ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت بڵێ، که به‌ناز له‌به‌ر هۆکارێکی تر خۆی سووتاندووه
Tuesday, 13/09/2011, 12:00
عارف قوربانی ئه‌م هه‌واڵه قێزه‌ونه‌ی بۆ لیژنه‌ی دامه‌زراندن نووسیوه، دواتر لیژنه‌ی دامه‌زراندن به‌ناوی خۆیانه‌وه بڵاوییان کرده‌وه.
من دڵنیام عارف قوربانی کۆنه ره‌فیق حیزبی هه‌رچه‌نده باسی بکرێت و ئه‌و رابردووه ره‌شه‌ی بخرێته به‌رچاو ئه‌و هیچ باکی نییه‌و به‌رده‌وام ڕاهاتووه، چونکه له رێگای ماستاو و مامه حه‌مه‌یی بۆ په‌ربرسه‌کان پاروی چه‌ور ده‌گلێنێ. ئه‌م عارف قوربانییه بلیمه‌ته له‌وه‌ی چۆن ماستاو بۆ به‌رپرسه‌کان بکات له‌و رێگایه‌وه دڵیان ڕازی ده‌کات و هه‌رچی داوایه‌کی شه‌خسی هه‌بێت به‌ئاسانی به به‌رپرسه‌کانی جێبه‌جێ ده‌کات، من به گۆتره قسه ناکه‌م ده‌یان نمونه‌م له‌لایه با عارف قوربانی بتوانێت بێته وه‌ڵام و بڵێت وانییه، بۆ نموونه عارف له کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا بۆ رازی کردنی دڵی به‌رپرسه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له دیدارێکی ته‌له‌فیزیونی دا وتی : گه‌رمیان له پشته‌وه گولله‌ی به‌رنه‌که‌وتووه ئه‌وه گوله‌ی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی نه‌بووه دواتر دوای ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکێکی، زۆر به‌شه‌رمه‌وه داوای لێبوردنی کرد و که‌وته منگه منگ، له‌م رۆژانه‌یشدا له‌وتارێکیدا واینووسیوه ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ری ئاسۆس هه‌ردی دا‌و شه‌ڵاڵی خوێنیان کرد پیاوه‌کانی عومه‌ر فه‌تاح نین و که‌سانی ترن، له تازه‌ترین نووسیینیدا له رۆژنامه رووزه‌رده‌که‌ی ئاسۆدا نووسیوێتی ئه‌و کچه‌ی هه‌ولێر (به‌ناز جه‌واد) که خۆی سووتاندووه هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه که دانه‌مه‌زرابێت، به‌ناز هه‌ر فۆرمیشی بڵاونه‌کردۆته‌وه.
به‌ڕێزان ئا ئه‌مه‌یه بێشه‌رم و شکۆیی عارف قوربانی ئاماده‌یه له پێناو فێڵکردن له خه‌ڵک و رازی کردنی دڵی به‌رپرسه‌کان و هه‌ندێک ده‌ستکه‌وتی زیاتر ئاوا به‌درۆ ئه‌و هه‌واڵه بڵاوبکاته‌وه و بڵێت: به‌ناز جه‌واد ته‌نانه‌ت فۆرمیشی پڕنه‌كردووه‌ته‌وه" من له سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه ئه‌وه‌م پێگه‌یشت و بۆی باسکردم، که عارف قه‌ربانیی وای پێشنیارکرده‌وه که لیژنه‌ی دامه‌زراندن له هه‌ولێر وا رابگه‌یه‌نێت، گوایه خۆسوتاندنی به‌ناز هیچ په‌یوه‌ندی به‌دامه‌زراندنه‌وه نییه، ئینجا عارف قوربانی له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی دامه‌زراندن ئه‌م هه‌واڵه‌ی نووسیوه و له ئاسۆ بڵاویکردۆته‌وه و بۆئه‌وه‌ی له‌م رێگایه‌وه ئه‌م تاوانه بۆ ده‌سه‌ڵات و لیژنه‌ی دامه‌زراندن په‌رده‌پۆش بکات.
بۆزانیاریتان هاورێیه‌کی نووسه‌ر له رۆژنامه‌ی ئاسۆوه پێیراگه‌یاندنم که عارف قوربانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دامه‌زراندندا رێککه‌وتووه‌و ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و نووسیوێتی ئه‌وانیش به‌لێنی ئه‌وه‌یان پێداوه کۆمه‌ڵێک که‌سی بۆ دامه‌زرێنن، عارف به‌ڵیژنه‌که‌ی وتووه به‌م هه‌واڵه که‌سایه‌تی به‌ناز جه‌واد له‌که‌دار ده‌که‌ین و ئه‌و گومانه دروست ده‌که‌ین که ئه‌م کچه به‌هۆی شتی تره‌وه خۆی سووتانبێت.
ئا ئه‌مه‌یه بێڕه‌وشتی عارف قوربانی که‌سایه‌تی مردووه‌کانیش له‌که‌دارده‌که‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه عارف قوربانی نووسیوێتی دواتر به‌ناوی لیژنه‌ی دامه‌زراندنه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه.
تێبینی کوردستانپۆست: ئه‌م نووسینه و زانیارییه تازه‌یه له ده‌سه‌ڵات ده‌وه‌شێته‌وه، چونکه کاتی خۆشی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان و په‌رده‌پۆشکردنی تاوانه‌که‌ی بنه‌ماڵه، سه‌رده‌شتیان کرده تیرۆریست ، ئیستاش له رێگای عارف قوربانییه‌وه، ده‌یانه‌وێت ئه‌م سیناریۆیه دابڕێژن.
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=30308&Jor=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست