یەكێتى مەڵبەند كەم ئەكاتەوە , پارتی لق ئەكاتەوە
Thursday, 29/07/2010, 12:00
یەكێتى و پارتى ئەم حكومەت و میللەتە بە دوژمنێكى گەورەى خۆیان ئەزانن , بڕوا بكەن ئەوەى ئەم دوانە ئەیكەن ,هیچ دوژمنێك بەرامبەر بە میللەت و حكومەتەكەى نایكات ,ئەم هەواڵە بخوێننەوە ئەو كاتە دەزانن ئەمانە چى دەكەن , بۆ ئەوەى بارى گرانى حكومەت زۆر زۆر تر بكەن ,ئەمانە بە دزى , ڕاووڕووت , تاڵانى واز لە حكومەت و میللەت ناهێنن ,بێجگە لەمە لە دەیان ڕێگاى ترەوە نوقورچى گەورەى لێ دەگرن ,ئەم دوو حیزبە بێجگە لەوەى پارەیەكى باش مانگانە لەحكومەت وەردەگرن ,لەگەڵ ئەوەشدا هەرچى مەسروفاتى خۆیانە خستویانەتە سەر حكومەت ,ئەو پارەى ئەمانە لە حكومەتى وەردەگرن یان ئەیدزن هى خەڵكە , ئەو پارەیە هاتوە بۆ ئاوەدان كردنەوەو خزمەتى خەڵك هاتوە نەك تەنها بۆ یەكێتى و پارتى هاتبێ , پارتى و یەكێتى كادرێكى زۆریان هەیە , تەنها بۆ خزمەتى خۆیان دایان ناوە كەچى ئەبێت بە بار گرانى بۆسەر میزانیەى ئەو خەڵكە , كادر كادرى حیزبە , تەنها خزمەت بە حیزب دەكات ,بەرز كردنەوەى , واز هێنانى , خانەنشینى ئەبێتە ئەركێكى گەورە بۆ سەر حكومەت ,لق و مەڵبەند ئەكرێتەوە ئەبێت بە بار بە سەر حكومەتەوە , دائەخرێن دوبارە هەر ئەبن بە بار بە سەر حكومەتەوە ,یەكێتى خاوەنى 36 مەڵبەند ە بە هەزاران كادرى بێ ئێش و بێ بەرهەم لە دیوەخانەكانى حیزبدا لە سەر میزانیەى ئەم میللەتە ئەژین , ئەمانە هیچ بەرهەمێكیان بۆ ئەم میللەتە نەبوو , هەمویان گەندەڵ ببون, مانگانە لە پارەى خەڵك موچەیەكى زۆر ئەدرا بەم كادرانە ,ئەمە بێجگە لە زەوى و سەیارە و دەمانچە , لە دوایى كۆنگرەوە یەكێك لەو بڕیارانەى كە دەرچوە ئەوەیە ئەبێت یەكێتى خۆى بتەكێنێ و مەڵبەندەكانى كەم بكاتەوە ,جارێكى تر دوبارە ئەم لەشكرە كادرە مشە خۆرە بێ بەرهەمە ئەبنەوە بە ئەرك بە سەر حكومەتەوە , لەم ڕۆژانەدا یەكێتى دەستى كردوە بەكەم كردنەوەى مەڵبەندەكانى , بە كادرەكانى ووتوە سێ ڕێگا لەبەر دەمتاندا هەیە یان خانەنشینى , یان ئەتان خەینە یەكێك لە فەرمانگەكانەوە یان لە سەر ڕێكخراوەكان موچەوە ربگرن و دەوامیش مەكەن ,ئەم كادرانە بە پلەى حكومى بەرز موچەوەردەگرن ,بەڕێوەبەرو ڕاوێژكارو بەڕێوەبەرى گشتى , بەو خوایە كادر ئەناسم یەك ڕۆژ نەیخوێندوە , تەنانەت بۆ موچەكەى ئیمزاى نیە و پەنجە مۆر دەكات كەچى بە پلە كراوە بەبەڕێوەبەر و موچەیەكى باش وەردەگرێ ,ئەگەر خانەنشینیش بكرێ لە سەدا هەشتا موچەكەى وەردەگرێ , كادرى زۆر گەنجى تیایە تەمەنى زۆر گەنجە و ئەكرێ سوود لە تواناكانى وەربگیرێ , تەنانەت ژنى نەهێناوە كەچى بە پلەیەكى باش خانەنشین كراوە , چەندڕۆژێكە یەكێتى دەستى پێ كردوە , مەڵبەندەكانى چوارتا و شارەزوورو 21 ى سلێمانى و هەندێكى ترى داخستوە ,و ئەو سێ ڕێگایەى سەرەوەى بۆ كادرەكانى داناوە خانەنشین و حكومەت و ڕێكخراوەكان , بێجگە لەوەى لەوەو پێش چەند هەزار كەسێك لە كادرانى مشە خۆرى یەكێتى و پارتى و حیزبەكانى تر لە سەر میزانیەى حكومەت خانەنشین كرا ن ,وا جارێكى تریش یەكێتى قوڕێكى ترى بۆ حكومەت گرتەوە , خۆى حكومەت چەندە لە ڕووى ئابوریەوە بارى گران بوە , ئەوەندەى تریش ئەركى قورس دەبێت ,كادر هەیە فەرمانبەرە , بە موچەیەكى كەم لەبەر كارى حیزبى وازى لە فەرمانگەكەى هێناوە ئێستا فرسەتە بە دوو ئەوەندەى موچەكەى خۆى خانەنشین ئەكرێ , ئەمانە بێجگە لە دزى و بە تاڵان بردنى داهاتى ئەم میللەتە و گران كردنى ئەركى حكومەت , لەم لا و ئەو لاشەوە نوقورچى گەورەتر لە حكومەت ئەگرن ,ئێستا بە قەد هەموو ئەوروپا ئەم حكومەتە خانەنشینى هەیە و زۆربەشى هى حیزبەكانە ,ئەوە حالى میللەت و ئەوەش حیزبەكان كە نەگوێ بە حكومەت ئەدەن و نە بە میللەت , یەكێتى مەڵبەند كەم ئەكاتەوە , پارتى لق ئەكاتەوە , سەیرە گوڵم ,ئەگەر حیزبێك دروست بێت بۆ خانەنشینانى كوردستان بڕوا بكەن هەموو هەڵبژاردنێك یەكەم ئەبێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست