کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن لە ڕووت دێت قسە بكەیت

Friday, 07/08/2009, 12:00


لە دوایى دۆڕاندنە ئابڕوو بەرانەكەى كە بەسەر یەكێتى و پارتى هات و بە تایبەت تر بەسەر یەكێتى لە شارى سلێمانى وا هەستمان كرد ئیتر ئەو لێپرسراوانەى بونەتە هۆى دۆڕاندنى یەكێتى واز دەهێنن و جارێكى تر سیاسەت ناكەن بەڵام دیارە ئەمانە یەك زەڕە حەیایان نیە ئەگەر حەیایان هەبوایە ئەبوایە لە ڕوویان نەهاتایە هیچ قسەیەكیان بكردایە یەكێك لەو بەناو سەرۆكى باندانە بەرزانى ئەحە سمێڵە كە تەنها ئەم بوو لە شارى سلێمانیدا یەكێتى توشى ئەم شكستە كرد , بەرزان كە كوڕى خاڵە ئەحمەدە سمێڵە و باوكى ئەم بەرزانە یەكێك بوو لەوانەى لە دواى ڕوخانى سەدامەوە فایلى هەبووو فایلەكەى دۆزرایەوە كە لە پێش ڕاپەڕٍینەوە پەیوەندى بە بەعسەوە هەبوە و فایلەكەى لاى كەسێك بوە دوایى تاڵەبانى ئەو فایلەى وەرگرتوە و لاى خۆى دایناوە , وە بەرزان خوشكەزاى عومەرى حەمە على چەرمەگایە كە كۆنە مستەشارێك بوە و بە دەستى خۆى 17 پێشمەرگەى تەسلیمى بەعس كردۆتەوە و لە سێًدارە دراون و زڕ برایەكیشى لێپرسراوى لقى پارتیە , بەرزان لەوەتى لەناو ڕێكخستنەكانى مەڵبەندایە بێجگە لەتەكەتول و پیاو پەیدا كردن هیچى تر نازانێ چونكە بەرزان گەورەیى خۆى تەنها لە تەكەتولدا ئەبینیەوە و ئەو تەنها بە كۆكردنەوەى خەڵكى داماو پارەى لە سەر وەرئەگرتن و خۆى پێ دەوڵەمەند ئەكرد و ئەوانیشى ئیهمال ئەكرد , بەرزان هەموو شتێكە بەس كادر نیە , بەرزان زۆر دەمێكە درۆ ئەكات كە گوایە لە دوایى ئەوەى بۆتە سەرۆكى باندەكەى مەڵبەند و بە ئینقیلاب و پارەى دزى هاتە مەڵبەند ڕێكخستنەكانى زیادى كردوە بۆتە 76000 كەس بەڵام خواى ڕووى ڕەشى هەڵماڵى بۆ هەموو لایەك دەركەوت بەرزان لەم ماوەیەدا هەر سەروو خۆى هەڵخەڵەتاندوە و درۆى كردوە , درۆكانى بەرزان تاڵەبانى و مەكتەبى سیاسیشى بە هەڵەدا برد تا دوا جار یەكێتى بە سەرى شكاوەوە لەم هەڵبژاردنەدا هاتەدەرەوە یەكێتى و پارتى لە ناو شارى سلێمانیدا 96000 دەنگیان هێناوە ئەمە بە دوو حیزبى زۆرر گەورەو خاوەن هەموو شتێك ئەگەر دابەشى بكەیت بە سەر پارتى و یەكێتى دا ئەوا یەكێتى 48000 دەنگى هەیە وابزانم كەمتریش ئەى كوا 76000 ئەندامەكەى بەرزان ئەى كوا 300000 ئەندامەكەى مەلا بەختیار ئەى كوا هەزاران ماڵە شەهیدو زیندانى سیاسى و پێشمەرگە دێرینەكان و كەم ئەندامان كەواتە ئەگەر ئەمانەشى لێ بكەیتەوە دەنگى مەڵبەند تەنها 6000 دەنگ بوە و حەفتاكەى بەرزان هەمووى درۆیە , بەرزانى ئەحە سمێڵ بە دەركردنى هەموو كادرە باشەكانى مەڵبەندى سلێمانى و كۆكردنەوەى كۆمەڵێ كادرى لە سەر دزى دەركراوو كوڕى ڕەفیق حیزبى و كۆنە ئامر سریە خەڵكى ئەم شارەى لە یەكێتى تۆراندو یەكێتى توشى گەورەترین شكست كرد , ئەو ڕۆژەى لاى تاڵەبانى ووتى كادرەكانى گۆڕان لە پەنجەكانى دەست تێ پەڕ ناكەن بەڵام كە هاتنە دەرەوە لەشكرێك كادرى خاوەن ئەزمون و ڕابوردو پاك و بەتوانا ئیتر تاڵەبانى بۆى دەركەوت بەرزان درۆى لەگەڵ كرد و دانى بەوەدا نا بەرزان درۆى لەگەڵ كردوە بۆیە ئەم هەموودرۆیەى بەرزان تاڵەبانى توشە گەورەترین شكاندن و ڕیسوایى كرد كە بە دەیان ساڵى تر تاڵەبانى و یەكێتى تواناى خۆ دەرباز كردنیان نیە لەم شكستە , گێلێتى بەرزان لەوەدایە دان بەم شكست و سەر شۆڕیەدا نانێ و دێت تۆمەتى ئەم شكستەى خۆى و حیزبەكەى و سكرتێرە نەخۆشەكەى ئەخاتە ملى ئیدارەو ئەوانەى سەر بە گۆڕانن , تۆ نەتوانیوە وا لە كادرو ئەندامەكانى خۆت بكەیت دەنگتان بدەنێ ئیتر ئەمە چ خەتاى ئیدارەى تیایە , ئەگەر بەس ئەندامەكانى تۆو مەلا بەختیار دەنگیان بدایە ئەوا یەكێتى و لیستە ڕوو ڕەشەكەتان دەر ئەچوو , ئەوەش بزانە تا تۆ لێپرسراوى ئەو مەڵبەندە بیت یەكێتى حاڵى لەوە خراپ تر ئەبێت , و ئەوەش بزانە یەكێتیتان وا لێ كردوە وا بە ئاسانى لەم شكستەى دەرناچێ , ئەگەر یەك تۆز حەیات هەبوایە ئەبوایە وازت لەمەڵبەند بهێنایە و بچویتایەوە بۆ ماڵەوە و سەرى لوتى خۆت ڕەش بكردایە بۆت دەركەوت خۆت و باندەكەت چۆن یەكێتیتان سوك كرد ,,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە