کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یاخوا تاڵەبانى هەر بەشت سەر شۆڕ كردن بێت

Wednesday, 16/12/2009, 12:00


ئەو وێنەیەى تاڵەبانى سەرۆكە سوكەكەى عێراق كە ملى كەچ كردوە بۆ هاوسەرى سەرۆكى فەرەنسا ئەوە دەردەخات كە تاڵەبانى هەرچى ئەتەكێتى سەرۆك كۆمارى هەیە نایزانێ و حەیاى ئەو پۆستەشى بردوە ,ئەگەر بۆ ژنى سەرۆك ئاوا بكات و بۆى بچەمێتەوە لەوانەیە تەنها بۆ ڕازى كردنى دڵى سەرۆكەكان پێڵاوەكانى مێردەكەشى ماچ بكات , ئەمە دوا دیدارى تاڵەبانیە كە ئەم جارە چوو بۆ فەرەنسا , ئەم سەرۆكە خۆزگەم وەكو چۆن لە ئاست هەموو كەسێكدائاوا مل كەچ ئەكات و كڕنوش ئەبات لە ئاست میللەت و هاوڕێكانیشیدا ئاوا بوایە , بەڵام بەداخەوە ئەم سەرۆكە گەڕە تەنها لە سلێمانى و قەڵاچوالان شێرە و لەو دوانە دەرچوو لە هەولێرەوە تا ئەو پەڕى دنیا بەردەوام مل كەچ و مل شۆڕە و ڕێوى دەرەوەیە , ئەمە هەر یەكەم جارى نیە هەر لە مەسعود بارزانیەوە كە لە خۆى سوك ترە تا ئەگاتە سەرۆكى بەرەى توركمانى و ئیتر بڕۆ بۆ سەرۆكەكانى تر بەردەوام مل كەچ و مل شۆڕە , خەڵكێنە ئێوە باش سەیر بكەن و بزانن ئەمە هەڵس و كەووتى كەسێكە سەرۆك كۆمارى میللەتێكى چل ملێونى بێت , ئەو كڕنوش بردنەى ناوێ جەنابى سەرۆك , ئەوە سەرۆكى فەرەنسا نیە ئەوە ژنەكەیەتى ,جارێكیش هەر ئەم سەرۆكە سوكە ئەو كاتە سەرۆكى كۆمار نەبوو دانەوییەوە دەستى سەرۆكى بەرەى توركمانى ماچ كرد كەچى دەهۆڵ كوتەكانى تاڵەبانى ووتیان لەو كاتەدا سەرۆك تەزبیحەكەى لێ كەوتوە , ئەى ئەم جارە ئازادى علوج چى ئەڵێ ؟ ئاخر بەو تەمەنەوە ئەم مل كەچ كردنە ماناچیە ؟ ئەى تۆش وەكو ئەوان سەرۆك نیت ؟ ئایا سەرۆكى فەرەنساش واى بۆ هێرۆى ژنت كرد ؟ بێ گومان نەخێر چونكە سەرۆكى ئەو ووڵاتانە وەك تاڵەبانى ئاواسوك نین ,تاڵەبانى لەگەڵ میللەت و هاوڕێكانى شێرە و تەنازول و مل كەچكردن قبوڵ ناكات , دەیان ساڵ شەڕى ناوخۆ , شەڕ كردن لەگەڵ هەموو حیزبەكانى كوردستان , نان بڕینى كادرانى گۆڕان و دەركردنیان , تۆمەت بەخشینەوە بۆ هاوسەنگەرەكانى خۆى , شوكور لێرە شێرە , بەڵام شێرێكى سوك , بەڵام لەدەرەوە بۆ نێچیر و مەسعود و توركیاو ئێران و تەنانەت عەرەبە نابوتەكانى عێراقیش هەروا مل كەچ و مل شۆڕە , ئەوەى لە دەرەوە ئەیكردئەگەر لەگەڵ هەڤاڵەكانى خۆى و حیزبەكەى خۆیدا بیكردایە ئێستا حاڵى یەكێتیەكەى ئاواى لێ نەدەهات , بەڵام ئەمە ناكات , بەڵام ملى شۆڕ و ملى كەچ ئەكات نەك بۆ سەرۆك بەڵكو بۆ ژنى سەرۆكیش , ئەوەى تۆى بەڕێز لەو وێنەیەدا ئەیخوێنیتەوە ئەو پەڕى سوكایەتى ئەم سەرۆكە نیشان ئەدات , ئەمە نەك تەنهاسوكایەتیە بۆ خۆى بەڵكۆ بۆ ووڵاتەكەشى , بەو لەشە گەورەو زلەوە سەر شۆڕ ئەكات بۆ خانمێك ,ئەو خانمەى ئەمیش سەرى بۆ دانەواندوە لەفەرەنسا ناوبانگى باش نیە ,بەڵام لە سەرۆكەى ئێمە قورسترە , كەچى ڕۆژانە دەیان خانمى بەڕێز لەم ووڵاتەدا ڕەشە كوژئەكرێن كەچى تاڵەبانى مل كەچ ناكات لە ئاستیاندا , تا ئێستا نەمان بینى تاڵەبانى لە ئاست خوشك و دایك و كچ و هاوسەرى شەهیدێك ئاوا ملى كەچ بكات لێرە پێى عەیبە , بەڵام لە فەرەنسا و ئەمریكا و ئێران و توركیا پێى عەیب نیە , جوان سەیرى ئەو وێنەیە بكەن چۆن ئەو پیاوە بەلەش قورس و ئەقڵ سوكە ملى تاوانبارى شۆڕ كردوە, بەخوا قەسەم تاوانبارێك ئاوا مل كەچ ناكات بۆ دادوەرێك , خۆزگەم ئەمەى بۆ دایكى شەهیدێك بكردایە ,ئێمە ناڵێین سەرۆك بۆ هاوڕێكانى مل كەچ بكات بەڵام بە قسەیان بكات , بەڵام ئەم سەرۆكە سوكە ئەوە ناكات , لێرە پێى عەیبە , بەڵام ئەمەى سەرۆكى فەرەنسا بۆ ئەو ئاساییە چونكە ئەڵێن ماشاڵلا سەرۆك تاڵەبانى بە ئیحترامە , ئەم مل كەچیەى تاڵەبانى بۆ دەرەوەى دەكات ئەگەر بۆ ناوخۆو هەڤاڵەكانى و دڵسۆزانى حیزبەكەى بكردایە , حاڵ نەدەگەیشتە ئەم ڕۆژە , بەڵام ئەم شێرى ماڵەوەیە و ڕێوى دەرەوەیە یاخوا ئەمەبەشت بێت سەرۆكى سوك و چرووك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە