كاكە حەمە دەمى چەور كراوەو پێى عەیبە باسى گەندەڵى بكات
Wednesday, 30/09/2009, 12:00
پێش هەڵبژاردنى ئەم جارەى پەرلەمانى كوردستان یەكێك لەو هاشو هوشەى لیستى خزمەت گوزارى و چاكسازى ئەیان كرد و خەڵكیان پێ لە خشتە ئەبرد مەسەلەى ئۆپۆزیسیۆن بو , خەڵكیش بەو ئومێدە كە لەگەڵ لیستى گۆڕاندا یان حكومەت دابمەزرێنن یان ببنە ئۆپۆزیسیۆنێكى بەهێز كە پەرلەمان بكەنەوە بە پەرلەمان و لە مردوویى ڕزگارى بكەن , ئەوەى زیاتر مەبەستمە لەم نوسینە ئەو حیزبانە ن لەو لیستە كە پاشگەز بونەوە و گەڕانەوە بۆ ماڵە باوانى كۆنیان و لە ژێر ئەو چەترى گەندەڵیەى ئەوان بە حساب دژى بون درێژە بە خەباتى پڕ شەرمەزارى خۆیان بدەن ,حەمەى حاجى محمود كە بە حساب یەكێك بوو لەوانەى زۆر دژى گەندەڵیە و بە ئاشكرا ئەوەى باس دەكرد , بەڵام ئەوەتا لە سایتە ئابڕوو چوەكەى مەلا بەختیاردا وەكو خۆى پەشیمان بۆتەوە لەوەى باسى گەندەڵى بكات بەلاشیەوە گرانە خەڵكانى تر هەبن باسى گەندەڵى دەسەڵات بكەن و ئەیەوێت كەسێك نەبێت ئەوەندە هەست بكات كە گەندەڵى هەیە و ئەگەر زانیشى هەیە هەر ئەبێت وەكو خۆى لەو دەریا بێ بنەى گەندەڵیدا بۆقە مەلە بكات ,حەمە دەڵێ
((زۆرێكیش لهوانهی كه ئێستا باس له گهندهڵی دهكهن تا كاتێك بوو ئهوانهش له دهسهڵاتدا بوون ههق بوو ئهوكاتهش باسیان بكردایه)) ئەمە قسەى تەنها حەمە نیە بەڵكو قسەى ئەوانەیە كە وەكو حەمە ئەیانەوێت درێژە بەم ژیان بدەن لە پێناوى ئەوەى ئەوانیش بێ بەش نەبن لەو داهاتەى كە هەیە , ئەى كێ باس لە گەندەڵى بكات خۆ ناچین پیاو لە هەندەرانەوە بهێنین و باسى گەندەڵى كوردستان بكات , ئەمان ئەیانەوێتكەس نەبێت بیر بكاتەوە , بەلاشیانەوە ئەستەمە ئەمڕۆ كەسانێكى زۆر پەیدابوون باسى گەندەڵى ئەكەن , نابێت لەبەر ئەوەى ئەوانیش خۆیان لە دەسەڵاتدا بوون , ئیتر مادام ئەوان لە دەسەڵاتدا بوون ئەبێت وەكو حەمەى حاجى محمود هەر چاو شۆڕو زەلیلى ئاغاكانى بێت , ئەمانە بەلایانەوە ئەستەمە كەسى لەو بابەتە هەبێت و ئەبێتهەموو وەكو قازەكە بە دوایى یەكدا بقیڕێنین , ئەم حەمەیە بۆ ئەوەى ئەم دەسەڵاتە لە گەندەڵى داشۆڕێ ئەڵێ ((ئهو گهندهڵیهی ئێستا ههیه له بهغداوه تا كوردستانی گرتۆتهوه)) ڕاستە گەندەڵى لە عێراقیش هەیە بەڵام لەوێ دەستەى نەزاهە هەیە و وەزیریان ڕاپێچى دادگا كردوە و سەدان كەس دراون بە دادگا بەڵام لێرە كێ بەرپرسیارە لەو گەندەڵیە , ئێمە باسى كوردستان ئەكەین و پێش ڕوخانى بەغداش ئەم دزى و خیانەت و گەندەڵیە هەر هەبوە , ئیتر چ پەیوەندى بە بەغدادەوە هەیە , من دڵنیام هەر ئەمانیش كاربەدەستانى بەغدادیان فێرى ئەو گەندەڵیە كردوە ,لەسەر قسەى كاكە حەمە ئەوانەى كە ڕۆژێك لەم حكومەت و حیزبەدا بوون بۆیان نیە باسى گەندەڵى بكەن با لێمان دڵگران نەبێت , چونكە ئاغاكانى پارەى باشیان داوەتێ , لە هەمو دنیادا هەروابوە نوخبەیەك پەیدا بوون كە هەستیان كردوە ئیتر وەزعەكان لە باردەچێت خێرا كەوتونەتە خۆیان و میللەتیان لەو حاڵە ڕزگار كردوە , ئەى كێ بیكات ؟ هەر ئەبێت ئەوانەبەم كارە هەستن كە لەناو ئەم میللەتەدابون و كوڕى ئەم میللەتەن , بەڵام دیارە ئێوەى تێَوە گلاو لە هەزاران گەندەڵى و دزى نە خۆ تان ئەمە دەكەن و پێشتان هەزم ناكرێ كەسانێكى تر پەیدا بن ئەمە بكەن , نابێت كەسانێك پەیدا بن ئەو ژیانە سەر شۆڕییە لە تۆ تێك بدەن كە بە ڕاسپاردەى ئیتلاعاتى ئێران گەڕایتەو بۆ ناو ئەم حكومەتە , ئەو حكومەتە ئازادى و دیموكراسیە هەر بۆ تۆ باشە بۆ ئەوەى زیاتر درێژە بەو ژیانەسەر شۆڕییە بدەیت كە ئێستا تێى دایت , ئەوە قسەى تۆ نیە قسەى ئاغاكانتە و تۆ بۆیان ئەڵێیتەوە ,ئەوانەشى تۆ باسیان دەكەیت بەردەوام لەو كەسانە بون دژى گەندەڵى بوون , تۆ و قادر عەزیز كە پارەتان لێ برا ئیتر ئەم جۆرە قسانە ئەكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست