کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانی کوردستان پۆست و نووسەرانی بە ئاژاوه‌چی ناوبرد

Wednesday, 29/08/2012, 12:00







گەر ئاورێک لە مێژووی هەر گەلێکی ئەم دونیایە بدەینەوەکەم تا زۆر هەر گەلەو سەرکردەیەکی تیادا هەڵکەوتووە بە کۆمەڵێ سیفات و ئاوەڵناوی پۆزەتیڤانە یا خود نێگەتیڤانە، زۆرینەی ئەو سەرۆکانەی کە لە ناو ئێش وئازاری گەلەکەیان دروست دەبن هەمیشە مێژوویەکی پڕ لە کەڕامەتی نەتەوایەتی تۆمار دەکەن و دەبن بە سیمبۆلێکی تا هەتایەی گەلەکەیان کە هەرگیز لە یاد نەکرێن نموونەش زۆرن لە ئاست ئەم بەڕێزانە کە مێژووش بەش بەحالی خۆی لە ئاست ئەم سەرکردانە هەمیشە مل کەچن، ناشمەوێت ناوی ئەم سەکردە مەزنانە بێنمە ئاست ناکەسایەتیەکی وەک سەرۆکە نەخۆشە پیرکەوتەکەی ووڵاتی عاجباتیان، پێچەوانەکەشی هەندێ سەرۆک بە پیلانی ژەهراوی لە کاتی بەرپابوونی شۆڕش ڕێوی ئاساخۆیان بە کەسایەتی پاک و بێگەرد دەخەملێنن لە دوایی دا دەبن بە گەورەترین دڕندە سەرەتا لە هاوڕێیە هەرە نزیکەکانین دواتر دەبنە دوژمن و ناحەزانی گەلەکەیان ئنجا دەبنە دکتاتۆرێکی ترسناک بۆ خاک و نیشتمانەکەیان و ترسنۆکترین کەسایەتیش لە مێژوودا تۆمار دەکەن، نموونەشمان لە سەر ئەمانەش زۆرە بەڵام هێشتاش لە سەرۆکە قەزەمەکەو سەرۆکە پیرە نەخۆشەکەی خۆمان باشترو تا ڕادەیەک خزمەتێک دەکەن کە خەڵکانێکی دوایی خۆیان، خۆیان بۆ بە کوشت دەدەن ئەوەتا نوونەی قەزافی و سەددام و ئەسەد.
لە کۆبونەوەیەکی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی خودی خۆی
 کە سێک ئاسا پرسیاری ئاراستە دەکات دەربارەی ئەو ئیتفاقییە بە ناو ستراتیژیەی نێوانیان کە تا ئێستاش زێدە لە نیوەی سەرکردایەتی و بن کردایەتی یەکیەتی نازانن ئەو ئیتفاقییە یانی چی؟
ئەویش دەم و چاوی زیاتر دەترشێت و دەڵێت نازانم بۆ ئێوە هەندە باسی ئەو ئیتفاقیە دەکەن خۆتان بڕۆنە ناوەڕۆکی بۆ بە من دەڵێن، یەکیکی تیش دەڵێت بەڕێز مام مەبەستمانە بۆ ئیعلام بیوروژێنین و باسیان بکەین مام جەلالیش وەک ئەوەی تۆقی بێت لە ڕاگەیاندن دەڵێت ئەو کوردستان پۆستە ئاژاوه‌چیانه‌  و خوێریانه‌ حەیاو شەڕەفی ئێمەیان بردووە هەمیشە بە دوامانن.
دە فەرموون ئەمەش سەرکردەیەک کە خۆی بە خاوەن ووڵاتێک نازانێت پڕە لە کەساسی و ماڵوێرانی و نەخۆشی و بەد بەختی کە هەر هەموو ئەمانە خۆیان دروست کەرو نەخشە ئاسای خۆیانن، لە بڕی ئەوەی سوپاس و پێزانین بۆ ئەو بوێرو ئازایەنە بدات کە کە لە سەر حسێبی ماندوو بوونی خۆیان کار دەکەن جیا لە بەدەر هەموو
ئاستە بەرزەکان دێت دەڵێت کوردستان پۆستی خوێری ئەمە ئاستی سەرکردەیەک بێت دەبێت چاوەڕوانی چی لە کۆیلەکان بکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە