ئامۆژنە هێرۆ قسەكەم هاتە دى
Monday, 21/12/2009, 12:00
چەند ڕۆژێك لەمەو پێش ووتارێك نوسى بەناوى (هێرۆ و ستافى مەڵبەند لەیەك كەوتونەتە تەقە) و لەم سایتە خۆشەویستەوە بڵاو م كردەوە , ئەم شەو هەر لەم سایتەوە نوسینێكم خوێندەوە ڕێك چومەوە سەر نوسینەكەى خۆم و زانیم ئەوەى من نوسیومە هاتە دى , برادەرێك بەناوى سلێمانیەكى یەكێتى نوسینێكى لەسەر لابردنى بەرزان و دانانى هێرۆ نوسیوە و پڕ بە دڵى خۆى مەدحى بەرزان دەكات و بە ئارەزووى خۆشى ئەم پیرێژنە ڕیسوا ئەكات , و بەرزانى لێ كردوین بەو سۆپەرمانەى كە وێنەى نیە , ئەم نوسینە ئەوە ئەسەلمێنێ كە پیاوەكانى بەرزان بەبەرنامە كەوتونەتە قسە ووتن بە هێرۆ و ئەیانەوێت سوكى بكەن , پێش چەند ڕۆژێك یەكێك لەو پیاوانەى بەرزان بەناوى هاوژینى ڕەفیق سالارم بینى و سەرجەم ئەو نوسینەى لە نوسینى ئەو برادەرەدا هاتوە هەمویانى بۆ باس كردم , ئەو واى ئەزانى من بەتەواوى پیاوى بەرزانم بۆیە ئاوا گڕى گرتبوو , ووتى زۆربەى شەوەكان ئەچین بۆ لاى و هەرچى لە مەڵبەند ئەكرێت پێى ئەڵێین و كۆبونەوەكانیشى بە تەسجیل كراوى بۆ دەبەین , نازانم ئیتر ئەو كەسەى كە ئەمەى نوسیوە هاوژینە یان كەسى تر بەڵام ئەگەینە ئەو ئەنجامەى پیاوەكانى بەرزان بەبەرنامە ئەیانەوێت لە هێرۆبدەن , ئامۆژنە هێرۆ تۆ باش نازانى , ئێمە لەو مەڵبەندەداین و باش ئەزانین بەرزان چۆن ئەمانەى پێ گەیاندوە , هاوژین پێى ووتم كە بەرزان كە ئەمرى دەركردنەكەى دەرچوە پێى ووتوین بڕۆنە بەردەم مەكتەبى سیاسى و خۆپیشان دان بكەن با من نەقڵ نەبم چونكە دوایى هەتیو ئەكەون , بەڕاستى قسەكەى كاك بەرزان هاتە دى و لەوەتى ئەو پیرێژنە هاتۆتە مەڵبەندەوە هەمومان هەتیو كەوتوین , ئەو برادەرە نوسەرە ئەڵێ ((بەرزانى ئەحمەد كوردە بە هەڵبژاردن داندرا بە ئەندامى سەركردایەتى و بەرپرسى مەڵبەندى سلێمانى و بە كەسێكى جەماوەرى ناسرابوو، بەڵام یەكێتیى و نەیارەكانى كەوتنە تەققە لێى و هەوڵى ناشرینكردنى ئەویاندا، ئەمەش لە كاتێك دێت كە ناوبراو چەندین وتاری دژى گەندەڵى دەنووسى و لە هەوڵى جوانكردنى ئەو رووە ناشرین و دزێوەى یەكێتیى بوو لە شارەكە، بەڵام بە دەسخۆشیەوە بۆ تاڵەبانى و یەكێتیى كە نەیانهێشت ئەو مەرامەى بەرزانى ئەحمەد كوردە بێتە دى و روویەكى جوانى بە یەكێتیى ببەخشێت)) وەیش بەخوا ئەگەر وابێت وەكو مەلا جەبار ئەڵێ بەكەلامى خوا غەدرێكى گەورەیان لە بەرزان كردوە , من دەمێكە بەرزان ئەناسم و هیچ ڕۆژێك دێڕێكى ئەم پیاوەم نەخوێندەوە لە سەر گەندەڵى ئیتر ئەم چەندین ووتارەى لە كوێ نوسیوە ؟ پێم خۆش بوو ئەو برادەرە ناوى سەرچاوەكانى بنوسیایە با ئێمەش بمان خوێندایەوە , وەڵا بەرزانى لێ كردوین بە خوشكەزاى ماركس و لینین , لە سەرجەم ئەو نوسینەد ا تەنها ئەم دێڕەى ڕاستە كە دەڵێ ((ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەندامانى یەكێتیى ئەو ترسەیان لە دڵدا چەقى كە چیتر هەڵبژاردن و دیموكراسیەت و رەئى ئەندامان هیچ سەنگێكى نییە، بەڵكو تەنها بڕیارەكان تاك لایەنەن و لە سەروو چى بڕیار درا، هەر ئەوە دەبێت.)) ئەمەت ڕاستە بەڵام ئەوانى ترت زۆر زیادە ڕەوى پێوەیە ,تۆ وەكو ئێمە بەرزان ناناسى ئەوەى ئەوبەسەر یەكێتى و مەڵبەندى هێنا هیچ كەسێك تاوانى ئاواى نەكردوە كەچى دێیت و بەرزانم لێ دەكەیت بەو قارەمانەى كەوێنەى نیە , ئەبوایە زووتر قسەت بكردایە با ناڵێكمان بكردایە بەناو چەوانیەوە با لە چاو نەچێ , دواجار ئەم ماستاو چیەى وەكو هاوژین ووتى هەتیو كەوتوە ئەڵێ ((كێشەكە لەوەدایە كە بە بوونى بەرزانى ئەحمەد كوردە كە بە كەسێكى جەماوەرى ناسراوە، یەكێتیى شكستى هێنا چ جاى هێرۆ)) ئەم نوسینە سەرەتایى ئەو بەرنامەیەیە كە بەرزان ئەیەوێت لە ڕێگەى پیاوەكانیەوە پیادەى بكات دژى هێرۆ و ئەوەى منیش بزانم زۆربەى پیاوەكانى بەرزان ووتویانە لە داخانا ئەم جارە هەر دەنگیش نادەین , ئامۆژنە هێرۆ تۆ هەر بە قسەمان مەكە ئەوە قسەكەم هاتە دى كە هەفتەیەك لەمەوپێش بۆم نوسیبویت , چونكە من لە نزیكەوە تێكەڵى ئەمانەم و قسەم لا ئەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست