تكایە بیخوێنەوە بەو قورعانە زۆر بەڕاستمە
Sunday, 18/07/2010, 12:00
چاڤى مۆڵ پێشانگایەكى گەورەیە لە سلێمانى ,شوێنى فرۆشتنى هەموو جۆرە كەل و پەلێكە , لەم شەوانەدا لەگەڵ خێزانەكەم ڕێم كەوتە ئەو شوێنە , لەوێ نرخ گرانە وگیرفانت پڕ نەبێت ناتوانى زۆر شت بكڕى ,ئەوە یەكەم جارم بوو ئەو شوێنە ببینم ,ئێمەش هەر بۆ سەیر كردن چوبوین ,خۆم كرد بە بەشى پێڵاوى پیاواندا جوتێك پێڵاو كە زۆر جوان بوو سەرنجى ڕاكێشام بەڵام نرخى لە سەر نەبوو , منیش هەواڵى نرخەكەیم لە كەسێكى شوێنەكە وەرگرت , ووتى بە 816000 هەزار دینار ,لە من وایە هەرچى پێڵاوى ئەو ناوەیە , ووتم كاكە هەمووى نا بەس ئەم جوتە , ئەویش ووتى كاكە منیش بەس ئەو جوتە ئەڵێم , تفێكم بۆ قووت داو ووتم باشە ئەمە چى یە؟ ووتى كاكە ئەوە لە پێستى ماسیە ,ووتم خوایە من ماسیم بۆ ناكڕێ بۆ خواردن , كەچى خەڵك چەرمەكەى لە پێ ئەكات , ووتم بێ زەحمەت كەس هەیە بیكرێ , ووتى ئەى چۆن براكەم لێپرسراوان خۆش بن ئەم شتانە پەكیان ناكەوێ , ووتى شەوێك پێش ئێوە كاك عومەر فەتاح لێرەبوو , ئەویش زۆر بەلایەوە جوان بوو , جوتێكى لێ كڕى ,كە ئەو واى ووت , ووتم ژنە كە بابڕۆین , بەخوا جەڵدەكە لێم ئەدات ,ئینجا زانیم ئەم لێپرسراوانە بۆیە داماوانە دزى و ڕاووڕووت ئەكەن ,لەبەر ئەمەیە , بۆیە پارەى ئەم ووڵاتە ئەگەر دوو ئەوەندە زیاتریش بێت هەر بەشى چوار عومەر فەتاح ئەكات , دڵنیاشم عومەرى ئال فتاح ئەمەى لە سەر پارەى یەكێتى كڕیوە , بەس بیرم چوو بپرسم ئەرێ داواى وەسڵى كردوە یان نا , چونكە دڵنیام قەت عومەر مورتاح بە پارەى خۆى شتى وا ناكات , بۆیە دڵنیام ئەوەى خستۆتە سەر پارەى یەكێتى و وەسڵەكەى بردۆتەوە بۆ دلێرى سید مەجید , تا بۆى سەرف بكات ,زۆر بیرم لێ كردەوە ,خەڵكى داماو هەیە زۆرە تامەزۆریە بە چەند مانگێك ماسیەك بكڕێ و بیخوات ,بۆى ناكڕێ , ئەبێت بچێت بە زیندوویى لە حەوزەكە سەیرى بكات یان ماسیەكى معلبى شیلانە بكڕێ و مناڵەكانى پێ هەڵخەڵەتێنێ و بڵێ وەرن ماسیمان هەیە چ ماسیەك , كەچى عومەر فەتاحەكانى ووڵاتەكەم 816000 هەزار دینار ئەدەن بە چەرمەكەى و لە پێى ئەكەن , ئەگەر تۆزێك ووردبینەوە ,مرۆڤ بۆ ئەم جۆرە شتانە ئەگەر پارەیەكى بەلاش نەبێت قەت ئامادە نیە ئەو پارە زۆرە بدات بە پێڵاو , شتى تر بوایە ئەبوو بەڵام بۆ پێڵاو ئەگەر پارەى دزراو یان بەلاش نەبێت , شتى وانابێت , خوا پێم نەگرێ ئەم پارەیەى عومەر ئاغا داویەتى بە پێڵاو موچەى دووتاسێ فەرمانبەرە ,موچەى دوو ماڵە شەهیدە ,بەڵام لەبەر ئەوەى ئال فەتاح عارەقى پێوە نەكردۆتەوە , بۆیە بەلایەوە ئاساییە شتى وابكات ,من وا هەست دەكەم ئەمە لەو پارەیە كە لە میللەتى دزى و وا ئێستا تۆز تۆز دەرى دەهێنێ , كە بیر لەم جۆرە مەسروفاتى لێپرسراوان و كاربەدەستانى ووڵات ئەكەیتەوە , ئەڵێیت وەڵاهى ناهەقیان نیە ,پارەى گیرفانى ئێمەش دەربهێنن ناهەقیان نیە ,بەو خوایە مەسرەفیان قورسە , ئەبێت ئەم كاك عومەرە پێلاوى لە پێستى چى بۆ كافە خانى ژنى كڕیبێت , ئەوەى خۆى لە پێستى ماسى بێت دیارە ئەوەى كافە خان لە پێستى چۆلەكەیە ,ئەوانە قاچ و قولیان ناسكە و ئەبێت شتى ناسكیش لە پێ بكەن , ناكرێت پێلاوێك لە پێ بكەن قاچى پیرۆزیان بڵق بكات , ئەمانە منەتیش ئەكەن بە سەرماندا كە پێشمەرگە بوون ,ئەگەر دوو شتى ئاوایان بۆ حساب بكەیت ئەوا یەك ڕۆژ پێشمەرگایەتى ئەمانە چەندین دەفتەر دۆلاركەوتوە لە سەر كورد , ڕاست ئەفەرمون هەر ئەمان پێشمەرگە بوون ,قەسەم بەو خوایە لەو شاخەش هەتاو لێى نەئەدان , فیشەك بەلایاندا ویزەى نەئەكرد ,برسى نەئەبون , سەنگەریان نەئەبینى , هەموو شتێكیان لە پێشمەرگە فیعلیەكان زیاتر بوو , ئەوەتا ئەمڕۆش هەموو شتێكیان زۆر لە ئێمە زیاترە , تەنانەت پێڵاوەكانیشیان ,كاك عومەر ئەگەر كۆن بوو سوڕێك بمان دەرێ با ئێمەش وەكو لە كڕینى ماسى بێ بەشین با لە پێستەكەى بێ بەش نەبین , 816000 هەزار دینار ڕێك موچەى سێ فەرمانبەر دەكات..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست