کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌ڵاڵی بۆ تاڵه‌بانی ناکات به‌ڵکو به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه
Saturday, 14/11/2009, 12:00
ماوه‌یه‌که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک بێویژدانانه‌و بێئه‌وه‌ی ئاگایان له وورده‌کاری نه‌خشه‌و پلانه‌کانی کاک کۆسره‌ت بێ که‌وتونه‌ته په‌لاماردانی ئه‌و زاته. کرۆکی ئه‌و دژایه‌تی‌و په‌لامارو بهیانووانه‌ش ئه‌وه‌یه که گوایه کاک کۆسره‌ت خه‌ڵکه‌کانی گۆڕان له هه‌ولێرو کۆیه هه‌ڵده‌گێڕیته‌وه.
من وه‌ک که‌سێکی نزیک‌و به ئاگا له کار‌و نه‌خشه‌کانی کاک کۆسره‌ت، بێئه‌وه‌ی خزم یان کارمه‌ندی کاک کۆسره‌ت بم، به ویژدانه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێم که کاک کۆسره‌ت پێویستی به هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی هیچ که‌سێکی گۆڕان نیه به‌ڵکو به پێی نه‌خشه‌و پلانێکی دووربینانه‌و ژیرانه کاره‌کانی خۆی ده‌کات.
ئه‌وانه‌ی له‌م ماوه‌یه گوایه له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هاتینه‌وه (ئه‌مسالی ئازاد جۆلاو برایم سۆفی‌و موحسین یاسین‌و مه‌لا برایم‌و فازیل‌و....) کاتی خۆی له‌سه‌ر بڕیار‌و داوای کاک کۆسره‌ت چووینه ناو گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی پێیان بکرێت نه‌یه‌لن گۆڕان وا له خه‌ڵکه‌کانی خۆی بکات ده‌نگ بۆ مه‌سعود بارزانی بده‌ن. به پێێ ئه‌و زانیارییانه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 کاک کۆسره‌ت له سه‌رچاوه‌ی زۆر نزیک له ناو جه‌ماعه‌تی گۆڕان ده‌ستی که‌وتبوو، گۆران ده‌یویست له هه‌ولێر لۆ ڕازیکردنی مه‌سعود بارزانی‌و لۆ دژایه‌تیکردنی مام جه‌لال وا له ئه‌ندامه‌کانی خۆی بکات ده‌نگ به مه‌سعود بارزانی بده‌ن. به‌ڵام کاک کۆسره‌ت چونکه دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌ی خوێنی شه‌هیدانه‌و خیانه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه ئاشبه‌تاڵکه‌ره‌که‌ی بارزانی له‌بیره‌و 31ی ئابی له بیر ناچیته‌وه بۆیه ته‌زحیه‌ی به کۆمه‌ڵێک کادیری باوه‌ڕپێکراوی خۆیدا له‌و کاتانه بچنه لای گۆڕان. ئیشی ئه‌وانیش له‌وێ ڕوونکردنه‌وه‌ی خیانه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‌و هاندانی لایه‌نگرانی گۆڕان بوو که ده‌نگ به مامۆستا که‌مال میراوده‌لی بده‌ن‌و پۆتی مه‌سعود بارزانی بشکێنن. کاتێکیش ئیشی ئه‌وانه ته‌واو بوو هاتنه‌وه لای کاک کۆسره‌ت. ڕاستییه‌کی دیش هه‌یه که نابی له‌بیر بکرێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کاک کۆسره‌ت حه‌قیتی له ماجه‌لال‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بگه‌یه‌نی که له هه‌ولێر هێزی هه‌یه.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ به‌وانه بڵێم که تا ئێستاش کاک کۆسره‌تیان نه‌ناسیوه یان ده‌یانه‌وێ سومعه‌ی کاک کۆسره‌ت ببه‌ن که کاک کۆسره‌ت زۆر له‌وه گه‌وره‌تره ده‌ڵالی بۆ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بکات، به‌ڵکو پیاوێکی دووربینه‌و ده‌یه‌وێ به به‌ردێک دوو کێشکه بکوژی. ئێستاش کادیرو ئه‌ندامی دی له‌وێ ماون‌و به‌رنامه‌ی تریان له‌به‌رده‌سته‌و هه‌ر کاتێک کاره‌کانیان ته‌واو بوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای کاک کۆسره‌ت.
سه‌ردار مه‌خموری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست