کورد له نێوان ستراتیژی جاشیزم و ڕزگاری دا یان بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد‌و ستراتیژی شکست (به‌شی یه‌که‌م)
Saturday, 07/08/2010, 12:00
سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر له هه‌ر پانتایه‌کی تایبه‌تی یا گشتی قۆناغێ یا هه‌موو قۆناغه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بدوێین پێویستیمان به مێژووه‌که‌ی ده‌بێت ! مێژوویه‌ك نه‌ك ته‌نها هه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ڕوتهو به‌س یا فه‌خر به سه‌روه‌ریه‌کانی بکرێت و شکسته‌کانی بخرێته سه‌رشانی ئیراده‌ی ئه‌و سه‌رده‌م و که‌سانه به‌ڵکو ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی مێژووی گێڕانه‌وه نه‌بێت شیاوتر بڵێم به‌رهه‌مه به‌رجه‌سته‌کراوه‌کانی ئاماده‌یی ئیراده‌و توانا فیزێکی سلوکه سایکۆلۆجیهکانیش که به‌رهه‌می ئه‌وکاته‌ن باس بکرێ ئێمه‌و ئێستاش وئاینده له‌سه‌ر که‌لاك و پاش ماوه‌ی مێژوو ئیش ده‌که‌ین سبه‌ینێ له ئه‌مڕۆدا پێویستی به‌کرداری ڕاستکردنه‌وه هه‌یه دوێنێش بۆ ئه‌مڕۆ هه‌روایه مه‌به‌ست به‌کورتی ناکرێت ئه‌و مێژووه‌ی که هه‌مانه ته‌نها به شانازی یه‌وه یان به‌ڕق لێبونه‌وه‌و سوکایه‌تی سه‌یری بکه‌ین ههربارێکیان بکه‌وێته‌وه هاوکێشه‌یه‌کی پڕکێشه دروست ده‌که‌ن ، گه‌ر مێژووی کورد هه‌مووی سه‌روه‌ری یه ئێستا بۆچی له دوڕیانی خۆکوشتنداین ؟! گه‌ر مێژووی کورد هه‌مووی سوکایه‌تی و ڕیسوای یه ! تا ئێستا بۆچی ئه‌و پرسیاره له خۆمان ناکه‌ین .ئه‌و به‌رهه‌مه کلتوریهو سایکۆلۆجی یه ڕسوایه بۆ له پێشه‌وه فڕێ نه‌درێ ؟
مێژوو... کورد له دوای ساته‌وه‌ختی میدیه‌کاندا نه‌بێ که دیاکۆس (4) خێڵه سه‌ره‌کی یه‌که‌ی له ژێر سه‌رکردایه‌تی خێڵی ماد دا ڕێکخست تا ئه‌م ساته وه‌خته (ئه‌تنیکی عه‌شایری) یاخود (فیدراسۆن) ی
خێڵه‌کانی پێك نه‌هێناوه . کورد دوای ده‌وڵه‌تی میدیا (850-550)پ.ز ئیتر نه‌یتوانیوه به‌رگریه‌کانی له ستراتیژی (خۆشاردنه‌وه و ڕاکردن وخۆهێشتنهوه به شێوه‌یه‌ك تیانهچێ) تێپه‌ڕ بکات له‌مه‌دا ڕێك
پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروپشتی وه‌ك فارس و تورك و عه‌ره‌ب. که (ئیمپراتۆریه‌ت و ئاین) به جیا‌و به‌یه‌که‌وه وه له یه‌ك کات و کاتی جیاوازیشدا بۆیان بۆته فاکته‌رێ که ده‌سته‌ڵاتیان نه‌ك هه‌ر له نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان به‌ڵکو به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دورو نزیکدا بشکێ ئه‌مه فاکته‌رێکه که سه‌روه‌ری مێژووی یا مه‌زن خوازی نه‌ته‌وه‌یی له بیری(ناسیونالیستی شۆڤێنی) ئه‌و نه‌ته‌وانه‌و ته‌نانه‌ت پارت و حیزبه پان مه‌زهه‌بی و حیزبه چه‌پی قه‌ومی کۆسمۆ پۆلیتهکانیان ده‌نگی داوه‌ته‌وه بۆ نموونه له سه‌رده‌می کۆرش دا که بنیادنه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی هه‌خامه‌نشی بوو ئاینی ڕه‌سمی زه‌رده‌شتی بووه هه‌روه‌ها به‌ناوه‌ی ئه‌م ئایینه‌وه گوایه خوا ووتویه‌تی (ده‌بێ جیهان له‌ژێر سایه‌ت دابێ) دوتریش هه‌مان ستراتیژ له سه‌رده‌می عومه‌ری کوڕی خه‌تاب و معاویه‌ی کوڕی ئه‌بو سوفیان و ئه‌مه‌وی و عه‌باسێکاندا به‌ربڵاو بووه نوسراوه‌کانی کێوی بێستون و ته‌ختی جه‌مشیدو مێژووی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام ئه‌م ڕاستی یه‌یان سه‌لماند لێره‌دا تێزی ناسیونالی نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێمان له‌وکاتانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشیان نه‌بووه له جوغزی هزری خۆیاندا ڕه‌گه‌زپه‌رستی و فراوان خوازی هه‌ڵگرتووه .عه‌ره‌ب له‌سه‌رده‌می(عه‌لی)وه تاکۆتایی عهباسێکان ئه‌وه‌نده‌یان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له یه‌کتری کوشتووه پێم وایه
له شه‌ڕی خاچ پهرستهکانیشدا ئه‌وه‌نده موسوڵمان نه‌کوژراوه ئێستاش خوێنی ئه‌و شه‌ڕه مه‌زهه‌بی یه بێجگه له ستراتیژی عه‌ره‌ب که‌له‌ت وپه‌ت کردنی وه‌حده‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلامه هێنده‌ی ئه‌و ستراتیژه خوێنی شه‌ڕی مه‌زهه‌ب له زه‌مانی عه‌لی و مهعاویهوه کاریگه‌ری به‌سه‌ر وه‌حده‌ی ئیسلامه‌وه هه‌یه . له یۆتۆپیا زیاتر چی دی نی یه . مانایه‌کی نابێ فارس که‌ینونه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشی و ساسانی و که‌ینونه‌ی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ی له سه‌رده‌می شا ئیسماعیل و شا عه‌باسی سه‌فه‌ویه‌وه پێك هێناوه وشارستانیه‌تی کۆنی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینزایه‌کی وای تێکه‌ڵاو دروست کردووه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ژیاندا ئیعتیباری هه‌بێ ڕونتر تائێستا ئه‌وکاته‌ی ئینسانه‌کان مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌نه‌زه‌ر بگرن ئه‌م تێزه برهوو درێژه‌ی ده‌بێ.
تورك : له‌سه‌رده‌می عوسمان ئهرتهغرلهوه سوڵته‌ی ئیسلامی وه‌ك مه‌رکه‌زی ده‌سه‌ڵات کۆنترۆڵ کرد ئیتر تورك له‌ژێر ناوی عوسمانیزمی پان ئیسلامی بۆ چوار سه‌ده هه‌موو ووڵاتانی عه‌ره‌ب و کوردستانی خسته ژێر ده‌سه‌ڵات جگه له کوردستانی ئێران که ده‌سه‌ڵاتی تیادا نه‌بوو به هه‌میشه‌یی پرسیارێك لێره‌دا خۆی ده‌کێشێته باسه‌که‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کوا به‌رهه‌می کاری که‌ینونه‌ی کورد له ئاینا له ده‌سه‌ڵاتا ، له شارستانیه‌تا که‌خزمه‌تی کورد خۆی کردبێ ؟! ده‌بێ بۆ دیاری کردنی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌یمان باو‌و باپیرانمان له به‌رده‌م دادگای ئه‌مڕۆداو له داهاتووش محاسه‌به بکرێت. ئه‌گه‌ر ئایین فاکته‌ری له‌نێو بردنی که‌ینونه‌ی کورد بوبێ که‌له‌کاتێکدا که به‌ده‌ست عه‌ره‌ب یا فارس یا تورکه‌وه بوبێت هه‌ڵه نه‌زۆکه کهینونهکانی کوردی له ناو بردبێ ئه‌وا ئاین خۆی فیدراسۆنێکی ئایینی به‌خێڵه کورده‌کان به‌خشی ئه‌ویش به‌شێوه‌ی گشتی نا به‌ڵکو خێڵه‌کان خۆیان دوای وه‌رگرتنی ئاینیه‌که له‌ژێر هێزی فیدراسۆنی ڕۆحی ئاینیشدا نه‌بوون گه‌روانه‌بێ دوژمنانی کورد هه‌ر لایه‌ك بوبێ له‌وسێ نه‌ته‌وه‌یه ترساون له فیدراسۆنی یا ئه‌تنیکی خێڵکانی کورد گه‌رچی له‌ژێر په‌رده‌ی ئایندا بوبێ.
فارس : تاڕادهێك گهرنهشی وێرابێ زمانی ئایینی عه‌ره‌بی بگۆڕێ ئه‌وا له‌سه‌ر ئاواز‌و که‌لتورو ته‌نانه‌ت فۆنه‌تیکی فارسیانهدا تا ئێستاش قورئان ده‌خوێنێ.
تورك : ههروابگره له‌سه‌رده‌می ئه‌تاتورك به‌لاتینی ته‌رجه‌مه‌ی تورکی کرا که‌چی ئێستاشی پێوه‌بێ کورد گره‌وی ئه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌کات چۆن ده‌توانێ له عه‌ره‌ب عهرهبانهتر بخوێنێته‌وه بزانێ و به‌زمانی عه‌ره‌بی بئاخڤێ مه‌به‌ستم فه‌زڵ و توانای نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر به‌سه‌ر زمانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیدا به‌ده‌ر له زمانی زانست و ته‌کنه‌لۆژی به‌ڵام دیاره سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی بۆ ئهونهتهوانه هه‌ر نه‌بووه هه‌ر نه‌تواوه‌ته‌وه به‌ڵکو کرده‌ی پڕۆسه‌ی هۆش و وهعیهتی ئه‌و ساته‌وه‌خته و سیسته‌می ئه‌وده‌م ئه‌م ئاکامه‌ی بۆ پێك هێناون . هه‌رکاتێکیش خۆیان له ژێر ده‌ستی کۆڵۆنیالیزمی کۆن و نوێ دادی بێ ئه‌وا هه‌موو توناکان به‌شێوه‌یه‌کی (پلوڕاڵی) واته فاکته‌ری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و ڕۆحی یه‌کانگیر له دژی وه‌ستان. ئالێره‌دا پرسیارێ ده‌کرێ ئایا کورد له مێژوودا چی بووه ؟ چی کردووه ؟!...
کورد له‌سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشی یه‌وه له خه‌باتی ڕزگاری دایه تاسه‌ده‌ی بیست و ئه‌مڕۆش به‌ڵام سه‌رانی هه‌موو جوڵانه‌وه‌کانی هێنده‌ی په‌نجه‌ی ده‌ستێ نه‌بێ سه‌رکرده‌ی پڕ به‌پێستی نه‌ك هه‌ر سه‌رکه‌وتن و کاریزمی نه‌بوون به‌ڵکو جوڵانهوهکهشی نه‌بوون . کۆرش و داریوشی هه‌خامه‌نشی باسی قه‌تڵ و عامی موگ (موغ) ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت هیجره‌ت پێ کردنیش دواتر (ساسانیه‌کان و ئه‌رده شیری پاپه‌کان)و له نوسراوێکی خۆیدا به قسه‌ی(ئه‌رشاك پۆدلانی ئه‌رمه‌نی) مێژوو ناس و شوێنه‌وار ناس که سوپای (مادیك)ی کوردی شکاندووه‌و هه‌رچه‌نده کورد‌و فارس یه‌ك ئاینی بڵاوی زه‌رده‌شتیان بووه. به‌ڵام کۆڵۆنیالیزمی کۆن له شکڵی ئیمپراتۆریه‌ت و قهڕاڵدا به‌فراوان خوازی و قه‌تڵ و عام سه‌داو هێزی په‌یدا ده‌کردو ده‌سه‌ڵاتی فراوان ده‌بوو . دواتر له‌سه‌رده‌می ئیسلامدا له‌سه‌ره‌تادا کورد به‌رگری کردووه دوای تێك شکانی سه‌ربازی ئاینی خۆی که پێش ئیسلام درزی تێ بووه له (زه‌رده‌شتیه‌ت و مه‌سیحیه‌ت و جوله‌که‌ی و مه‌زده‌کی)ئیتر کراوه‌ته ئیسلام و بۆته ئیسلام که‌چی له‌سه‌رده‌می عه‌لی و معاویه‌دا په‌رت په‌رت بوون .به نموونه ده‌مێ (خه‌وارج،قه‌رمه‌تی،شعوبی،زه‌نده‌قی، عه‌له‌وی) بوون له‌سه‌رده‌می حوکمی ئه‌مه‌وی دا (41 -132) هـ زۆربه‌ی جوڵانه‌وه‌ی کورد بۆ مه‌به‌ستی سه‌رخستنی عهباسێکان بووه له‌گه‌ڵ غه‌یره عه‌ره‌ب هاوکاریان کردووه بۆ خستنی ئه‌مه‌وی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رکرده‌ی هه‌ره ناوداری کورد (ئه‌بو موسلیم خۆراسانی) یان کوشت که به تۆمه‌تی (شعوبیه) ته‌نانه‌ت به ئه‌با مجرم و (ئه‌با عه‌بد)که ئه‌با کورده له ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی ئیسلامی ئه‌وکاته‌دا ناودار بووه . ده‌رباره‌ی جه‌عفه‌ر باس ده‌کات شه‌ڕی دووبنه‌ماڵه‌ی به‌نی (ئه‌مه‌ویه)و(به‌نی هاشم) خێرێکی بۆ کورد نه‌بووه که‌چی هه‌رزوو نه‌ته‌وه‌ی فارس بوو به میرات گروو خزمی نزیکی بنه‌ماڵه‌که‌ی.
سایکۆلۆژیه‌تی مێژووی کورد
له‌ڕووی ئهنترۆپۆلۆجیهوه ئاینی ئیسلام وه‌ك چۆن کلتورو شارستانیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کوردی گۆڕی و هێنایه ژێرده‌ستی خۆی.ئاینه‌که سه‌رتاپای که‌لتوره‌که‌ی داگیر کرد هێنده‌ش کورد نه‌یتوانی (فاروس وتورك)ئاسا ئاینه‌که به‌لای خۆیانه‌وه بگۆڕن بۆ ده‌سه‌ڵات. وه‌ك چۆن ئاین مرۆڤ ده‌گۆڕێ ئاواش مرۆڤی کورد ئه‌یتوانی له مێژوودا ئه‌وکاره بکات به‌کورتی هه‌موو ئاینه ئاسمانیه‌کان چه‌ند خۆی به‌سه‌ربه‌خۆی ڕه‌ها نیشان دا ئه‌وا له ڕووی ئهنترۆپۆلۆجیهوه نسبی یه. واته مرۆڤی هه‌ڵگری ئاینه‌که به‌پێ ی ته‌فسیرو بۆ چون و تێگه‌یشتن له ڕووانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ده‌سه‌ڵات و نه‌ته‌وه‌یی وکۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه ده‌یگۆڕێت. بۆیه له ئایین دا چه‌ندین جوڵانه‌وه‌ی (مه‌زهه‌بی،فیکری،سیاسی،کۆمه‌ڵایه‌تی) سه‌ریان هه‌ڵداوه. نموونه له‌سه‌ر ئه‌مه دوای کۆچی دوایی پێغه‌مبه‌رو کۆتایی خه‌لافه‌ی ڕاشیدین و سه‌ره‌تای ئه‌مه‌وی. هه‌ریه‌که‌یان خۆیان به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك و مه‌رکه‌ز ده‌زانن سه‌باره‌ت به ئایینه‌که. ئجتهادو تفسیرو شرح و خیتابه‌کانیان ده‌به‌نه‌وه سه‌ر مه‌رجه‌ع که کتابهکهیه . ئیمان وخه‌لیفه‌و ئه‌ولیاو ... هتد نمونه‌ی ئه‌م کارانه‌ن له‌م ڕووانگه‌یه‌وه .ئــاکامی مێژوویی ئه‌و مێژووه بوو ئاکامه‌که‌شی ئه‌م هاوکێشه ئه‌گه‌ریه داده‌ڕێژێت به‌لۆژیکی ئه‌رستۆیی مادام له مێژوودا نه‌توانراوه که‌ینونه‌ی ئایینی واته ئایین زایه‌کی ڕه‌سمی و معترف له مێژوو ده‌سه‌ڵاتدا کورد به‌رهه‌می بهێنێت ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌م به‌رئه‌نجامانه :
1-ئه‌گه‌ر جوڵانه‌وه‌ی کورد جوڵانه‌وه‌یه‌کی ئایینی بێ ئه‌وه بێ شك بێ ئاکام ده‌بێ
2-ئه‌گه‌ر مفکر و مفسر و ئاینزایه‌کی وا په‌یدا نه‌بێ که بێته هۆی جیاکردنه‌وه‌ی کورد له نه‌ته‌وه‌کانی تر وه‌ك فارس ، تورك.وه‌ك شیعزم و سونیزم بۆی.
3-ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزب و لایه‌نه ئیسلامیانه‌ی کورد ستراتیژی ئه‌سڵیان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی ئیسلامی نه‌بێ.
4-ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزب یا به‌ره ئیسلامیه کوردیه‌کان دان به کرده‌ی داگیرکه‌ری ده‌وڵه‌ته داگیر که‌ره‌کانی کوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری کوردستان نه‌نێن نه‌ك دۆست و برای دینی چه‌مکی (برای دینی)داگیرکه‌ران و (برای دینی داگیر کراو) جیا بکرێته‌وه * فتواو جیهاد * ده‌ربکا دژیان چونکه له کوردستان تا ئه‌مڕۆش گڕوهایهکی ئیسلامی کوردی نی یه که چوبێته پشت ئه‌م ستراتیژه‌وه له مێژووی کورددا جگه‌له (شێخ عبدلله)ی شه‌مزینی یا نه‌هری که‌سی تر نه‌بووه که دژی ده‌وڵه‌تی ئێرانی داگیرکه‌ری عوسمانی بۆ مێژوو باسی ده‌کات به چ ده‌ردێکیان برد. بۆیه ئهوحیزبانه یا به‌ره‌ی ئیسلامییه کوردیه‌ی ده‌بێ فتوای جیهادی له دژی هه‌ر داگیرکه‌رێ بده‌ن که کوردستانی کۆنتڕۆڵ کردووه به هێزی سه‌ربازی و..... هتد ... ده‌نا ئه‌و حیزب وڕێخراوه ئیسلامیانه‌ش گهروانهبن مه‌به‌ست به‌رنامه بۆ دانان یان نی یه به‌ڵکو مه‌به‌ست جیاکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی (ده‌ست نێژی)و(حه‌ق خوازی) جوڵانه‌وه‌ی کوردی یه ئه‌وا به غه‌یری ده‌ست نێژی داگیرکه‌رانی کوردستان چ ته‌عریفێکی تریان لای کورد نابێ و دورو نزیك له ئه‌مڕۆوه و سبه‌ینێ دا په‌چه‌ی سیاسیان ده‌رده‌که‌وێ و ... له ڕاستی دا کوردستان پێویستی به جوڵانه‌وه‌ی سه‌رتاپاگیرو دیموکراتێکه بۆیه جوڵانه‌وه‌که‌ی ئه‌گه‌ر هه‌موو هێزه (ڕۆحی و ئایینی) (مه‌زهه‌بیه‌کانی کوردیش)وه‌ک به‌شێك له توانا فیزیکی و سه‌ربازی مه‌عنه‌وی به‌شداری نه‌کات که‌لێنه . ئه‌و که‌لێنه‌ش شه‌به‌قه بۆ ئه‌وه‌ی داگیرکه‌ران و نۆکه‌رانی ده‌ستیان له یه‌کتر گیربێ بۆ هاوکاری و خه‌ساندن و فه‌وتاندنی کورد . ستراتیژی کورد قڕان داڕێژن له‌نێوان جه‌سته‌ی ئاینده‌ش بۆیه تێزی (جاشی ئایین) له ڕووی سیاسی یه‌وه نه‌ك هه‌ر دروست ده‌بێ به‌ڵکو له به‌ره‌ی به‌رگری ئۆپۆزسیۆنی کوردیش دا ده‌بێته کۆسپ و بڵێسه‌ی شه‌ڕی نێوخۆی به‌رده‌وام کورد به کورد کوشتن له ژێر هه‌ر دروشمێکدابێ ستراتیژی داگیرکه‌رانه ترسناکترین متیۆدی نا به‌شداره له‌سه‌ر خستنی کێشه‌ی مێژووی کورد‌و حه‌ق خوازی کورد مه‌به‌ست له‌مه‌ش جیاکردنه‌وه‌ی حیزبی ئاینی شۆڕشگێڕ‌و حیزبی جاش ئایینه .
ستراتیژی خێڵایه‌تی کورد یان سیسته‌می خه‌راجی جوڵانه‌وه‌ی کورد
زۆربه‌ی جوڵانه‌وه‌کانی کورد له سه‌ده‌کانی ناواڕاست و تا سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م سه‌رانی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تا و کۆتایی کارکردنیانا پشتیان له رووی سایکۆلۆژی و عه‌سکه‌ری وسیاسی وڕۆحیه‌وه ته‌نها
خێڵه‌کانی خۆیان بووه نه‌ك هه‌ر هی ئه‌و سه‌رده‌مانه به‌ڵکو له‌و مێژووه کۆنترین .ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر پڕۆسه‌ی سیسته‌می خێڵایه‌تی کورد بووه وه‌ك کارێکی ئاسایی به‌ڵگه نه‌بوونی مێژووی سه‌روه‌ری
ئایینی و سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری ئاسایش و له گه‌ڵ گه‌ڕۆكی خێڵایه‌تی . له ڕووی جیۆپۆلۆتیکه‌وه دیاره خێڵه کوردی یه‌کان هه‌موو هێزی به‌رگری و دواتریش ده‌سه‌ڵاتیان له ڕووی که‌لتوری و سایکۆلۆژی و عه‌سکه‌ری و سیاسی و ڕۆحی یه‌وه خێڵ بووه ته‌نها دوو خێڵی کورد بکه‌وێته جوڵه‌و یه‌کگرتن په‌کی که‌وتووه‌و جاری وا بووه چه‌ند خێڵێ چونه‌ته ژێر یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی خێڵێکی گه‌وره‌و به‌هێزه‌وه به‌ڵام ئیتر دوژمنایه‌تیان له‌گه‌ڵ خێڵه نۆکه‌ری کورد‌و سوپای به‌هێزی داگیرکه‌ران خۆیان دایان مراندۆتهوه . ته‌نانه‌ت ئه‌م ستراتیژی خێڵه هه‌رچه‌نده ڕۆحیان تاکۆتایی سه‌ده‌یی هه‌ژده‌هه‌م هه‌بووه به‌ڵام سه‌رچڵانه مه‌یلی خێڵایه‌تی جوڵانه‌وه‌ی حه‌ق خوازانه‌ی کورد تا په‌نجاکانی ئه‌م سه‌ده‌یه درێژه‌ی هه‌بووه . وه‌ك (سمکۆخانی شکاك ، برایم خانی دهلۆو) جوڵانه‌وه‌ی بارزانیه‌کان . تا ساڵی 1945 زۆری تریش گه‌ر ئه‌م لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌که‌ی بێ ستراتیژی خێڵی نۆکهریشی تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه خێڵی وا بووه جاری واش هه‌بووه به ئێستاشه‌وه خێڵی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و شۆڕش گێڕی کورد ئه‌و مه‌یله شۆڕشگێڕایه‌تی یه‌ی دۆڕاندووه‌و ده‌دۆڕێنێ نۆکه‌رانه ببنه ڕزگار که‌ری کورد که ئه‌م کاره نازانرێ چۆن بڕوخێنرێ بۆ پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌که کوشنده‌یه‌ی تریش بۆیه (هۆشی نه‌ته‌وه‌یی و تێزی ناسیونالی) وه‌ك شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی تاکه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ره چونکه ئه‌م سوپای داگیرکه‌رانی یه به تانکێکی سه‌ربازی تێك بشکێ به‌شێکه له جه‌سته‌ی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ئـــاکــامی ستراتیژی خــێڵ
سه‌رانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه له مێژوودا وه‌چه دوای وه‌چه میکانیزمی بنه‌ماڵه‌یی نه‌وه به نه‌وه له ڕووی ڕۆحی و سایکۆلۆژی و سه‌ربازی که‌لتوری و کۆماڵایه‌تی یه‌وه هه‌میشه له دان و ساندن و شکست و
تێك شکاندان ئیتر له‌م چه‌رخی بیسته‌دا ده‌وری خێڵ له نۆکه‌ری و بونه پیاوی (مخابراتی) ناوچه‌یی و جیهانی و ...هتد چی ترینهو که‌لتوری خێڵ له به‌رامبه‌ر که‌لتوری ده‌وڵه‌ت و سوپای پڕ چه‌ك و پڕ ته‌کنیك خۆی ناگرێ و به‌رهه‌می ده‌سکه‌وتی برێتی ده‌بێ له شکست به‌بێ پاسادان ئه‌و جوڵانه‌وه خێڵی یه‌ی که‌له‌سه‌ر ده‌مه‌کانی ڕابوردودا پۆزه‌تیڤی بووه ئێستا ته‌نها ڕووه نه گهتیڤهکهی له پڕۆسه‌ی پراکتیکی جوڵانه‌وه‌که‌دا هه‌یه که ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری دیموکراتیکی پلوڕاڵی چین و توێژه تێکۆشه‌رو شۆڕش گێڕه‌کانی گه‌لی بن ده‌ست ده‌شێوێنێ چونکه چین و توێژ‌و ئایدۆلۆژیه جیاوازه‌کان توندتر له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌که‌ونه به‌ربه‌ره‌کانێ و خاڵی هاوبه‌ش بۆیان زۆر به نه‌گه‌تیڤی تێی ده‌ڕوانن چونکه (عائله‌ی موقه‌ده‌سه) به‌رهه‌می کۆمه‌ڵی پیرۆزی (سکرید سۆسایه‌تی) ناتوانێ جواب به‌هه‌موو داخوازه‌کانی دیموکراتی و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی بن ده‌ست.ته‌نانه‌ت له شۆڕشدا بداته‌وه بۆیه بۆ هه‌موو دروشمه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی - نیشتیمانی پێشکه‌وتنخوازی دیموکراسی به‌ره‌یی به‌غه‌یری تێك شکاندن و که‌لێن خستنه ناو جوڵانه‌وه که ئاکامێکی تری نابێت . هه‌میشه‌ش لوغمێکی به‌رده‌می شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانین و چ خۆیان و ئه‌و دوهڵهتهی به‌کاریان دێنێ له ناسکترین حاڵه‌تدا به‌کاریان دێنێ. دواتریش نه‌وه‌کانیان که‌ده‌کرێ سه‌رکرده‌ی نه‌زۆك یان هه‌ر سه‌رکرده نه‌بن ئه‌و (توانا وتهکنیك وستراتیژو ئامڕازو پانتای شۆڕشه‌که دهخهفێنن) به سوود لێ وه‌رنه‌گرتنی(کات) و خوێندنه‌وه‌ی (کات)و(هه‌ل)و(دبلۆماسیه‌ت)هه‌رچه‌نده تا ئێستای شۆڕشی کوردستانی گه‌وره‌و پارچه‌کانیشی جگه له هێزه کلاسیکیه‌کان پارت و ڕێخراوه مۆدرێنیزمهکانی کورد (فۆڕمه حیزبیه‌کانیان له ڕووی ڕێخستنهوه نه‌بێ) له جه‌وهه‌ردا په‌نایان بردۆته‌وه‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌و خێڵ واته که‌س و خزمه نزیکه‌کانیان له پێگه‌ی به‌رزی وادا لێپسراوێتی ئامڕازی گه‌وره‌ی شۆڕشن. که به‌غه‌یری پشتێنه‌ی ئه‌منی بۆ ده‌سته‌ی سه‌رکردایه‌تی بنهماڵهبێ یان ده‌نا خێری تریان بۆ کورد نی یه . بۆیه له‌سه‌ر حیزب و لایه‌ن وکه‌سانی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ی پێویسته
1-وه‌ك سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ره به‌رز قبوڵیان نه‌کات ئه‌گه‌ر ئه‌مری واقعیش بن له‌به‌ر بێ ئاکامی و شکستی دوایی و جوڵانه‌وه‌که .
2- یان هه‌وڵی ده‌سته‌مۆ کردنیان بدات هۆشی نه‌ته‌وییان تیا دروست بکات
3- وه‌ك ئامڕازێکی پێویست و خه‌ته‌رو ترسناك له‌کات و ساتی خۆی دا به‌نه‌ته‌وه‌که‌ی بناسێنێ ئه‌گینا شکسته نوێکانی ده‌خرێته سه‌ر خه‌رمانه‌ی شکسته مێژوویی یه‌کانی کورد.
چاوه‌ڕوانی به‌شی دوهه‌م بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست