جەلالییەكان بۆ بە تەماتە توڕە ئەبن؟
Friday, 22/01/2010, 12:00
ڕیسوایى سەرۆك و سەركردەكان ئەو كاتە دەردەكەوێت، كە میللەت سوكیان بكات، بێجگە لە گوڵ كە نیشانەى خۆشەویستییە ئەو كاتەى ئەیگریتە بەرانبەرەكەت، شتەكانى تر وەك پێلاو، بەرد، تف، تەماتە ئەوە نیشانەى نەویستى ئەو كەسەیە لە لایەن میللەتەوە.
مەلا بەختیار بەرتەماتەدرا، هەرچەندە تەماتە یەكێكە لەو خواردنانەى مرۆڤ زۆر ئیشى پێ دەبێت و پێداویستیەكى ڕۆژانەى مرۆڤەكانە و زۆر لە مەلا بەختیار باشترە. هەق نەبوو ئەو خواردنە پڕ بەها و پێویستى ڕۆژانەى مرۆڤەكان لە پیاوێكى بودەڵەى وەكو مەلا بەختیاردا سەرف بكرێ، چونكە مەلا بەختیار یەك تەماتە ناهێنێ بۆ ئەم میللەت، تەنانەت بۆ جەلالیەكانیش خۆیان، بەڵام بە مانا گشتیەكەى ئەگەر مەلا بەختیار مرۆڤ بوایە و یەك قەترە حەیاى هەبوایە ئەبوایە، جارێكى تر سیاسەتى نەدهکرد و ئیتر له ڕووشى نەدههات بچێتهوه بۆ ئەو ووڵاتە، بەڵام مەلا بەختیار لە هەموو ماناكانى مرۆڤ بوون شۆراوەتەوە، ئەو شتانەش بەلایەوە ئاساییە. حەیا قەترەیەكە، كە تكا ئەتكێ، لاى مەلاش شتێك نەماوە ناوى حەیا بێت.
دوایى ئەوەى مەلا بەختیار لە نەرویژ بەرتەماتە درا و بووە باس و خواسى سایت و ڕۆژنامەكان، بێگومان ئەمە گەورەترین شكستە بۆ سەرانى جەلالییەكان، لەنا و خەڵكدا ڕەنگدانەوەى خراپى دهبێت، خەڵك ئەگەر نەكاتە تینى، ئەوا هیچ كاتێك ئامادە نییە سەركردەكانى خۆى تف، هێلکه، بەرد، تەماتەباران بكات، بەڵام كە گەیشتە تینى، ئیتر ئەوەى بۆى بكرێت ئەیكات.
زەید بە نوێنەرایهتیی هەموو ئەو عەرەبى دنیا پیڵاوەكانى گرتە بۆشى سەرۆكى گەورەترین ووڵاتى دنیا، فەرمانیش لە نەرویژ نوێنەرى میللەتێك بوو، بەناوى میللەتێكیشەوە تەماتە بارانى مەلا بەختیارى كرد. تەماتە باران كردنى مەلا بەختیار ماناى ئەوەیە خەڵك لەو كەسە و له حیزبەكەى و له سەرۆكە خەڵەفاوەكەى بێزارە. لەو ڕۆژەوە مەلا بەختیار بە تەماتە ڕەجم كرا و بووە مانشێتى ڕۆژنامەى ئاوێنە، ئیتر لەو كاتەوە جەلالییەكان بەتەماتە توڕە دەبن، ئێستا ئەگەر وویستت كەسێكى سەر بە جەلالییەكان توڕە بكەیت، ئهگهر پێى بڵێی تەماتە كیلۆى بە چەندە؟ لە خۆیەوە جنێو ئەدات، هەندێكیشیان ماهیەتى مەلا بەختیار ئەزانن، توڕە نابن و ئەڵێن شایەنى تەماتە نەبوو، ئەبوایە پێڵاوباران بكرایە.
برادەرێكم هەیە ئەندام كۆمیتەیە، بەیەكەوە لە بازاڕ بووین، تەماتەفرۆشەكان هاواریان دەكرد: وەرن تەماتەى ئاڵ و جوان بەرنەوە، كەچى ئەو برادەرەم ئەیوت ئەوە مەخسەدیان مەلا بەختیارە. هەر ئەو برادەرەم ئەیوت لەوانەیە ئیتر بیكەن بە ڕیكلام بۆ قوتوى دۆشاوى تەماتە. ئەو پەڕى ئیفلاسى یەكێتییە، كە كەسێكى بێرزاوى وەك مەلا بەختیار ئەنێرێتە ئەوروپا و بەتەمایە كوردانى ئاوارەى هەندەران، ئەوانەى لەتاو زوڵم و زۆرى ئەمانە ڕایان كردووە ئاشت بكاتەوە، قەناعەتیان پێبكات دەنگ بدەنەوە بەو حیزبەى كە لەناو میللەتەدا مۆدى نەماوە. ئەو یەكێتییە جوانەى، كە جاران مایەى شانازى میللەتێك بوو. هەموومان چاومان لەو كاروانە بوو، كە یەكێتى ڕابەرێتى ئەكرد، كەچى ئێستا واى لێهاتوە خەڵك لێى بێزارە و ئاوا سەرۆك و سەركردەكانى بەرتەماتە ئەدرێن. ئیفلاسى یەكێتى ئا لەمەدایە، كەسیش نا مەلا بەختیار، كە هەر قسەیەكى و ههر لێدوانێكى دڵى دەیان كەس لە یەكێتى عاجزتر ئەكات.
فەرمانى قارەمان، كە تەماتەبارانى مەلاى كرد، دەنگى هەموو ئەوانەیە، كە لەم سەرە مافیایانەى ئێستاى جەلالیەكان توڕەن. فەرمان میللەتێكى توڕەى لە پشتە، ئەو میللەتەى لە 25/7 پشتى كردە ئەم جانەوەرانەى ئێستا و بەنەفرەتى كردن. بەم كارەى فەرمان مەلا بەختیار ناوەكەى جارانى نەما، لە مەلا بەختیارى كۆنە ئاشەوە بوو بە مەلا بەختیارى تەماتە، ئەگەر قەترەیەك حەیا بمایە، دهبوو ئەمانە دوكانەكەى خۆیان داخستایە و سەرى خۆیان هەڵگرتایە، بەڵام حەیاكە تكاوە و هەڵیشناگیرێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست