وەزیرى كاروكاروبارى كومەلایەتى سەرقافلەى خودەرخستن و درۆ و موزایەدەى سیاسى
Tuesday, 20/09/2011, 12:00
من خوینەریكى بەردەوامى روزنامە و گۆڤارەكانى ناوخۆى كوردستانم جگە لە خویندنەوەى بەردەوامى كوردستان پۆستى خۆشەویست چونكە بۆى بتوانین بەراوردیك بكەین لە نیوان راستى و دروستى هەوالەكان كە خۆى دەبینیتەوە لە كوردستان پوستدا وە درۆ و موزایەدەى سیاسى رزیمى گەندەلى كوردستان .
بەریزان من ئاسوس نجیب وەزیرى كاروكاروبارى كومەلایەتى ناناسم وە ناشزانم ج هۆكاریك بالنەر بوە بو دانانى ناوبراو وەك وەزیر جونكە ناوبراو نە خاوەن بروانامەیەكى بەرزە وە نە روزیك لەروزان بەشدارى خەم و ناخوشیەكانى زیانى بیكاران و كەم دەرامەت و بەكەوتوانى نەكردوە وە لەهەمان كاتیشدا هیج روكەشیكى جوانى نیە كە تاوەكو بڵین داوین پیسیكى بالا دەستى دەسەلات پالپشتى بوە تاوەكو بپالیوریت بە وەزیر , بەلام روز بە دواى روز زیاتر بۆم ئاشكرا دەبیت كە جەنابى وەزیر كەسیكى كاراو چوستە لە داهینانى درۆ و پرۆزەى وەهمى نەك بۆ بیشخستن و هاوكارى رەوتى بیكارى و كەسانى بى لانەو كەم دەرامەت و بەكەوتان بەلكو بۆ جوانتر كردنى سیماى ناشرینى سەرۆكەكانى وە دەرخستنى پەرۆشى ئەم درندەو دزو جەردانە بو خزمەتكردنى چینە چەوساوەكانى كومەلكا لە لاوانى بیكارو زنان و منالان و بەكەوتان وە لەهەموشى زیاتر دەركەوتنى جەنابى وەزیرە هەمو روزیك لە لابەرەى روزنامەو گوڤارە روو زەردەكانیان بگرە دەركەوتنى وینەى ناوبراو یەكسانە بە دەركەوتنى وینەى سەرۆكە پیاو كوزەكەى و سەرۆكى وەزیران و سكرتیرى گشتى حیزبەكەشى وە ئەمەش راستیەكى حاشاهەلنەگرە كە جەنابى وەزیر نەخوشى خو دەركەوتنى هەیە و پیویستە سەردانى دكتوریكى پسپۆر بكات بو راوەیزكارى كردن .
خوینەرانى كوردستان پۆستى بەریز حەزم كرد ئەم ئامارانە بخەمە بەردەم بەریزتان سەبارەت بە درۆ و موزایەدە سیاسیەكانى جەنابى وەزیرى كاروكاروبارى كومەلایەتى فەرمون لەگەل ئەم راستیانە :
- دانانى ویب سایتى تایبەت بە وەزیر عەفوو وەزارەت لەكاتى دەستبەكاربونى وەك وەزیر بو بلاوكردنەوەى وینەى خاتونى وەزیرو درۆكانى .
- بلاوكردنەوى 52 وینەى جەنابى خاتونى وەزیر بەسەرپەرشتى و بریارى خۆى لە كۆى 1837وینەى جەنابى وەزیر جونكە ئەكەر سەیرى ویب سایتەكە بكەیت لە گەلەرى نوسراوە DSC 1837 ئافەریم وەزیر هەقبوایەەناونیشانت وەزیرى وینەوكاروبارى درۆ بوایە واتە ناوبراو لە بەروارى بون بە وەزیریەوە تاوەكوئەمرۆ رۆزى كە بەروزانى پشوشەوە 3وینەى كرتوە ئەكەر بوخوشیش بیت ؟ ئایا ئەمەكەسیكى نەخوش نیە وەپیویستى بەچارەسەر نیە؟
- لەكۆى زیاتر لى 400چاوپیكەوتن بە كەسانى بالا دەستى بیانى و كردنەوەى كونفرانس و ورك شۆپ و كردنەوەى خول و .....هتد تا ئیستا سودى زیاد لە 400 تورى قوراوى بەكەنجانى بیكارو زنان و منالانى بى نازو بەكەوتەى ولاتەكەم نەكەیاندوە جكە لەخو دەرخستنى جەنابى وەزیر لە مانشیتى رۆزنامەو گۆڤارو تەلەفزیون و بر كردنى كوێ ى دۆستانى كورد لەدرۆى شاخدار ؟ ئایا سودى جەنابت و وەزارەتەكەت جیە ئەكەر تەنها بو درۆ نەبیت ؟
لەكۆتایدا حەز ناكەم زیاتر دریزە بدەم بەم نوسینەم و میشكى خوینەران زیاتر هیلاك بكەم بەلام حەزدەكەم پەیامیك بكەینم بەجەنابى خاتون ئاسۆس نجیب وەزیرى وینەو كاروبارى درۆى هەریمەكەم بەسە خۆ دەرخستن و درۆ و موزایەدە بەسەرمانەوە لەجیاتى ئەم هەمو خۆ دەرخستن و درۆ كردنە بە جدى هەول بدەن لەكەل سەرۆكى وەزیرانە سوكەكەت نەخشەریگایەكى دریزخایەن بە بنەبركردنى بیكارى و باراستنى زیانى زنان و منالانى بینازو بەكەوتەكانمان باشتر نیە؟ وە اكید كەجەنابت ئەى خاتون لەكاتى سەركەوتنى كەلدا بەسەر زولمتاندا لە دەیەكەمى لیستى داواكراواندا دەبن بۆ بەردەم یاسا جونكە ئەو رۆلەى كە جەنابتان دەیگیرن هیجى كەمتر نیە لە بیاوكوزیك كە گوللە دەنیت بەلاوانى ولاتەكەمەوە ئەكەر ئەو بە گوللە بیت ئەوا جەنابتان بە درۆ و موزایەدەى سیاسیە , هیوادارم بەخوتدا بجیتەوە و جارەسەریك بو خوت بدوزیتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست