مەڵبەندى سلێمانى بە جەلال دەمانترسێنن
Saturday, 04/04/2009, 12:00
ئەمڕۆ 4/4/2009 سەعات دووى دوا نیوەڕۆ لە هۆڵى هونەر تەنها بۆ ماوەى نیو سەعات , بە درۆ كە گوایە تاڵەبانى دێت بۆ كۆبونەوە خەڵكێكى زۆریان كۆ كردەوە , زۆریەكەى بڕى دوو هەزار كەس دەبو (مام جەلال بوە بە خێوەكە و خەڵكى پىچ ئەترسێنن) , لەڕۆژى هەینیەوە كۆمیتەكان بەردەوام و هەموو سەرە سەعاتێك ئەندام كەرتەكانیان ئاگادار كردۆتەوە كە مام جەلال دێت بیرتان نەچێت بە جلى كوردیەوە وەرن , لە خوێندنگاكانەوە لە ناو پۆلەكاندا و بە كتێب و دەفتەرەوە خوێندكاریان هێنابوو كە مناڵى واى تیا بوو بە دە ساڵى تریش نابێتە ئەندام , خەڵك هەر چاوەڕێى مام جەلال بوو , نیوەى ئەو خەڵكە لە دەرەوە بوو نە بڵند گۆ دانرابوو نە هیچ كەس نەیئەزانى لە ژوورەوە چى ڕوى داوە , بە دوو سەعات ئەو هەموو خەڵكە هات بەڵام بە نیو سەعات كۆبونەوەكە تەواو بوو. خەڵك هەر چاوەڕێ بوو كۆبونەوە دەست پێ بكات كەچى ووتیان كۆبونەوەكە تەواو بوو ئەوانەى دەرەوە نەیان ئەزانى بۆ چى هاتون , كە خەڵكەكە زانیان جەلالە فێڵباز نەهاتوە بە جارێ هاڕەیان كردو ڕۆیشتنەوە و شوێنى كۆبونەوەكەیان جێً هێشت , هەندێك خوێندكارى زانكۆم بینى ووتیان پێیان ووتین لەوێ ناو ئەخوێنینەوە , ئەوەى نەیەت غائیب ئەدرێ لە كەلارو دەربەندیخانەوە خەڵكیان هێنابوو ,زۆربەى زۆریان ئەندام نەبون , لە هەندێك كۆمیتە ووتبویان ئاهەنگە , لەو كاتەدا وتیان مام جەلال نەهاتوە ژنێك بە توڕە بونەوە ووتى ((ئەگەر ئەم زانى ئەم سەگانەن قەت نەئەهاتم)) بێزاریەكى زۆر .بەتایبەت ئەو كاتەى خوێندكارەكان بە نیازى ڕۆیشتنەوە چونە دەرەوە و سەیریان كرد پاسەكان نەماون , بە لێشاو جنێویان بە بەرزانى ئەحە سمێڵ و لێپرسراوى كۆمیتەكانیان ئەدا ئەو خوێندكارە داماوانە هى وا هەبوو پارەى پێ نەبوو لە تاوا بە پێ ئەڕۆیشتەوە , ئەگەر یەكێتى تۆزێ حەیاى مابێت ئەم ڕۆ ئەوەشى نەما , ئەم جارەش كۆسرەت كڵاوێكى باشى بۆ بەرزان دورى و ئەتكى كردەوە , خۆزگەم ئاگاتان لە توڕەیى ئەو خەڵكە دەبوو چى یان ئەووت , ئەوە خەیاڵ پڵاوە یەكێتى غەڵەت ئەكات بەمە تێ كەوتوە نە تاڵەبانى نە یەكێتى بەمە تێ نەكەون تازە ناتوانن دڵى خەڵكى سلێمانى بدەنەوە ,من پێم خۆشە دەزگاى دارایى بە پەلە لیژنەیەك دروست بكات بزانن ئەم كۆبونەوەیە چەندى تێ چوە ,بەدەیان ملێون دینارى تێ چوە , بە زۆر لە كۆمیتەكانەوە خەڵكیان سوارى پاس ئەكرد و زۆربەیان نەیان ئەزانى بۆ چى یە , من خۆم لەوێ بوو م ئەزانم ئەمڕۆ چۆن یەكێتیان سوك و ڕیسوا كرد , هەر لە ژورەوە هوها كێشان بوو , هەتا بەرزان بە هەندێك برادەرى ووتبوو مەیەڵن وا بكەن , هەموو بە جارێ ووتبویان هوها , هوها , خەڵكەكە هەمووى بە جارێ ئەیانوت كەسیان بۆ كۆنابێتەوە بە ناوى مام جەلالەوە خەڵك كۆ دەكەنەوە , بۆ جارێكى تر هەزار جار بیڵێن مام جەلال دێت كەس بڕوایان پێً ناكات , خۆ ئەم درۆیانە باشە ئیتر ڕووى ڕاستەقینەى ئەمانە بۆ ئەندامەكانى یەكێتى دەردەكەوێت , بەرزان ئەمەشى بۆ نەچوە سەر ئەگەر یەكەم جار ئەو كەسانە ئەیان زانى درۆیان لەگەڵ ئەكەن ئەو كاتە بزانم چەند كەستان بۆ كۆ دەبوەوە , بەڵام خۆ نەیان زانى , بۆ ئەم جارە بێ ئەوەى بڵێن تاڵەبانى دێت بزانن چەند كەستان بۆ كۆدەبێتەوە .. دەى ئەگەر خۆتان بە پیاو دەزانن ئەوە بكەن ,دڵنیا بن زیانى زۆرتان كرد , ئەم كۆبونەوەیە سەرتان ئەخوات و عەرزى عەزەڵات وا نابێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست