کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕى بەینى گۆڕان و پارتى دەستى پێ كرد

Saturday, 15/05/2010, 12:00


لەو ڕۆژەوە ماڵى مەلا مستەفا و نەوەكانى بونەتە مۆتەكەى سەر سنگى خەڵكى ئەم ووڵاتە و بە زۆر دەستیان گرت بە سەر شۆڕشەكەیدا , ئیتر لەو ڕۆژەوە دەرگاى نەهامەتیەكان بەڕووى ئەم میللەتەداكراوەتەوە , لەو كاتەوەى مەلا مستەفا لە چەتەییەوە بوو بە پێًشمەرگە و سەركردایەتى شۆڕشى گرتە دەست ئیتر لەو ساتەوە هەتا ئەم ساتەش جۆگەلەى خوێنى كوردو شەڕى ناوخۆى بەینى كوردان درێژەى هەیە و ئەوەندە بنەماڵەیەكى بێ شەرم و شكۆن , لە پێناوى خۆیاندا و لەبەر ئەوەى بێجگە لە خۆیان كەسى تریان قبوڵ نیە و هەروەكو جاران گەرەكیانە هەر خۆیان ئاغا بن سڵ لە هیچ ناكەنەوە , لە كۆنیشەوە مەلا مستەفا ى باوكیان نەیدەهێشت كەس لە خۆى بەناوبانگ تر بێت , بۆیە ئەوەى لە خۆى باڵا تر بوایە یەكسەر دەیكوشت , چەندین پیاو ماقوڵ و سەرۆك هۆزو عەشیرەتى لەم پێناوەدا كوشت , هەتا ئەم ساتەش ئەم كوشتنە هەر بەردەوامە , هەتا ئێستاش مالى مەلا مستەفا ئەگەر ناچار نەبن كەسیان قبوڵ نیە تەنانەت لە جاشایەتیشدا كەسیان قبوڵ نەبوە , بۆیە ئەگەر سەیر بكەین ئەوەى مالى مەلا و نەوەكانى ئەیكەن نابێت كەس قسەى تیا بكات , چونكە چەندین ساڵە ئەوان ئەوە كاریان بوە و میللەتیش بێ دەنگ و دەستى گرتوە بە كڵاوەكەى خۆیەوە , دواى ئاشبەتاڵ , دواى جاشایەتى ئێران , دواى جاشایەتى بۆ تورك ,دواى خیانەتەكەى 31ى ئاب ئەبوایە ئەم بنەماڵە بۆ یەك جارەكى سوك و ڕیسوا بكرانایە و ئاوو هەواى ئەم ووڵاتەیان لێ حەرام بكرایە , بەڵام بە هۆى زوڵم و زۆرى ئەمانەوە تائێستا ماونەتەوە ,سۆرانى مامە حەمە شەهید كرا و سوریش زانرا پارتى بوو بەڵام لەبەر ئەوەى ئەو كاتە هێزێك نەبوو ئەم مەسەلەیە بجوڵێنێ بۆیە پاش ماوەیەك بیر چوەوە , پارتى قەت لەو بڕوایەدا نەبوو هێزێك پەیدا بێت و ببێتە دڕگ بۆ چاوى ئەم ناحەزو پیلان گێڕانە , دواى شەهیدكردنى سەردەشتى جوانەمەرگ و تەقینەوەى ئەو مەسەلەیە و هاتنە دەنگى شەقامى كوردى و لەو پایتەختەى كە مەسعود بە هى خۆیانى ئەزانن خەڵك ڕژانە سەر شەقامەكان و نەفرەتیان كرد لەو تیرۆریستانەى بە گوللە دەنگە بوێرەكان كپ دەكەن , پارتى واى زانى ئەمەشى بۆ دەچێتە سەر و هەر دواى كۆتایى هاتنى پرسەكەى ئیتر كەس باسى ناكات , بەڵام وا نەكەوتەوە بۆیە ئێستا دەبینێ كە شەقام چۆن جوڵاوە دژى تیرۆرى پارتى , بۆیە بۆ كەم كردنەوەى ئەو فشارەى لە سەریەتى كە بێجگە لەناوخۆ دەرەوەش بە هەمان شێوە فشاریان خستۆتە سەرى , ئەیەوێت بە هۆى تاوانبار كردنى بزوتنەوەى گۆڕانەوە بە تێَكدەرو هەڵگیرسێنەرى شەڕى ناوخۆ و هاندانى دەرەوە و كۆمەڵێ تۆمەت بۆ هەڵسوڕاوانى گۆڕان و هەڕەشە بۆ سەریان ئەو فشارە لە سەر خۆى كەم بكاتەوە , دواى ئەوەى مەكتەبى سیاسى تیرۆریستانى پارتى و دەزگا بەدناوەكەى پاراستن بەیاننامەیان دەكرد و هێرشێكى زۆر ناڕەوایان كردە سەر گۆڕان و دەیان ووشەى سوك وەكو خۆیانیان بەرامبەر بە گۆڕان بەكار هێناوە , جاش سوكى وەكو ئاسۆ كەریم و دەیان جاش قەڵەمى سەر بە پارتیان هێنایە سەر شاشەكانى سەر بە پارتى و ئەوانیش بەرامبەر بە بزوتنەوەى گۆڕان و هەڵسوڕاوان و سەركردەكانى گۆڕاندا ئەڕشێنەوە , هەرچەندە لەیەكەم ڕۆژى دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە شەڕى پارتى و یەكێتى بۆ سەر گۆڕان بەردەوام بوە , بەڵام لە دوێنێوە بە ئاشكرا و لە ڕێگەى جاش قەڵەمەكانى خۆیانەوە جاڕى ئەو شەڕەیان داوە لەگەڵ گۆڕاندا , ئەمەش تەنها بۆ ئەوەیە خوێنى سەردەشت بیر بەرنەوە هەرچەندە بیر ناچێتەوە , پارتى لە شەڕى ناوخۆدا , لە جاشایەتیدا یەكەم تاوانبارە , كەچى هاتوە سەركردەكانى بزوتنەوەى گۆڕان تاوانبار دەكات , پارتى بۆ سەرقاڵ كردنى خەڵك ئەم دوو مەسەلەیەى تێكەڵ كردوە , ئێستا خوێنى سەردەشت ووشك نەبۆتەوە , ڕۆحى گەنجێك بە سەر سەرمانەوەیە و داواى ئەوەمان لێ دەكات بێ دەنگ نەبین لە ئاست ئەم تیرۆرەدا , شەڕى ناوخۆ كێشەیەكى ترە , ئێستا باسى شەڕى ناوخۆ نیە , باسى تیرۆر كردنى ئەو گەنجەیە , جارێ با خوێنى ئەم گەنجە وون نەبێت ئەو كاتە پەڕەیەكیش بۆ شەڕى ناوخۆ هەڵدەدەینەوە , مێژوو شاهیدە كێ یەكەم فیشەكى شەڕى ناوخۆى تەقاندوە , ئەوە قسەى ئێوە نیە ,هەموو شتێك كاتى خۆى هەیە , ئەمە تازەیە و ئەبێت نەهێڵین دوبارە بێتەوە , ئەم شەڕەى پارتیش بە گۆڕانى دەفرۆشێ تەنها سیناریۆیەكە بۆ لە بیر بردنەوەى كێشە سەرەكیەكە , ئەیەوێت هیچ نەبێت ئەندامانى خۆى سەرقاڵى ئەوە بكات نەپرژێنە سەر ئەوەى گوێ لە باسى تر بگرن , بەڵام نەخەڵك ئەوەى بیر دەچێتەوە و نە گۆڕان و گۆڕان خوازانیش بەو هەڕەشانە ئەترسن , گرنگ ئەوەیە هەفتەى بێ دەنگ نابین بەردەوامە و ڕیسوا كردنى ئەوانەى سەردەشتیان شەهید كرد بەردەوام ئەبێت , ئەبێت فایلى سۆرانى مامە حەمە ومحى الدین ڕەحیمیش زیندوو بكرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە