کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەڵبەندى یەكى سلێمانى بۆتە لقێكى دەزگاى زانیارى

Thursday, 05/03/2009, 12:00


مەڵبەندى ڕٍێكخستن ئەرك و كارەكانى پەروەردە كردن و هۆشیار كردنەوەى جەماوەرە یان ڕێكخستنى خەڵكە لە دەورى بەرنامەى و ستراتیژى یەكێتى , جاران ئەم مەڵبەندە ئەم دەورەى ئەبینى , بەڵام ئێستا ئەم مەڵبەندە ئەركەكەى بۆتە لقێك لە دەزگاى زانیارى و ئیشى كادرەكانى كۆكردنەوەى زانیاریە , پەروەردە كردنى خەڵك لە سەر ئەم ڕیتمە , یەكێكە لەو كارانەى میللەت بەرەو هەڵدێرى نەمان و فەساد بون ئەبەن , خۆزگەم ئەم كەسانەى بە ناو كادرن و بونەتە جاسوس و چڵكاو خۆر بیان توانیایە زانیارى لە سەر پارتى , ئەنسار ئیسلام , نەیارەكانى یەكێتى , دزو گەندەڵ و داوێن پیسەكان كۆبكردایەوە بەڵام ئێستا لە ناو مەڵبەندى سلێمانیدا محەتەیەك هەیە تەنها ئیشیان كۆكردنەوەى زانیاریە لەسەر ئەو كەسانەى كە سەر بە باڵى ڕیفۆرمن , ئەم هەموو كەسە لەو محەتەیەدان , ئەو هەموو پارەیەیان بۆ سەرف ئەكرێت , لێپرسراوەكانیان مانگانە بڕى ((400000)) دینار وەردەگرن و جاسوسە كانیشیان مانگانە بڕى 150000 وەردەگرن , جا وەرە لە باتى ئەم پارەیە بدرێت بەو كادرانەى بە توانان و خزمەت ئەكەن یان بدرێت بەو كەسانەى هەمو كارێكیان بۆتە جاسوسى بە سەر هەڤاڵەكانى خۆیانەوە , ئەمە بێًجگە لەوەى لە هەر كۆمیتەیەكیشدا چەندین جاسوس و سەرچاوەیان هەیە , بە پێى ئەو ڕاپۆرتانەى من بینیومن تەنها یەك شت ئەزانن و ئەنوسن , فڵان كەسى سەر بە ڕیفۆرم واى ووت , فڵان كەس چوو بۆ لاى فڵان كەس , یان چوو بۆ گردەكە , ئەمە هەموو كارەكانیانە , زۆرم لەو ڕاپۆرتانە بینیوە هیچ یەكێكیان بە یەك دێڕیش باسى نەیارەكانى یەكێتى یان پیاوە دزو گەندەڵەكان ناكات , خوا نەكات بەلاى دوژمنەكانى كوردا بچێت , جا وەرە پەروەردە كردنێك ئاوا بێت , ئاوا ئەندام ڕێك بخە و ئاواش بیكەن بە جاسوس بە سەر هەڤاڵەكانى خۆیانەوە جا ئەبێت چ خێرێك بداتەوە بۆ ئەم میللەتە , شێخ جەمال كە كاتى ڕژێم ئەفسەر بوە لە بازگەكەى تاسلوجە و ئێستاش هەر بەو ناوەوە بە ناو بانگە سەرۆكى ئەم محەتەیەیە , ئازادى تەندروستى كە جێگرى دووەمى لێپرسراوى مەڵبەندە و مامۆستا ئەكرەم كە لەم حكومەتەدا لە سەر دزى لە گومرگ دەركراوە یاریدەدەرى شێخ جەمالى تاسلوجەن , ئەمانەش كۆمەڵێك پیاوى جاسوس و قێزەونیان لە خۆیان كۆكردۆتەوە كە تەنها كاریان جاسوسیە و هیچ شتێكى تر نازانن , وەكو مامۆستا تۆفیق و حەمەمینە شەل و كامیل عومەرو شێردڵى محامى و شەمال حامیدو شێخ فەتاحە دزەكەى زیندانیە سیاسیەكان و فازیلە دزەكەى چەندین ساڵە لیژنەى سەیاراتى مەڵبەندە وشەریكى مەلا جەبارە , ئاراس سەرسپى و چرا و بەرزانە شەل كە لە ڕەبایە قاچێكى كەم ئەندام بوو ئێستا كەم ئەندامى سەنگەرە و ئەحمەد چاوشینى كۆنە ئەمن و سەلاحە ڕەشى تەواری و دەیانى تریش كە ئەمانە هیچ ئیش و كارێكیان نیە تەنها جاسوسى كردن نەبێت بە سەر برادەرەكانیانەوە , ئەمانە بەس ئەوە ئەزانن یان دەنگ تەسجیل بكەن یان ڕاپۆرت بنوسن , هەندێكیان هیچ ئیشێكیان نیە تەنها ئەوە نەبێت بەس بۆ جاسوسى كردن هاتونەتە ناو مەڵبەندەوە , نانیان لە سەر ئەمەیە , جا هە ڤاڵًینە ئەمە مەڵبەندى ڕێكخستنە یان لقێكى دەزگاى زانیارى , ئاخر مەڵبەند ئیشى ئەمەیە یان كارى تر , ئەگەر بچوكترین قسە بكەیت یەكسەر بۆ لێپرسراوى محەتەكە و لەوێشەوە بۆ بەرزانى ئەحە سمێڵ و یەكسەر بانگ كراوى ئەگەر شتەكە قورسیش بێت یەكسەر بۆ ئەو دیو مەبەستم دەزگاكەى قەڵاچوالانە و وون ئەبیت , ئەمە بێجگە لەو جاسوسە زلانەى ڕۆژانە سەردانى مەڵبەند ئەكەن , ئێستا ئەمانە بونەتە پیاوێكى سوك لە مەڵبەندا و كەس لایان ناوەستێ و قسەیان لەگەڵ ناكەن , كە ئەمانە دێنەناو مەجلیسێكەوە لە خۆیانەوە قسە ئەكەن و جنێو ئەدەن بۆ ئەوەى تۆش لە خشتە بەرن و قسەیەك یان جنێوێك بدەیت بۆ ئەوەى بانگ بكرێیت , ئا ئەمەیە قوتابخانەكەى مامە و پەروەردە كردنەكەى بەرزانى ئەحە سمێڵى كۆنە جاش , لە باتى ئەوەى خەریكى ڕٍێكخستنى خەڵك بن كەچى خەریكى جاسوسى كردنن بە سەر یەكترەوە , خۆش مەڵبەند , ئەمەیە مەڵبەندەكەى سلێمانى كە كەس نازانێ ئەم قەڵایە بێجگە لە وەى بۆ جاسوسى كردن بەكار دێت هیچ كارێكى ترى نیە ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە