هیوا سورداشى پێناسەى خیانەت ئەبەخشێتەوە
Friday, 12/06/2009, 12:00
لە سایتى كوردستان نێتدا وەڵامی كەسێكم خوێندەوە بە ناوى هیوا سورداشى كە وەڵامى منى داوەتەوە لەسەر ئەو بابەتەى كە بۆ بەرزانى ئەحە سمێڵم نوسیبوو من وەڵامى بەرزانم داوەتەوە كە لە سایتى درۆخانەكەى مەلا بەختیاردا ئەڵێ ئەوانەى وازیان هێناوە 157 كادرن و ڕۆژانە دەیان كەسیان لێ دەگەڕێتەوە , هەموومان ئەزانین ئەم قسەیەى بەرزان سەر لەبەر درۆیە , دیارە ئەم نوسینە و ڕوون كردنەوەى بۆ خەڵكى شار و دڵسۆزانى یەكێتى و ئەوانەى بە درۆكانى سەرۆكى باندەكەى مەڵبەند بڕوا ناكەن مەڵبەندو هیوا سورداشى توشى شَڵەژانێكى زۆر كردوە , ئەوەى من نوسیومە قسەى من نیە بەڵكو قسەى خۆیانە , بەم نوسینەدا دیارە كە چۆن شڵە ژاوو شڵە قاون ,بۆم نوسیبو تەنها یەك ناومان بۆ بنوسن كە گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەى بڕوا بكەین بەڵام هیوا ئەڵێ لە بەر ئەوەى ئێمە خائینین بۆیە ناوەكان نانوسن , چونكە ئێوە عادەتان وایە ئەوەى بێتەوە بۆ لاى ئێوە وەكو جاران چۆن پێشمەرگە تەسلیم بەبەعس دەبوە وە و دەخرایە سەر TV ئەگەر یەك كەس بگەڕایەوە بێ سێ و دوو ئەوەتان دەكرد بەڵام ئەوە دیارە درۆیە بیانوت بەوە هێناوەتەوە كە ناتەوێ بە ئێمەى خیانەتكارى بناسێنن ,لاى هیوا خیانەت تەنها ئەوەیە كە دەنگ نەدەیت بە لیستى كوردستانى بەڵام دزى و فایلدارى و هێنانى بەعس و پاسدارو ڕێگە دان بە تۆپ باران كردنى گوندەكان و دزى و گەندەڵى خیانەت نیەبەڵام بیرو ڕاى جیاواز خیانەتە ,ئیش كردن بۆ خائینەكەى 31ى ئاب خیانەتە یان ڕەت كردنەوەى ئەو خیانەتە , ئێمە مادام لە پێناوى ئەم میللەتەدا خەبات ئەكەین ئەگەر خائینیش بین ئاساییە ,خەڵك ئەزانێ كێ خائینە , ئەوانە خائینن كە فایلەكانیان بە قەد قورسایى جەنابت ئەبێًت ئەوانە خائینن كە پاسداریان هێنایە كۆیە بۆ لێدانى دیموكرات , مەسعود خائینە كە هەولێًرى بە دەبابەى بەعس گرت ,دەنگى تەسجیل كراوى گوڵالەى مامە عەزە و مامۆستا عادل و هەڵمەتى كۆمیتەى 7 و مامۆستا ئەحمەد و ئەزوەرمان لایە كە تەلەفونیان كردوە بۆ برادەران بزانن چۆن باسى هەڵوەرینى كۆمیتەكانیان دەكەن كەكەس ناچێ بەلایاندا و چۆن جنێو بەبەرزان ئەدەن لەسەر ئەوەى واى لەم هەڤاڵانە كردوە , لە پەیوەندیەكدا ئەزوەر ووتویەتى لەوەتى ئەو برادەرانە ڕۆیشتون مناڵە ووردتەكەش بە پیاومان نازانن و و بە زۆریش پلە ئەدەم بە خەڵك نایانەوێ وكەس سەردانمان ناكات , ئەگەر ئەوانە خائینن بۆ ڕۆژ نیە پەیوەندیان پێوە نەكەن بۆ گەڕانەوە , ئەگەر ئەوانە خائینن بۆ ڕۆژانە دەیان كەسیان دەگەڕێنەوە ڕیزى نیشتمانى وەریان دەكرنەوە ,ئەترسم جەنابتان وا بزانن ئەوەى ماوەتەوە هەمووى هى ئێوەن بەڵام ئەوەش بزانن شانە نوستوەكانى ناو ئێوەش هەرماون و مەرج نیە هەموومان هاتبینە دەرەوە , ڕیزى كوردایەتى ئەمڕۆ لاى ئێوە نیە ڕیزى كوردایەتى لاى ئەوانەیە كە خۆیان لە ئێوە پاك ئەكەنەوە قەت ئێوە لە خۆتان پرسیوە ئەو هەموو كادرە بۆ دێنە دەرەوە , پرسیوتانە دامەزرێنەرانى یەكێتى بۆ دێنە دەرەوە , بۆ ئەو پێشمەرگانەى یەكەم فیشەكیان تەقاند وازیان هێنا , بپرسن بۆ میللەتێك پشتى كردۆتە ئێوە , هەقە بپرسى , ئادەى پێم بڵێ ئەو كۆمیتەیە كامەیە گەشەى كردوە ,ئەگەر جەنابت خۆت نەخڵەتێنى گەشە زۆر دەمێكەوەستاوە , یەك تۆز ئەخلاقت تیا بوایە باسى كاك نەوشیروانت نەدەكرد بەڵام دیارە حەوت پشتت جاش و خائین و حەرام زادە بون , كاك نەوشیروان ئەو دەریایەیە كە بە دەمى هەزاران سەگى وەكو تۆ پیس نابێت , جەنابت ئەگەر نۆكەرى بەرزانى ئەحە سمێڵ نەبیت ئاوا بەرگرى لێ ناكەیت , تۆ ئەزانى بەرزان كێیە ؟ نازانم چۆن لە ڕووتان دێت ئاوا بەرگرى لێ بكەن , تۆ ئەگەر پیاوى لە بەرزان بپرسە عومەرى حەمە على خاڵى بەرزان چۆن ئەو 17 پێشمەرگەیەى بە ئیعدام كردن دا , لێشى بپرسە بۆ ئێستا موچەى یەكێتى و دیوەخانانە وەردەگرێ ؟ ئێمە بە دەستى بەتاڵ و ئێوەش بە گیرفانى پڕەوە , ئەو پارەیەى بۆ سەرفیاتى KNN و ئەم پرۆسەیە سەرف دەكرێ پیتاكى جەماوەرى بە شەرەفى كوردستانە چونكە ئەم لیستە بە لیستى خۆیان دەزانن , ئەتوانێ سەرێك بدەیت و بزانیت خەڵك چۆن هاوكارە بۆ ئەم لیستە , هەر لەبەر ئەوەى ئێمە ڕەخنە دەگرین , كەناڵى KNN ڕەخنە دەگرێ ئیتر لاى هیوا وایە ئەوەى دوژمنان پێان نەكراوە ئێمە ئەیكەین من نازانم دوژمن كێیە ؟ بە كێ ئەڵێن دوژمن بە ئێران ئەڵێن خۆتان جاشى ئێرانن بە توركیا ئەڵێن خۆتان جاش و جەندەرمەن , بە نورى مالیكى ئەڵێن پێرێ لەگەڵى كۆبونەوەتەوە و دژى پارتى پیلانتان گێڕاوە , ئیتر دوژمن كێیە؟ ئەوانەى ئێوە بە دوژمنیان ئەزانن ئێوە پیاوى هەموویانن , سەیرى گێلیەتى ئەم هیوا سورداشیە ڕۆژانە دەیان ملێون دۆلار لاى یەكێتى سەرف ئەكرێ و ئەدزرێ كەس باسى ناكات بەڵام بەو پارەى ئێمە كە دیارە بۆچى سەرف ئەكرێ قەڵس بوە , ئەبوایە هیوا ى جاش ئەوەى بپرسیایە مانگانە یەكێتى 35 ملێون دۆلار چى لێ دەكات هەى نەفام لەوە بپرسەوە , ئەوەى لە گردەكە دەوام دەكات بێ پارە دەیكەن تەنانەت ئەو پۆلیسە داماوانەى ئێوە موچەكەتان بڕین , هەموو ئەو تێكۆشەرانەى جەنابتان بە خائین ناویان دەبەن وازیان لە هەموو شتێكى خۆیان هێناوەو خۆیان برسى كردوە تەنها لە پێناوى سەركەوتنى ئەو لیستەدا ,لاى ئێمە ئەوەى قیمەتى نەبێت پارەیە ئەگەر پارەمان هەڵبژاردایە وەكو تۆ جاشایەتى خۆمان بەم جۆرە نوسینانە تازە ئەكردەوە ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست