حزبی شیوعی کوردستان به‌ره‌و کام هه‌ڵدێر هه‌نگاو ده‌نێت ؟
Saturday, 05/09/2009, 12:00
شایان کۆیی
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌م و زۆر چاودێری گۆڕه‌پانی سیاسی ده‌که‌ن له کوردستان ده‌زانن حزبی شیوعی له کوردستان رۆژ به رۆژ له‌گه‌ڵ ئه‌و پاشه‌کشه‌یه‌ی تووشی بووه له رووی ئاستی جه‌ماوه‌ری له ئاستی فیکریش وه‌کو حزبێکی مارکسی لینینی هه‌میشه له کاڵ بوونهوهدابووه به‌ره‌و شێوازی حزبی قه‌ومی و بۆرژاوزی تا گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌ک نه‌مێنێت له نێوان ئه‌و حزبه به‌ناو شیوعیه و باقی حزبه قه‌ومیه‌کانی تری سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش واته حزبێکی له ناوه‌رۆک و به‌رنامه بۆرژوازی عه‌یار 24 به‌ڵام به ناوی شیوعی سه‌ری ئه‌م حزبه‌ی خوارد و ئه‌نجامی دووا هه‌ڵبژاردنیش
حاڵی ماڵه شێواوه‌که‌ی ئه م حزبه‌ی ده‌رخست .
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی و بنکه‌ی ئه‌م حزبه بخاته به‌رده‌م ئه‌مری واقیعی به خۆداچوونه‌وه و ده‌ستنیشانکردنی که‌م و کوڕی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌کان ، به پێچه‌وانه‌وه ئێستا به‌ره و حزبێکی ئیسلامی هه‌نگاو ده‌نێت و حزبی شیوعی که به ره‌فتار و کار بۆ خه‌ڵک سه‌لماندی جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتی ، ئێستا له رێگای به‌رنامه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی ئازادی که‌ناڵی هه‌ولێریان که بێ به‌رنامه‌ترین ته‌له‌فزیۆنی هه‌ولێره و خه‌ڵک به ڤیدیۆخانه ناوی ده‌بات،
ده‌یانه‌وێت به خه‌ڵک بڵێن ئێمه هیچ جیاوازیه‌کمان له‌گه‌ڵ یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی نیه .
دووه‌م شه‌وی مانگی ره‌مه‌زان بوو بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی که‌ناڵه‌کانی نۆرماڵ یه‌ک به یه‌ک سه‌یری که‌ناڵه‌کانم ده‌کرد ئه‌وه‌ی له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئازادیم بینی خستمیه حاڵه‌تێک نه‌مزانی چ ناوێکی بۆ دابنێم له وێرانه‌یی زیاتر . ده‌بینم حزبی شیوعی به‌رنامه‌یه‌کی پرسیار و وه‌ڵام پێشکه‌ش ده‌کات له ناو به‌رنامه‌که‌ش کاکی پێشکه‌شکار پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زان له‌و خه‌ڵکانه ده‌کات که چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌کات و له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامی راستی پرسیاره‌کانی کارتێکی وه‌رگرتنی شه‌ربه‌ت و تورشی و شیرینی پێده‌دان و ریکلامێکی خه‌ستیشی بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگوینی له کلۆری دار دۆزیبێته‌وه و بانگه‌شه‌ی ده‌کرد به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان ئه‌م به‌رنامه‌یه تا کۆتایی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت .
من به‌رده‌وام بووم له گه‌ڕان به‌ناو که‌ناڵه‌کانی هه‌ولێر هه‌مان به‌رنامه به‌ڵام به دیکۆر و پێشکه‌شکاری تره‌وه له تیڤی ئیسلامیه‌کان پێشکه‌ش ده‌کرا و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی حزبی شیوعی جیای ده‌کردنه‌وه ته‌نها ئارمه‌که‌یان بوو ، ئه‌مجاره‌یان نۆره‌ی که‌ناڵی گه‌لی کوردستان هات که‌ناڵه نۆرماڵهکهیان .
به رای ئێوه له‌و شاشه‌یه چیم بینی؟ ده‌بینم به‌رنامه‌یه‌کی به‌ڵگه‌نامه‌یی په‌خشده‌کات که دیدارێک بوو له‌گه‌ڵ ڤیدل کاسترۆی سه‌رۆکی کوبا،به کوردیه‌کی پاراو جوان دۆبلاجی کوردی کرابوو .
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا که تا کۆتایی بینه‌ری بووم کاسترۆ له روانگه‌یه‌کی مارکسیانه جیهانبینیه‌کانی خۆی ده‌خسته روو و به راستی من له پای ئه‌م به‌رنامه‌یه له گه‌وره‌یی کاسترۆ گه‌یشتم و وتم سه‌یر بکه‌ن حه‌یف به‌و مرۆڤه ده‌وترێت دکتاتۆر ؟ خودایه چی ده‌بوو دکتاتۆره‌کانی ئێمه‌ش وا بیرمه‌ندی گه‌وره و مرۆڤ دۆستبان و ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌مان بهسهردانههاتبا؟
له تایتڵی کۆتاییدا نووسرابوو وه‌رگێڕ (عومه‌ر مامه کورده) و ناوبراو کۆنه یه‌کگرتووی ئیسلامیه .
دوای به‌راوردکردنی کاره‌کانی ئه‌و دوو شاشه‌یه هاتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌و حزبه به‌ناو شیوعیه ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌هزه‌له‌یه‌ی ناوی ناوه ته‌له‌فزیۆن دایبخات زۆر باشتره له‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ، بۆ شه‌وی دواتر هه‌ر له شاشه‌ی ئازادی مه‌هزه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌ترم بینی کاتێک کچه پێشکه‌شکارێکی به‌رنامه‌یه‌کم بینی وا به خاتری مانگی ره‌مه‌زان به له‌چکه‌وه به‌رنامه پێشکه‌ش ده‌کات، من له‌گه‌ڵ بێڕێزی نیم به هیچ ئاین و عه‌قیده‌یه‌ک به‌ڵام خۆ ده‌بێت حزبی شیوعی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مارکسیستی بوونی خۆیشیان راستگۆنهبن ئه‌وا ده‌بێت له‌گه‌ڵ عه‌لمانی بوون راستگۆبن .
28-8-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست