لەگەڵ خوێندنەوەى بەیاننامە كەى بزوتنەوەى گۆڕان پارتى و یەكێتى توشى جۆە هیستریایەك بوون كە قەت توشیان نەبوە , نە پارتى لە ئاشبەتاڵدا توشى بوە و نە یەكێتیش لە ڕاكردنەكەى 31ى ئابدا توشى بوە , ترسى ئەم جارەیان ترسى لە دەست چونى ئەو پاروە چەورەیە كە دەیخۆن لە سایەى ئەم دەستكەوتانە وە كە بە خوێنى شەهیدان...
دەزگاى زانیارى بە حسابى جەماعەت دەزگایەكە بۆ پاراستنى ئەمنى نیشتمانى كوردستانە , ئەم دەزگایە دەزگایەكە تایبەت نیە بە حیزب بەڵكو بۆ خزمەتى خەڵكى كوردستانە و لە پێناوى ئەواندا ئیش دەكات , ئەمە ئەو درۆیەیە كە دەسەڵاتى پۆلیسى كوردستان لە پێناو بە یاسایى كردنى دەزگا سەركوت كەرەكانیاندا ئەم جۆرە درۆیانە دەكەن...
پێش ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بەیاننامەكەى بڵاو بكاتەوە , پارتى و یەكێتى بەنیاز بوون هێرش بكەنە سەر گردەكە ,بەتایبەت بە هۆى زۆر بونى ناڕەزایەتیەكان و خۆپیشاندانى خەڵك و وەستانەوە دژى بڕیارەكەى خائین زادە مەسعود و زیاد بونى توڕەیى خەڵك لە سەر نەبونى كارەبا و خزمەت گوزارى ,وە ئاشكرا كردنى ئەمانە لە لایەن...
لە دواى بلاو بونەوەى بەیاننامەكەى بزوتنەوەى گۆران , بەرهەم بە پەلە خۆى گەیاندە سلیمانى و ئەمیش كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنوسى بەست ,ئەمیش لە ترسى توڕەیى خەڵك كۆمەڵێ قسەى بێ سەرو بەرەى كرد , ئەوەى مایەى پێ كەنینە لاى ئەم جەماعەتە , باڵاترین دەسەڵات لەم حكومەتەدا كە خۆیەتى هاتوە بە ئێمە ئەڵێ گەندەڵى هەیە , چى...
بەلاتانەوە سەیر نەبێت سەرۆك و سەركردەكانى كورد بەرەو ڕووى یەكتر جۆرەها ماستاو و پیا هەڵدان بۆ یەكترى ئەكەن , كەچى كە پشت لێك دەكەن جۆرە ها قسەو ناتۆرە بە یەكتر ئەڵێن , ئەم مانشێتەى سەرەوە قسەى مەلا بەختیارە ,كە لاى كۆنسۆڵخانەى بەریتانیا لە هەولێر كردویەتى ,دواى ئەوەى مەلا بەختیار لە خوێندنەوەى ووتارەكەى...
ئێستا لاى زۆربەى كادرە كانى یەكێتى ئەو كادرە ژیرانەى كە خێرێكیان تیا ماوە ئەوە بەرجەستە بوە كە یەكێتى لە ئاست پارتیدا زۆر بچووك بۆتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژیش بە فیتى تاڵەبانى بچووك ئەكرێتەوە, ئەمە زەنگێكە كە بە گوێى تاڵەبانى و هەندێك لەوانە كەوتۆتەوە لە دواى تاڵەبانیەوە ئەقیڕێنن ,بۆیە زۆر نزیكە كودەتایەك ,...
لەو سەردەمانەدا كە ئەخلاقى سیاسى لاى حیزبەكان هەبوو , ئەو كەسەى دەبوە كادر ,نمونەى ئەخلاقى جوان بوو , ڕەوشت بەرز بوو , ئیش و كارى تەنها هوشیار كردنەوەى خەڵك و پەروەردە كردنیان بوو , لە سەر ڕەوشتى جوان , لە سەر فیدا كارى , بۆ ووڵات و نەتەوە , زۆر كادرمان بینى لەو نمونە بەرزەى ڕەوشت بەرزى , كە هەتا ئەم...
ئەوا تاقى كردنەوەكانى نیوەى ساڵى خوێندكاران نزیك بۆتەوە , ڕۆژى یەك شەممە ڕۆژنامەیەكى هاوڵاتیم كڕى و چومەوە بۆ ماڵەوە , مانشێتى ئەو ژمارەیەى هاوڵاتى زۆر سەرنجى ڕاكێشام كە نوسرابوو بە بڕیارى سەرۆكى حكومەتى هەرێم 16 ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى خانەنشین دەكرێن بە خوشكەزایەكى تاڵەبانیەوە , دەستم كرد بە خوێندنەوەى...
چەند ڕۆژێكى تر مامۆستایانى بەڕێز دەچنە سەر سندوقەكانى دەنگ دان و خۆیان لەو یەكێتى مامۆستایانە ڕزگار دەكەن كە دەیان ساڵە دەستیان خستۆتە بینەقاقاى مامۆستایان ,ئەوەكەرنەڤاڵێكى ترى سەركەوتنى ئیرادەى گەلەبەسەر دزى وگەندەڵى و بەدڕەوشتى یەكێتى مامۆستایانى پارتى ویەكێتى ,ئەمانیش دەبنە تەواوكەرى 25/7 7/ 3 0ئەبێت...
تاڵەبانى هەر چۆنێك بێت , سەرۆك كۆمارى بردەوە , ئەویش بە تەوافوقى سیاسى ,بەڵام و دەیان جار بەڵام خۆشى و یەكێیتیەكەشى جارێكى تر دۆڕاندەوە , بەڵام ئەمجارە چۆن دۆڕاندنێك ,جارێ پێش هەموو شتێك پارتى بە هۆى ئەو فشارە زۆرەى لە سەرى بوو لە ناوخۆدا بە هۆى شەهید كردنى شەهیدسەردەشت و دزینى نەوتى كورد...
شێخ جەعفەرى وەزیرى پێشمەرگە بۆ درۆ كردن ناوى چوە كتیبَى گێنسەوە , چونكە توانى لە درۆ كردندا ژمارەى پێوانەیى تۆمار بكات , بەتایبەتیش لە سەر تازە ترین درۆى كە بە درۆى مۆدێل بەرز تۆمار كراوە , لە سایتەكەى مەلا بەختیاردا ئەو مەلا بەختیارە تاڵەبانى بە سوك ترین پیاو باسى ئەكات , ئەم شێخ جەعفەرە درۆیەكى كردوە...
لە سایتى ئاوێنەدا بابەتێكى خۆش و سەرنج ڕاكێشم خوێندەوە , باى ئەوە بوو شتێكى لە سەر بنوسم ,جارێ با بەشێكى هەواڵەكەتان بۆ بنوسمەوە دواى قسەیەك دەكەین هەواڵەكە دەڵێ ((ئەمڕۆ دووشەممە لەشاری سلێمانی سەرجەم ئەو ریكلامانە كۆكرانەوە كە سەر بە كۆمپانیای نەورۆز تلیكۆمە بۆ ئامێرێكی تازەی بەكارهێنانی ئینتەرنێتی...
ماوەیەكە باس لە نزیك بونەوەى یەكێتى و گۆڕان دەكەن , سەرچاوەیەك دەڵێ نەوشیروان مستەفا و تاڵەبانى بە دزییەوە یەكیان بینیوە , یەكێك دەڵێ وەفدى هەردوو لا سەردانى یەكیان كردوە و كۆمەڵێ شتى تریش هەیە , بەڵام ئەمانە هەر هەمووى درۆیە و هیچى ڕاست نیە , بێجگە لەو وەفدەى كە بە دزى مەكتەب سیاسى یەكێتیەوە...
من چۆن سەركردەیەك بە سومبول و پیرۆز بزانم كە فێرى كردم گوللە بنێم بە سنگى براكەمەوە , فێرى كردم دزى بكەم , فێرى جاشایەتى و خیانەتى كردم سەرۆك و سەركردە كاتێك ئەبن بە پیرۆزو سومبولى نەتەوەكەیان كە هەموو ژیانى خۆیان بۆ نەتەوەكەیان تەرخان كردبێت ,من ئەوانە بە گاڵتە جار ئەزانم كە مەلا مستەفا و مەسعودو جەلال...
مەسعود بارزانى ئەو سەرۆكە خائین و نیشتمان فرۆشەیە , كە لە مێژووى كوردا نمونەى زۆر كەمە لە دوایى باوكیەوە ,خیانەت و جاشیەتى و دزى و تاوانەكانى مەسعودو بنەماڵەكەى ئەمەندە زۆرن لە چەند دێڕێكى وەك ئەم نوسینەدا جێگاى نابێتەوە , مەبەستى من لێرەدا ئەوەیە كە لەو شكاتەى كە سكرتێرە سوكەكەى پارتى و نۆكەرو مل كەچى...