ڕۆشنبیریی خیانه‌تکارانه‌ی کورد یان خیانه‌تی ئینتڵێجنسیا له ڕۆشنبیریی کوردی دا (به‌شی یه‌که‌م)
Tuesday, 19/10/2010, 12:00
ئه‌م به‌راییه بۆ ئه‌مه نووسراوه تاکو به‌ڕاستی بڵێم که له سه‌ر ڕۆشنبیری و که‌سی ڕۆشنبیریی کوردی. دیدێکی شیکار کردن و ڕه‌خنه‌یی و لێکدانه‌وه نییه کار و تایبه‌تمه‌ندێتی یان پۆلێن نه‌کراون له‌لایه‌ن خودی هه‌ر ڕۆشینبیرێکهوه که به ته‌نگ و خه‌می که‌سێتی ڕۆشنبیره‌وه بێ و له‌خانه‌ی شیاوی خۆیدا دای بنێ، ڕه‌خنه‌ی له حاشیه بوون و پاشکۆیه‌تی ڕۆشنبیری کورد بگرێ. که زۆری وه‌ك بازنه له ده‌وری ده‌سه‌ڵاته‌کان کۆبوونه‌ته‌وه و ڕوویان له پڕۆژه‌ی نوێگه‌ری نییه بۆ ڕۆشنبیری کوردی یاخود ئه‌رکی چاكردن و ڕه‌خنه و کاری ڕۆشنبیریی چێ نه‌کردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردییه‌ی که ده‌بێ چی بێ و چۆن بنیاد بنرێ لههۆشیاریهکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری. نه‌ك ته‌نها به‌دیدی سیاسیانه‌وه کاره‌که‌ی من گه‌رچی ساده‌و ساکاریش بێت به‌ڵام پرسیار کردنه له‌وه‌ی جارێکی تر پێناسه‌یه‌کی هاوچه‌رخ بۆ ڕۆشنبیرو ڕۆشنبیریی کوردی دابنێین هه‌وڵ بده‌ین پیرۆسترۆیکایهك له‌خودی که‌سێتی ڕۆشنبیرو جه‌سته‌ی ڕۆشنبیریی دا دامه‌زرێنینه‌وه.
کاتێ کایه‌یه‌کی ڕۆشنبیریی پوچه‌ڵ بێ نیشانه‌ی نه‌بوونی گوتار و که‌سێتی و عه‌قڵی ڕۆشنبیره خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیریش نه‌بێ فه‌زایه‌کی زۆر له جوگرافیای عه‌قڵی و ده‌سه‌ڵات و که‌سێتی تاکی کورد دا پانتایه‌کی گه‌لێ گه‌وره داگیرده‌کات ، بۆیه هه‌ست نه‌کردنی ڕۆشنبیر به‌و کێشه‌یه یان ئه‌وه‌تا ده‌بێ ئه‌وکه‌سه گێل بێ ناونرابێ ڕۆشنبیر وه‌ك پێناسه کلاسیکه‌کانی کۆنی کورد یا ئه‌وه‌تا خیانه‌ت به‌بوونی خودی ئه‌و ڕۆشنبیریه ده‌کات. بۆیه توێژه ته‌قلیدیه‌که‌ی ڕۆشنبیر فره جه‌مسه‌ری یه‌کی زۆری له توێژاڵی ئینتڵێجنسیای کورد داگیر کردووه چونکه له‌م توێژاڵهدا که‌سانی پسپۆڕ‌و بیریار‌و ڕه‌خنه‌گرو داهێنه‌ر په‌یدا ده‌بن به‌ڵام توێژه‌که ئه‌و توانایه‌ی نابێ بۆیه پۆلێن نه‌کراون به ئێستاشه‌وه گروپه سه‌ره‌تایه‌کانی توێژاڵی ئینتڵێجنسیای کورد ده‌بێت له‌م باره‌یه‌وه بدوێن ئه‌گه‌رنا به‌رامبه‌ر به مێژوو گه‌ل و هۆشیاری نه‌ته‌وه ، هه‌م خیانه‌ت کار‌و تاوان بارن قسه‌نه‌کردن له کایه‌یه‌کی وا نیشانه‌ی بێ به‌رهه‌می فیکری و ڕۆشنبیریه . هه‌ربۆیه ناوی بابهتهکام ناوناوه (خیانه‌تی ئینتڵێجنسیا له ڕۆشنبیریی کورد
ڕۆشنبیری خیانه‌ت کارانه‌ی کورد:باسکردن له‌پانتایی ڕۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یه‌ك مامه‌ڵه و داکۆکی کردنه له‌سه‌ر جه‌سته‌و که‌ینونه و ماهیه‌ت و کایه فه‌لسه‌فیی و ئهبستمۆلۆژیاکهی که خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵگری مێژوو تێکست توانا و تێزهکانیهتی بۆ کلتوری نه‌ته‌وه‌یی، دواتریش چوونه ناو کرۆك و کاکڵه‌ی که‌لتوری نهتهوهیییهو په‌یوه‌ندیه کاریگه‌ریه‌کانیه‌تی له‌سه‌ر گوتاری (سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی و ده‌سه‌ڵات) و سایکۆلۆژیای مرۆڤی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌و کاریگه‌ری ڕۆشنبیریی کوردی و ئاوێته‌بوون و تێکه‌ڵاوبونێکی وێنه‌یی و سیمۆلۆژی و پێك هێنانی چه‌مك و ڕهنگدانهوهشیانه له‌سه‌ر هه‌ردو جه‌سته‌و گیانی ڕۆشنبیریی کوردی و جیهانی به به‌رده‌وام .
دیاره جه‌سته‌ی ڕۆشنبیریی به‌پێ ی ئایدۆلۆژیا‌و دیدگاکان ده‌گۆڕێ و وه‌ك چۆن به‌پێی کات و شوێن جیاوازی هه‌یه‌و چه‌مکه‌کانی ده‌گۆڕێ ، بۆیه ههرتێكشکان و پاشکۆبون و نه‌بوونی کایه‌یه‌کی ڕۆشنبیریی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك، واتای دروست کردنی یا بوونی بۆشایی یه‌کی گه‌وره‌ی نه‌زانراو له مێژوو که‌لتورو هۆشیاری نه‌ته‌وه به‌مه‌ش که‌لێنێکی گرنگ ده‌که‌وێته ناو گیانی که‌لتورو گوتاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه ،له ئاکام دا سایکۆلۆژیایه‌کی تێك شکاو له‌نێو ده‌رون و گیان و کرۆکی ڕۆشنبیریی دا تۆوی سه‌وز ده‌بێ به بڕوای من ڕۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی یان هه‌ر ڕۆشنبیریی خۆی به‌شێکه له که‌لتورو به‌رهه‌می عه‌قڵانیه‌ت و سنعه‌تی بیری ئازاده . که هه‌ر له میتۆلۆژیاوه ده‌ست پێده‌کات و هه‌موو کایه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و زانستیه‌کانی له‌گه‌ڵدا ئاوێته ده‌بن له هۆش و سایکۆلۆژیادا ده‌نگ ده‌ده‌نه‌وه ، هۆشیاری ڕۆشنبیری لای ئێمه له هه‌ل و مه‌رجێکدا ده‌توانێت ببێته کایه‌یه‌کی ڕۆشنبیریی نه‌ك هه‌ر ته‌نها له توانا و بزوان دا بێ به‌ڵکو له‌گه‌ڵ که‌لتوری کوردی‌دا فۆرمۆڵه‌ی کایه‌یه‌کی فیکری و ئه‌خلاقی و ڕۆحی کردبێ ئه‌وکاته ده‌توانێت ببێته فاکته‌ری گه‌وره‌و به‌هێز له بزواندنی ئاڵ‌و گۆڕ له په‌یام یا گوتاری سیاسی کوردی دا له ده‌قێکی گه‌وره‌و سه‌ربه‌خۆ یان له‌چه‌ند ده‌قێکی جیاوازدا خۆی تاریف کردبێ ، خاوه‌نی تاریفێکی ڕۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یش بێ نه‌ك بمانه‌وێ وای تاریف بکه‌ین که‌سروشتی خۆی له‌ڕاستی دا وانه‌بێ . ئه‌گینا ئه‌و پڕۆسه‌ی گۆڕانه نهوعیهی که پێویسته له عه‌قڵ و ئه‌خلاق و سایکۆلۆژیاو هۆشیاری تاکی کوردا دروست بێ ،ئه‌سته‌مه به‌خه‌یاڵ و بێ تێکست و فیکر چ جۆره گۆڕانێ له دیوی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا ڕوبدات . ڕاستگۆیی یه ئه‌گه‌ر بڵێین پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیریی و ڕۆشنگه‌ری بۆ نه‌ته‌وه‌و بۆ مرۆڤایه‌تی به مه‌دلوله هاوچهرخانهکهی پڕۆژه‌یه‌کی دروست ئه‌وروپی و دوای به‌رهه‌می ڕێنسانسه یا هاوتهمنیهتی که‌له خۆرئاواوه بنچینه ئه‌سڵه‌که‌ی بنیاد نراوه . به ئێستا‌و ئاینده‌شه‌وه وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره‌ی فکری و زانستی مادی له (نوێگه‌ری وده‌سه‌ڵات و عه‌قڵ دا) له گۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك هێزی یه‌که‌م له ڕوی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه ده‌وری به‌رچاوی هه‌یه‌و ده‌بێ ، چونکه ئیتر ئه‌وسه‌رده‌مه‌یه که‌له‌ڕووی ڕۆشنبیریی وهۆشیاری تاكو کۆمه‌ڵه‌وه پڕۆژه‌ی جۆری ده‌سه‌ڵات دیاری بکرێت و باوی خۆسه‌پاندن و کوده‌تاو دیکتاتۆری نه‌ما بۆیه ڕۆشنبیریی و هۆشیاری ئیتر ده‌بێته ئامڕازێکی به‌دیل ، له ڕاستی دا ده‌بێت ئێمه باس له رۆشنبیریی کوردی (خۆماڵی) بکه‌ین واته ڕۆشنبیری کوردی که به‌رهه‌می عه‌قڵ و به‌رجه‌سته‌بونێکی ئاکامی عه‌قڵی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بێت . تابزانین چ کایه‌یه‌کی ڕۆشنبیریی کوردی ده‌قێکی ڕۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی تیا له دایك بووه به واتایه‌کی تر ڕۆشنگه‌رو ڕۆشنبیریی کوردی هه‌یه ؟ تابتوانین به قیاس و پێوه‌ره‌کانی زانستی و هۆشیاری و عه‌قڵ و لۆژیك وهاوچه‌رخێتی هه‌ڵیان سه‌نگێنین و بیان پێوین به به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیری گه‌لانی تردا ، له‌وساته وه‌ختانه‌ی که پرسیاری ئه‌وه بکرێت کام کایه ڕۆشنبیری یه بوو که بووه فاکته‌ری بردنه پێشی دۆزی یا کێشه‌ی کوردی له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌وه‌ندیه‌کانی ئابوری و فاکته‌ره‌کانی سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌کان گۆڕانی باری هۆشیاری کورد و جوڵانه‌وه‌ی بۆ شۆڕش به له‌به‌ر چاو گرتنی جیا کردنه‌وه‌ی (سۆز‌و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی)له (هۆشی نه‌ته‌وه‌یی) ڕه‌نگه ئه‌م پرسیارانه که به‌جه‌وهه‌ر یه‌کن ،ناسوێنالسته کلاسیکه بێ میتۆده‌کانی کورد بخاته حاڵه‌تی هێستریاو هێرش کردنه‌وه به‌ناوی به‌رگری ، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دام وه‌ڵامی ڕۆشنبیرانه‌و زانستانه‌مان چنگ ناکه‌وێ تا ده‌گاته ئایدۆلۆژیاش ده‌شێ بۆ که‌سانی بیر ڕوناك و ئایدۆلۆژی و نه‌ته‌وه‌یی بوختان و قسه‌و قسه‌ڵۆکی دوژمنان و داگیرکه‌ران نه‌ك هه‌ر ڕه‌ت بکه‌نه‌وه به‌ڵکو وه‌ك ئه‌رکێکی ڕوناکبیری و ئایدۆلۆژی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی وه‌ڵامی جه‌رگ بڕو دروست و گونجاو لۆژیکانه بده‌نه‌وه له‌وکاته‌ی که فشاری ئیهانه‌و سوکایه‌تی و بێ حورمه‌تی به (شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی)دابنێن و لانی که‌م به‌قه‌د شه‌ره‌فی تاکی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه لای هه‌ر تاکێ پیرۆزێتی هه‌بێت ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت له هه‌ست و هۆشدا ئه‌وا ئه‌گه‌ر کاری سوکایه‌تی کردن و شکاندنی (شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی)له‌سه‌ر ده‌ستی خیانه‌ت کارانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بێته کردن و کایه‌وه ، کهبهههڵ به‌ستراوی و له‌ژێر په‌رده‌و ناوی جیادا بێ ئه‌وه ده‌شێ وه‌ك سونه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی ئه‌وپه‌ڕی سنور ببه‌زێنێ و هه‌ڵوێستی کۆنکرێتی بنوێنێ به‌ڕه‌چاو کردنی ڕیالیستی هۆشیاری و لۆژیکیانه‌ی عه‌قڵ و شیکردنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ڕاستی کێشه‌که له‌و مه‌ودایه‌دا پرانسیپ له کرده‌وه‌و تێڕوانینه‌کانی دا فه‌رامۆش نه‌کات، به‌ڵام ده‌شێت له‌به‌رامبه‌ر جۆره پرسیارێکی وادا که ئایا ڕۆشنبیری کوردی هه‌یه ؟! یان ئایا تێکستی ڕۆشنبیری و کایه‌ی ڕۆشنبیریی کوردی کهینونهیهکی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه که بڵێین ئه‌مه به‌رهه‌می عه‌قڵی ڕۆشنبیریی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی یه ؟ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره پرسیارانه‌دا خۆنه‌دزینه‌وه به جنێو فرۆشی و هێستریا و به دۆو دۆشاو تێکه‌ڵ کردن وه‌ڵام نه‌ده‌ینه‌وه .
له‌نێو ڕامانی مێژوو عه‌قڵ و لۆژیك و زانست‌دا وه‌ڵام ده‌ربهێنین ئێستاش له باتی ئه‌وه‌ی به‌هۆشێکی نه‌ته‌وه‌یی و هاوچه‌رخانه‌وه وه‌ڵام بده‌ینه‌وه له هه‌ست و شعورێکی پڕ له‌سۆزی کلاسیکی ناسیونالستانهوه وێنه‌و لاوانهوهو ئه‌ندێشه ده‌رده‌بڕین ، ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کین به‌هه‌موو پێوه‌ره کلاسیکی و ئایدۆلۆژی و ئاینی و فیکر و تێوهره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی (چه‌رخ و زانستی و مێژوو) پێك هاته‌ی نه‌ته‌وه‌مان تیا هه‌بوه‌و هه‌یه کاری دوا که‌وتویی پێشکهوتویمان مه‌سه‌له‌یه‌کی تره به‌ڵام له گه‌لێ ڕوی مه‌سه‌له‌ی ڕۆشنبیریی و سیاسی ....هتد
بێ هێزو تواناین به‌قه‌د دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگاکه‌مان نمونه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ش زۆرن له‌وانه : تائه‌م ساته وه‌خته جوڵانه‌وه‌یه‌کی ڕۆشنگه‌ری زانستی و فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵایه‌تی و تیۆری و سیاسیمان نی یه ، به واتایه‌کی تر نه‌که‌سانی تیۆرستی کورد له‌ڕووی سیاسی یا کۆمه‌ڵایه‌تی ...هتدمان نه‌بووه بۆیه هیچ پڕۆژه‌و ده‌قێکی له‌و بابه‌ته‌شمان تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ی چه‌رخی بیست‌و یه‌که‌مه نه‌بووه دواتریش به‌نه‌بونی ئه‌و کایه ڕۆشنگه‌ری یه یا ئه‌و پڕۆژانه یا ئه‌و توێژ‌و شهریحهیهی ئینتڵجنسیایهی نه‌ته‌وه‌که‌مان پێویستی بووه‌و ده‌بێ له‌و جۆر‌و بابه‌ته نه‌بوون که له‌نێو نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا یا گه‌لانی تردا هه‌ڵکه‌وتون.
بۆیه تا ئێستاش ڕه‌خنه‌گری سیاسی مان نی یه‌و ناشیه‌ڵن ببێ ڕه‌نگه هه‌ندێ که‌س وای دانابێ که بێ لایه‌نانه ڕه‌خنه گرێکی سیاسیه به‌ڵام نه ئه‌و بارودۆخه سیاسیه له جوڵانه‌وه‌ی کوردا خوڵقاوه چ لای سه‌رانی جوڵانه‌وه‌که چ له‌نێو لایه‌نگرو جه‌ماوه‌ری پشتیوانی کهریدا که بیه‌ڵن ئه‌و ره‌خنه گره هه‌بێ وه چ ڕه‌خنه‌گریش خۆی توانیوه‌یتی به ئاڕاسته‌ی به‌ره‌و پێش بردنی جوڵانه‌وه‌که‌دا ڕه‌خنه‌ی گرتبێ، کورد دوای ئاینی زه‌رده‌شتی خاوه‌نی هیچ پڕۆژه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات نه‌بووه به هه‌موو مانایهکیهوه کهینونهو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان موتوربه بکه‌ن وه‌ك ئه‌و مه‌زن خوازی نه‌ته‌وه‌یی و که‌له جوڵانه‌وه‌ی (تشیع) بهشیعهیی کردنی ئیسلامیه‌تی فارسی‌دا یاخود ئه‌و پڕۆژه ئاینیه‌ی که عوسمانلیه‌کان کردیانه چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵات ته‌نها کایه‌ی ڕۆشنبیریی و ڕۆشنگه‌ری کورد نه‌یتوانیوه ئه‌و کایه‌یه فۆڕمۆڵه بکات.
له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و سیاسی و ڕۆشنبیریی دا ئه‌ده‌ب بووه ئه‌ده‌ب له کایه‌ی ڕۆشنگه‌ری دا‌و نه‌گۆڕا بۆ پڕۆژه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زیاتریش شیعربووه ، به بڕوای من ئه‌و کایه ڕۆشنگه‌ریه له‌دوای کاریگه‌ری ئه‌ده‌بی ته‌نزیماتی عوسمانلی و ئه‌ده‌بی نوێ ی فارسی تورکی و جیهانی له ئه‌سته‌مبوڵ ئیتر شیعری نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی که‌وته ناو ئه‌ده‌بیاتی کلاسیکی کوردیه‌وه شیعر ئه‌م په‌یامه‌ی هه‌ڵگرد ئه‌ویش له حاجی قادری کۆیی و زێوه‌ر و بێ که‌س و گۆران حه‌مدی و ئه‌حمه‌د مختار و مه‌لای گه‌وره‌و سه‌یفی قازی هتد .. ئه‌حمه‌دی خانی که لوتکه‌ی پێشڕه‌وی ڕه‌خنه‌گری و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و هتد به‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ناکه‌وێت چونکه خانی به‌رهه‌مه‌کانی له مۆزه‌خانه‌کانی هانده‌رانه‌وه هێنراونه‌ته‌وه‌و به کورد ناسێنراون کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا له خه‌وی خه‌فڵه‌ت دابوون و کاریشی نه‌کردۆته سه‌ر شاعیرانی دوای خۆی به‌ڵام له حاجیه‌وه ڕۆشنگه‌ری له ئه‌ده‌بدا به‌تایبه‌تی له شیعردا هاته‌کایه‌وه شیعره‌کانی وتاری جۆشدان و ڕه‌خنه‌و ئامۆژگاری سۆز‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی تیادایه هه‌ره‌می بیری کوردایه‌تی له‌و هه‌نده شاعیرانه‌دا ده‌بینرێ به‌ڵام ئایا ته‌نها شیعر ده‌توانێ جه‌سته‌ی ڕۆشنبیریی ئه‌ده‌بی ده‌بێته به‌شێك له‌و ڕۆشنبیریهو شیعریش به‌شێکه له ئه‌ده‌ب ، بێگومان ناتونرێ ده‌وری ئه‌ده‌ب له گۆڕانی کۆمه‌ڵدا وه‌لا بنرێ یا حسابی بۆ نه‌کرێ یا هه‌ند به‌که‌م بگیرێ به‌ڵام ناتوانی به تاکه فاکته‌رێ گۆڕان و شۆڕش یا جه‌سته‌ی که‌لتورو ڕۆشنبیریی دامه‌زرێ یا دیاری بکرێ نمونه‌ش بۆ ئه‌م ڕاستیه گه‌لێکن له مێژووی دوور‌و نزیكدا وه‌ك له پێش ئیسلامدا شیعر گه‌وره‌ترین توانای عه‌قڵی و هه‌ستی بووه لای عه‌ره‌ب که‌چی له‌سه‌رده‌می سه‌ره‌تای ئیسلامدا تا ڕوخانی عه‌باسیه‌کان شیعر‌و ئه‌ده‌ب به هاوتای یا هاوشانی قورئان و ته‌فسیری خوتبه‌و ...هتد ڕۆشتووه یاخود له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی دا ته‌نها شیعر نه‌بووه هۆی گۆڕان و شۆڕش به‌ڵکو فه‌لسه‌فه‌و ڕه‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه‌و باری ئابوری هتد هاوشانی بوون له شۆڕشی ئۆکتۆبه‌رو به‌ر له شۆڕشیش جگه له‌وه‌ی ئه‌ده‌ب به‌گشتی نوسراوه سیاسی وفیکری و زانستی داهێنانه‌کان فاکته‌ری به‌هێزو که‌ریگه‌ر بوون جگه له کلتورو هۆکاری تر که‌چی له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌دا جگه له نوێ گه‌ری له ئه‌ده‌ب به‌تایبه‌تی له شیعردا وه ڕۆشنگه‌ری بیریش زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هه‌ر به‌شیعر ده‌ربڕاوه له‌م فاکته‌ره زیاتر له ڕووه‌کانی تری هۆشیاری ڕۆشنبیریی ده‌ق له دایك نه‌بووه . به‌و مهدلولهی ده‌قی ڕۆشنبیریی بۆ ده‌سه‌ڵات یا ده‌قی عه‌قڵانی بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی .
ڕه‌نگه ئه‌ده‌ب به ته‌نهاو به‌تایبه‌تی شیعر‌و له‌م چه‌رخه‌شدا (ڕۆژنامه‌و گۆڤار)و چیرۆك و هه‌ندێ ئایدۆلۆژیای جۆراو جۆری خواستراو تاڕاده‌یه‌ك نامۆ به کورد ته‌نانه‌ت به‌حساب ڕۆشنبیرانی ئێمه له سه‌رچاوه ئهسڵێکانیهوه ئاوی نهخواردۆتهوهو وه‌ری نه‌گرتووه هه‌ندێ گۆڕانی له ڕۆشنبیری کوردی‌دا دروست کردبێ که جێگه‌ی ئه‌و هۆشیاری و ڕۆشنبیریه کوردیه‌ی گرته‌وه که ده‌بوو له‌و کاته‌دا له دایك بوایه وه‌کو لای هه‌ندێ نه‌ته‌وه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مانه‌دا پێك هاته‌ی ڕۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یان بنیادنا .
ئه‌ده‌ب به‌گشتی و شیعر به‌تایبه‌تی به‌رهه‌مێکی (حسی)یه وه‌ك له‌وه‌ی (فیکری)بێت که‌چی ڕۆشنبیریی زاده‌ی عه‌قڵ و بیره ، دیاره له ئه‌ده‌ب دا بیر‌و سۆز‌و هه‌سته‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵ دا موتوربه ده‌بن که‌چی له ڕۆشنبیریی دا لۆژیك و زانست و عه‌قڵ و شته‌کانی تر ئاوێته ده‌بن و جگه له جوداوازی ئسلوب و بیرکردنه‌وه‌کان بۆیه ته‌نها فاکته‌ری ئه‌ده‌ب نابێته هۆی گۆڕینی کۆمه‌ڵگه‌و بنیاد نانی شۆڕش ئه‌گه‌ر فیکر‌و هۆشیاری و ڕه‌خنه‌ی لێده‌ر بکه‌ی یان فیکر‌و هۆشیاری ڕه‌خنه ئاوێته‌ی جه‌سته‌ی شۆڕش و گۆڕان نه‌بن . له‌گه‌ڵ ڕێزدا بۆ ماندوبوون و دڵسۆزی هه‌ندێ له ڕۆشنبیره کلاسیکه کۆنه‌کانی کورد ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌مه‌وێ هه‌ندێ ڕاستی و لێکدانه‌وه‌ی نوێ هه‌یه بیخه‌مه ڕوو ، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا ئیتر عه‌قڵی هۆشیاری کورد له داخراوی کرایه‌وه‌و چه‌ند ده‌سته‌یه‌کی جیا‌و دژ به‌یه‌ك په‌یدا بوو به‌ڵام ده‌سته‌ی (منه‌ور)ین له هه‌موویان زیاتر کاریگه‌ریان جێ هێشتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داڕشته‌ی فیکر‌و هۆشیاریان کوردی نه‌بووه‌و له ڕاستی دا وه‌رگرتن و ئیعجاب بووه به که‌لتوری ڕۆشنبیری و ڕۆژئاوایی و نه‌ته‌وه‌کانی تر دواتریش له ساڵانی دوای جه‌نگی یه‌که‌م و دووه‌می جیهانی له جه‌سته‌و پانتایی ڕۆشنبیری کوردی‌دا (سیسته‌می ڕۆشنبیری حیزب)سه‌رتاپای ڕۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌ی داگیر کرد ته‌نانه‌ت ئایدۆلۆژیا‌و حیزب بونه ڕابه‌ر یا خود تاکه چاوگی ڕۆشنبیری کوردی بۆ نمونه هه‌ندێ حیزب جگه له‌وه‌ی بێ میتۆد بوون له دنیایه‌کی سۆزدا گیریان خواردبوو به‌رنامه‌کانیان ئه‌گه‌ر دروستیش بووبێت نه‌یان توانیوه ههنگاوێکی پراکتیکی بۆ بنێن بۆ نمونه‌ش ئایدۆلۆژیایهکان مارکسته کلاسیکیه‌کانی ساڵانی چل و په‌نجاکان له کوردستان به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی واقعی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری و دراسه‌کردنی لۆژیکی ژیانی ئابوری و په‌یوه‌ندی به‌رهه‌م هێنانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هۆشیاری کردی ده‌یان ویست ئه‌م ئایدۆلۆژیا‌و سیسته‌مه خواستراوه به‌سه‌ر کوردا فه‌رز بکه‌ن هه‌رچه‌نده قه‌رزیان کردبوو بۆ ئه‌و واقیعه . به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ (میسۆلۆژیاو ئاین)بکه‌ن که چۆن له هه‌ستی کوردا به نه‌مری ماونه‌ته‌وه‌ش دواتریش هه‌ر ئه‌و مارکسیهتیه له جوڵانه‌وه‌ی کوردی دا ڕه‌نگی دایه‌وه‌و ژه‌هری کوشتنی هۆشی نه‌ته‌وه‌ی کوردی ڕشت ، نه‌ك هه‌ر ڕۆشنبیره کلاسیکیه کورده‌کان خۆیان ته‌رخان نه‌کرد بۆ بنیادنانی پڕۆژه و فیکری نه‌ته‌وه‌ی کوردی که ئه‌وسا له دنیا دا باوی بوو به‌ڵکو دژی بون و ته‌نانه‌ت له سیاسه‌ت و ستراتیژی (لامه‌رکه‌زی و ئۆتۆنۆمی)له عه‌قڵی ئه‌وانه‌وه له‌ناو خودی ڕۆشنبیره سیاسیه‌کانی کوردا زه‌رع کراو هه‌تا ئاشبه‌تاڵی 1975 و تا ئێستاش به‌ڕێوه‌یه‌و ڕێبوارانی ئه‌م په‌یامه به‌هێزن کار گهیشتوبووه ئه‌و ئاسته‌ی سه‌رانی سیاسی و ڕۆشنبیریی کوردی زیاتر به ئایدۆلۆژیه‌ت کاریان ده‌کرد وه‌ك له پێشڕه‌وایه‌تی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك کێشه سیاسی یه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی کوردی ئه‌م ڕاستیه ڕونتر ده‌که‌نه‌وه له‌م باره‌یه‌وه کار وای لێ هاتبو ئه‌م دۆخه لای شاعیران و ئه‌دیبان ڕه‌نگی دابۆیه‌وه چونکه ئه‌گه‌ر شیعر‌و ڕۆمان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تێکۆشه‌ری غه‌یره کورد نه‌نوسێ به پێوه‌ری ئه‌وکاته ئه‌وه کۆنه په‌رست و ده‌مارگیرو دواکه‌وتووه زۆربه‌ی که‌ڵه شاعیر‌و نوسه‌رو ئه‌دیبان و ته‌نانه‌ت سیاسیه‌کانی کورد له‌سه‌ر کێشه‌ی (فه‌له‌ستین - ڕه‌ش پێسته‌کان کێشه‌کانی کۆریا جه‌زائیر ڤێتنام ...هتد یان ده‌نوسێ به ناوی ئومه‌میه‌ت و پێشکه‌وتو خوازیه‌وه که‌چی به‌و ئه‌ندازه‌یه‌و بگره زۆر که‌متریش ، که‌س باسی کوردی نه‌ده‌کرد له تورکیا‌و ئێران که ته‌نانه‌ت که قسه‌کردن به‌زمانی (دایك) زگماك له‌و ووڵاتانه له کورد قه‌ده‌غه‌بوو مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌نی یه نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆت له‌بیر بچێته‌وه وه‌ك ئه‌وان ده‌یان کرد ئه‌وه مێژووی ڕۆشنبیریی ئێمه‌یه .
له‌بواری مێژوودا گه‌لێ سوکایه‌تی به‌کورد کراوه که له دێ‌و درنج و کێوی ده‌چن چی و چێن که زۆر له کۆنه‌وه ئه‌و حسابانهیان بۆ کردوین که‌چی ئه‌و شتانه به‌سه‌رماندا تێ په‌ڕیون و وه‌ڵامێکی مێژووی یا ڕۆشنبیریی نه‌درانه‌وه ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ قه‌ڵه‌م و که‌سانی باش هه‌بوون کاریان بۆ ڕۆشنبیریی کوردی کردووه ، به‌ڵام زۆر که‌م و لاواز بوون نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات حسابیان بۆ بکات ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیریی گه‌ڵاڵه نه‌بێت له نه‌ته‌وه‌یه‌كدا یا کایه ڕۆشنبیریه‌که‌ی خۆماڵی نه‌بێت که مۆرکی خۆی پێوه‌بێت ناتوانێ ئه‌و که‌ش و هه‌وایه سازبدا بۆ بنیادنانی پڕۆژه‌و فیکری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌سڵه‌ن هه‌ر دروست نابێت ، له نێو خودی ڕۆشنبیریی دا سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و که‌لتورو ئه‌ده‌ب و هونه‌رو ئاکار و به‌ها به‌نرخ و به‌پێزه‌کانی پێشین ده‌نوێنرێته‌وه و بوژانه‌وه‌یه‌کی ڕۆحی و سایکۆلۆژی له عه‌قڵ و ده‌ماخی نه‌وه‌کانی یایندهدا دروست ده‌کات .. بۆیه ئه‌م کارانه‌ی سه‌ره‌وه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که لێ ی تێگه‌یشتبم ئه‌وانه خیانه‌تن به‌ڕۆشنبیریی و داهاتووی نه‌ته‌وه به که‌لتور جا ئه‌گه‌ر به ئه‌نقه‌ست بووبێت یا له بێ ئاگایی یه‌وه تائه‌م ساته‌وه‌خته‌ش هه‌ندێ حیزب و به‌ناو ڕۆشنبیر هه‌ن ئه‌گه‌ر له دیالۆگدا بێته سه‌ر تاوتوێ کردنی بابه‌تی ئه‌وا ده‌بێ زاراوه‌ی (فارسی عه‌ره‌بی تورکی)یا ئینگلیزی به‌کاربهێنن ئه‌گینا وا حساب ده‌که‌ن ئه‌مان له کاروانی ڕۆشنبیریی دواکه‌وتوون ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نی یه ووشه خواستراوه‌کان و زانستی یه‌کان که‌لای کورد نی یه بکرێنه کوردی به‌ڵکو وه‌کو مۆدو باو یا هه‌ر بۆ حاڵه‌ته خۆبه‌که‌م زانینه سایکۆلۆژیه‌کان به‌کاری دێنن ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ڕۆشنبیری کوردی قسه‌بکه‌م به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م مێژووانه باس بکه‌م ئه‌و ڕستانه بڵێم که یه‌خه‌م ده‌گرن .
بابگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ی که ئایا ڕۆشنبیری له‌ناو جه‌سته‌و پانتای فیکری کوردی دا هه‌یه ده‌شێ (که‌لتورو ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و ئایین) چوارگۆشه‌ی بونیادی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێك بێنن خۆ هه‌مان کات ده‌کرێ به‌یه‌کێکیش له‌وانه بونیادی ڕۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بنرێ، لێره‌وه ده‌توانین بڵێین له دوای ساته وه‌خته‌کانی وون بوونی (ده‌سه‌ڵات و ئایین) یان ده‌وڵه‌ت و ئاینی خۆیی که‌هه‌ڵقوڵاوی ناو کۆمه‌ڵگه‌لی کوردی بوون ، ئیتر دابڕانێ له که‌لتوری خۆیی دروست بوو چ به‌زۆر بێ له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه چ به‌ئه‌نقه‌ست بێ له‌لایه‌ن کورد خۆیه‌وه هه‌رچی کامیان بێت دوو مه‌سه‌له‌ی جیاوازن که‌چی نهڕۆشنبیریی کورد‌و ڕۆشنبیریی کوردیش نه‌هاتون تاوتۆی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن .
ئێمه ده‌زانین که گه‌لانی ده‌ورو پشتمان و ناوچه‌که له‌که‌یه‌وه له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان دا چۆن باپیرانیان خه‌ریکی بنیادنانی که‌لتورو سامانی ڕۆشنبیریی نهتهوهکانیانن نمونه‌ش بۆ ئه‌مانه زۆرن وه‌ك ئاینه ئاسمانێکانی (جوله‌که‌و مه‌سیحی و ئیسلام) پێش ئه‌وه‌ی ئاینێکی ئینسانی و جیهانی بن ئاینێکی به‌کرده‌وه نه‌ته‌وه‌یی خۆیانن که پێش هه‌موو شتێ کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان تێك داوه‌ته‌وه‌و له‌جێ ی دا به‌ده‌سه‌ڵات و پێشکه‌وتنی سیسته‌مێکی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی و دینی کۆکۆمهڵگهیهکی تریان بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده داناوه‌ته‌وه . فارس دوای له‌ده‌ست دانی گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت و شارستانی سامان موتوربه‌ی که‌لتوری خۆی کرد له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلام دا‌و مه‌زهه‌بێکی نوێ ی تایبه‌تمه‌ندی گرنگی له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و دینی و ده‌سه‌ڵات دا خوڵقاند به‌و ئه‌فسانه نوێ یه چه‌ند سه‌ده‌یه‌کیش که‌ینونه‌ی خۆی پێ بنیاد ناو پاراستی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕێنساسی ئه‌وروپادا ئه‌و هه‌موو فه‌یله‌سوف و ئه‌دیب و ڕۆشنبیرو که‌ڵه پیاوه جیهانیانه‌ی میلله‌تی فه‌ڕه‌نسا تونیان له پانتایه‌کی ڕۆشنبیریه‌وه شۆڕشێکی گه‌وره له 1789 دا بکه‌ن که قه‌رزاری فیکره‌و بۆچونه‌کانی (مۆنسیکۆ ڕۆسۆو مۆلێرو ڤۆڵتێرو کۆڕنی و ڤان تێجیم...)هتد هه‌موو ده‌زانین چۆن فیکر‌و بۆچونه‌کانی لینین و بلیخانۆڤ ترۆتسکی و کاوتسکی هتد چه‌ند ووردو به‌هێزو کاریگه‌ربوون ئه‌مانه نمونه‌یه‌کی که‌من له‌ژیانی سیاسی و ڕۆشنبیری گه‌لان . فیکره‌ی یه‌کێتی خاك و نه‌ته‌وه‌یی (بسمارك)یش چ وه‌ك ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رکرده‌ش توانی چ کارێك بکا له پێك هێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ڵماندا جگه له‌و هه‌موو فه‌لسه‌فه‌و فیکر‌و ئه‌ده‌به‌ی تیایاندا به‌رپا بوو که‌چی ڕۆشنبیریی کوردی تا ئێستاش ئه‌و پرسیاره له کورد ناکه‌ن چ له مێژوو چ له ئێستاشماندا کام ڕۆشنبیریی کورد کام سه‌رکرده دوو دێڕ له فیکری کوردانه‌ی بۆ کورد نوسی بێ و به‌شداری بکات له پڕۆژه‌ی بونیادنانی ڕۆشنبیریی کوردی یا ده‌سه‌ڵات و گوتاری سیاسی نه‌ته‌وه‌یی کورد وه‌ك ڕێگه چاره‌و ڕۆشنبیریی خۆماڵی جارێ چ بۆ پڕۆژه‌ی ده‌سه‌ڵات و تێکۆشان چ بۆ پڕۆژه‌ی کهینونهو ده‌وڵه‌ت تاکه نامیلکهیهك نابینرێ نهڕۆشنبیرێ نهسهرکردهیهك شتێکی پێشکه‌ش کردبێ . دیاره نه‌ته‌وه‌که‌مان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی خۆی نه‌بووه‌و نی یه‌و بۆیه ئه‌م وه‌چه زادانه‌ی به‌ره‌ڵاو بێ که‌سن ئه‌وانه‌ی خۆشیان به خاوه‌نی په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن له ڕوانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆشنبیریی و ڕه‌خنه‌ی یه‌وه یه‌ك ڕسته چی یه به جیا له حیزب و ئایدۆلۆژیا سۆزدارهکهیان بۆ کوردیان نه‌وتووه‌و بێ ئاگا بوون له‌و توخمه شاراوانه‌ی که‌له میسۆلۆژیا و سایکۆلۆژیای مرۆڤی کوردا فۆڕمه‌ڵه‌ی جه‌سته‌ی هۆشی نه‌ته‌وه‌یی پێ ده‌کرێ به‌ڵام مێژوو نوس و ئه‌دیبی کورد له کاره‌کانیاندا به‌ڕاستی ماندوو بوون سه‌یر له‌وه‌دایه تائه‌م ساته‌ش زۆربه‌ی کورد به ڕۆشنبیرانیشه‌وه ئه‌وه‌ی شاعیربێ یا نوسه‌ر یه‌کسه‌ر پێناسه‌ی ڕۆشنبیریان پێ داوه بۆیه نه ڕۆشنبیری کورد خۆی توانیویه‌تی چ وه‌ك گروپی کاتێکی دیاری کراو پێناسه‌ی پێوه‌ره دیاری جیاکه‌ره‌وه‌کان بکات سنور به‌ندیه‌ك له‌نێوان ڕه‌ش و سپی و تاریك و ڵێڵ دا بکات هه‌ر له‌سه‌ر دین و عه‌قڵی ده‌سه‌ڵات داران ڕۆیشتون و نه‌ك ڕه‌خنه‌یان نه‌بووه به‌ڵکو ده‌شێ ڕێگر بوبن له‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی که بڵێین وه‌خته له دایك بێ .
ئه‌گه‌ر ئه‌م فاکته‌رانه‌ش له ژیانی ڕۆشنبیری دڵسۆز‌و ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك دۆکۆمێنت له مێژووی ڕۆشنبیریی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی دا تۆمار نه‌کرێ نه‌مێنێته‌وه ته‌نانه‌ت تا ڕاده‌یه‌ك نه‌بێته شتێکی میتۆلۆژی چه‌رخ له‌ناو خه‌ڵكدا ، ئه‌وا ئه‌و سامان و که‌لتوره ڕۆشنبیری یه بریتی ده‌بێت له جه‌مسه‌رێکی تری شه‌ڕی به‌کۆیله مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و ئه‌و جۆره ڕۆشنبیرانه ووڵاتی گێل خانه‌یان ده‌وێ و هیچ نرخ و به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی و ڕۆشنبیریان تیانیه‌و ده‌شیانه‌وێ ڕه‌خنه له‌ناو خه‌ڵکی دا هه‌بێ بیکوژن ، چونکه سایکۆلۆژیای سادیهتێکی ڕه‌هایان له‌و مه‌سه‌له‌یدا هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێ وه‌ك پاڵه‌وانێکی ئه‌فسانه‌یی و سه‌ره‌کی بمێننه‌وه به‌مه‌ش نێرگزیه‌تی خۆیان ده‌سه‌لمێنن یه‌کێکیش له پرانسیپه بنچینه‌یه‌کانی ڕۆشنبیریی ڕه‌خنه‌یه . ڕه‌خنه به‌مانا فراوان و زانستی یه‌که‌ی نه‌ك ئه‌و چه‌مکه چه‌واشه ساده‌یه‌ی له‌نێو خه‌ڵکی ئاسایی دا باوه و ڕۆشنبیره کلاسیکی یه‌کان له‌وبازنه بۆشه‌ی ئه‌ودا ده‌خولێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی دروست له مه‌به‌سته‌که ئاگاداربین نمونه‌یه‌کی زیندوو دێنمه‌وه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حمود دا ڕۆشنبیرانی ئه‌وکاته زۆربه‌یان نه‌ك هاوکاری ده‌سه‌ڵات بوون به‌ڵکو به‌شێکیان وه‌ك حاشیه ڕه‌فتاریان کردووه که‌چی که‌سێکی وه‌ك (جه‌میل سائب) چیرۆکی له (خه‌وما) ی نوسیوه تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش له ڕووی ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێ خراپیش بۆی ده‌هۆننه‌وه هۆی نوسینی ئه‌م چیرۆکه ههرچیهبێ ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی ئه‌و گرتویه‌تی خوێندنه‌وه‌یه‌کی تره‌و به‌دیوێکی تردایه که ده‌شێ دروستی تیادابێ شه‌رت نی یه هه‌موو کاتێ سوڵته ڕاستگۆبێ و ڕۆشنبیران ده‌هۆڵی بۆ بکوتن که‌چی خراپ باس ده‌کران یان منهوهرێنی وه‌کو مسته‌فا پاشای یا موڵکی که ڕه‌خنه‌گر بوون له ده‌سه‌ڵات.
ڕه‌خنه خۆی پڕۆسه‌یه‌که ده‌بێته هۆی بنیادنانی ڕۆشنبیری بۆیه ڕه‌خنه‌یی رۆشنبیری بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌کو کورد پێشتر پرسیار‌و خوێندنه‌وه‌یه له که‌لتورو بونیاد‌و ڕۆشنبیری کوردی خۆی ، پرسیاره له ده‌سه‌ڵات و چۆنێتی گۆڕان له تێكشکانی چه‌مکی کلاسیکی و پوکاوهکان و سواوه‌کان یه‌ك مانا‌و بیرکردنه‌وه‌ی عه‌قڵه‌کان به‌و مانا‌و ئاڕاسته‌یه‌ی که ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی نوێ له بونیادی ڕه‌خنه‌و ڕۆشنبیریی کوردی‌دا له دایك بێ له شۆڕشه کۆنه‌کانی کورد دژی ده‌سه‌ڵاته ئیستبدادیه شهرقیهکانی خه‌لافه‌ت ئایین ناس و ئایین په‌رستێکی کورد ته‌فسیرو ته‌ئویلێکی دینی وای نه‌بووه که ڕۆحیه‌تی جوڵانه‌وه‌ی کۆنه‌کانمان به جیاکراوه‌یی له‌جه‌سته‌ی ئاینی ده‌سه‌ڵاتدار جیاکاته‌وه‌و ئاینی ئیسلامی وه‌ك ئاینێکی خۆماڵی به خانه جیایی بۆ کورد بیهێشتایهتهوه وه‌ك چۆن شیعه‌کان ده‌ڵێن به‌تایبه‌تی فارسه‌کان (ئێمه موسته‌زعه‌فین وه‌ك چۆن والی و پێشه‌واکه‌مان موسته‌زعه‌ف بووه) بۆیه کورد وه‌ك حاشیه‌ی ئاینی ده‌سه‌ڵات دار مایه‌وه‌و خودی کورد نه‌ی توانی له مێژووی ڕابوردودا بوونی جوداییه‌ك بنیادبونێ و به‌هۆی ئه‌و جودایهشهوه ده‌سه‌ڵات بونیاد بنێ تائێستاش به‌هۆی ئه‌وه‌ی کورد ته‌نها لایه‌نه ڕۆحیه‌که‌ی دیینی وه‌رگرتووه و حسابی ده‌سه‌ڵات و شتی تری نه‌کردووه پێ ی نه‌زانیوه له‌سه‌ر ده‌ستی کورد خۆی قورئان نه‌کراوه‌ته کوردی هیچ نه‌بێ بۆ تێگه‌یشتنی کورد له ئاینه‌که‌و له کتێبه پیرۆزه‌که ،
دینداری کورد له مێژووی ئیسلام و کێشه‌و شه‌ڕی دوژمنایهتێکانی ناو خۆیان واته ناو جیهانی ئیسلامی بێ ئاگا ده‌که‌ن ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له دایك ده‌بن هه‌ر له ئه‌ساسه‌وه بمرن ، دیاره تازه‌ش ناتوانێ له‌م چه‌رخه‌ی بیستویهکهمهو که چه‌رخی ته‌کنه‌لۆژیاو عه‌قڵه ستراتیژیه‌کی نوێ ی ئاینی بۆ کورد دابڕێژێ و کهینونهو ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی بنیاد بنێ مه‌گه‌ر به‌جۆرێ غه‌یری ئه‌وه ،وه ئه‌وه‌ش له پڕۆژه‌ی هیچ کوردێکی موسوڵماندا نی یه بگره حه‌رامیشه .
چاوه‌ڕوانی به‌شی دوهه‌م بن
کـــهمال ئه‌بوبه‌کر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست