ئەرێ خەڵكینە یەكێتى چەندەمە ؟
Monday, 29/03/2010, 12:00
دۆڕاندن بۆهەموو حیزبێك و كەسێك شتێكى ئاساییە , ئەوەى ئاسایى نیە لایەنى دۆڕاو دان بە دۆڕاندنەكەى خۆیدا نەنێ , كوڕینە ئەو یەكێتیەى جاران تەقلەى بە فیل لێ ئەداو كەروێشكى بە عارەبانە ئەگرت وا ئێستا واى لێ هاتوە لەم كوردستانەدا بۆتە هێزى سێ یەم و تاڵەبانى خۆش بێت ئەڕوات بۆچوارەم و پێنجەمیش و تا دوو شەش لە دەستیا ئەتۆپێ , كوڕینە ئەمانە بۆ شاردنەوەى دۆڕاندنەكەى خۆیان كە لە ڕوویان نایەت باسى بكەن بردنەوەى هاوپەیمانیش بە هى خۆیان ئەزانن و تەقەى خۆشى ئەكەن بۆ سەركەوتنى پارتى , ئەمانە ئەوەندە خۆش باوەڕن وا دەزانن ئەو سەركەوتنەى لیستى هاوپەیمانى هەر هى خۆیانە و هەر ئەمانیش ڕەحمیان بە پارتى كردوە و سى كورسیان داوەتێ كوڕینە بەخشندەیى هەر دەبێت ئاوا بێت ئەو تاڵەبانیە ئەوەندە بەخشندەیە زۆرینەى كورسیەكانى خۆشى داوە بە بارزانى , وایان تێكەڵكردوە كەس نازانێ یەكێتى چەندەمە , لە كۆبونەوەكانى خۆیاندا لە كۆمیتە و مەڵبەندەكاندا خۆیان بەیەكەم حساب دەكەن بەڵام لە دواوە , ئەمانە وا ڕاهاتون دایم براوە بن بۆیە ئێستا پێیان عەیبە بە خۆیان بڵێن دۆڕاوین , هەموو هێزێك كە ئەدۆڕێ دواى دۆڕاندنەكەى سەدان كۆبونەوە و لێكۆڵینەوە دەكەن و خاڵە سلبیەكانى هۆى دۆڕاندنەكەیان دەست نیشان دەكەن و هەوڵى باش كردنى ئەدەن بۆ ئەوەى جارێكى تریش توشى هەمان دۆڕاندن نەبنەوە , بەڵام ئەمان ئەوەیان نەكرد , هاتن ئەو باشەیەى كە هەشیان بوو خراپیان كردو ئەوەندەى تریش خۆیان بچوك كردوە و تا واى لێ هات لە سەر ئاستى كوردستان لە ڕیز بەندى سێ یەمدا بن , ئەمان نەهاتن سلبیاتەكانى هەڵبژاردنى 25/7 چاك بكەن , هاتن هەموو ئیشیان ئەوەبوو بە درێژى ئەم ماوەیە چەندین ملێون دیناریان سەرف كرد ئەمشەو و ئەمڕۆ ئەمەندە , هەزار و دوو هەزار كادرى هەڵسوڕاوى گۆڕان گەڕایەوە ماڵە گەورەكە , ئەگەر كەسێك شارەزاى ماڵە گەورەكە نەبوایە و خاوەن ماڵەكەى نەناسیایە تەواو بڕواى دەكرد , بەڵام ئەم جارە دەركەوت یەكێتى بە هەموو كوردستان بەقەد ئەندامانى مەكتەبەكەى مەلا بەختیار دەنگى نەهێناوە , یان بە قەد كادرەكانى خۆى دەنگى نەهێناو ە , من باسى كەس و كاریان ناكەم , بەڕووتى و تەنها بە قەد هەمو ئەو ژمارانەى مەڵبەند و كۆمیتەكان و مەكتەبەكانى ڕێكخستن و ڕێكخراوەكان دەنگى نەهێناوە , كەچى داماوانە ئێستاش خۆیان بە براوە ئەزانن , فێڵێكى تریش كە ئەمانە ئەیكەن هەر بۆ ئەوەى بڵێن براوەین دەنگەكانى عێراقیش هەمووى حساب ئەكەن , بەڵام لەڕویان نایەت باسى كوردستان بكەن كە بێ چاوێنى بن بونەتە سێ یەم هێز ئەویش بە شەڕەشەق و تەزویرات و جۆرەها فڕو فێڵ و زەبروز ەنگ و پارە بەخشینەوە ,ئەمانە هیچیان پێ عەیب نیە , بڕوا بكەن زۆرى ئەندامانى یەكێتى ئەناسم لە كۆبونەوەكاندا وایان بە ئەندامانى خۆیان ووتوە ئەو ژمارانەى كۆمیسیۆن بڵاوى كردۆتەوە هەڵەیە یەكێتى دواى پارتى دووەمە و گۆڕان سێ یەمە , ئەمان ئەم جارەش هاتن ئەو كەسانەیان خستەوە گەڕ كە جارى پێشوو یەكێتى توشى دۆڕان كرد , من چەندین جارى تریش نوسیومە تا یەكێتى خاوەنى ئەم كادرو لێپرسراوانەى ئێستا بێت دڵنیا بن زۆر لەوە خراپ ترى لێ دەێت نەك چاك تر بێت , ئەمان هەر حەزیان لە بردنەوەیە نەك دۆڕاندن , لە 25/7 دا بەس سلێمانیان دۆڕاند بەڵام ئەمجارە و دوایى پلینۆم هەولێرو سلێمانى و موسڵ و دهۆكیشیان دۆڕاند بێجگە لە خانەقین و هەندێ شوێنى تر , ئیتر ئەبێت بەچى سەركەوتوو بوبن , بۆ ئەوەى خەڵك تانەیان لێ نەدات دێن بەناوى هاوپەیمانیەوە قسە دەكەن و دەڵێن بردومانەتەوە , ئێستا ئەپرسم ئەرێ خەڵكینە یەكێتى چەندمە ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست