کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسۆى شێخ نوریش كەوتە گڕو گاڵ

Thursday, 22/10/2009, 12:00


ماوەیەكە ئاسۆى شێخ نورى ئەو كادرە بێ بەرهەمەى كە هیچ بۆ یەكێتى و ئەم میللەتە ناكات كەوتۆتە گڕوگاڵ وقسە ووتن بە كادرەكانى لیستى گۆڕان , ئەوەندەى ئەم ئاسۆیەمان ناسیبێ لە شاخ و شاریش ئەوا دەزانین قەت قورسایى نەبوە لەناو یەكێتى و كۆمەڵەدا و قەتیش كارێكى بەبەرهەمى بۆ ئەم میللەت و یەكێتیە نەكردوە , ئێستاش دوایى ئەوەى جارێكى تر خۆیان خزاندەوە ژێر چەترە شكاوەكەى تاڵەبانى ئیتر لەو كاتەوەى كە جارێكى تر تەسلیم بوە و كۆمەڵێ پارەى باشى لە تاڵەبانى وەرگرت و خانوەكەى پێ تەعمیر كردوسەیارەكەشى پێ گۆڕى ئیتر ناوبەناو لە كونێكەوە وەكو مشكە كوێرە سەردەردێنێ و هەندێ قسە دەكات قسەكانیشى هەموو ئەو قسە سواوانەن كە كەس تاقەتى نیە گوێى لێ بگرێ بێجگە لە جەمالى حەكیم ئاغا , ئەم ئاسۆیە ماوەیەكى زۆر بوو لە قسە چوبوەوە , كەچ ئێستا چەند ڕۆژێكە ئەمیش كەتۆتەوە گڕوگاڵ و خەریكە قاچ دەگرێت و سەر پێ كەوتوە , لەوەئەچێ ئەم پلینیۆمە و باس كردن لە پڕ كردنەوى شوێنى سەركردایتى و مەكتەب سیاسیەكانى گۆڕان ئاسۆى جوڵاندبێت و كرمەكەى ئەمیش وەكو ئەوەى بەرزانى ئەحە سمێڵ جوڵابێت , جاران كە ناوى ئاسۆ دەهێنرا هەر بەڕێز ئاسۆى شێخ نورى بوو كەچى ئێستا بە ئەندامى ئێكسپایەرى چقە دەركردوى سەركردایەتى ناوى دەهێنن , كە ئاسۆ جێگرى پارێزگار بوو ماوەیەكیش خوا پێم نەگرێ وابزانم پارێزگار بوو هەموو بەرهەمى ئاسۆ ئەوەبوو برنج و شلەى سادەى لە ((750)) فلسەوە كرد بە یەك دینارى سویسرى ئەو كاتە لە چێشتحانەكان برنج و شلەى سادە بە 750 فلس بوو ئەمە تەنها بەرهەمى ئەم پیاوە بوو دوا نیوەڕوانیش بە خۆى و جگەرەكەى لالێویەوە خۆ دەكرد بە مۆزەخانەكەى جەمال ئاغادا لە مەڵبەند و ئیتر تائێوارە خەریكى شیعر و نوكتە بوون , كەچى ئەم پیاوە بێ بەرهەمە ماوەیەكە فێرى هەندێ قسە بوە كە ئەوە نە قسەى ئەون و نە لە تواناى ئەودان و نەدەم و پلى ئەوەشى هەیە ئەو جۆرە قسانە بزانێ و بیكات ,ئەگەر كێشەى بێ پیاوى نەبێت لەناو یەكێتیدا كەى ئەوەندە مەجالیان داوە بە جەنابتان تا ئەوەندە قسە بكەن , ئەم بێ مەجالیەش واى كرد جەنابتان درەنگ زمان بگرن , بەڵام ئیستا بە هۆى ئەم وەزعەوە و زوو زوو چاوپێكە وتنەكانى و دەركەوتنى فێرى گڕو گاڵ بوە , ئاخر ئیتر خەڵك بۆ سیاسەت و كوردایەتى بكات كەس نا ئاسۆى شێخ نورى بڕیارى دەركردنى ئەو هەڤاڵانە بدات یان باسى بكات , ئەبوایە هەموو كەس قسەى بكردایە ئەوا جەنابتان لە ڕووتان نەهاتایە دەمتان بكەنەوە ,ئەو سەركردانەى كە ئێستا جەنابت بەرگریان لێ دەكەیت هەر ئەوانە بوون بە جەنابتیا ن ئەووت ئەڵێى پیاوى ناو كومبارە نەك فەرشیش , ئەیانوت كە چوە ژورەكەى خۆى لە پارێزگا هەر خەریكى جگەرەكێشانە و هیچى تر ناكات ,ئەیانوت ئەبێ ئەم پیاوانە لەگەڵ مامە جەمالدا بخرێنە مەتحەفەوە و هەڵبگیرێن , مادام جەنابتان فێرى زمان گرتن بوون و یەكەم ئیشیشتان قسە ووتنە بەو برادەرانە ئیتر بە چەند بەشێك گەندەڵى و دزیەكانى جەنابتان دەخەینە بەرچاوى خوێنەرانى بەڕێز ,یەكێتى و مەلا بەختیار وویستى هەر كەسێك سوك بكات و وەكو خۆیانى لێ بكات ئەوا زوو زوو ئەیهێنە سەر شاشەكەى سایتى چاودێر , تا خەڵك بیناسێ و وەڵامى بدەنەوە ,بۆ ئەوەى ئەوەى ژێر بەڕەكانى ناو پارێزگاى سلێَمانى كە لە سەردەمى جەنابتانا كراوە بخرێنە ڕوو , چاوەڕێى بە بەم زووانە بەشى یەكەمى گەندەڵى و دزیەكانى ئاسۆى شێخ نورى بڵاو دەكرێنەوە , بۆ ئەوەى ئەم سەركردایەتیە ئێكسپایەرەى یەكێتى بناسین چ مەعدەنێكە ..........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە