ئابڕوى تكاوى مەسعود بە ملیارێك دۆلارى ڕۆژنامە ناگەڕێتەوە
Monday, 02/08/2010, 12:00
مەسعود بارزانى ئەو سەرۆكە خائین و نیشتمان فرۆشەیە , كە لە مێژووى كوردا نمونەى زۆر كەمە لە دوایى باوكیەوە ,خیانەت و جاشیەتى و دزى و تاوانەكانى مەسعودو بنەماڵەكەى ئەمەندە زۆرن لە چەند دێڕێكى وەك ئەم نوسینەدا جێگاى نابێتەوە , مەبەستى من لێرەدا ئەوەیە كە لەو شكاتەى كە سكرتێرە سوكەكەى پارتى و نۆكەرو مل كەچى بنەماڵەى بارزانى بێجگە لە داخستنى ڕۆژنامەكە , داواى یەك ملیار دۆلاریان كردوە بەو حسابەى ئەم پارەیە ئابڕوى تكاوى ئەم بنەماڵە خائین و كورد فرۆشە بكڕێتەوە , كورد واتەنى پارە هیچ نیە و ئابڕو بە پارە ناكڕێت و ئابڕووى تكاویش بە هەموو پارەى دنیا ناكڕێتەوە , بەڵام لاى بنەماڵە پارە شەرەف و كەرامەت و هەموو شتێكە , بنەماڵەى بارزانى ئەو ڕۆژە ئابڕویان تكا كە یەكەم خیانەتیان لە مێژووى خۆیاندا كرد , لەو كاتەوە حەیا قەترەیەكە كە تكا هەڵناگیرێتەوە ,ئەمەندە بەسە و باسى 31ى ئاب و جەندرمەى توركى وگومرگى ئیبراهیم خەلیل و شتى تر ناكەم ,ماوەیەكى زۆرە نەوتى كوردستان ڕۆژانە بەتەنكەر ئاودیوى ئێران ئەكرێ , ئەم دزینى نەوتە لە لایەن هەردوو سوكترین بنەماڵە وە مەسعودى و جەلالیەوە ئەدزرێ و پارەكەشى حەپەلوش ئەكرێ لە لایەن هەردوو بنەماڵەوە , ئەمە كارەساتێكى گەورەیە , گەورەترین خیانەتە بەرامبەر بە میللەت ئەكرێ , نەوت نەوتى میللەتە نەك بنەماڵەیەك یان دوو سەرۆك و حیزب , ئەبێت ئەو پارەیەى لەو نەوتە دەست دەكەوێت بۆ میللەت سەرف بكرێ , نەك سەرۆكە دزەكان بانكەكانى دەرەوەى پێ پڕبكەن و بیخەنە سەر حسابى خۆیان , ڕۆژنامەى ڕۆژنامە لە ڕاپۆرتێكدا باس لەوە دەكات كە مانگانە پارتى و یەكێتى یان جەلال و مەسعود بڕى ( 250 ملێون) دۆلاریان دەست دەكەوێت لە داهاتى نەوت ,ئەم پارەیە مارەى دایكى سەرۆكەكان نیە , پارەى میللەتە نابێت سەرۆك و حیزبەكانیان ئەم پارەیە حەپەلوش بكەن ,ڕۆژنامە ى ڕۆژنامە بەبەڵگەوە ئەمەى بڵاو كردەوە , لەو كاتەوە بە هەزاران كەس لەو دوو حیزبە پاشەكشەیان كردوە لە سەر دزینى پارەى میللەت , كەسانى واهەبوون سوێندى گەورەیان گۆڕى بارزانى بوو , بەڵام ئێستا جنێو دەنێرێ , ئەمەى ڕۆژنامە كردویەتى , دەرخستنى ڕاستیەكان و هیچى تر , ئێستا ئەو دوو حیزب و سەرۆكە لەناو میللەتدا تەواو سوك بون , ئەگەر خیانەتى 31ى ئاب و كوشتنى سۆرانى مامە حەمە و سەردەشتى جوانەمەرگ هەستى زۆر كەسى نەجوڵاندبێت ئەوا ئەم دزیە گەورەیە ویژدانى هەموومانى جوڵان ,گەنجێكى بێ كار , بێ پارە , ئەبینێ ئەو دینارێك لە گیرفانیدا نیە , شۆفێرێك ئەبینێ شەقامەكان كاولن ,چۆن توڕە نابێت كە ئەبینێ ڕۆژانە سەدان تەنكەر نەوت ئاو دیو ئەكرێ و كەسیش نازانێ پارەكەى بۆ كوێ ئەچێ ؟ ئەم دزیە سەرۆكەكانى سوك كرد , حیزبەكانى كردە تەپاڵە ,بۆیە پارتى هەستى بەم سوك بونەى خۆیان كردوە , باش ئەزانێ نیوەى زیاترى خەڵكى ئەم ووڵاتە لە ژێر هێڵى هەژاریدان ,بە هەزاران دەرچوى زانكۆ دانەمەزراون , ئەمانیش دزى گەورە ئەكەن , بۆیە ئەو ڕوون كردنەوە و هەڕەشانەى كە بڵاویان كردوە هیچ ڕۆلێكى نەبوو , نەیان تەوانى بڕوا بەكەس بكەن كە ئەمان دزى ناكەن , بۆیە پەنایان بردە بەر دادگا و شكاتیان لە ڕۆژنامەكە و ئەو ڕۆژنامەنوسە ئازایە كرد كە ئەم ڕاپۆرتەى بڵاو كردۆتەوە , شكاتەكە قەیدى نیە ,بەڵام داوا كردنى یەك ملیار دۆلار بەو حسابەى ئابڕوى تكاوى پارتى و بنەماڵە كورد فرۆشەكەى بارزانى بكڕێتەوە جێگاى سەر سوڕمانە , هەقە بپرسین ئابڕوى تكاوى خائینێك بە پارە ئەكڕێتەوە , حەیا قەترەیەكە كە تكا قابیلى هەڵگرتنەوە نیە , بۆیە ئەو پارەیە هیچ بۆ مەسعود ناكات , چونكە پارە قەت خائین و دزى نەكردوە بە نیشتمان پەروەر , با بپرسین مەسعود چى لەو پارەیە دەكات , ئەگەر وەریان گرت ئەمیش دەخەنە سەر حسابى بنەماڵە لەگەڵ پارەى نەوتەكە و گومرگى ئیبراهیم خەلیل و پارەى دزراوى شۆڕشى ئەیلول , یان بۆمان دەدەن بە تانكەرى زیاتر بۆئەوەى نەوتى زیاترى پێ ئاو دیو بكەن , مەسعود یەك مەرزى هەیە داواى یەك ملیارى كردوە , جەلالیش دوو مەرزى هەیە لەوانەیە ئەو ئەگەر شكاتى كرد داواى دوو ملیار بكات , سەرۆكەكانمان هەقە باش بزانن حەیاى تكاویان بە پارە ناكڕێتەوە , ئەوان هەر دزو خائین و ئاشبەتاڵچین , مەسعود هەر مەسعودە بە ملیارو بێ ملیار ,هەر سەرۆكە نەوت دزەكەیە , هەر سەرۆكەكەى 31ى ئابە , هەر كوڕى ئەو پیاوەیە كە ئاشبەتاڵى كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست