بۆ سه‌رکردایه‌تی حزبی شیوعی کوردستان ئه‌رێ که‌مال شاکر له کوێیه؟
Tuesday, 16/02/2010, 12:00
هه‌موو ئه‌ندامێکی حشک ده‌زانێت که‌مال شاکر داهێنه‌ری نه‌ریتێکی نێگه‌تیڤه له ژیانی حزبایه‌تیدا ئه‌ویش حاڵه‌تی خۆ به گه‌وره‌تر زانینه له حزب و مێژووی پڕاوپڕ له قوربانیدانی شیوعیه‌کان ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش خۆی خستۆته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ره‌خنه و نابێت که‌س ره‌خنه‌ی لێبگرێت و ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی لێبگیرێت ئه‌وا یه‌کسه‌ر جانتاکه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌رواته‌وه بۆ ماڵ ، به داخه‌وه ئه‌م نه‌ریته نێگه‌تیڤه وه‌کو په‌تایه‌کی مه‌ترسیدار له‌ناو گیانی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حشک ره‌گی داکوتاوه و ئه‌و ئاوه‌ی که‌مال شاکر رشتویه‌تی ئه‌وان پێی لێ ده‌خشێنن .
له کاتێکدا سه‌ری زمان و بنی زمانی سه‌رکردایه‌تی حزب نه‌بوونی توانای داراییه و زه‌نگی قه‌یرانی دارایی حزبیان کردۆته بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زاریان ، که‌چی که‌مال شاکر ساڵێ دوو تا سێ سه‌فه‌ری ئه‌وروپا ده‌کات و که‌سیش زات ناکات بڵێت ئه‌رێ بۆ کوێ ئۆغر ده‌که‌یت و به‌رنامه‌ت چییه ؟
دیاره هه‌ر سه‌فه‌رێکی که‌مال شاکر هیچیان له مانگێک که‌متر ناخایانێت و به هه‌زاران دۆلاریشی گه‌ره‌که ، له کاتی گه‌رانه‌وه‌شی نه که‌س ده‌پرسێت سه‌فه‌ری کوێت کرد و به‌رنامه‌ت چی بوو ؟ نه ئه‌ویش ئاماده‌یه هیچ بڵێت ته‌نها هه‌ندێک نوکته‌ی کۆنی سواو و چه‌ند گۆڤارێکی ره‌نگاوره‌نگ بۆ سه‌رکردایه‌تی ده‌هێنێته‌وه و ده‌یکاته نوکته‌خانه.
ئه‌مه له کاتێکدا پێویسته له دووای گه‌رانه‌وه‌ی له هه‌ر سه‌فه‌رێکدا به دابه‌زاندنی نامه‌یه‌ک ته‌واوی رێکخستنه‌کانی حزب له ناوه‌رۆکی سه‌فه‌ره‌که‌ی ئاگاداربکاته‌وه ، به‌ڵام بابای ناوبراو چونکه سه‌فه‌ره‌کانی ته‌نها بۆ خۆشی و کات به‌سه‌ربردنه بۆته جۆرێک له سه‌فه‌رکردنی نیمچه نهێنی و هیچی له‌باره‌وه ناوترێت .
ئێستا که له کوردستان پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ک و له عه‌ینی کاتدا مانگی شوباته و له 14 ی مانگدا رۆژی شه‌هیدی شیوعیه و هه‌موو شیوعیه‌کان به شانازییه‌وه یادی هاوڕێ گیان به‌ختکردووه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه که‌مال شاکر له سه‌فه‌ردایه ، له مانگی حه‌وتی رابردوه‌وه ئه‌مه دووه‌م سه‌فه‌ری که‌مال شاکره بۆ هه‌نده‌ران .
سه‌فه‌ری رابردووی له 26-7-2009 بوو که ته‌نها یه‌ک رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان تێپه‌ڕیبوو ، هه‌موولایه‌ک ده‌یانزانی حزب دووچاری چ نسکۆیه‌کی گه‌وره هاتووه به‌هۆی ئه‌و ده‌نگه که‌مه‌ی هێناویه‌تی ،
له‌و وه‌خته‌دا له جیاتی دانیشتن و پێداچوونه‌وه به هه‌موو حساباته‌کانی حزبدا
جه‌نابیان ده‌ستی دایه جانتای سه‌فه‌ر و که دوای زیاتر له مانگێک گه‌رایه‌وه تا هه‌فته‌یه‌ک له ماڵه‌وه لێی پاڵکه‌وت و سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی نه‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ روینه‌دابێت .
حزب له کاروانی خه‌بات و پڕ له قوربانیدا له سایه‌ی سه‌رکردایه‌تی به هه‌ر هۆکارێکه‌وه‌بێت گه‌لێک جار تووشی هه‌ڵه هاتووه و باجی قورسی هه‌ڵه‌کانی داوه و له‌م قوربانیدانه‌دا بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شی شێری به‌رکه‌وتوه و ته‌نها و ته‌نها سه‌رکردایه‌تی به‌رپرس بووه له‌و هه‌ڵه کوشندانه‌ی کراون ، له قۆناغی ئه‌مرۆی خه‌باتمان گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ئه‌وه‌یه که که‌ماڵ شاکر سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبه ده‌بێت ئه‌م هه‌ڵه‌یه راستبکرێته‌وه .
ره‌نگه له مێژووی حزبدا جاری یه‌که‌م بێت راسته‌وخۆ بنکه‌ی حزبی له گه‌وره‌ترین هه‌ڵه به‌رپرس بن ، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که که‌مال شاکر سه‌رکردایه‌تی حزب ده‌کات
پێویسته له زووترین کاتدا ته‌واوی بنکه‌کانی حزبی گوشار دروست بکه‌ن بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی پێش وه‌خت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تییه‌کی نوێ ، سه‌رکردایه‌تییه‌ک له فیکر و ئاکاردا شیوعی بن و درێژه‌پێده‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی فیکری و عه‌مه‌لی هاوڕێیانی هه‌میشه زیندوو فه‌هد و سه‌لام عادل و جه‌مال حه‌یده‌ری بن .
ده‌بێت هه‌رچی زووه کۆتایی به ده‌ورانی سه‌رکردایه‌تییه‌کی بازرگانی سیاسی و ده‌سته‌مۆکراوی ده‌سه‌ڵات و ئه‌حزابی قه‌ومی بهێنرێت .
لێره‌دا دووباره ده‌پرسمه‌وه سه‌رکردایه‌تی حزبی شیوعی کوردستان
ئه‌رێ که‌مال شاکر له کوێیه ده‌توانن وه‌ڵامێکمان بده‌نه‌وه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست