کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا بەعسیەکان شەریفتر بوون یا مه‌سعوود و جاشه‌کانی؟

Monday, 06/08/2012, 12:00




زاراوەی جاش دیاردەیەکی نوێ نییەلە ووتەو نووسینی ڕۆژانەی ڕۆژنامەکان ومیدیاکانی کوردی دا، زیاترلە نیو سەدەیە ئەم دیاردەیە دەبینین و دەبیستین، بە بۆچوونی من جاش یاخود جاشۆلکە گیانلەبەرێکی زیان بەخش نییە و بگرە سوود بەخشیشە زۆریش گوێڕایەڵە بۆ خاوەنەکەی تەنها برسی نەبێت خۆراکەکەی بۆ مسۆگەر کەیت ئیدی هەرچیەکی پێدەکەیت نازانێت بڵی نا یا هەڵوێستێک وەرگرێت یا تووڕە بێت یاناڕازی بێت لەم بارە قورسەی کە پێی هەڵدەگیرێت، لە قەبارەش زل و گەورە بە مێشکیش زۆر بچووک وە بەدەر لە هەندێ گیان لەبەری تری وەک ئێستر یا خود ئەسپ کاتێ بارێکی زۆر قورسی پێ هەڵدەگریت کە زانی لە سنوری خۆی زیاتر بێت ئەوا گەر نەشتوانێت بە زمان داکۆکی لە خۆی بکات،هەڵوەستەیەک وەردەگرێت و کاردانەوەیەکی دەبێت. من بە چاوی خۆم بینیومە کە ئێستر چۆن خۆی هەڵداوە لە دوندی هەرە بەرزی چیا سەختەکان دا کە زانیویەتی بەرگەی بارەکەی زیاتر بۆ هەڵناگیرێت لە بێزاری دا ڕێگای نەمانی بۆ خۆی هەڵبژاردووە.
بە درێژایی مێژووی خەباتی چەکداریبە ناو کوردایەتی لە دژی ڕژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق دا ئەم دیاردەیەی جاشایەتی سەریان هەڵداوە و ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو بزووتنەوە چەکداریەکان لە بەر نەبوون و تێنەگەیشتنی چەمکی دیموکراسی بە تۆقین و کوشتن و نانەوەی تاوانی بێ بەڵگەو بە زیندان و بە چاڵکردنی هەندێ بیروڕای ئازادو نەبوونی شوێنی شیاویش بۆ هەندێ کەسی خاوەن ئیڕادەو خۆڕاگر کە دەبوونە سووتەمەنی کۆتاییان بە ژیانیان دەهێنا، کەچی کەسانی ‌بێ هەڵوێست و خاوەن نا شەهامەت و چاوبڕ لە دەسەڵات وکورسی هانایان دەبردەبەر دوژمنەکان و داگیرکەرانی ناوچەکەو دەبوونەهۆی دواکەوتنی بەرەو پێش چوونی بزووتنەوەکان بەڵگەی زیندووش لە سەر ئەمە جاشایەتیەکەی 66ی جەلال تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەدی خەزوری بوو کە زۆرینەی نەوەکانی بەشدار بوو لە هەردوو بە ناو شۆڕشەکانی بەر لە نیو سەدە گەواهی ئەوە دەدەن و ئاگادارن.
کەدەڵێین داگیر کەر یانی داگیر کەر جا هەر کێ و کەس و سیستەمێک یا دەوڵەتێک لە مەڕ تورک، عەرەب، یا فارس تاڵەبانی یا بارزانی بێت کە هات خاک و ووڵات و سەروەت و سامانی قووتی خەڵکی ستەمدیدەیان بۆ مەرامە ژەهراویەکانیان بەکار هێنا تۆ نابێت جیاوازیان پێ بکەیت، زۆرینەمان لە یادمانە لە سێ دەیەی بەر ئێستا کە چۆن شەڕە بێ سەرو بەرەکانی ساڵانی هەشتاکان کە بەعسیە دڕندەو شۆڤینیەکان وەک داگیرکەر دەیانەویست گەلەکەمان بە جینۆساید بکەن، بەڵام جاشە بێ کەڕامەتەکان و ئەوانەی پاڵپشت و داهێنەری جاشایەتی بوون چۆن لە پێشەوەی داگیر کەران وەک نیشاندەر و شارەزایەک لە ناوچەکان سیخوڕیان بۆ دوژمنان دەکردو زیاتریش داخ لە دڵ و ویژدان فرۆشانەشەڕی بێ خەڵکی دیفاعی بێ چەکیان دەکرد و لە دوایی دابە موقابیلی چەند پارەیەکی کەم چاویان دەپۆشتن.
بەڵام ئەوەی جێگای بەسە لە ئێستای سەدەی بیست و یەک کە مەسعود بارزانی زۆر بێ شەرمانەو سووکانە بە ئاشکرای جۆرە جاشێتیەکی عەسری نوێی هێناوەتە ناو ئەو سەردەمە ئەویش دەست تێوەردانە لەو پارچەیەی ڕۆژئاوا کە بە درێژایی مێژوو مەحرووم کراون لە مافە هەرە سەرەتاییەکانی مرۆڤایەتی کە ڕژێمی بەعسی سوریا تا ئێستا دان بە بوونی زیاتر لە 3 ملیۆن تاکی کورد دانانێت وەک نیشتمانیەکی پلە 2 بە خوار سەیریان دەکات وە نابن بە خاوەن شەهادەی ووڵاتەکەی خۆیان، کەچی دەچێت دەیەوێت کلکایەتی بۆ تورکی بێ ڕەسەن بکات و نەیەڵێت ئەم ئەزموونەیان سەرکەوێت کە خەیاڵی خاوەو زیاتریش بووە مایەی سەرشۆڕی هەموو کوردێک بە داگیر کەرەکەش وە دەشزانێت تورک نایانەوێت مرۆڤێکی خۆیان بە خەسارەت بفەوتێنن ئەوا مەسعودی خائین و جاش و گەندەڵ چۆن 3 هەزاری بۆ شەڕی پەکەکە بە کوشت دا بە هەمان شێوە 5 هەزاری تر بە کوشت دەدات، جا ئێوە بڕیار دەر بن لەوەی ئایا جاشەکان خاوەنی هەر چی بێ مۆڕالیەتێکی سەر زەمین هەن بێکەڕامەت ترین کەسی سەر زەمینن یاخود نا؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە