ئەم پارچه شیعرە پێش کەشە بە بنەماڵەو مەسعودی کوڕی مەلامستەفای بارزانی
Sunday, 30/09/2012, 12:00
حکومەتێک نەیبێ بۆ گەل تۆزێ خێر
لە دەرەوە ڕێوی و لە ناوخۆدا شێر
دوای بیست و دوو ساڵ هێشتا ساوا بێ
خۆری تەمەنی یا خوا ئاوا بێ
ووتاری درۆو کاری دزی بێ
سەرقاڵی فێڵ و غەش و کزی بێ
داهاتی ووڵات لای ئەو لوقم بێ
کەشتی و کاپتنی یا خوا نوقوم بێ
دەست کەوتی گەورەی 31ی ئاب بێ
ووتە بێژەکەی عەبدول وەهاب بێ
گەر نەی ڕووخێنین ئێمەش ڕیسوا بین
گیرۆدەی غەورە غەزەبی خوا بین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست