕان و نوێ بوونه‌وه هه‌یه‌و به‌رگری له داهینان و نوێ بوونه‌وه‌ش ده‌کات نازانم کام ڕۆشنبیری کورد له ژێر فشاری ویژدان و ڕاستی و واقیع و فیکر‌و گۆڕان دا ئاماده‌یه وه‌ك مه‌بده‌ئی (ئیعتراف) پێ له‌جه‌رگی خۆی بنێ ئه‌و نوشستی و که‌تنانه‌ی که‌خۆی ده‌یزانێ و به‌سه‌روه‌ری به‌خه‌ڵکی ده‌فرۆشێ به‌ڕاستی بیانڵێ بۆ خه‌ڵکی ، کام ڕۆشنبیری وامان هه‌یه له‌کام حیزبی کوردی دوای 50 ساڵ یا (20 - سی ساڵ و - 10 ساڵیش) وه‌ك که‌سێکی تیۆرست و مفکرو بیریاری حیزب هه‌ستاوه له دیدگای نوێ و دڵسۆزیه‌وه به زنجیره‌یه نامه یاخود نامیلکه یا کتێب له‌سه‌ر هه‌ڵه‌و که‌م و کوڕی و پڕۆژه بۆ ئایندهی حیزب قسه‌بکا کێ له ڕۆشنبیران کارێکی وای کردووه خۆ کورد حیزبی وای هه‌یه بێ فیکر‌و ستراتیژه نه‌ك مهفهکریشی نیه به‌ڵکو هه‌یانه ئه‌و ڕۆشنبیرانهشی نیه که هه‌ندێ له‌و حیزبانه هه‌یه‌تی که‌چی هه‌ر هه‌یه ؟! ئه‌مه‌یه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یی که که‌سێتی رۆشنبیرێکی چه‌واشه‌و جاسوس و حاشیه‌ی هه‌یه . شه‌یدای تێکه‌ڵ کردنێکی سه‌یره له ڕۆشنبیری له‌سه‌رێکه‌وه وه‌ك کافکا‌و دی بۆڤوارو نازم حیکمه‌ت و ئاراگۆن خۆ ده‌نوینێ که‌چی له‌ناو ته‌ونی سهرهلۆنکی عه‌شیره‌ت بازی و پیاهه‌ڵدان دا ده‌ژی و ده‌شیه‌وێ وه‌ك که‌سێکی سهربهخۆو بێلایه‌ن هه‌موو لایه‌ك حسابی بۆ بکه‌ن و به‌داهێنه‌ر ناوی له‌میژووی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا بۆ تۆمار بکرێ.
نازانم ئه‌مه چۆن پرۆژه‌یه‌که بۆ مێژوو بۆ ئاینده خۆ هه‌ندی به حساب و به‌ناو ڕۆشنبیر هه‌ن که بۆ ده‌سکه‌وت و خه‌ڵات ڕۆشنبیره کورد به‌گشتی و ڕۆشنبیرانی به‌تایبه‌تی ده‌توانرێ که‌ره‌سته‌یه‌ك بن بۆ تێزی تازه‌ی سایکۆلۆژی و ده‌شیا پیاوێکی شاره‌زای وه‌ك فرۆید تێزێکی نوێ ی لی دروست کردباو که ئێسته نه‌من نه ئێوه‌ش نازانین چی یه ؟! . ئێستا ڕۆشنبیری کوردی نه‌خۆش نی یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌خۆشه به‌ڵکو دروست پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی ، نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆیه نه‌خۆشه چونکه ڕۆشنبیرانی نه‌خۆشه . جوداکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری وه‌ك پنتێکی هێزو تایبه‌ت له سیاسه‌ت لای کورد مه‌سه‌له‌یه‌که تا ئێستا باس نه‌کراوه هه‌رچه‌نده ده‌شێ به‌شێ له زانستی سیاسه‌ت و سیاسه‌تکاری ڕۆشنبیری بێ به‌شێکیش له ڕۆشنبیری سیاسه‌ت بێت .
به‌داخه‌وه لێره‌دا ده‌توانین بڵێین فه‌زایه‌کی به‌رین هه‌یه پڕ له بۆشی له (به‌لۆژیکی بوونی ڕۆشنبیری کورد) به مانا فراوانه‌که‌ی . ئائه‌م جۆره ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیره‌و ئه‌و بیره نه‌ته‌وه‌یی و کوردایه‌تی یه وا له کورد بکات که له خۆبوردویهکی گه‌وره‌یی بنوێنێ وکه‌می نی یه ئه‌گه‌ر له دیدگا‌و به تێڕوانینی هه‌مه ڕه‌نگه‌وه به خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێکارانهو هاوچه‌رخانه‌ی واوه مامه‌ڵه له دروشم و ڕوگه پوکاوه کلاسیکیه‌کانی سکراب و ئیکسپایه‌ر بووی (مێژووی نه‌ته‌وه ، مێژووی ڕۆشنبیری کوردی و ڕۆشنبیری وه‌ك چه‌مك لای کورد)بکۆڵێنهوهو ئه‌وشتانه بته‌کێنین که ئیتر له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆو ئاینده‌دا ناگونجێت بۆیه ده‌بێ ئیتر گه‌وره‌یی و له خۆ بوردوی و که‌میش نی یه ئه‌گه‌ر له گیانی ڕووناك بیری و سیاسی کوردی به ڕه‌خنه‌وه بڕوانین بۆ چینه چه‌ق به‌ستووه به حساب(پیرۆزه‌کان)که ده‌ست لێ دانیان و قسه لێ کردنیان و کفرو خه‌ته‌رو بڤه‌یه به‌تێزی کوردانه پاشه کشه‌ی پێ بکه‌ین . بۆیه فاکت و ڕاستی یه شاراوه دروسته‌کان هه‌رچه‌نده تاڵ و مایه‌ی نیگه‌رانیش بێت که له مێژووی واقعی نه‌ته‌وه‌که‌تدا بێ بیان خه‌یته ناو کایه‌وه‌و ئازادانه وه‌ك مه‌بده‌ئی (اعتراف)ی مه‌سیح و دواتریش (توبه)ی ئیسلام به‌ڵام زانستی لۆژیکانه فاکته‌ره‌کان ئاشکرا بکه‌ین ئه‌وه یه‌کێك ده‌بێ له داهێنانێکی ڕه‌خنه‌یی ناسیونالستانهی کورد بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده وه‌ك ئه‌رکی ئه‌مڕۆی ئێمه . گه‌رچیش تا ئێستاش به خیانه‌ت و فڕو فێڵ و ساخته‌کاری په‌رده‌پۆش ده‌کرێت ده‌بێ پڕۆسترۆیکایهك له مێژووی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆشنبیری کوردی‌دا له‌لایه‌ن ڕۆشنبیری کورده‌وه بێته کایه‌وه دیاره نوێگه‌ری له‌م کاره‌دا چاو و ڕۆح و بیری ته‌ڵخی داخراو ده‌کات ده‌توانین ئیستنتاجاتی زانستی و خۆماڵی بکه‌ین خۆ ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ئه‌وجۆره ڕۆشنبیریه نه‌درێت وه‌کو ئێستا تروسکه‌ی ئاسۆکه‌ی دیاره به‌تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌و هه‌ندێکی که‌میش به‌ده‌گمه‌ن له ناوه‌وه ئه‌وا هه‌رگیز له تۆڕی ئه‌و تراژیدیایه‌ی کورد تیایه‌تی ئازاد نابێ .
چونکه نه‌مان توانیوه جۆر‌و چۆنیه‌تی خودی ڕۆشنبیرو ڕۆشنبیری جیاکه‌ینه‌وه تائێستاش ، شاعیر‌و چیرۆك نوس و ڕۆژنامه‌نوس و ڕێپۆرتاژنوس زیاد له‌وه‌ی که به شاعیر‌و ڕۆژنامه‌نوس و چیرۆك نوس دابنرێن به ڕۆشنبیر حساب ده‌کرێن ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ له‌نێو ئه‌و توێژه‌دا ڕۆشنبیر نی یه به‌ڵکو هه‌یه به‌ڵام به عه‌شوائی به‌ڕۆشنبیر دانانرێن یه‌کێ له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئیش بکات یا خاوه‌ن بڕوا نامه‌یه‌ك بێت بێ سێ و دوو له نێو ڕۆشنبیرو حیزب و کۆمه‌ڵ دا به ڕۆشنبیر حسابه جیاوازیه‌ك نی یه له‌نێوان ڕۆشنبیری کلاسیك و نوێخواز تا ئێستا دوو پێناسه‌ی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری کوردی دا نی یه بۆ جیا کردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیرو مفکر . یا ده‌وه‌ری ڕۆشنبیران به‌زۆری به پیرۆز کردنه‌وه‌ی ڕابردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستا‌و ئاینده‌دا ئاماده بکرێته‌وه‌و به‌مه‌ش ناتوانین هۆشیاریه‌کی دروست و کراوه له‌زه‌ینی تاکی کوردی دا ئاماده بکه‌ین بۆیه بایه‌خ دانی به‌ته‌واوی له زه‌ینی تاکی کوردی‌دا ئاماده‌بکه‌ین بۆیه بایه‌خ دانی به‌ته‌واوی فیکر‌و بیری تێزه‌کانی جیهانی له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانی ئه‌کادیمیه‌وه هه‌روه‌ها هه‌وڵ و پڕۆژه‌کانی فیکری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌زا بۆشه‌ی ناو هۆشیاری ڕۆشنبیری کوردی بناید بنێین .
سه‌ربه‌خۆیی له ده‌ربڕین و بیرکردنه‌وه‌دا سه‌ربه‌خۆیی له توێژی ڕۆشنبیران دا ئه‌و ئه‌رکه‌یه که ده‌بێته خوڵقێنه‌ری بیری ئازاد‌و ڕۆشنبیریه‌کی ڕه‌سه‌ن و هاوچه‌رخ به‌مه‌ش ده‌توانرێ به ((ده‌قی پیرۆز پرسیار له بوون و گه‌ردوون)) بکرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست