بۆ بەر دیدگایى مامۆستا كامیل حاجى عەلى وەزیرى ئەوقاف و كاروبارى ئاینى، كاتى هەڵماڵینى گەندەڵیەكانى شێخ دلێر بالیسانى خەبیرە دزەكەى وەزارە�
Wednesday, 03/02/2010, 12:00
بەشى یەكەم
كاتێ كابینەى پێنجەم ماڵئاوایى كرد وەهامانزانى لەگەڵ خۆیدا زۆرێك لە بەرپرسانى گەندەڵ و دزو كوێخا و لەگام ڕاپێچى زبڵدانى مێژوو دەكا؟!
چونكە بە ئیعترافى شێخ محەمەد شاكەلى وەزیرى ئەوقافى پێشوو، كە لە دوایدا لەلایەن نیچَیرەوە كرایە سەرۆكى لێژنەى نەهێشتنى گەندەڵى و دواى 8 مانگ دانى بەوەدا نا كەناتوانێت گەندەڵبازان و ڕاوەڕووتكارانى كابینەى پێنجەم سزا بدات و، ئەو ئیعترافەشى كردبوو كە وەزارەتەكەى خۆى حاڵى لەوانى تر باشتر نیەو بە هۆى حزبایەتى و خزمایەتى نەیتوانیەوە یەك گەندەڵ لە وەزارەتەكەى بۆ سەعاتێك سزا بدات!
بە پێویستمانزانیوە خزمەتێكى متوازعانە بە بەڕێز مامۆستا كامیل حاجى عەلى وەزیرى نوێى ئەوقاف بكەین، تا بە چەند ئەڵقەیەك دەست بكەین بە هەڵماڵینى دیاردەو حاڵەتە گەندەڵى و دزیى و بەرتیلوەرگرەكانى ناو دیوانى وەزارەت و گەر خوا مەودایى داین ئەوا بەڕێوەبەرایەتیەكانى هەولێرو سلێمانى و دهۆكیشى بۆ ئاشكرا دەكەین.
زۆرن ئەوانەى كە مافیایى بچوك و گەورەیى ناو دیوانى وەزارەتن، هەر یەكەیان لە بوارێكدا شارەزاو خەبیرن و وەك گەلەگوورگ كەوتونەتە پەلاماردانى دارو بەردو دیوارو بڵانگۆ مزگەوتەكان، هەر یەكەیان لە ژێر ناوێكدا بەناوى تەكیەو خانەقاو میوانخانەوە لە زەلكلوى گەندەڵى ئاڵاون!
لەم ئەڵقەیەدا باسێكى شێخ دلێر بالیسانى دەكەین، كە خۆیى و بنەماڵەو خزمەكانیان بە سود وەرگرتنى لە پاكى و بێگەردى باپیرىیان هەموو بەها و قیەمە جوانەكانى ئاینى ئیسلام و تەكیەى بالیسانى و شێخانى كۆچكردووى گەورەكانیان درێژەیان بە گەندەڵى و ڕاوەڕووت و دزى داوە!
شێخ دلێر بالیسانى لەساڵى 1997 لە كەناڵى هەریمى حكومەتى كابینەى 3 هەم ئامادەو پێشكەشكارى بەرنامەى ئاینى پیرۆزى ئیسلام بوو، تا 6 مانگ بە دزیەوە خواردى، واتە كەس هەستى پێنەكردبوو، كە بەناوى پەیامنێر و ئامادەكارو پێشكەشكارو مۆنتێرو بەشى مۆنتاژەوە بە دەنگ و دیكۆرەوە مانگى 5000 دینارى سیویسرى لە وەزارەتى ئەوقاف و هەمان مەبلەغى لە بەڕێوەبەرایەتى تیفى هەرێم و 6 مانگ جارێكیش 4 بەرابەرى ئەوەى لەلاى شەوكەت شێخ یەزدین وەردەگرت و هەبەتەنها خۆى وەك مەلاس قوتى دەدا!!
كار گەیشتە ئاشكرابوونى دزى و گەندەڵیەكانى بەرنامەكەیان راگرت و لە جیاتى 1 لێژنە 3 لێژنەیان بۆ پێك هێناو بە تەواوى سوكو ڕیسوا كرا و بە واسیتەى شێخ حوسێن بالیسانى كە مامۆستایەكى زانكۆى سەڵاحەدین و كۆنە بەعسى بوو، چونكە مامۆستایى قانونى فازیل میرانى بوو فریاى كەوتن و هیچ سزایەكى بەسەردا نەدرا!
ماوەیەك لە وەزارەتیش دورخرابوەوە! بەڵام بەهۆى دیاردەى شێخایەتى و تەكێى و دەعوەتكردنى وەزیرى پێشووى ئەوقاف كرایە خەبیرو لە جیاتى دەركردنى گەورەكرا!
دلێر زۆر شارەزایانە دزیى دەكرد تەنانەت لە موچەى كارمەندە تازەكانیشدا هەمان گەندەڵى ئەنجامداوەو ئەوەش ئاشكرابووە كە 6 مانگ لەمەو بەر ناوى چەند كارمەندێك بە دامەزراندنى فەرمى هاتۆتەوەو ئاشكراى نەكردوەو ئێستا لێژنەیەكیان بۆ پێكهێناوە تا لێكۆڵینەوەى لەگەڵدا بكات، بەڵام پێدەچێ ئەندامانى لێژنەكە حاڵیان لە شێخ دلێر باشتر نەبێ، چونكە دلێر لاى چەند كەسێك وگۆتۆیەتى: گەر سزا بدرێم گەندەڵیەكانى هەموو بەڕێوەبەرو خەبیرو ڕاوێژكارەكان ئاشكرادەكەم!
دیاردەیكى ترى ترسناك و بێویژدانى لەماوەى 4 ساڵدا بە پێى راپۆرتێكى نهێنى دەستى هەبووە لە سڕینەوەى ناوى ئەو كەسانەى كە بۆ حەج كردن ناویان هاتۆتەوەو بە پارەو دەعوەت و دیارى گرانبەها ناوى زیاتر لە 150 كەسى گۆڕیوە تەنها لە ساڵێكدا، وەك خۆى ئەوەى دركاندووە لەگەڵ لێژنەكاندا شەریك بووە، دەنا كەس ناتوانێت بە یەك مووچەى 780 هەزارى بریمەر 3 خانوو 2 پارچە زەوى و سەیارەیەكى مۆدێل بەرز بكرێت!
لەهەمووى گرنگ تر بە دۆستایەتى و فێڵبازى زیاتر لە 30 كەسى وەك مجەورو خادم و موئەزین لە تەكێى و مزگەوتەكان دامەزراندوەو 5 یان دەوام ناكەن موچەكانیان بە نیوەى دەداتێ!
ساڵى 2009 تەنها لە وەسڵى نانخوادنى یەك ڕۆژى مانگى ڕەمەزان كە بۆ مامۆستایان و كەسایەتى ئاینیەكانى هەولێر سازكرابوو ، لە متعەم ئەبو شەهاب بە ئیعترافى دلێر 100 نەفەریان زیاد نووسیبوو، لەگەڵ لێژنەكاندا!
لە هەر لێژنەیەكدا دانرابێت ئەوا نەعزوبیلا (بۆگەنى كردووە) و سەهمى خیانەت و ناپاكى و دەستپیسى ئەوەى تێدابووە!
بۆ مانەوەشى ڕاپۆرتى چەواشەكارى دەداتە پاراستنى پارتى و دەیان كەسى بێتاوانى بەناوى ئیسلامى و ئیرهابى خزاندۆتە ژوورە تاریكەكان!
بەڕێز مامۆستا كامیل حاجى عەلى، گەر شێخ محەمەد شاكەلى شەریكە دزنەبووەو گەندەڵى نەبووە ئەوا بۆچى ئیجرائەتى بەرامبەر بە دلێرو نمونەكانى وەك ئەو نەكردووە؟! گەر جەنابیشتان چاوپۆشى لە گەندەڵیەكان و ڕەفتارەكانى دلێر بكەن ئەوا تۆش هەمان چارەنووسى شاكەلیتان دەبێ!
گەر هەر كەسێك بێتە سەر خەت ئەوا نهێنیەكانى ئەویش ئاشكرا دەكەین!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست