کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ نوسراوێكى كوردستان پۆست

Friday, 05/03/2010, 12:00


لەسایتى (كوردستان پۆست) نوسراوێك بڵاوكراوەتەوە بەناوى ـ مامۆستا جەعفەر (فاچل كریم احمد)و كلاواتەكانى ـ كە سایتى (كوردستان پۆست) نەدەبا رێگە بدات خەڵك بەو شێوە ناشرینە لەسەر هاووڵاتییەكى كورد، یان لەسەر ئەندامانى بنەماڵەیەك بەبێ بەڵگەو بنەما چەند لاپەڕەیەك بەتاوانبار كردنى ئەوانە، رەش بكاتەوە.
1. ئێمە دەمانەوێت بەخوێنەرانى بەڕێزى رابگەیەنین، كە ئەو نووسراوە مەبەستێكى سیاسى لەدواوەیە، نەك روونكردنەوەى راستىو دۆزینەوەى زانیارى لەسەر كەسێك لەجیهانى نووسین ناوو كارەكتەرێكى خۆى هەیەو لەژیانى رۆژانەدا شێوەیەكى ترى هەیە. ئەم نووسراوە بەشێكە لەحەملەیەكى بەرفراوانى زاڵمانەى راگەیاندنى سیاسى، كە لایەنێكى سیاسى پێیهەڵدەستێت. ئەو لایەنە مەنتیقى سیاسى خۆى دۆڕاندووەو ناتوانێت بەڕاشكاوانە بەرامبەر لیستى (بزوتنەوەى بەرژەوەندى نەتەوەكان ژمارە ـ 328) بوەستێتو بەڕە لەبن پێیاندا دەربهێنێت، بۆیە پەنا بۆ ناوزڕاندنو درۆو دەلەسە دەباتو دەیەوێت بەو شێوازە خوارو خێچە مامۆستا جەعفەر لەبەرچاو بخات.
بەڵگە: بۆ پێش هەڵبژاردن بەچوار رۆژ ئەو نووسراوە لە (كوردستان پۆست) بڵاو دەكرێتەوە؟ بۆ نووسەرەكە باسى كاندیدەكانى پارێزگاى دیالا دەكات، ئەگەر مامۆستا جەعفەر بەتەنیا تیرە ژەهراویەكانى ئەو لایەنە سیاسییەیە؟
2. ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، گوایە مامۆستا جەعفەر لەئەڵمانیا پارەى بۆ منداڵانى كورد كۆكردۆتەوەو خۆى دەستى بەسەرداگرتووە. دیارە د. پۆڵا خانەقاو د. هەژار مەعروفو ئومێد سەعید كاتى خۆى ئەندامى لیژنەى باڵاى ئەو رێكخراوە بوون، ئێستاش هەرسێكیان لەشارى سلێمانى دەژین، وە رۆژنامەنووسان دەتوانن بیانبیننو لەڕاستىو ناڕاستى قسەكان دڵنیابن. ئەوانە دەزانن سەرجەمى ئەو پارەیە (60.000) شەست هەزار مارك تێنەپەڕیوە. ئەو پارەیە لەڕێگەى رێكخراوێكەوە لەسلێمانى (كۆمەڵەى خێرخوازانى كوردستان) وەرگیراوەو فێرگەى پێدروستكراوە. هیچ كەسێك لەخۆیەوە نەیتوانیوە، بەسەدان هەزار مارك تەخشانو پەخشان بكات، هەر وەكو ئاغاى ئەو نووسەرە خۆى كردوویەتى. هەرچى حیساباتى ئەو رێكخراوە هەیە پارێزراوەو هەركەسێك گومانى هەیە ئەوە شاهیدو ئەوە بەڵگە.
3. كاك جەلال جەعفەر عەبدوڵڵا بڕیارى لەلایەن (م. س)ەوە بۆ دەرچوو ببێتە ئەندام مەكتەب، ئەو خۆى نەیكرد. ئەوكاتە موچەى لاى رێكخراوى (یونۆپس) هەزارو دووسەد دۆلار بوو. ماوەیەك لە م. ب. ه دامەزرا بەمانگى (300.000) تەنیا سێ سەد هەزار دینار بۆ ماوەى ساڵێكو یەك دوو مانگ. دەتوانن لەمەكتەبى دارایىو ئیدارەى گشتى بەڵگەى پێچەوانە داوا بكەن. چونكە شێخ جەلال خۆى رێگە بەخۆى نادات، كار نەكاتو لەبەلاش مووچە وەربگرێت.
4. باسى جەنابى حاجى شێخ جەعفەر عەبدوڵڵا كراوە. ئەمە كەسایەتیەكى ناسراوى گەرمیانە. بەڕەنجى شانى خۆى كارو كەسابەتى كردووە. خاڵى شێخ محەمەدى شاكەلییە. ئەو هاوڕێى نزیكى بەڕێز مام جەلالە. لەسەرەتاى شەستەكاندا پێشمەرگە بووەو لەڕیزەكانى پ. د. ك خەباتى كردووە. لەكۆتایى حەفتاكانو هەشتاكاندا بەبەردەوامى یارمەتى پێشمەرگەو شۆڕشى داوەو لەوانەوە بەنووسراو سوپاسى ئاڕاستە كراوە. لەكاتى ئەنفالو دێهات وێران كردندا رەزامەندى رژێمى وەرگرتووە بۆئەوەى جوتیارەكانى چوار گوند (سەیدەو شاكەلو دێبنەو عەوڵڵا قوت) زەوىو زارى خۆیان بكێڵن. ئەو خۆى سودمەند نەبووە لەم كارەدا. یارمەتى دەیان بنەماڵەى شەهیدو لێقەوماوى داوە. مەسەلەى وێنەگرتن لەگەلأ سەدام، نەخۆشەویستى بووەو نەهیچ پەیوەندییەكى تایبەت. رژێم لەهەشتاكاندا بەزۆر پارەى لەخەڵك وەرگرتووە، نەك بەئارەزووى خۆیان. ئەوكاتە لەگەلأ ژمارەیەك كەسایەتى گەرمیان بەزۆر ناچاركراون سەردانى سەدام بكەنو پیتاكیان لـێ وەرگیراوە. ئەمە چوار ساڵە كاك شێخ جەعفەر بەهۆى نەخۆشییەوە لەگەلأ مەرگدا زۆرانبازى دەكاتو وە هیچ پەیوەندییەكى بەهیچ كارێكى سیاسییەوە نییە.
5. هەرچى لەسەر شێخ عەبدوڵڵا جەعفەر نووسراوە هیچ بنەمایەكى نییە! ئەو ساڵى 1980 ئەندامى كۆمەڵەى رەنجدەرانو یەكێتى بووەو لەسەر كارو خەباتى ژێرزەمینى تووشى زیندانو راوەدونان بووە. دەرچووى زانكۆیە بەشى مێژوو.
ئەگەر كارو كەسابەت، یان دامەزراندن لەكۆمپانیاى سكانیا، كە كۆمپانیایەكى ئۆتۆمۆبێلى ناسراوەو هەروا بەبەلاش خەڵك دانامەزرێنن، ئەگەر ئەمە قاچاخچێتى بێت، كەواتە هەرچى كوردى دوورەوڵات هەیە، هەرهەموو قاچاخچین!
6. نووسەر باسى یەكێك لەكچەكانى كاكە شێخ جەعفەر دەكاتو بەبێ عەقلأو نەزان وەسفى دەكات. پێشتریش دەنووسێت: ((نازانم ناوى ژاكاوە یان كاژاو))، یەكێك نەزانێت ئەو كچە ناوى چییە، چۆن دەزانێت ئەو كەسە زیرەكە، یان حۆلو گەمژەیە؟ دیارە ئەو نووسەرى ئەو چەند لاپەڕەیە ویستویەتى كاڵتە بەهۆشیارىو عەقڵى خەڵك بكات. یەكێك خۆى هیچ نەبێت، كێ دەتوانێت لەزانكۆ دایمەزرێنێت؟
دیارە مرۆڤێك خۆى خاوەن خوشكو دایكو كەرامەت بێت، بەو شێوە ناشرینە هەوڵى ناوزڕاندنى خەڵك نادات.
7. نووسەرى ئەو چەند لاپەڕەیە دەنووسێت: ((مامۆستا جەعفەر چەند ملیۆن دۆلارى لەیەكێتى نیشتمانى كوردستان وەرگرتووە)) باشە ئەم كابرایە ئەندامى (م. س)ى یەكێتییە، یان لێپرسراوى دارایى یەكێتییە، یان خۆى لەپڕۆسەى ئەو پارە وەرگرتنەدا ئامادە بووە، ئیدى چۆن دەزانێت ((چەند ملیۆنێك)) بووەو بڕە پارەكە ((تحدید)) ناكات؟
دیارە یەكێتىو حزبەكانى تریش چەند ملیۆن دیناریش هەروا بەبێ بڕیارو وەێلو سەنەد مۆركردن بەكەس نادەن، بۆ ئەو كەسەى ئیدعاى ئەم درۆ گەورەیە دەكات هیچ بەڵگەیەك بەدەستەوە نادات. ئەو ئاگاى لەو پارە وەرگرتنە هەبێت دەبێ خۆى لەوێ بووبێت، یان شاهیدى هەبێت، یان بەڵگەنامەیەك، كە زۆر سوپاسى دەكەین ئەگەر بڵاوى بكاتەوە بۆئەوەى جارێكى تر یەكێك ((چەند ملیۆنى وەرگرت)) هەروا بەئاسانى ئینكارى نەكاتو پارەى ئەم گەلە بەفیڕۆ نەچێت!
8. ئەو كەسەى نووسراوەكەى نووسیوە باسى رووداوى شەهیدبوونى (ئەمیر نەورۆز میرزا عەلى) دەكات، كە رۆژى 28/9/2004 روویداوە. لەشوێنى رووداوەكە نزیكەى (15) كەس پێكەوە بوون. شەهید ئەمیر خۆى بەتەنیا لەناو ئۆتۆمبێل دانیشتبوو. یارى بەدەمانچە كردبوو، گوللە لەدەستى دەرچوو. یەك كەس نزیكى نەبوو. دەرگاكانى ئۆتۆمبێلەكەش داخرابوون. هەرچى مەلەفى لێپێچانەوەى پۆلیسو دادگا هەیە پارێزراوە. ئامۆزایەكى شەهید ئەمیر كە ناوى (ێادق اسماعیل میرزا عەلى)یە لەوێ بوو. براو ژنو كەسو كارى شەهید ئەمیر ئاگادارى وردەكارى رووداوەكەنو لە (ێادق)ەوە گوێیان لێبووە. د. دارا محمد جمیل بەچاوى خۆى سەرجەمى رووداوەكەى بینیوە. كە مەسەلەكە هەمووى رێكەوتو گوللە لەدەست دەرچوون بووە. با نووسەرى مەقالەكەى (كوردستان پۆست) نیو بەڵگە بۆ قسەكانى خۆى بهێنێتەوەو راستگۆیى خۆى بنوێنێت.
9. خاوەنى نووسراوەكە بۆ هەموو قسەكانى خۆى ناوى یەك شاهیدى هێناوەتەوە، كە گوایە خیانەتى شێخ جەعفەر عەبدوڵڵاو شێخ عەبدوڵڵا دەسەلمێنێت، ئەویش كابرایەكى جاسوسە ناوى (احسان مرزا رشید)ەو خەڵكى خانەقینە. ئەوەى خەڵكى خانەقین بێت دەزانێت كەسێك نییە ناوى (احسان مرزا رشید) بێت. با وێنەو ناسنامەكەى بڵاو بكاتەوە ئەگەر راست دەكات.
دیارە ئەم كابرایە، یان ئەم لایەنە سیاسییە، كە ئەم كابرایەى راسپاردووە، دەیەوێت بەعەقڵى خەڵك گاڵتە بكاتو خەڵك بەگێل دەزانێتو پێیوایە هەر درۆیەكى كرد، یەكسەر خەڵك بڕواى پێدەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە