ئێستا نەمردوە كەچى شوێنەكەى گیرا
Saturday, 10/07/2010, 12:00
تا كۆنگرەى سێ نەبەسترابوو نە تاڵەبانى و نە مەكتەبە سیاسیە خەساوەكە بڕوایان بەوە نەبوو كە جێگرەوەیەك بۆ تاڵەبانى دابنرێ , تاڵەبانى ئەیزانى هەركەسێك دابنێ ئیتر یەكێتیان لە دەست دەردەهێنرێت بۆیە زۆر دژى ئەمە بوون و ڕێگاشیان نەدەدا بە كەس باس لەم مەسەلەیە بكات , بۆیە شیاو ترین كەس بەلاى بنەماڵەى تاڵەبانیەوە بۆ ئەوەى پاروە چەورەكە لەدەم كەوتە خوارەو بۆ كۆش بێت , هێرۆیان هێنایە پێشەوە , هێرۆیان كردە حاكمى ژێر بە ژێر ى سلێمانى و هەر بڕیارێك ئەو نەیدایە نەدەكرا لەم شارەدا , مەڵبەندێكى گەورەى وەكو مەڵبەندى سلێمانیشیان دایە دەستى , دەست كراوەش بوو بۆ دروست كردنى تەكەتولێكى بە هێز بۆ خۆى , تاڵەبانى باندەكەى خۆشى خزمەتى هێرۆوە , تا كۆنگرە هەموو ئیشەكانى پڕ كردنەوەى جێگاكەى تاڵەبانى تەواو كرا , لە كۆنگرەشدا زۆر بە جدى كار لە سەر ئەوە كرا كە هێرۆ بكرێتە كەسى یەكەمى ناو یەكێتى و سەركەوتنى خۆى بە هێزو پارە و لیست و چاو سور كردنەوە مسۆگەر كرد ,ئەو پاروە چەورەى كە لە دەمى تاڵەبانیدا یە بۆ ئەوەى دواى مردنى نەكەوێتە سەر زەوى یان دەستى كەسێكى ترەوە هێرۆ كۆشى بۆ گرتەوە , ئێستا هێرۆ ئەندامى مەكتەب سیاسیە , لە ژێرەو ەو لە سەرەوەش خۆى هەموو شتێكە ,تاڵەبانى لێرە بێت یا نا هێرۆ هیچ حسابێكى بۆ ناكات و هەموو بڕیارەكان لاى خۆیەتى , سەیر بكەن هەموو ڕژێم و حاكمە دیكتاتۆرەكانى جیهان بۆ دیكتاتۆریەت و قۆرخ كردنى پۆستەكان یەك بەرنامەیان هەیە ئەویش قۆرخ كردنى كایە گرنگەكانى حیزب و حكومەتە , هێرۆ هەموو ڕاگەیاندنى یەكێتى گرتۆتە دەست , تاڵەبانى خۆى هێزى چەكدارو مەكتەبى دارایى و ئاسایش و زانیارى , پاڤێڵ و لاهور دژە تیرۆر , لە هەموو حیزب و حكومەتێكدا ئەم شوێنانە گەورەترین پۆستن , ئەمانە لاى هەر كەسێك بێت حیزب و حكومەتیش لاى ئەوە , ئەمە ڕەوشتى قێزەونى هەموو دیكتاتۆرەكانى جیهانە , وا تازە تاڵەبانى لەم سەدەى بیست و یەكەدا هەمان بەرنامە پیادە ئەكاتەوە , ڕاستە تاڵەبانى بەلاشە قورسەكەى و ئەقڵە سوكەكەى ماوە بەڵام چ مانێك , لاشەیەكى قورس , ئەقڵێكى سوك و بێ كار كە ناتوانێ بەكارى بهێنێ تەنها بۆ كارى خراپە نەبێت , بۆیە تەمەنى تاڵەبانى یان تواناى هەڵسوڕانى تاڵەبانى ئەوەندەى نەماوە , بۆیە پێش ئەوەى بمرێ كورسیەكەى پیاوە نەخۆشەكەیان دەست بە سەردا گرت , پێش مردنى تاڵەبانیان ناشت , دوایى هەر حاڵەتێك بە سەر تاڵەبانیدا بێت ئەو پۆستانەى ئێستا هەیەتى دەكەوێتە دەست بنەماڵەكەى یان بڵێین هێرۆى ژنى , ئێستا تاڵەبانى ئەو داشى دامەیەیە كە هێرۆ بە ئارەزووى خۆى یارى پێ دەكات , ئەو مقاشەیە هێرۆ پشكۆكانى سەر ڕێگاكەى پێ لادەبات ,ئێستا یەكێتى بە تەواوى لە دەست تاڵەبانى دەرهاتوە و هێرۆ بەتەنها سەرپەرشتى گشت دام و دەزگاكانى دەكات , ڕاستە مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى هەیە , بەڵام ئەوانە تەشریفاتین , هیچیان لاى هێرۆ هیچ نین , ئەوانە شتن كە مل كەچ و ڕەعیەتى ئەوانن ئەوانیش بە چاوى سوك سەیر دەكەن , من بڕوام وایە پێش مردنى تاڵەبانى هێرۆ ئەبێتە سكرتێرەى یەكێتى , نایەڵن تاڵەبانى بمرێ ئەو ئیشە دەكەن , لەبەر ئەوەى ئەگەر تاڵەبانى مرد ئەو كاتە وەكو تەزبیحى پچڕاو هەر دەنكەى بۆ لایەك , بەڵام پێِش مردنى ئەوە بكات باشترێكە ,چونكە ئەو كاتە پەیمانى ئاكاریان پێ ئیمزا دەكات و ئەبێت هەموو یان مل كەچى ئاغا ژن بن , هێرۆ پەلەیەتى لەو كارە چونكە ئەزانێ كە تاڵەبانى مرد بێجگە لە چەند دەروێشێك كەسى تریان بە دەورەوە نامێنێ بۆیە هێرۆ پەلەیەتى پێش مردنى تاڵەبانى ئەو كارە بكات , ئێستا لاى هێرۆ تاڵەبانى مردوە بۆیە هەرچى هەیە و نیە هێرۆ لێپرسراوێتى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست