کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆ خەڵك لائەبەیت ئەى كى َ تۆ لا ئەبات ؟

Sunday, 18/10/2009, 12:00


سە عدى پیرە ئەڵێ ئەو كەسەى خراپ بێت لە جێ بەجێ كردنى كارەكانیدا هەر لە حكومەت و حیزبەوە ئێمەى لاى دەبەین ئەگەر لە هەر پلەو پۆستێكدا بێت , كەچى كە دێتە سەر حاسڵ ئەم لابردنە تەنها ئەوانە دەگرێتەوە كە بێ پشت و پەنان ,یان هیچیان نەكردوە , ئەوان بۆ لابردنى خەڵك ئامادەن بەڵام ئەوانەى كە بۆنەتە سەرچاوەى هەموو كێشەكان كەس نیە بتوانێ لایان بات ,هەتا ئێستا لەم ووڵاتەدا یاسایەك نیە بۆ هەموان وەكو یەك بێت , لە حیزبیشدا كاركردن بەو پەیڕەوى كۆنگرە داى ناوە كەس نیە كارى پێ بكات و خراوەتە ژێر پێى لێپرسراوەكانەوە ,ئەمان كەسێك لادەبەن كە هیچى نەكردبێت , دزێك ئەگرن كە بچوك ترین دزى كردبێت كەچى دزە گەورەكان , تاوانبارە سەرەكیەكان بەرەڵان و كەس گوێیان پێ نادات , ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى هەزار شت بكات كەس نیە هیچى پێ بڵێ كە باسیشى ئەكەیتپێت دەڵێن لابردنى ئەو تەنها لە تواناى كۆنگرەدایە , كەس بۆى نیە لاى بەرێت بەڵام ئەندام كۆمیتەیەك كە بەدەنگ دەرچوە شتێك بكات كەس گوێ بە دەنگى خەڵك نادات یەكسەر لادەبڕێ , ئەوان ئامادەن ئێمە لابەرن بەڵام كەس نیە خۆیان لابات , كێشەى یەكێتى كادرى بچوك نیە ,ئێوەن , كادرێكى بچوك سەلاحیاتى هیچى نیە تا دزى پێوە بكات , گەندەڵ دەربچێت بۆیە ئەگەر شتێكیش بكات كە هەق نیە بیكات توند ترین سزائەدرێ بەڵام عومەر فەتاحێك 18 ملێۆن دۆلار حەپەلوش ئەكات كەس قسەى پێ ناڵێ ,كەسێكى وەكو ئەم سەعدیە خاوەن فایلە جاران لە سلێمانیدا و لەناوهەولێرییە ئاوارەكاندا كە لە دەمى هەموو هەولێرییەكانەوە بیستومە داوێن پیس ترین كەس بوە , من جارێك لە ماڵى مەلا مەجیدى گوێر بووم كۆسرەت و هەندێك هەولێرى تریشى لێ بوو كۆسرەت باسى داوێن پیسى ئەم سەعدیەى ئەكرد ئەیوت لەناو هەولێریدا لەم پیاوە بێ شەرەفترو بێ شەرم تر نیە ,شاڵاوى على عسكرى و مستەفا چاوڕەش و حامى حاجى غالى و كەسە كانى تر كە خاوەن فایلى بەعس بون و خیانەتكارى ڕۆژە سەختەكان بون ئەى كێ بێت لەمانە بپرسێتەوە , ئەوان تەنها ئامادەن خەڵك لابەن بەڵام كەس نیە ئەوانەى كە سەرچاوەى هەموو كێشەكانى یەكێتین لایان بەرن , زۆربەى ئەو سەركردانەى ئەمجارە لە هەڵبژاردندا دۆڕان كەس لانەبرا لە جیاتى ئەوە كادرەكانى كۆمەڵەى خوێندكاران و پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس و مامۆستاكان لە سەر كار لابران و نان بڕاو كران , لەبەر ئەوەى تەڵەى یاساو پەیڕەو ەكەى حیزب و حكومەت تەنها بۆ نێچیرە بچوكەكانەو گەورەكان لوسن تیاى دەرئەچن , كێشەى یەكێتى و ناوزڕاندنى لەناو خەڵك و دۆڕاندنى ئەندام كۆمیتەیەك یان مدیر ناحیەیەك نیە , كێشەكە سەروو ئەمانەیە , ناوزڕاندن و دۆڕانى ئەمجارە بە هۆى ئەوانەوە بوو زەوى بەبێ جنس و ڕابواردن نادەنە كەس بەتایبەت كچان و ژنان , ئەوانەى كە بۆ تەنها یەك جار ڕابواردن دەفتەرە دۆلار ئەدەنە لەش فرۆشەكان و باندەكان ,كێشەى ئەوانە بوو زەوى خەڵك داگیر ئەكەن ,یارى بە كەرامەتى خەڵك ئەكەن , ئەوەتا بە سەدان كەس نانبڕاو كران كەچى ئەوانەى سەرچاوەى كێشەكانن كەس نیە قسەیان بەرامبەر بكات , ئەمەیە حوكمى قەرەقوش , دزى گەورە بە شوێن دزە بچوكەكاندا ئەگەڕێ , خاوەن فایل بە من ئەڵێ تۆ خیانەتكارى لەبەرئەوەى دەنگم نەداوەتێ , خوشكەزاى ئەومستەشارەى 17 پیشمەرگەى شەهید ئەكرد ئەو بەخەڵك تۆ خیانەتكارى, كەچى خۆشى بێ تاوان دەرئەچێت , ئامر سریەكان بە پێشمەرگە دێرینەكان ئەڵێن ئێوە خیانەتكارن , دنیاكە پێچەوانە بۆتەوە , سەعدى لانابرٍێت لەبەر ئەوەى ئەو لە سەر هەموو شتێكەوە یە بەڵام منى بێ پشتو پەنا لائەبرێم لەبەر ئەوەى وەكو ئەو خاوەن فایل و دزو گەندەڵ و داوێن پیس نەبوم ئەمە وەزعى یەكێتیە و ئەمەش كاك سەعدى خاوەن فایل لێمان بۆتە قارەمان و برٍِیار لە چارەنوسى سەدەهاى وەكو من ئەدات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە