تاڵەبانى سەرۆك كۆمارى بردەوە بەڵام...
Saturday, 13/11/2010, 12:00
تاڵەبانى هەر چۆنێك بێت , سەرۆك كۆمارى بردەوە , ئەویش بە تەوافوقى سیاسى ,بەڵام و دەیان جار بەڵام خۆشى و یەكێیتیەكەشى جارێكى تر دۆڕاندەوە , بەڵام ئەمجارە چۆن دۆڕاندنێك ,جارێ پێش هەموو شتێك پارتى بە هۆى ئەو فشارە زۆرەى لە سەرى بوو لە ناوخۆدا بە هۆى شەهید كردنى شەهیدسەردەشت و دزینى نەوتى كورد ستان و ئاو دیو كردنى و ئەو فشارە زۆرەى خستبویە سەر ڕۆژنامە نوسان و میدیاى ئازاد , هەرچیەكى كرد بوو ئەیویست بۆ ماوەیەكیش بێت خۆى لەو قەیرانانە ڕزگار بكات , هەستا ئەمەى كرد , ڕاستە كورد سەرۆك كۆمارى وەرگرت , ڕاستە بە هەچى شێوەیەك بێت تاڵەبانى بوەوە بە سەرۆك كۆمار ئەمە بۆ ئەوانە سود مەند بوو , بەڵام بۆ كورد زیانى گەورەى هەبوو كورد پۆستێكى بێ قیمەتى وەرگرت , چونكە سەرۆك كۆمارى ئە م جارە هیچ قورساییەكى نیە , مافى ڤیتۆكەشى لێ سەندرایەوە , دەسەڵاتەكایشى كەم كرایەوە , ئیتر سەرۆك كۆمارى بۆ كورد هیچ دەورێكى نیە , وەكو سفرى دواى فاریزە وایە كە ناخوێنرێتەوە , كورد بۆئەم پۆستە هەندێك پۆستى ترى گرنگ ترى لە دەست دا , ئەوانەى هەشمان بوو ووردە ووردە لە دەستى ئەدەین , ئێوە پەلە مەكەن و بەس سەیر بكەن , بزانن ئەم پۆستى سەرۆك كۆمارییە چۆن سەرى كورد دەخوات , چۆن كورد بۆ ڕیش چوو سمێڵى نایە بانى , ئاواش تاڵەبانى ئەمجارە نەك سمێڵى بەڵكو برۆشى ئەنێتە بانى , لەو ڕۆژەوەى تاڵەبانى بۆتە سەرۆك كۆمار لەو ساتەوە هەتا ئێستا یەكێتى بەرەو پاشەكشە و دۆڕاندن ڕۆیشتوە , چونكە تاڵەبانى بە هۆى بەغداوە , سەركردەكانى تریش بە هۆى تەكەتول و پارە پەیدا كردن و خۆ دەوڵەمەند كردنەوە ئاگایان لە یەكێتى نەماوە , مەڕێكیش بێ شوان بێت ئاواى لێ دێت , بێجگە لەمە زیاد بونى تەكەتولا ت و دەستە گەرى و پیاو پیاوێنە بە شێوەیەكى باش گەشەى كرد , لە دوایى هاتنە دەرەوەى باڵى ڕیفۆرم لە یەكێتى پێش تر ئەیانوت ئەمانەن تەكەتول ئەكەن , كەچى كە ئەمانەش هاتنە دەرەوە تەكەتول نەك بنەبڕ نەكرا بەڵكو زیادى كرد بەڵام دەموچاوەكان گۆڕان , تاڵەبانى لە سكرتێرى هەموانەوە بوو بە لێپرسراوى باندو ستاف و لێپرسراوى نیوەى یەكێتى , دواى ئەم هێرۆ و بەرهەم و مەلا و كۆسرەتیش زیادیان كرد , ئێستا باڵى هێرۆ و مەلا بەختیار هەیە , باڵى تاڵەبانى هەیە , باڵى كۆسرەت و بەرهەم هەیە , باڵ و نیوە باڵى تریش هەرهەیە , دواى ئەوەى ئەم جارەش تاڵەبانى كرایەوە بە سەرۆك كۆمار ئەوا بێ گومان وەزعى یەكێتى بەرەو خراپ تر هەنگاو دەنێ ,لەو لاشەوە پارتى كەوتۆتە خۆى , گۆڕانیش بە هەمان شێوە , ئەمە تاڵەبانى بۆ پۆستێكى قۆڕ یەكێتى دۆڕاند , بێجگە لەمە پێداگرى مەسعود واى لە تاڵەبانى كرد ئیتر ئەبێت بێ مەسعود پەنجە نەكات بە ئاودا , ئیتر ئەبێت لەمەو دوا یەكێتى بە سكرتێرو مەكتەبى سیاسیەكەشیەوە مل كەچ و گۆێڕایەڵى مەسعود بن , چونكە ئاغاكەیانى كردۆتەوە بە سەرۆك كۆمار بۆیە كەس ناتوانێ قسەیەك بكات , هەتا ئەو ڕۆژەى تاڵەبانى ئەمرێ بە خۆى و بنەماڵەكەى و یەكێتیەكەیەوە ئەبێت مل كەچ و سەرشۆڕ بن لەبەردەم بارەگاى بارزانیدا , تا ماوە ئەبێت بڵێت مەمنوتم فەخامەتى كاك مەسعود , ئەوە باسى كور دناكەم كە چۆن ئەم سەرۆكانە زیندە بە چاڵیان كردوە , تاڵەبانى خۆى دەمێكە ڕەواجى نەماوە ,بەڵام ئەم جارە لەوەش بوو , ئیتر جارێكى تر نابێت و ناتوانێ بڵێ من بە ئازایەتى و قارەمانێتى خۆم بوم بە سەرۆك كۆمار , ئەوە نەما پێمان بفرۆشنەوە لە سەر پەیژەوە بۆ كورسى دەسەڵات , لە قەندیلەوە بۆ بەغداد ئەوە نەما , ئەبێت بڵێن خێرى فەخامەتى مەسعود بارزانى بنوسێ ئەگینا مامە ئەبوایە سنورى قەڵەم ڕەوەكەى لە گردەكەى دەباشان و قەلاچوالان تێ پەڕى نەكردایە ,لاى تاڵەبانى هیچ یەكێك لە یەكێتى و خۆى و كورد گرنگ نیە , گرنگ ئەوەیە تاڵەبانى سەرۆك كۆمار بێت و لە عێراقى عەرەبیدا بمرێت بە سەرۆك كۆمارى و لە بەغداش بینێژن , یەكێتى چى لێ دێت با بێت بەڵام گرنگ ئەوەیە مامە سەرۆك كۆمار بێت كە خۆشە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست