كەسایەتى مەسرور بارزانى بناسن
Thursday, 10/03/2011, 12:00
پێشەكى هەرچەندە من یەكێكم لە هۆزى بارزانى و نزیكى بنەمالەم كەسێكى باوەر پێكراوى مەسرور بارزانیم و زۆر باوەرى بەمن هەیە كەچى بەداخەوە من باوەریم نە بەئەو نە باوەریم بە باوك و باپیرى ئەویش نیە هەروەها هیچ باوەریم بە رێبازە چەواشەكارەكەش نیە كە پێى دەلێن رێبازى بارزانى،
ئەم مەغرور بارزانیە لەو رۆژەى كە پێگەیشت دەتوانم بلێم خزمەتێكى زۆر باشى گەلى كوردى كردوە كە هەوەى بە حیسابى خودى خۆى وا بۆ پارتى بنەمالە دەكات كەچى كارەكانى كە كردویەتى سەد لە سەد لەبەرژەوەندى گەلى كوردە بەوەى لەبەر نەزانینى خۆى كارەكانى هەرچەندە هەوالگرى و نەهێنیە كەچى زۆر بە شێوەیەكى خێرا سیناریۆكانى ئاشكرا دەبن.
بۆ گەلى كورد زۆر باش بوو كە ئەم مەغرور چاو بێ سەهمە پێراگەیشت و هەموو خەونەكانى سەركردایەتى بنەمالەى لەگۆرنا بەوەى كە زۆر بە پەلە پارتى بە جەماوەرى كورد ناساند لە هەلوێست لە خیانەت لە تیرۆر لە دزینى سەروەت لە سەدان سیفاتى دیكەى ئەم پارتە بازرگانیە.
مەسرور ئەگەر پیاوێكى زۆر بە غیرەتە با بۆ یەك كاتژمێر بە ئاشكرا بەناو هەولێر بسورێتەوە وەكو لاوێكى ئەم كوردستانە بەمەرجێك هاتنى ئاشكرا بێت دەلێن ئەم مەغرورە زۆر ترسنۆكە هەردەم پیاوى پشت مێزێكى رەشى ژورەكەیەتى و تەنها لە لولەى قەناسەكان دەترسێت بەلێ لە نیشانەكانى قەناس دەترسێت چونكە چوار دەورى خۆى بە سەدان پیاو وە پاسەوان گرتوە ئەوەى بۆ ئەو مەترسى بێت نیشانە دورەكانى قەناسە، قوربانى ئەم گولە قەناسەیە بم كە بە رێگاوەیە بەرەو مل و نێوچەوانى ئەم پیاوە دەست سورەى كە سور بووە بە خوێنى سەدان لاوى بێ تاوانى ئەم هەرێمە خێر لەخۆ نەدیوە.
مەغرور بارزانى لە هەڵسوكەوتیدا زۆر لاسایى ئامۆزاكەى دەكاتەوە كەناوى نێچیرەوانە و زاواى ئەویشە، بەلام بەژن و بالاى نێچیرەوان دوو بەرابەرى مەسرورە .
مەسرور كەسێكى زۆر كەپو بلند و لێنەهاتوە و زۆر خۆى بە زل دەزانێت بەلام بەداخەوە كە لە نێو زۆر لە پارتیەكانیش مەرغوب و خوازیار نیە. هەروەها بە هۆى ئەوەى كە من یەكێكم و جێگاى باوەرى مەغرور بارزانیم هەموو ئەو كەسە نزیكانەى لە ئەو باش دەزانن و كە لە گفتوگۆى خۆشمان باسمان كردوە لەگەل هاورێیان و ئەوانیش ئەم شتەیان پشت راست كردەوە كە مەسرور بۆنێكى زۆر ناخۆشى لە دەمیەوە دێت لە دورى یەك مەتر لە ئەو هەست بەو راستیە دەكرێت و نازانین كە خودى خۆى هەست بەوە دەكات وەیان نا.
ئەم كەلە پوتە خۆى بە دبلوماسیەكى كارا دەزانێت كەچى لەبەر ئەوەى لێنەهاتووە دیبلوماسەتى ئەو تەنها وتەنها سەربادانە لەبەر دەم چاوى كامیرا و زۆر ئاشقى كامیرایە لە بۆنەكان زۆر جار كە وتارى پێشكەش كردوە لەبەر نەبوونى بروا بەخۆى لە ئێمەى پرسیوە ئاخۆ وتارەكەم تا چەند بەهێز بووە وەیان پرسیارى كردوە كە تاچەند سپۆرتە ،
ئەى خوداى گەورە یاخودا هەرگیز ئەم رۆژە بۆ ئەم گەلە نێتە پێش كە ئەم مەسرورە ببێتە سەرۆك چەنكە من دەزانم ئەم مەسرورە چەندە مەغرورە چەندە رەوەشت نزمە و دەزانم لەو رۆژەى ئەم مەغرورە هاتە نێو سیاسەتى پاراستنى بنەمالە چەند كەس قوربانى راپۆرتە ناراستەكان بوویتەوە.
سەرەراى هەموو ئەمانەش كورەگەورەكەى سەرۆك هەڵسوكەوتى زۆر ژنانەیە لەگەل رێزم بۆ هەموو دایك و خوشكانى ولاتەكەم كە لەوانەیە ئافرەت هەبێت زۆر زۆریش بەهێزتر بیت لە كەسایەتى مەسرور..هەروەها ئاشقى پارەیە و هەدەم پارە لەخەیالى ئەم لاوە بالا كورتەیە.
ئێستا وەك زۆر جار بۆمان دەدوێت و لە وتەكانى دیارە زۆر ئیرەیى بە كەسایەتى و بالاى نێچیرەوانى ئامۆزاكەى دەبات و زۆریش هەولیداوە بەلام خۆى باش دەزانێت كە وەك نێچیرەوانى پێناكرێت هەرچەندە كە لە سیاسەت پلەى خۆى بەهۆى باوكى پێش خستوە بەلام هەر بێ سوودە.
هەلسوكەوتى مەسرور وا هەلكەوتوە كە زۆر لە دانیشتنەكانیدا خۆى هەڵدەكێشیت بە باوك و باپیرى واتە مرۆڤێكى نوێ خواز نیە بەلكو زۆر كۆنە پەرستە.
بۆیە جێگاى خۆیەتى ئەگەر سوپاسى بكەین كە بە ماوەیەكى زۆر كورت پارتى بە كورد ناساند بەوەى كە رۆنى كردەوە كە پارتى نە دیموكراتە و نە ئاشتیخوازیشە بەلكو تیرۆریستێكە لە نێو كورد پەیدا بووە تەنها بۆ لەنێو بردنى كورد و كوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست