کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕزگار عەلی بڕوا ناكات یان خۆى ئەخڵەتێنێ

Friday, 25/09/2009, 12:00


لە سایتە پڕ درۆ نامەكەى مەلا بەختیاردا ڕزگار على كە ئەندامى سەركردایەتى یەكێتیە و سەرۆكى لیستى برایەتیە لە كەركوك ئەڵێ ((ئه‌وه‌ی له‌ سلێمانی‌و هه‌ولێر ڕویدا سه‌باره‌ت به‌لیستی گۆڕانه‌وه‌ هه‌رگیز له‌كه‌ركوك دوباره‌ نابێته‌وه‌‌)) ئەم قسەیەى ڕزگار على وەك ئەو قسانەى لێپرسراوەكانى سلێمانى وایە كە پێش هەڵبژاردن ئەیانوت لیستى گۆڕان دەرناچن و هەندێكیان خەریك بوو تەڵاقیان دەخوارد كە لیستى گۆڕان لە دوو كورسى تا پێنج كورسى زیاتر ناهێنن , شێخ جەعفەر و مەحمود سەنگاوى گرەویان ئەكرد ئەگەر پێنجیش بهێنین ,بە هەرحاڵ لیستى گۆڕان پێنج قاتى ئەو ژمارەیەى هێنا كە شێخ جەعفەر بۆى دانابون ,ئەمە سەرەتایە و ڕزگار عەلیش هەمان پەتایى گرتوە , دیارە خەڵكى كوردستان دەمێكە دەیانەوێت گۆڕانكارى بكەن , بۆیە ئەو ڕۆژەى لیستى گۆڕان دەركەوت بە فیعلى سەلماندیان كە ئەم كۆمەڵگایە پێویستى بە گۆڕانە و ئەبێت بیگۆڕن , بۆیە بە دەنگەكانیان ئەو ڕاستیەیان بە دەسەڵات ووت كە گۆڕانمان ئەوێت , خەڵكى كوردستان باش ئەو هەموو ناهەقیى و ناعەدالەتى و دزى و خیانەت و گەندەڵیە زۆرەیان ئەبینى كە لە سایەى ئەم دەسەڵاتەوە بە سەریاندا هاتوە ,بۆیە گۆڕان كاتى بوو وە پێویستیش بوو ,كەركوكیەكانیش وەكو كوردى شارەكانى تر ئەوانیش پێویستیان بە گۆڕانە چونكە وەكو برادەرێَكى كەركوكى بۆى باس كردم ووتى
((گۆڕان بۆئێمە باشە)) كەس نیە بە قەد كەركوكیەكان ئازاریان بە دەست ئەم دەسەڵاتەوە چێشت بێت بەو كاتانەى كە لە هەولێرو سلێمانى بوون و بەو كاتانەشى كە لە كەركوكن,كەركوكیەكان ئەو لێپرسراوانەباش ئەناسن كە یەكێتى وپارتى دایانون و ئەوان ئەزانن ئەو كەسانە چى ئەكەن و چۆن بازرگانى بە كێشەى كەركوكەوە ئەكەن و لە سەر حسابى كەركوكیەكان خۆیان دەوڵەمەند كردوە ,ئەو دەسەڵاتەى جەنابتان لە كەركوك ئەیبەن بەڕێوە بە پێى دواین ڕاپۆرتەكان گەندەڵترین دەسەڵاتە بە كورد و عەرەب و توركمانیەوە ئیتر خەڵك چۆن گۆڕانكارى ناكات ,ئەوەتا خۆت ئەڵێیت ((ئه‌وه‌شی له‌ سلێمانی‌و هه‌ولێر ڕویدا، قه‌ت له‌ كه‌ركوك نابینرێته‌وه)) ڕزگار على نازانێ ئەو ناهەقى و ناعەدالەتیەى لە شارەكانى هەولێرو سلێمانى هەیە بگرە بە زیادیشەوە ئەم دوو حیزبە لە كەركوكیش كردویانە و بە ڕایى من و ئەو كەركوكیانەى من بینومن و ئەیاناسم گۆڕان بۆ كەركوك باشە , هەڵپەى ئەم جارە ى تاڵەبانیش هەر بۆ ئەوەیە ئەزانێً كەركوكیەكان دەنگ ئەدەن بە كێ ؟ ئەبێت كەركوكیش بگۆڕێ , ئەبێت گۆڕان بگاتە كەركوك و ئیتر لە ئێوەى كە تەنها لە هەڵبژاردەكاندا كەركوكیەكانتان بیر دەكەوێتەوە ڕزگاریان بێت , ئەگەر ئێمەى شارەكانى هەولێرو سلێمانى یەك جار غەدرمان لێ كرابێت ئەوا كەركوكیەكان دەیان جار , ئەوەتا دوایى ئەو هەموو شەڕە شەقەى مام كردى ئەوەتا كەركوكیەكان لە داخى ئێوە ناچن بۆ دۆزینەوەى ناوەكانیشیان , كوردى كەركوك باش ئەزانن ئەوەندەى ئەو دەسەڵاتەى ئێوە بە خۆت و مام و كاكەتەوە گرنگیتان بە توركمان و عەرەبەكان داوە قەت ئەوەندە بۆكوردەكان باش نەبون , ئادەى پێم بڵێ چیتان كردوە بۆ كەركوك ,ئەوە ئەو ئاوارانەى كە گەڕاونەتەوە لە ژێر خێمەكانى سلێمانى و هەولێرەوە بۆ ناو سەربازگەكانى كەركوك و لەو پەڕى ژیانى ناخۆشدان كەواتە پێم بڵێ چیتان بۆ كەركوك كردوە , لێرە هەر ئاوارە و لەوێش هەر ئاوارەن , بۆیە ئەڵێم كاك ڕزگار بڕوا بكە و خۆت مەخڵەتێنە و با تۆش وەكو لێپرسراوەكانى لاى ئێمەت لێ نەیەت لە خۆتەوە ڕمل لێ مەدە دڵنیابە كەركوكیەكان لە ئێمە زیاتر پێویستیان بە گۆڕانەو ئەوانیش ئەڵێن ئەیگۆڕین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە